.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كلیله‌كانی یاری كردن (ئه‌ڵمانیا × ئینگلته‌را)

یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را به‌رده‌وام تامێكی جیاوازی هه‌یه له نێو ساڵنامه‌ی جیهانی،وه له كاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له قۆناغێكی وا هه‌ستیار ئه‌وا جه‌نگێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت.
هه‌ردوو لا چاویان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دان داناوه له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه،له مێژوو ئه‌وا ئه‌ڵمانیه‌كان چانسی سه‌ركه‌وتنیان له‌و یارییه زیاتره،له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی توانی به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ربكه‌وێت كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی،سێ شێره‌كان سه‌رنجی ته‌واوی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م یارییه داناوه ئه‌مه‌ش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ڕابردوو.
واین ڕوونی .،. ئاڕن فریدریچ
تا ئێستا هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه ئه‌ویش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سربیا بوو وه كاریكتهرێكی به‌هێزیان نیشانداوه له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه وه سه‌ره‌ڕای به‌هێزی هێڵی هێڕش بردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی كه‌چی دی مانشافت ده‌توانن به‌رگه‌ی گشت مه‌ترسیه‌كان بكه‌ن.
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ئاست به‌رزی یاریزان فریدریچ ده‌بینرێت كه توانی یارمه‌تیه‌كی زۆری پێكهاته‌ی ڕاهێنه‌ر یواخیم لۆف بدات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زۆر كێشه نه‌بێت.
بیروبۆچون :فریدریچ یاریزانێكی ئاست جێگره وه له‌و جۆره به‌رگریكارانه نیه كه‌وا شتی زۆر سه‌یر بكات به‌ڵام زۆر به كه‌می هه‌ڵه ده‌كات له هێلی پشته‌وه،ده‌توانرێت ئاستی به ئاستی جۆن تێری به‌راورد بكرێت.
ئاستی مه‌ترسی ڕوونی له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه زۆر كه‌م بوو كه‌چی به‌ر له ده‌ست پێ كردنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه گشت لایه‌ك حیسابێكی زۆری بۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد ده‌كرد كه‌چی تا ئێستا هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه.
بیروبۆچون :له یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا ڕوونی نزیك بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاستی ئاسایی خۆی و توانی چه‌ندین جار تۆپه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و به دڵی ئینگلیزانه جموجۆڵ بكات،واین توانی لێدانێكی به‌هێز ئاڕسته‌ی گۆڵ بكات به‌ڵام گۆڵپارێزی سلۆڤینی ڕێگر بوو له تۆمار كردنی یه‌كه‌م گۆڵی ڕوونی له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه،پێشبینی ده‌كرێت له یاری به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ڕوونی له باشترین ئاستی خۆیدا بێت،ڕوونی هێزێكی ته‌واوی هه‌یه بۆ دروست كردنی كێشه بۆ هه‌ردوو به‌رگریكار فریدریچ و پیێر مێرتیساكێر.
فڕانك لامپارد .،. باستیان شڤاینشتایگێر
وه‌ك به‌رده‌وام ده‌گوترێت كه‌وا هێڵی ناوه‌ڕاستی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گشت بردنه‌وه‌یه‌ك و دۆڕانێك له گشت یارییه‌كه،لامپارد یاریزانێكی به ئه‌زمونه له‌م شوێنه تایبه‌ت له یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به‌ڵام باسیتان له ماوه‌ی ڕابردوو نه‌یتوانیوه ئه‌و ڕۆله به شێوه‌یه‌كی باش ببینێت.
له دوای تووش بوونی مایكڵ باڵاك به پێكان ئه‌وا هێڵی ناوه‌ڕاست پێویستی به یاریزانێكی تری ههڵسونێره هه‌بوو بۆ ناوه‌ڕاستی یاریگا وه باستیان هه‌رچه‌نده ڕۆله‌كه‌ی به باشترین شێوه دیار نه‌بوو له یارییه‌كانی ڕابردووـی جامی جیهانی به‌ڵام وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی شاراوه بوو بۆ یارییه‌كان وه توانی به باشترین شێوه شوێنی باڵاك پڕ بكاته‌وه.
بیروبۆچون :باستیان ئێستا سه‌ركردایه‌تی ماشێنه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ئهندازیارهكهیهتی،توانی وه‌ك باڵاك سه‌ركردایه‌تی بكات،زۆر به كه‌می تۆپ له ده‌ست ده‌دات له ماوه‌ی یارییه‌كان،كێشه‌ی سه‌ره‌كی باستیان شاره‌زایی كه‌م له گۆڕینی یاری و گه‌یاندنی تۆپ به باشترین شێوه بۆ هێڵی پێشه‌وه پێچه‌وانه لامپارد كه ده‌توانێت به باشترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره تۆپانه بكات.
لامپارد یه‌كێكه له‌و یاریزانه ئینگلیزانه‌ی كه تا ئێستا ئاستی چاوه‌ڕوان كراوی خۆیان پیشكه‌ش نه‌كردووه له جامی جیهانی.
بیروبۆچون :له یاری به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا لامپارد توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات ئه‌مه‌ش به یاری كردنی ستیڤن جێرارد له لای چه‌پ،بۆیه بۆشایی زیاتری هه‌بوو بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ نێو یارییه‌كان،له گێمی دووه‌می یارییه‌كه لامپارد ڕۆلی به‌رگریكارێكی زیاتر بینی و گه‌ڕایه‌وه دواوه و كاری سه‌ره‌كی وه‌ستاندنی هێڕشهكانی سلۆڤینیا بوو.
