.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پیكنباوەڕ باس لە یاری ئینگلتەڕا و ئەڵمانیا دەكات

پێكنباوەڕ ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی دەربارەی یاری ئینگلتەڕا و ئەڵمانیا ووتی ” ئینگلتەڕا شانسیان نەبوو لە سەركەوتنیان بە پلەی دووەم لە كۆمەڵەكەیان چونكە دەبێت لەگەڵ ئەڵمانیا یاری بكەن و پیكنباوەڕ لەو بڕوایەدایە كە یاریەكی لە جۆرە دەبێت یاری پێش كۆتایی بێت نەوەك یاری قۆناغی 16 ودەلێت جاری زوو بوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەڵمانیا و ئینگلتەڕا بەڵام بەداخەوە ئینگلتەڕا بە دووەمی كۆمەڵەكەی سەركەوت كە شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو”
پیكنباوەڕ دەڵێت “لەم باوەڕەم كە ئەڵمانەكان باشتر ئامادەن بۆ ئەم یاریەو چانسی بردنەوەیان زیاترە بەهۆی ئەوەی كەخولی ئینگلیزی خولێكی بەهێز و دوورو درێژە و یاریزانانی ئینگڵتەڕا ماندوونە و ئەمەش كار لە ئاستیان دەكات، بەڵام لەهەمان كات كاتێك باس لە یاری جامی جیهانی یان پاڵەوانانی ئەوڕوپا دەكەین یاریزانی ئینگلیزی ئەتەقنەوە و هەموو تواناكانیان بەدەردەخەن بەڵام یاریزانانی ئێمە (ئەڵمانیا) لەڕووی جەستەوە بەهێز ترن و ئێمە ڕێز لە ئینگلتەڕا دەگرین بەلام بەهیچ جۆرێك لێیان ناترسین ”
ووتی “لە دوو یاری یەكەم ئینگلتەرا باش یاری نەكرد بەلام بەرامبەر سـلۆڤینیا باش بوون و خاڵی بەهێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا یاریزانە بەتەمەن و بەئەزموونەكانی وەك (گێڕارد و لامپــارد وجۆن تێری) ن چونكە بۆ ئەمانە جامی جیهانی 2010 دووا هەڵی بەدەستهێنانە پێش وازهێنان لە یاری كردن، لەگەڵ ئەوەش ئینگلتەڕا لە ساڵی 1966 چاوەڕوانی نازناوەكەیە”
پیكنـباوەڕ دەڵێت ” فـابیۆ كاپیلۆ لەوە دەچێت ڕێكخستنێكی باشی دروست كردبێت لە ناو تیپەكەی چونكە دووای سەرنەكەوتنی ئینگلتەڕا بۆ یـۆڕۆی 2008 تیپەكە زۆر شپرزە ببوو بەلام كــاپیلۆ رێسایەكی نوێی داهێناوە”
لەكۆتایی دەڵێت ” یاری ئینگلتەڕا بەرامبەر ئەڵمانیا هەموو كات لە نێو بەهێزترین یاریەكان بووە و ئەم جۆرە یاریانە لە بیر ناكرێت و هەوادارانی تۆپی پێ دەبێت چاوەڕێی ئەم یاریە كـلاسیكیە بن”
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه