❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مارادۆنا ” له‌وانه‌یه‌ داوای ئامۆژگاری له‌ مۆرینۆ بکه‌م “

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-25 10:42:18

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

مارادۆنا ” له‌وانه‌یه‌ داوای ئامۆژگاری له‌ مۆرینۆ بکه‌م “

مارادۆنا ” له‌وانه‌یه‌ داوای ئامۆژگاری له‌ مۆرینۆ بکه‌م “
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bdbed06d15.jpg

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ داوای یارمه‌تی له‌ جۆسۆمۆرینۆی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بکات بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌که‌می گروپه‌که‌ی خۆیه‌تی و به‌ئاسانی گه‌یشته‌ قۆناغی شانزه‌ له‌ کۆی سێ یاری یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌که‌ هه‌رسی یاریه‌که‌ی برده‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا شێوه‌ی یاریکردنی هه‌ڵبژارده‌که‌ جێگه‌ی گومان و پرسیاره.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا جیاوازی له‌ شێوه‌ی هێرش بردنی پێکهاته‌ی  مارادۆنا و شێوه‌ی جولانی پێکهاته‌ی درووست کراوی مۆرینۆ به‌دی ده‌کرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ مارادۆنا له‌ لێدوانێکیدا بۆ daily La Nacion ووتی ” من زۆر حه‌ز له‌مۆرینۆ ده‌که‌م ، له‌ سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ڕه‌فتاری ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌من ،من چه‌ند کاتژمێرێك قسه‌م له‌گه‌ڵ مۆررینۆدا کردووه‌ ده‌رباره‌ی شێوه‌ی هێرش بردن و به‌رگری کردن گفتوگۆمان کرد ، به‌ڕای من مۆرینۆ وادیاره‌ وه‌كو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌بێت وه‌کو مێزی ته‌نیش جێگه‌ی خه‌و دای بنێیت و وه‌ هه‌مه‌یشه‌ پرسیاری لێ بکه‌یت هه‌رکاتێك پێویستت پێی بوو “.

مارادۆنا به‌رده‌وام بوو وتیشی ” من ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که‌ی مۆرینۆم هه‌یه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا ته‌له‌فونی بۆ ده‌که‌م “.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ قۆناغی شانزه‌ی جامی جیهانیدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی یاری ده‌که‌ ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیکه‌ وه‌ شێوه‌ی یاری کردنی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ نزیکه‌ و پێده‌چێت کێشه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ درووست بکه‌ن بۆیه‌ مارادۆنا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کی له‌ هێڵی هێرشبردندا نیه‌ کێشه‌ی هێڵی به‌رگریش چاره‌سه‌ر بکات نه‌ وه‌‌کوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیك له‌ ئه‌نجامی یاری توندا هه‌ڵبژارده‌که‌ تووشی ئه‌نجامی جاوه‌ڕوان نه‌کراو بکات.


یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net