گاریث باری .،. مه‌سعود ئۆزێل
جه‌نگێكی تری ناو جه‌نگی سه‌ره‌كی ئه‌ویش نێوان یاریزانی به‌هره‌داری ئه‌ڵمانی ئۆزێل و شكێنه‌ری ئینگلیزی گاریث باری
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی فێردێر برێمنی ئه‌ڵمانی ئۆزێل له گشت لایه‌كه‌وه ستایشی ده‌كرێت ئه‌مه‌ش دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی زۆر به‌رز له یارییه‌كانی ڕابردووـی ناسیۆنال مانشافت له جامی جیهانی.
بیروبۆچون :ئۆزیل به شێوه‌یه‌كی زۆر باش تۆپ ده‌نێرێته پێشه‌وه،ئه‌گه‌ر ئینگلته‌را توانی به قوڵی به‌رگری بكات ئه‌وا ئۆزێل مه‌ترسیه‌كانی سنووردار ده‌بێت،وه هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌مه‌ش زیاد بكه‌م كه‌وا جموجۆڵه‌كانی ئۆزێل زۆر سه‌رنج ڕاكێشه وه ده‌توانێت له گشت لایه‌كی یاریگا چه‌پ و ڕاست و ناوه‌ڕاستیش یاری بكات ئه‌مه‌ش ئه‌ركی یاریزانی به‌رامبه‌ر قورس ده‌كات بۆ دیار كردنی شوێنی یاریزان،چونكه ئه‌گه‌ر باری توانی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه ئه‌وا ئۆزێل ده‌چێته شوێنێكی تری یاریگا یاری ده‌كات.
باری یه‌كێكه له یاریزانه گرنگه‌كانی پێكهاته‌ی فابیۆ كاپێلۆ وه له‌سه‌ره‌تای پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه تووشی پێكان هاتبوو بۆیه مه‌ترسیه‌كی زۆر لای كاپێلۆ دروست ببو،به‌ڵام ئێستا باری ئاماده‌یه بۆ یاری كردن به باشترین شێوه.
بیروبۆچون :گاریث باری به ڕێژه‌ی 100% ئاماده‌یه بۆ یاری كردن وه له دوو یاری ڕابردوو ئاست به‌رزی خۆی نیشاندا،توانی له یاری به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا زۆربه‌ی هێڕشهكانی سلۆڤینیا بوه‌ستێنێت تایبه‌ت له گێمی دووه‌می یارییه‌كه،به هه‌ر حاڵ باری ده‌ستكاری ڕیتمی یاریزانه‌كانی ئینگلته‌را ده‌گۆڕێت.
ستیڤن جێرارد .،. فیلیپ لام
هه‌ردوو كاپتنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له لای ڕاست به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون و له‌وێش جه‌نگێك به‌رپا ده‌كه‌ن
له ڕابردووـدا یاریزان لام یاریزانێكی زۆر گرنگ بوو بۆ هێڕش بردن له‌گه‌ڵ ناسیۆنال مانشافت كه‌چی ئێستا بۆته یاریزانێك كه‌وا ڕۆلی جیاواز ده‌بینێت له یاریگا و ده‌توانێت هێڕش بكات و به باشترین شێوه‌ش به‌رگری بكات.
بیروبۆچون :گشت هێڕشهكانی ئه‌ڵمانیه‌كان له ڕێگه‌ی لام و شتایگێر ده‌ست پێ ده‌كات،ده‌توانێت به شێوه‌یكی زۆر باش تۆپ بگه‌ینێته یاریزانی تر،وه له ڕووی به‌رگری كردن گشت لایه‌ك سه‌رسام ده‌كات به تواناییه‌كانی،له یاری گه‌وره هیچ ترسێك له‌سه‌ر ئاستی لام نیه وه به‌وه‌ی جێرارد له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه له باشترین ئاسته‌كانی خۆیدا نیه ئه‌وا لام كێشه‌ی زۆر بۆ جێنیڕال دروست ده‌كات.
یاری كردن له لای چه‌پ شوێنی ڕاسته‌قینه جێرارد نیه بۆیه زۆر سه‌ركه‌وتوو نیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول.
بیروبۆچون :ستیڤن جێرارد باشترین ئاستی خۆی له یاری به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا پێشكه‌ش كرد وه وا دیاره هه‌ست به خۆشی ده‌كات له كاتی پۆشینی شاره‌ی كاپتنی،خۆی له پێكهاته له لای چه‌پ یاری ده‌كات به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م له كاتی ده‌ست پێ كردنی یارییه‌كه ئه‌وا جێرارد به‌رده‌وام بسوڕێته‌وه له‌ناو یاریگا،په‌یوه‌ندیه‌كی باشی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاشلی كۆل،كه به زۆری هێڕش ده‌كات بۆیه لێره لام خۆی به‌رامبه‌ر دوو هێڕشبه‌ر ده‌بینێت و كێشه‌ی بۆ ردوست ده‌بێت.
پێشبینی یاریگا.نێت
ئینگلته‌را 2-1 ئه‌ڵمانیا
یاریگا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كاكا (2010-06-26 19:15:23)


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka gean serkewtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس به‌رێز
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه