.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سڵاو هاورێیان
کێ زانیاری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر شه‌و نوێژ تکایه با بۆم بنوسێت به دورو درێژی
سوپاس بۆهاوکاریتان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









کچه مرواری به‌ته‌مای شه‌ونوێژ بکه‌ی ئیتر یان بۆ مهعلوماتته ههههههههههههههههههههه
ئه‌مه‌نه زانیاریم بۆ هێناوی له‌سه‌ر سهونوێژ هیوادارم سودی لیوهرگری هه‌ر بژیت
شه‌ونوێژ زاراوه‌یه‌كی كوردیه وجێی دوو زاره‌وه‌ی شه‌رعی به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه كه یه‌كێكیان (قيام الليل) ه و ئه‌وی تریشیان (صلاة التهجد) وهجیاوانی ئه‌م دووانه‌ش له‌وه‌دایه كه (صلاة التهجد) تایبه‌ت تره له (قيام الليل) چونكه هه‌ر نوێژێك له دوای نوێژی عیشا بكرێت تا نوێژی به‌یانی ده‌كرێت پێی بوترێت (قيام الليل) به‌ڵام (صلاة التهجد) به تایبه‌تی به‌و نوێژه ده‌وترێت، كه له‌شه‌ودا و له‌دوای هه‌ستان له‌خه‌و ئه‌نجام بدرێت، و (قيام الليل) و (صلاة التهجد) یش وه‌كو هه‌موو نوێژێكی تر وایه و ونیه‌تی شه‌و نوێژی لێ ده‌هێنرێت، وه له‌دوای نوێژی عیشا له‌هه‌ر كاتێكی شه‌ودا بكرێت ده‌بێت، و له‌نیوه شه‌و به‌دواوه خێری زیاتره وباشترین كاتی به‌شی سێیه‌می كۆتایی شه‌وه، وهه‌رچه‌ند نوێژ بكه‌یت هه‌ر دروسته وخێری زۆره، و سونه‌ت وایه دوو رِكات دوو رِكات نوێژ بكه‌یت.
کاتی ده‌ست پیکردنی شه‌و نوێژ له‌دوای ته‌واوبوون له نوێژی خه‌وتنان(العشاء)ه‌وه ده‌ست پی ده‌کات و درێژه‌ی ده‌بێت هه‌تاکو هه‌ڵهاتنی به‌یانی(نوێژی به‌یانی).. هه‌رچه‌نده به‌لای هه‌ندێکه‌وه وه‌ک حه‌نبه‌لییه‌کان له‌دوای نوێژی ئێواره‌وه ده‌سپێده‌کات تاکو هه‌ڵهاتنی به‌ره‌به‌یان.
ئه‌گه‌ر بخه‌ویت یان هه‌ر به‌خه‌به‌ر بیت ده‌توانی شه‌و نوێژ بکه‌ی، هه‌رچه‌نده به‌لای هه‌ندێ له زانایان وایه که نوێژی دوای خه‌وتن پێی ده‌وترێت(تهجد)..
به‌ڵام وه‌ک وتمان ده‌توانی به‌بێ خه‌وتنیش شه‌ونوێژ بکه‌ی و هه‌ر ڕاسته‌وخۆ له دوای نوێژی خهوتنانیشهوه.. به‌ڵام بێگومان هه‌ستانه‌وه له‌دوای شیرینی خه‌و له پێناوی شهونویژکردن و پاڕانه‌وه‌و په‌رستنی خوا گه‌وره‌تره‌و خێری زۆرتره چونکه پاداشت به‌پێی ماندووبوون و ئه‌زیه‌ته.
باشترین کاتیش بۆ شه‌ونوێژ به‌شی کۆتایی شه‌وه، واته سێیه‌کی کۆتایی که‌ده‌که‌وێته لای نویژی به‌یانی..
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " قال ينزل ربنا كل ليلة إلى سماء الدنيا حتى يبقى ثلث الليل الآخر فيقول من يدعوني فأستجيب له من يسألني فأعطيه من يستغفرني فأغفر له" رواه أبو داود. واته؛ خوای په‌روه‌ردگارمان داده‌به‌زێت هه‌موو شه‌وێک بۆ ئاسمانی دونیا هه‌تاکو به‌شی سێیه‌کی کۆتایی شه‌و مابێت و ده‌فه‌رموێت: کێ داوام لێ ده‌کات تا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. کی داوای شتێکم لێ ده‌کات تا بیدهمی، کێ داوای لیخۆشبوونم لێ ده‌کات تا لێی خۆش بم..
