.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مامادۆ دیارا:مۆرینیۆ باشترین هه‌ڵبژاردنه بۆ ڕیال مه‌درید
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی نێوده‌وڵه‌تی مالی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی مامادۆ دیارا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌وا زۆر دڵخۆشه به هاتنی ڕاهێنه‌ر خۆزێ مۆرینیۆ وه ڕوونی كرده‌وه كه‌وا مۆرینیۆ باشترین كه‌سه بۆ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه،له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانیدا ووتی…”من پێم وایه ڕیال مه‌درید بڕیارێكی زۆر باشیدا بۆ مۆر كردنی بۆند له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ،وه پێم وایه پێویست وابوو له ساڵی ڕابردوو بۆندی له‌گه‌ڵ مۆر كرابایه،كاتێك یانه‌كه بۆندی زۆر گه‌وره‌ی تۆمار كرد،
ده‌توانم بڵێم كه‌وا ده‌كرێت مۆرینیۆ به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ فابیۆ كاپێلۆ،فابیۆ هاته مه‌درید له‌و كاته‌ی یانه‌ی ڕیال بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له نازناوه‌كان دوور كه‌وتبوه‌وه وه توانی سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی مه‌درید بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوولی لالیگا،
ئه‌و وای ئێمه تێگه‌یاند كه‌وا پێویسته زۆر كار بكه‌ین ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ببین به ئه‌ستێره‌ی گه‌وره،كاپێلۆ هیچ نه‌ده‌ترسا له دوور خستنه‌وه‌ی یاریزانان وه گوێی به ناوبانگی یاریزانه‌كه نه‌ده‌كرد،
من قسه‌م له‌گه‌ڵ دیدێ درۆگبا و مایكڵ ئیسیان كرد سه‌باره‌ت به مۆرینیۆ و گشتیان پێیان ووتم كه‌وا مۆرینیۆ زۆر له یاریزانان نزیكه،یاریزانه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ یاری كردن له ڕووی جه‌سته‌ی و ده‌رونی”.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
