❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-18 19:03:18

هه لند
خونچەی نوێ
شوێن: akre
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2010-12-20
په‌یامه‌كان: 61
WindowsXPMSIE

حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

پرسیارێك ئاڕاسته‌ی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا ده‌قی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌ :

هه‌ندێك كه‌س كاتێك له‌خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ له‌نزا ودوعاكانیاندا ده‌ڵێن : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر خاتری فڵان كه‌سی خواناس و وه‌لی خودا وجێگا و مه‌كانه‌تی لای تۆ فڵان شتمان بۆ بكه‌یت، ئایا ئه‌م ووته‌یان دانانی واسطه‌ وناوبه‌نده‌ له‌نێوان خوای گه‌وره‌ و به‌نده‌كانیدا ؟ والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .

وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :

پێویسته‌ بزانین كاتێك ده‌ڵێین ( وه‌سیله‌ = هۆكار ) ئه‌بێت وه‌سیله‌یه‌ك بێت كه‌ به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ حه‌قیقه‌تی ثابت بووبێت كه‌ وه‌سیله‌یه‌ یان به‌ واقع سه‌لما بێت، به‌ڵام ده‌ستگرتن به‌وه‌سیله‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌ به‌شه‌رعی خوای گه‌وره‌ و نه‌ به‌ واقعی حاڵ ثابت بووبێت ئه‌وه‌ بێگومان ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی جۆرێك له‌جۆره‌كانی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانانی شتێك به‌وه‌سیله‌ وهۆكار كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌سیله‌ وهۆكاری دانه‌نابێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خۆی مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ریكێكت بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌ له‌ شه‌رع و بڕیار ( قه‌ضا ) ی په‌روه‌ردگاردا، وه‌ هه‌ركه‌س شتێك ثابت بكات به‌وه‌ی وه‌سیله‌و هۆكاره‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌ به‌ه‌شه‌رع و نه‌ به‌ واقع ثابت بووبێت بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ شه‌ریكی بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌، چونكه‌ شتێكی كردوه‌ به‌ هۆكار و سه‌به‌ب كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ هۆكار و سه‌به‌بی دانه‌ناوه‌، سه‌یر ده‌كه‌ین ته‌وه‌سول و وه‌سیله‌ گرتن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ پێگه‌ و مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ران و بڕوادارانی دڵسۆز وپیاواچاكان ئایا له‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا به‌ وه‌سیله‌یه‌كی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراو دانراوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌، لێره‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ده‌نگمانه‌ هه‌ركه‌س به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه‌ ثابت بووبیت له‌ سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) یان له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌ یان له‌ تابعی وشوێن كه‌وتوانی ئه‌وان به‌ ئیحسانه‌وه‌ كه‌ ته‌وه‌سول و هاوار كردنه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ جێگا و مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ر و صالحین و ئه‌ولیاء با په‌یوه‌ندی بكات به‌ناونیشانی به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب ) له‌ ڕادیۆی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، په‌یمان و به‌ڵین بێت به‌خوای گه‌وره‌ و دوای یارمه‌تیشی بۆ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ركاتێك به‌ڵگه‌ی شه‌رعی هێنا ئه‌و كاته‌ شوێنی بكه‌وین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ واجب و پێویست ده‌بێت له‌سه‌رمان كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ڵكی به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی لابوو كه‌ له‌خوای گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ به‌ پێگه‌ و مه‌كانه‌تی كه‌سانی مردوو له‌ پیاوچاكان وئه‌‌ولیاء شتێكی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراوه‌ با بفه‌رموێت و بیخاته‌ به‌رده‌ستمان و ئێمه‌ش زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر له‌كاتێكیشدا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و دروست نه‌بێت هیچ كاتێك وا نابینم كه‌‌ پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ مه‌كانه‌ت و جاهـ و پله‌و پایه‌ی پیاوچاكان شتێكی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراو بێت، ئایا پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ مه‌كانه‌ت و پله‌و پایه‌ی كه‌سانی صالح له‌ واقعدا وه‌سله‌یه‌ یان نه‌ء ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : نه‌خێر، چونكه‌ خواناسی وپله‌و پایه‌ و مه‌كانه‌تی پیاوچاكێك ته‌نها بۆخی سوود وقازانجی هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام غه‌یری خۆی چ سوودێكی لێ ده‌بینێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ پیاو چاكه‌ و پله‌ و پایه‌ و مه‌كانه‌تی هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خۆی پێ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌په‌روه‌ردگار و ڕزگاری ده‌بێت له‌ ناره‌حه‌تیه‌كانی قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی و ئاگری دۆزه‌خ، به‌ڵام من چ سودێكم پێ ده‌گات به‌ پله‌و پایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ لای خوای گه‌وره‌، كه‌واته‌ ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ له‌واقعدا پله‌و پایه‌ی پیاوچاكان وه‌سیله‌یه‌ك نیه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، ئێستا كه‌ ده‌ركه‌وت پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ پله‌و پایه‌ و مه‌كانه‌تی پیاوچاكان نه‌ به‌شه‌رع و نه‌ به‌ واقع هیچ ئه‌صڵ و بنه‌مایه‌كی نیه‌ كه‌واته‌ دروست و جائز نیه‌ بكرێت به‌ وه‌سیله‌ و هۆكاری له‌ خودا نزیك بوونه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌ ودروست نیه‌ له‌ كاتی پاڕانه‌وه‌دا بووترێت ئه‌ی خوای گه‌وره‌ داوات لێ ده‌كه‌ین به‌ پله‌ و پایه‌ ومه‌كانه‌ت و جاهی پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) یان به‌ پله‌ و پایه‌ و مه‌كانه‌ی فڵان كه‌س كه‌ واده‌زانیت پیاوچاك و له‌خواترس بووه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ هۆكارێكی شه‌رعیه‌ و نه‌هۆكارێكی واقعیه‌، جا كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌م كاره‌ نه‌ له‌‌ شه‌رع و نه‌ له‌واقعیشدا ثابت بووبێت بێگومان جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌، له‌بری ئه‌وه‌ش مرۆڤ كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ پله‌و پایه‌ و مه‌كانه‌ت و جاهی پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاكان لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئه‌مه‌ بڵێت مه‌شروع و ڕێگا پێدراوه‌ كه‌ بڵێت :  ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌ ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵ و ئیحسانی زاتی هه‌ق ته‌عالای خۆت داوات لێ ده‌كه‌م زۆر زۆر باشتره‌ چونكه‌ ڕه‌حمه‌ت وفه‌زڵ و ئیحسانی خوای گه‌وره‌ گشتگیرتره‌ و سوود و قازانجیشی ده‌بێت بۆ مرۆڤ له‌وه‌ی كه‌ به‌ پله‌و پایه‌ و جاهی كه‌سێكر تر داوا له‌خوای گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ تۆ داوا به‌شتێك له‌خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌یت كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ناو و صیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خۆی، كه‌ ته‌وه‌سل و نزیك بونه‌وه‌ پێیان له‌خوای گه‌وره‌ به‌ شتێكی مه‌شروع دانراوه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش زۆر زۆر باشتره‌ و سوودیشی ده‌بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و نزیك تریشه‌ له‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و نزا و داوایه‌ قبوڵ بكات و نه‌یداته‌ ‌دواوه‌ إن شاء الله .


سه‌رچاوه‌ \ islamhouse

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-19 18:48:46

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

alla law babta jwana   yaxwa  aw dastt  oxsh bet ba raste  pewstemn  bam  jwtra  babtna  habo  sarkwtu bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-19 21:32:56

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

بابه تيكى جوانه هه ربزبت بؤ ئه م بابه ته جوانه ت خوا خيرت بؤ بنوسيت سه ركه وتوو بيت ئازيزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-20 14:05:50

sarita
خونچەی نوێ
شوێن: slimani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-14
دواترین سه‌ردان: 2010-08-02
په‌یامه‌كان: 16
WindowsMSIE7

Re: حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

زوربابةتيكى جوان خواى كةورة جةزاى خيرت بداتةوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-20 18:23:58

هه لند
خونچەی نوێ
شوێن: akre
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2010-12-20
په‌یامه‌كان: 61
WindowsXPMSIE

Re: حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

زووور سو با س بو به يا مه كا نت هه ر سا خ بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net