چۆن بزانین کاته‌کانی ئه‌و سێ به‌شه‌ی شه‌و؟
له خۆرئاوابوونه‌وه هه‌تاکو هه‌ڵهاتنی به‌ره‌به‌یان(الفجر) نێوانیان دابه‌ش بکه به سێ به‌شه‌وه، ئه‌و کاته به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می شه‌و ده‌بێت، به‌شی کۆتایی ئه‌وکاته ده‌کات که شه‌ونوێژو په‌رستنی خوا زۆر خێردارتر ده‌بێت تێیدا..
زانایان له دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه(العشاء) هه‌تاوه‌کو پێشی بانگی به‌یانی دائه‌نێن به کاتی شه‌ونوێژ، واته ده‌کرێ له دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه نوێژی شه‌ونوێژ بکه‌ی یاخود بنووی و له نیوه‌ی شه‌ودا یان دوابه‌شی شه‌ودا هه‌ستی و شه‌ونوێژ بکه‌ی، به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان شه‌ونوێژیان گرێداوه به‌وه‌ی به‌شێک له شه‌و بنووی و پاشان هه‌ستیته‌وه بۆ شه‌ونوێژ، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێ(صلاة التهجد)..
حه‌جاجی کوڕی عه‌مری ئه‌نساری-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: "يحسب أحدكم إذا قام من الليل يصلي حتى يصبح أنه قد تهجد , إنما التهجد أن يصلي الصلاة بعد رقدة , ثم الصلاة بعد رقدة , وتلك كانت صلاة رسول الله صلى الله عليه وسلم" " قال الحافظ ابن حجر في "التلخيص الحبير" (٢/ ٣٥) : " إسناده حسن.
واته: یه‌کێک له ئێوه وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر هه‌ستا له شه‌و نوێژ بکات هه‌تاوه‌کو به‌یانی به‌سه‌ردا دێت ئه‌وه شه‌ونوێژی کردووه! به‌ڵکو شه‌ونوێژ ئه‌وه‌یه له دوای خه‌وتنێک بێت، شه‌ونوێژی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌و جۆره بوو..
به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که له پێشی نووستن شه‌ونوێژ ناکرێ چونکه ئه‌وه ڕاوبۆچوونی هه‌موو زانایان نییه، به‌ڵکو زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که نوێژ ده‌گرێته‌وه له هه‌موو شه‌ودا به ڕه‌هایی، پێشی خه‌و بێت یان له دوای .. هه‌ندێک پێیان وایه نوێژ له دوای نووستن تهههجودی پێ ده‌وترێ، به‌ڵام له پێشی نووستن(قیام اللیل) پێ ده‌وترێ، ئه‌مه‌ی دووه‌می گشتگیرتره، چونکه(قیام الیل) هه‌ر نوێژ ناگرێته‌وه به‌ڵكو پاڕانه‌وه و عیباده‌تی تری وه‌کو قورئانخوێندن و ته‌سبیحات و ..هتد ده‌گرێته‌وه.. بۆ که‌سێکیش ناتوانێ دوای نووستنه‌وه هه‌ستێته‌وه، بۆچی خۆی بێبه‌ش بکات له شه‌ونوێژ، به‌ڵکو ده‌توانێ له دوای نوێژی عیشاوه چه‌ند ڕکاتێک ئه‌نجام بدات..
بێگومان جیاوازیش هه‌یه له نێوانی شهونوێژیک له دوای نوێژی خه‌وتنان له‌گه‌ڵ نوێژێک له دوابه‌شی شه‌ودا، نوێژی پێشی به‌یانی شه‌ونوێژه له دوابه‌شی سێیه‌کی شه‌و، ئه‌و کاته‌ش فه‌زڵی تایبه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری شه‌ودا، فه‌رمووده‌ی" ينزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السما‌ء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر يقول .. من يدعوني فأستجيب له، من يسألني فأعطيه ، من يستغفرني فأغفرله " رواه البخاري.
