.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌مفۆنیای رۆحی که‌مانێک
گریانى رۆح
کچه‌که‌ى کرده خه‌یاڵ
شه‌وه‌که‌ى تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رۆژ باراند
لاسکه گیایهکهى بىَ سێبه‌ر کرد
مۆمێکى هه‌نگاو به هه‌نگاو سوتاند
له به‌رده‌م ماڵه قه‌ره‌جه‌کانى ئه‌و دیو سۆزێکى به ئاگاهێنا
هه‌ر چوار له‌ته سێوهکهشى کرد به بۆیه
مووى برژانگى فلچه‌و ناڵینى پىَ هۆنیه‌وه
دونیایه‌ک له راز
(با) یه‌ک له ژیانى هێور کرده‌وه
تۆش به‌س له‌ناو رۆحى مردووت بخه‌وه
وه‌ره.. هێدى گهلاَ زه‌رده‌کانى پاییزم بسوتێنه
ئه‌ستێره شۆخه‌کان بهێنه ئا سمانى من
دڵم بخه‌ره نێو ئینجانه‌ى به‌هار
گیانه
من به‌نده‌یه‌کى نێو ئۆقیانوسى ئازاره‌کانم
دڵت ده‌ریایه‌کى ئازاد
من وشه‌یه‌کم پڕ له‌گوناه
تۆ فه‌رهه‌نگێکى پاک
وه‌ره..دڵم بخه نێو سه‌وزه گیاى ژیانى فریشته‌کان
بمبه که‌رنه‌ڤاڵى مهنزلگاى شادى
من شه‌پۆڵێکى به‌زیوى ویسته‌کانى قینم
تۆ مه‌مله‌که‌تێکى عه‌شقى
وه‌ره ..با قوڵتر له تابلۆى گوڵزارت بچمه خواره‌وه
زیاتر رۆمانى ویسته‌کانت بخوێنمه‌وه
تا بگه‌م به گه‌وهه‌ره جوانه‌کانت
وه‌ره.. عه‌شقم لىَ ببینه
وه‌ره ..وه‌کو سه‌حه‌ر...
ئاواز ...باشعرهکانم کڕنۆش به‌رن
با له نێو ڕه‌نگه سه‌خته‌کانى ئه‌جه‌ل رزگاربم
تۆ داستانێکى ...رۆژگارێکى ...رێبوارى خۆمت تیا ئه‌بینن
ئۆقیانوسێکى...خه‌یاڵم مه‌له‌ت تیا ئه‌کا
وه‌ره.. گه‌نجینه‌ى ڕازه‌کانت والاَ که
وه‌ره.. باخه‌ونه‌کانم تێر بۆنى هه‌ناسه‌ت بکه‌ن
بهڵىَ..من..کاتژمێرێکى وه‌ستاوم
تۆ..ساڵژمێرێکى ..هێما عهشقیاکا ن
من...ساتێکى روخاو
تۆ...مانگێکى گوڵشه‌ن و
شلک ئاساى.... ته‌مه‌نێکى هه‌نگوینى
وه‌ره.. با له سینه‌تا...
له مه‌رجانیه‌کانى نێو گه‌رده‌نى لاولاوت
بهبىَ شه‌رمى ماچىَ بکه‌م
بهلىَ...من له‌تۆم
تۆله گیانمى...
منێک بهبىَ تۆ ناتوانم له سوچى دڵى کچه شۆخَێکى ئه‌م شاره بخه‌وم
له نێو ئیلهامى هیچ کامێکیان ئۆقڕه بگرم
وه‌ره....ئازادم که
به‌ندێکى ده‌ستى جه‌لادى خه‌ون
بۆخۆت بکه به شاعیر .... وێنه کێش....
با چاوه‌کانت .. بکا به پۆرتریتێکى سه‌ر دیوارى ماڵه‌که‌ى
وه‌ره ...من..که‌سێکى ده‌ستى تۆم
تۆش... ئاوازى ژوانى داهاتووم
با له‌نهێنى کانیاوى شکۆى عه‌شقت بگه‌م
تاله ڕاموسانێکا تاڵێک له زوڵفه‌کانت بکه‌م
به‌ته‌لى که‌مانێک و ....
سومفۆنیا یه‌کت بۆ بژه‌نم
با سه‌ماکه‌ره‌که‌ى عه‌شقیش به‌دیارمانه‌وه سه‌ما بکا
2006/11/22
هـــــــــهولـــــــــێر
ســــــــــیــــــــــروان
تـــایبـــهت بـــه کـــوردژیـــن


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه به‌ڕاستی پڕ مانایه.....بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش کاک سیروان گیان هۆنراوه یه‌کی زۆر جوانه سه‌رکه‌وتوبیت 

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس به‌رێزانم بۆ په‌یامه‌کانتان
زۆر خۆشحال بووم که به دلی ئێوه بوو
ماندوو نه‌بن و سه‌رکه‌وتوو بن له ژیان
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس سۆزی خان بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحال بووم که به‌دلت بوو
ده‌سته‌کانت خۆش بێت و سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆشبێت کاک سیروان گیان
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم
ئاسوده بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






واووووووووووووووووووو زۆر جوانه ده‌ست خۆش کاك سیروان مانایه‌کی زۆر ئه‌به‌خشێت
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت به‌ڕێم هه‌ر بژیـــــــــــــــــــــــــت......
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خوش بيت زوور جوانه سه ر كه فتي بي كاك سير وان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









...
ئاواز ...باشعرهکانم کڕنۆش به‌رن
با له نێو ڕه‌نگه سه‌خته‌کانى ئه‌جه‌ل رزگاربم
تۆ داستانێکى ...رۆژگارێکى ...رێبوارى خۆمت تیا ئه‌بینن
ئۆقیانوسێکى...خه‌یاڵم مه‌له‌ت تیا ئه‌کا
وه‌ره.. گه‌نجینه‌ى ڕازه‌کانت والاَ که
وه‌ره.. باخه‌ونه‌کانم تێر بۆنى هه‌ناسه‌ت بکه‌ن
بهڵىَ..من..کاتژمێرێکى وه‌ستاوم
تۆ..ساڵژمێرێکى ..هێما عهشقیاکا ن
من...ساتێکى روخاو
dastu chawt xosh bet kak sirwan sarkwtu bet gyan wak hamesha wshkant hast nask u xamabrn


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس به‌رێزانم بۆ په‌یامه‌کانتان و ده‌ست خۆشیه‌کانتان
زۆر خۆشحال بووم که به دلی ئێوه بوو و هۆنراوهکهتان به‌سه‌ر کرده‌وه
ماندوو نه‌بن له خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که و سه‌رکه‌وتوو بن له ژیان
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس xhambar بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحال بووم که به‌دلت بوو
ده‌سته‌کانت خۆش بێت و سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






kaka serwan geyan barasti ba wsha jwanakant zorr hastmt xroshan..shadman bum ..chawakanm lagl xwendnaway honrawakatda chubuna naw qwlaiy wshakant..saratayaki jwan rezht krd bu ham newandeki pir mana ham bo kotayish sozekit baxshewa ba kaman...boya mnish lerada qalafati penusakat la bawash agrmu alem dast xosh harbzhit

له‌سه‌ر هێڵ نییه