.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















گۆرینی جلوبەرگ لە زانکۆ بۆتە دیاردەیەک، لای کچان و کوڕان، هەر ڕۆژەو بە جلء بەرگێگ ڕوو لە کۆلیژو پەیمانگاکان دەکەن، زۆریکیش هەن لەبەر نالەباری باری دارایی، جلوبەرگەکانیان دووبارە دەکەنەوە، هەر بۆیە تێروانینی قوتابیانی زانکۆمان وەرگرت ئاخۆ بۆچی قوتابیان جلء بەرگ ئەوەندە دەگۆرن، سەبارەت بەو مەسەلەیە ئەم ڕیپۆرتاژەمان لە زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجام داوە.
سەرەتا نزار کەریم قوتابی کۆلیژی ئەدەبیاتمان هێنایە ئاخاوتن ء گوتی"ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی سەیری کۆلیژ و پەیمانگاکان بکەین، گۆرینی جل و بەرگ بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەبینرێت، دووبارە کردنەوەی ئەو دیاردەیە لە زانکۆ وای لە قوتابی کردووە، هەر جارەو بە جۆرە مۆدیلێک دەوامی ئاسایی خۆی بکات". زۆر گۆرینی جلء بەرگ نزار گەراندیەوە بۆ هۆکاری نەخۆشی دەرونی، هەروەها خۆنیشاندانء خۆ بە گەورە زانین. بۆ دەوڵەمەندکردی ڕیپۆرتاژەکەمان هەر لە نێو کۆلیژ قوتابی زیلان قادرمان هێنایە ئاخافتن، بۆدەربرینی تێروانینی خۆی لە بەرامبەر تەوەری ڕیپۆرتاژەکە ئەویش گوتی "من خۆم وەکو کچێک تاڕدەیەک گرنگی بە جلء بەرگ دەدەم، بەڵام ئەم مۆدێلە ئێستا لە هەموو کۆلیژ و پەیمانگاکان بۆتە نەریت، ئەگەر بتەوێ یان نا هەر دەبێ بەو شێوەیە بێ، نابێ جلء بەرگ دووبارە بکەیتەوە".
بۆچونی نزار دەربارەی ئەم دیاردەیە زیاتر لە لای کچان یان کوران بە دی دەکرێتء گوتی"بەشێوەیکی گشتی لای کچان بە دی دەکرێت، کە جۆرە جلء بەرگێگێک بە کاردەهێنێت، سەرنج ڕاکێشە، بۆ ڕەگەزی بەرامبەرەکەی، ئەمەش وا لە قوتابی کەم دەرامەت دەکات دووچاری خەمۆکی و بیرکردنەوە بێت". بەڵام زیلان وای بۆ دەچوو" ئەم مۆدێلە هەر لای کچان باو نیە، گەر سەیری کوران بکەین، بە هەمان شێوەی کچان ڕۆژانە جلی دووبارە لە بەر ناکەن".
کوڕە گەنجێکی دى کە لە ناو کۆلیژ بینیمان بەستایلێکی زۆر جوان هەستت دەکرد ئەمە بایەخ بە جلء بەرگ دەدات بۆیە خۆمان لێ نزیک کردەوە ناونیشانی ڕیپۆرتاژەکەمان پێگوت ئەو ناوی ئازاد مەحمود بوو بۆمان هاتە ئاخاوتنء گوتی" بێگومان ئارەزووی مرۆڤ زۆر فراوانە، ئەم ئارەزوانەش بە پێی کەسایەتی و کات دەگۆرێت، هەندێک ئارەزو دەکەن لە هاوڵاتیانی تر جیاواز بن، هەندێکی تریان دەیانەوێت کەسی ئاسایی بن، جا ئەم خۆ دەرخستنە بە پۆشینی جلو بەرگێکی جیاواز بێت یان بە شێوازی قژی یان قسەکردن یان شێوازی تر. دیارە پۆشینی جلء بەرگیش تایبەتمەندی خۆی هەیە، وا لە مرۆڤ دەکات، کە ئارەزوی جۆراو جۆری هەبێت، بۆ زانکۆش گەر هەست بکەین قوتابی لە قۆناغی هەرزەکاری دایە، چونکە ڕەگەزی بەرامبەری تێدایە، بۆیە ئەم خوێندکارە لە ڕووی دەرونیەوە ئاسودە نابێت، ئەگەر جلێکی جوان و مۆدێرنی لە بەر نەبێت هەست بە کەمیەک دەکات، بۆیەش هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ پۆشینی جوانترین جلء بەرگ".
بەڵام ڕێباز قاسم پێی وایە جلء بەرگی هونەرمەندان بۆ سەر گەنجی ئێمە کاریگەری زۆری هەیە، هەر بۆیە قوتابییەکان کاتیان دابەشکردووە تەنها بۆ زانکۆ و مارکێتەکان بۆ کرینی پۆشاک وبۆ تەقلید کردنی ئەم هونەرمەندانە جا هونەرمەندی بیانی بێت یان ناوەخۆی.
دەربارەی جلء بەرگی جوان کاریگەری لە سەر کەسایەتی قوتابی هەیە ئازاد گوتی "بەڵێ پۆشینی جلء بەگی جوان کاریگەری لە سەر کەسایەتی هەیە، تاکە هۆکار بۆ سەرنج ڕاکیشانی ڕەگەزی بەرامبەر". ئازاد دریژەی بە قسەکانیداء بۆچونی زیاتری دەربارەی بابەتەکە دەربڕى "ئەگەر قوتابی زانکۆ جلێکی جوانی لە بەر نەبێت ڕەنگە دووچاری تانەو تەشەر بێت یان گاڵتە پێ کردن بێت، بەچاوێکی تر سەیر بکرێ، هەروەها هۆکاری تر کە وا لە قوتابی دەکات زۆر جل بگۆرێت باش بونی باری ئابوری ئەم قوتابیەیە"، دوا قسەی ئازاد ئەوە بوو پۆشینی جل و بەگی جوان سیمایەکی جوان بە قوتابی دەبەخشێت.
گۆرینی جلء بەرگ لە نێو زانکۆ هەردوو توخمی نێرینە و مێینە ئاوێتەی ئەم بابەتە بون، هەردو ڕەگەزەکە بەشدارن، بۆیە هەر کە باسی زانکۆ دەکرێت دیمەنێکی پر لە نمایش کردن لە بەر چاومان خۆی وێنا دەکات، "هەر کاتێک لە دەرگای زانکۆ دەچیتە ژوورەوە زانست لە دەرگای ئەقلمان دەچێتە دەرەوە، چونکە پێناسەی زانکۆ بە گۆرینی جلو بەرگ، بۆ ئێمە شیکار کراوە". ئەمە بۆچونی قوتابی ڕێباز قاسم بوو ئەو بەزەیی بەو قوتابیانە هاتەوە کە بە بەردەوام هەمو ڕۆژێک بە جلێکی جیاواز خۆی نیشان دەدات، ئەگەر چی پێنوسێکی لە کاتی تاقیکردنەوە لە گیرفاندا نیە، رێباز گووتى "جێگای داخە فەیلەسوفی ڕوسیا تۆلستۆی تاکو کۆچی دوای کرد جلێکی سادەو نەعلێکی داری لە پێ دەکرد".
ڕێباز زیاتر قسەی پێ بوو بۆیە کاتمان پێداء گوتی" یەکێک لە هۆکارە دیارەکان ئەوەیە، کە کوڕان کاتێک دەیانەوێ لەم ڕێگایەوە هێلانەی خۆی لەدڵی کچان بنیات بنێ، هەروەها کچیش بەم شێوەیە بەرامبەر بەکوران پێشبڕکێیەکی خەست دروست بووە، لەنێوان کچان و کچان، کە بە گورو تینەوە دەر بکەون".
"زانکۆ ئەمڕۆ بۆتە جێگەی مۆدێلات و خۆ عەرز کردن، زۆربەی زۆری کچان لە زانکۆدا، بە داخەوە دەبوایە زانکۆ هەڵقولاوی زانست و زانیاری بوایە، نەک مۆدێلات". ئەمە قسەی کچە قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی ڕاگەیاندنە (دیلان حەسەن)ە ئەو زیاتر ئاخافت "زانکۆ وەک بازاڕێکی لێهاتووە بۆ ڕیکلامکردنی جل و بەرگ، جۆراو جۆری یاخود زۆر گۆرینی جل و بەرگی کچان لە زانکۆدا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەرە چونکە وا بیر دەکاتەوە، ئەگەر زۆر جل و بەرگیان نەگۆرن ئیدی کەسێکی دواکەوتوون، گرنگی بە خۆیان نادەن و ڕەگەزی بەرامبەر بە چاوێکی ترەوە سەیریان دەکات"، دیلان ئەوەشی گوت "بەشێکی کەمیش دەگەڕێنمەوە بۆ لایەنی دارایی بۆ ئەوەی ئەم کچە خۆی دەربخات، کە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندە و ناسراون، ئەگەر جلء بەرگ نەگۆرێت، خۆی وەک کەسێکی هەژار و کەم دەرامەت دێتە بەرچاو، هەست بە نەقس دەکات لە نێو زانکۆ".
ئەم قوتابیە پێشی وابوو بۆ سەرنج ڕاکێشانی کوڕان زۆرێک لە کچان پێیان وایە، ئەگەر بێت و بە بەردەوامی یاخو هەموو ڕۆژێک یاخود هەموو ڕۆژێک جلەکانیان بگۆڕن جلی نوێ و سەردەمیانە لەبەر بکەن ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرنجی کوڕان ڕابکێشن
جرا


لهسهر هێڵ نییه









ده سته كانت خؤش بيت جاوجوان خان ئه مه نه ريتيكه ئه بيت حكومه ت ريكاجاره يه ك دابنئ ئه بيت هه موو به يه ك شيواز روو له كؤليزه كان بكه به لام ئه م ياسايه قه ت به يره و ناكريت ته نها بؤ كات به سه ربردنه
قسه ى زياتر هه يه له سه ر ئه م بابه ته به لام بئ سوده ده سته كانت خؤش بيت هاورئ شيرينم


لهسهر هێڵ نییه








زؤر سوباس كيان ده ستى تؤش خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet


xoshmawey daya gyan
لهسهر هێڵ نییه








زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت
لهسهر هێڵ نییه