واته: دائه‌به‌زێ په‌روه‌ردگارمان-پاکوبێگه‌ردی و بڵندی بۆی- هه‌موو شه‌وێک بۆ ئاسمانی دونیا کاتێک دوابه‌ش له سێیه‌کی شه‌وی ماوه، ده‌فه‌رموێ: کێ لێم داوا ده‌کات وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، کێ داوای شتێک ده‌کای بیده‌مێ، کێ داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌کات لێی خۆش بم.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






SarChawa:3barشه‌ونوێژ :
لقمان أمین
بێگومان ئاشکرایه که نوێژکردن فه‌رزه‌و یه‌کێکه له فه‌رزه هه‌ره‌گرنگه‌کانی ئیسلام و پایه‌و کۆڵه‌گه‌ی دینه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌ڕاشکاوی باسی کردوه، پاش فه‌رزه‌کان شه‌ونوێژه له سێ یه‌کی کۆتایی شه‌ودا .
وه‌کو ئاشکرایه که شه‌ونوێژ فهرزبوه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ، به‌و ئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رموێت :{ يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ (1) قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا (2) نِصْفَهُ أَوِ انْقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا (3) أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا (4) } . واتا: ئه‌ی ئه‌وه‌ی که له نیوه‌ی شهوداخۆت پێچاوه‌ته‌وه لهناوجێگادا هه‌سته شهونوێژبکه له نیوه‌ی یان هه‌ندێك له نیوه‌ی که‌متر که ده‌کاته سێ یه‌کی به‌شی کۆتایی شه‌ودا ، یا هه‌ندێكیش زیاتر بکه‌یت و قورئان به شێوه‌یه‌کی ته‌رتیل بخوێنیت ، ئه‌وه‌ش مانای که به‌هێواشی وله‌سه‌رخۆ تاوه‌کو بتوانیت لێی تێبگه‌یت مانای ووشه‌کانی به‌باشی تێبگه‌یت وبێته‌وه بیرت . والله أعلم .
هه‌روه‌کو له فهرمودهیهکیتردا هاتوه که ،عن سهل بن سعد رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : « أتاني جبريل فقال: يا محمد ! عش ما شئت فإنك ميت وأحبب من شئت فإنك مفارقه واعمل ما شئت فإنك مجزي به واعلم أن شرف المؤمن قيامه بالليل وعزه استغناؤه عن الناس» رواه الحاكم والبيهقي وحسنه المنذري والألباني ، واتا: جبرئیل هات بۆلام ووتی : ئه‌ی محمد بژی ئه‌وه‌نه‌ی که خۆت حه‌زده‌که‌یت وهه‌رچه‌نده ئه‌ته‌وێت و ئارهزودهکهیت به‌ڵام کۆتایی ههردهمریت ، ههرکهسێکیشت خۆش ده‌وێت به‌دڵ خۆت خۆشت بوێت به‌ڵام به‌جێی ده‌هێڵیت ولێ‌ی جیا ده‌بیته‌وه ، ههرکاروکردهوهیهکیش ئه‌که‌یت بیکه پاداشتی کرده‌وه‌کانی خۆت وه‌رده‌گریته‌وه ، ئه‌وه‌بزانه که شه‌ره‌ف وچاکی ئیماندار ئه‌وه‌یه که شه‌ونوێژ بکات یاخود شه‌ونوێژ جێی شانازای ئیمانداره، سهربهرزیشی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕوانی ده‌ستی که‌س نه‌بێت یان چاوی له‌ده‌ست که‌س نه‌بێت .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Kura Hawlerii (2010-06-26 19:27:35)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






بێگومان ئه‌م فه‌رموده‌یه که جبرئیل به پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی فه‌رموه نهسیحهتهو ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئومه‌ته‌که‌یه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم نه‌بوه ، چوه‌نکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم خۆی شه‌ونوێژ له‌سه‌ری واجب بوه لهئهسڵهوه ، پاشان چاویشی له‌ده‌ستی که‌س نه‌بوه و خێری پێنهدهشیا و بۆی نه‌بو کهخێروهربگرێت ،لهسهرههموشی یه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌فه‌رموێت ههرکاروکردهوهیهك ده‌که‌ی بیکه پاداشتی کرده‌وه‌کانی خۆت وه‌رده‌گریته‌وه ، ئه‌وه‌ش ناشێت بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم چونکه ئه‌و معصوم بوه له‌خوای گه‌وره‌وه بهنهصی ئایه‌تی قورئان ، به‌ڵام ده‌بێ ئێمه وه‌کو ئومه‌تی محمد صلی الله علیه‌وسلم ئه‌وه تێبگه‌ین که مه‌به‌ست له ئێمه‌یه که ده‌بێت ئاگامان له شهونوێژهکانمان بێت وکه‌مته‌رخه‌می تێدانهکهین و پاشان نابێت چاومان له‌ده‌ستی که‌سیکه بێت له‌رووی ژیانه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌مان مه‌به‌ست وته‌فسیری ئه‌وئایه‌ته پیرۆزهدهگهیهنێت که ده‌فه‌رموێت:{ وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الآخِرَةَ وَلا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الأرْضِ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (77) } . والله أعلم .
شه‌ونوێژ باشترین عیباده‌ته لهسوننهتهکاندا :
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل» رواه مسلم.
واتا: باشترین ڕۆژوگردن پاش ڕهمضان مانگی محرمه وباشترین نوێژ پاش فه‌رزه‌کان شه‌ونوێژه .
بۆیه له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه فه‌رمویه‌تی نوێژی شه‌ونوێژی له‌کاتێكدا که چاوی خه‌ڵکی لێوهدیارنهبێت هاوتای 25 بیستوپێنج نوێژی هه‌یه که خه‌ڵکی بیبینێت ، یان به بهرچاوخهڵکهوهبێت .
وعن صهيب بن النعمان رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « صلاة الرجل تطوعا حيث لا يراه الناس تعدل صلاته على أعين الناس خمسا وعشرين » رواه أبو يعلى بسند حسن.
تكـفير السـيئـات، سڕینه‌وه‌یه بۆ خراپه‌و تاوانی بچوك :
قال النبي صلى الله عليه وسلم لمعاذ رضي الله عنه: « ألا أدلك على أبواب الخير؟ الصوم جنة،والصدقة تطفئ الخطيئة كما يطفئ الما‌ء النار وصلاة الرجل من جوف الليل ثم تلا: { تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفاً وَطَمَعاً وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ * فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ } السجدة: 16-17 » رواه الترمذي بسند صحيح.
لهوفهرمودهیهدا که به معاذ ده‌فه‌رموێت { .... پێت بڵێم ده‌روازه‌ی خێر کامه‌یه ؟ ڕۆژوگردن پهرژینێکهو سپێرێکه بۆ خۆپاراستن له تاوان وگوناح ،خێرکردنیش گوناح وههڵهوتاوان ده‌کوژێنێته‌وه هه‌روه‌کو چۆن ئاوئاگر ده‌کوژێنێته‌وه هه‌روه‌ها نوێژکردنی که‌سێك له نیوه‌ی شه‌ودا واتا شه‌ونوێژکردن ، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه { ناهێڵن له‌شیان گه‌رم بێته‌وه لهناوجێگای گه‌رم ونهرمدا هه‌ڵده‌ستن له نیوه‌ی شه‌ودا نوێژده‌که‌ن وداوالهخوای گه‌وره‌ده‌که‌ن له‌ترسی ئاگروسزای دۆزه‌خ وبهتهماحی به‌هه‌شت وخۆشی یه‌کانی و پاداشتی خۆشی به‌هه‌شت } والله أعلم .
هه‌روه‌ها نزیکبونه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه لهوبهندهیهوه که شهونوێژدهکات ، هه‌روه‌کو له‌فه‌رموده‌یه‌کدا هاتوه که ،عن عمرو بن عبسة رضي الله عنه أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم يقول: « أقرب ما يكون الرب من العبد في جوف الليل الأخير فإن استطعت أن تكون م‌من يذكر الله في تلك الساعة فكن» رواه الترمذي بسند صحيح. واتا: نزیکترین کاتێك که خوای گه‌وره لهبهندهکهیهوه نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وکاته‌یه که له نیوه‌ی کۆتای شه‌ودا شهونوێژدهکات ، ئه‌گه‌ر توانیت لهوانهبیت لهوکهسانهبه .
ده‌رکردنی غه‌فڵه‌ته له‌دڵدا ، هه‌روه‌کو له فه‌رموده‌یه‌کدا هاتوه‌و که،عن عبدالله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « من قام بعشر آيات لم يكتب من الغافلين ومن قام بمائة آية كتب من القانتين ومن قام بألف آية كتب من المقنطرين» رواه أبو داود بسند صحيح. واتا: هه‌رکه‌سێك هه‌ستێت به‌خوێندنه‌وه‌ی ده ئایه‌ت لهغافڵان وبێئاگایان نانوسرێت ، هه‌رکه‌سێك هه‌ستێت به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌د ئایه‌ت ناوی ده‌نوسرێت له قانیتین [قانت] ئه‌وه‌یه که له شه‌ونوێژدا ههموشهوێك 100 سهدئایهت بخوێنێت ، وههرکهسێكیش بتوانێت که هه‌زار ئایه‌ت بخوێنێت ده‌نوسرێت له[ مقنطرین ] ئه‌مه‌ش بۆچونوی زۆرجیاجیا هه‌یه له‌نێوان زانایاندا که چه‌نده ، به‌ڵام ته‌واوترین بۆچون ئه‌وه‌یه‌که ، فروي أبي بن كعب عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال { القنطار ألف ومائتا أوقية } ، ئه‌مه‌ش ڕه‌ئی زۆرینه‌ی صحابهکانه والله أعلم .
شتێکی که‌ش که خوای گه‌وره هه‌موو شه‌وێك داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا له سێ یه‌کی کۆتایی شه‌ودا وده‌فه‌رموێت هه‌روه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه ، عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: « ينزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السما‌ء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر يقول: من يدعوني فأستجيب له؟ من يسألني فأعطيه؟ من يستغفرني فأغفر له؟» متفق عليه. کێ هه‌یه با‌نگم ده‌کات به‌ده‌نگی یهوهبێم ؟ کێ داوام لێده‌کات تاوه‌کو بیده‌مێ ئه‌وه‌ی که داوام لێدهکهات ؟ کێ داوای لێبوردنم لێده‌کات تاوه‌کو لێی ببورم ؟ } . له‌ده‌ست خۆتی مه‌ده هه‌موو شه‌وێك داوا لهخوابکه وبانگی بکه‌و داوای لێبوردنی لێبکه با ئه‌وه‌ی که تۆ داوای ئه‌که‌یت و مه‌به‌ستته تاوه‌کو بتداتێ ، ئه‌وه‌ش هه‌موو شهوێکهو ته‌واونابێت .
ئه‌وه‌ی که شهونوێژدهکات وبه‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری نیشته‌جێی ژووری شوشه‌ی به‌هه‌شت ده‌بن هه‌روه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه ،عن علي رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « إن في الجنة لغرفاً يُرى ظهورها من بطونها وبطونها من ظهورها ، فقام إليه أعرابي فقال: لمن هي يارسول الله؟ قال: هي لمن أطاب الكلام وأطعم الطعام وأدام الصيام وصلى لله بالليل والناس نيام » رواه الترمذي بسند حسن.
واتا: له‌به‌هه‌شتدا ژوور هه‌یه که له‌ده‌ره‌وه ناوهوهدیاره ، واتا وه‌ك شوشه‌و مه‌ڕمه‌ڕ ، کابرایه‌کی ئه‌عرابی هه‌ستا ووتی ئه‌وه بۆ کێ یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟فه‌رموی : ئه‌وه بۆ که‌سێكه که قسه‌ی خۆش وباشبێت وناندهربێت به‌خه‌ڵکی ، لهڕۆژوگردندا به‌رده‌وامبێت و شهونوێژبکات له‌کاتێکدا که خه‌ڵکی خه‌وتون .
الفوز بمحبه الله تعالى ، بردنه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی خوا ، عن أبي الدرداء رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « ثلاثة يحبهم الله ويضحك إليهم ويستبشر به‌م - وذكر من بينهم - والذي له امرأة حسناء وفراش لين حسن فيقوم من الليل فيقول: يذر شهوته ويذكرني ولو شا‌ء رقد» رواه الطبراني بسند حسن. واتا : سێ کۆمه‌ڵ خه‌ڵك هه‌ن که خوای گه‌وره خۆشیانی ده‌وێت وپێده‌که‌نێت بهدهمیانهوهو مژده‌شیان پێده‌دات _ له‌نێوان ئهوکۆمهڵانهدا ئه‌وه‌ی باس کردوه که _ ئه‌وه‌ی که ژنێكی جوانی هه‌بێت وجێگای خه‌وی نه‌رم وگهرمو خۆش بێت له‌نیوه‌ی شه‌ودا هه‌ڵبسێت و ئه‌فه‌رموێت: ئه‌وه خۆشی وئارهزویی خۆی وازلێدههێنێت و یادی من ده‌کات وبه‌ندایه‌تی بۆ من ده‌کات ئه‌گه‌ر بیویستایه بۆخۆی ده‌خه‌وت وئیسراحه‌تی له‌خۆی تێك نائه‌دا .
هه‌روه‌ها شه‌ونوێژ ده‌بێته هۆی شانازی کردنی خوای گه‌وره له‌لای مه‌لائیکه‌کان به‌و بهندهیهوهی که شهوههڵدهستێ و شه‌ونوێژ ده‌کات هه‌روه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه ، عن ابن مسعود رضي الله عنه: عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «عجب ربنا تبارك وتعالى من رجلين: من رجل ثار من لحافه وفراشه من بين حبه وأهله إلى صلاته فيقول الله لملائكته: يا ملائكتي انظروا إلى عبدي هذا قام من بين فراشه ولحافه من بين حبه وأهله إلى صلاته رغبة فيها عندي وشفقة مما عندي» رواه أبويعلي بسند حسن.
واتا: خوای گه‌وره سه‌یری دیت به‌لایه‌وه عه‌جایه‌به که کابرایه‌ك دێت که لهنێوجێگای گه‌ره‌م و نهرمو خۆشدا له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا که خۆشی ده‌وێت هه‌ڵده‌ستێ وده‌ست ده‌کات به نوێژکردن ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت به ملائیکهکان تهماشاکهم ئهوبهندهیهی من که‌ن له‌نێوان خێزانه‌که‌ی وجێگاکهیدا هه‌ستاوه له‌وان دورده‌که‌وێته‌وه بۆ شه‌ونوێژکردن به‌ویستی خۆی وئاره‌زوی خۆی که له‌وشتانه‌ی لای من هه‌یه و بۆیانم داناوه به‌هیواو ته‌ماحی ئه‌وه‌ی که لای منه .
إجابـة الدعـاء : گیرابونی دوعا وقبوڵبونی له‌کاتی شه‌ونوێژدا یان له نیوه‌ی شه‌ودا که هه‌ڵده‌ستێت وبه‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره‌ده‌کات ، هه‌ره‌وه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌ی که‌دا هاتوه ، عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « من تعار من الليل فقال: لا إله إلا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير، الحمد لله وسبحان الله ولا إله إلا الله والله أكبر ولا حول ولا قوة إلا بالله ثم قال: اللهم اغفر لي أو دعا استجيب له فإن توضأ قبلت صلاته» رواه البخاري.
واتا هه‌رکه‌سێك له نوه‌ی شه‌ودا هه‌ستاو ووتی: ........ ئه‌م دوعایه‌ی خوێند و ووتی خوایه لێم خۆشبه وده‌ستنوێژی گرد ونوێژه‌که‌ی قبوڵده‌کرێت ولێ‌ی وه‌رده‌گیرێت .
هه‌روه‌ها له‌کاتێکدا که‌سێك ئه‌گه‌ر نییه‌تی هه‌بێت شهوههستێتهوه شهونویژبکات ئه‌گه‌ر نییه‌ته‌که‌ی هه‌بێت شهوخهبهریشی نه‌بێته‌وه خوای گه‌وره به‌فه‌زڵ وڕه‌حمی خۆی ئهجروپاداشتی شه‌ونوێژی بۆدهمنوسێت ، وخهوهکهشی که خه‌وتوه به‌خێر بۆیدهنوسرێت ، له‌کاتێكدا هه‌موو که‌سێك ده‌خه‌وێت وته‌نها نی یه‌تی شه‌ونوێژت هه‌بێت له‌دڵی خۆته‌وه به‌شه‌ونوێژ بۆت ده‌نوسرێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك که مه‌به‌ستت بێت و هه‌وڵی بۆ بده‌یت که خه‌به‌رت بێته‌وه وشهونوێژبکهیت ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رئه‌م فه‌رموده‌یه ، عن أبي الدرداء رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: « من أتى فراشه وهو ينوي أن يقوم فيصلي من الليل فغلبته عينه حتى يصبح كتب له ما نوى وكان نومه صدقة عليه من ربه عزوجل» رواه النسائي بسند صحيح.
بێگومان شه‌ونوێژکردن ڕێگای پیاوچاکانه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میلهتهکاندا که دینیان بۆ هاتوه‌و باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه هه‌روه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه که ، عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «عليكم بقيام الليل فإنه دأب الصالحين قبلكم وهو قربة إلى ربكم ومكفرة للسيئات ومنهاة للإثم» رواه الترمذي بسند حسن.
واتا : له‌سه‌رتانه که شهونوێژبکهن چونکه ئه‌وه پیشه‌ی پیاوچاکانی میلله‌ته‌کانی پێش ئێوه‌ش بووه‌و نزیكیشتان ده‌کاته‌وه له خوا و شۆردنه‌وه‌ی تاوانهکانتانهو دورتان ده‌خاته‌وه له خراپه‌و تاوان یان نه‌هیتان لێده‌کات و ده‌بێته‌هۆی دورخستنهوهتان له خراپه‌و تاوان .
هه‌روه‌ها شه‌ونوێژ له‌مزگه‌وتدا له رمضاندا له مزگه‌وت له‌گه‌ڵ ئیمامدا ، که مه‌به‌ست له ته‌راویحه له‌م فه‌رموده‌یه‌دا که ده‌فه‌رموێت، عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قال صلى الله عليه وسلم: « إن الرجل إذا صلى مع الإمام حتى ينصرف حسب له قيام الليلة » رواه أبو داود والترمذي
هه‌رکه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیمامدا له‌مزگه‌وتدا تاوه‌کو ئیمامه‌که ته‌واوده‌بێت و ده‌رده‌چێت له نوێژکردن ، بۆی ده‌ژمێردرێت له جیاتی شه‌ونوێژیش هه‌موو شه‌وه‌که به شه‌ونوێژ بۆی حیساب ده‌کرێت .
هه‌روه‌ها شهونوێژکردنیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و قورئانه‌ی که له دڵ وسینگهتدا هه‌یه‌و له‌به‌رت کردوه بمێنێته‌وه‌و له‌بیرت نه‌چێته‌وه چونکه بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌وێك که‌سێك ئهوقورئان بخوێنێت وئه‌وه‌ی که له‌به‌رێتی له نوێژه‌کانیدا بیڵێته‌وه هه‌رگیز له‌بیری ناچێته‌وه وله سنگ‌و دڵدا ده‌چه‌سپێت وده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه که ده‌فه‌رموێت ، عن ابن عمر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « إذا قام صاحب القرآ‌ن فقرأه بالليل والنهار ذكره وإذا لم يقم به نسيه» رواه مسلم.
واتا: ئه‌وه‌ی که قورئانی له‌به‌ره ئه‌گه‌ر زۆربێت ویان که‌م که بهشهوههستا و له‌نوێژدا وتییه‌وه به‌ڕۆژیش له‌بیری ناچێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کات ئه‌وا له‌بیری ده‌چێته‌وه .
کۆتایش له‌سه‌ر ئه‌م باسه ، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که هۆکاری سه‌ره‌کی چونه به‌هه‌شته‌وه‌یه و هه‌روه‌کو له‌فه‌رموده‌یه‌کدا هاتوه که ده‌فه‌رموێت ، عن عبدالله بن سلام رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « يا أيها الناس أفشوا السلام وأطعموا الطعام وصلوا بالليل والناس نيام تدخلوا الجنة بسلام» رواه ابن ماجه بسند صحيح.
ئه‌ی خه‌ڵکینه سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن ونانی خه‌ڵکی بده‌ن ونوێژبکهن له‌کاتێکدا که خه‌ڵکی خه‌وتون ، ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به سه‌لامه‌تی .
خوای گه‌وره کاروکرده‌وه‌مان لێوه‌ربگرێت ونوێژو ڕۆژوو دوعامان لێقبوڵ بکات وبمانکات به‌وانه‌ی که شهونوێژدهکهن ولهئاگر دۆزه‌خ بمان پارێزیت وبهبهههشتهکهی خۆیمان بپارێزێت إنه ولی ذلك والقادر علیه به‌هیوای ئه‌وه‌ی که سودێکی هه‌بێت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







tina gwl dastt xosh byt bawanm xwa padasht bdatawa gar xwa beka walla xom bataman shaw nwezh bkam
kwra hawlere barezakae mn xwa padasht bdatawa barezakae mn dastw panjjat xosh byt
mandw nabn hawrekanm
له‌سه‌ر هێڵ نییه