.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















په‌ند وه‌ربگرن له چیرۆکی (قــابیــل)
یه‌که‌م قوربانی ده‌ستی شه‌یتان له‌زه‌ویدا قابیل ، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا بوو که وه‌سوه‌سه‌ی بۆ کرد هابیلی براکه‌ی بکوژێت هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره له سوره‌تی (المائدة ئایه‌تی <27>)دا ده‌فه‌رموێت : هه‌واڵی کوڕانی ئاده‌میان به ڕاسته‌قینه بۆ بخوێنه‌ره‌وه ، کاتێک هه‌ردووکیان قوربانیان کرد ، ئینجا له یه‌کێکیان وه‌رگیراو له ئه‌وه‌ی تریان وه‌رنه‌گیرا ئه‌ویش وتی : من بێ دوو دڵی ده‌تکوژم ، وتی : خودا ته‌نیا له ته‌قوا کارانی گیرا ده‌کات.
قورتوبی ده‌ڵێ: شه‌یتان یه‌که‌م که‌س بوو یاسای بێ باوه‌ڕی دانا ، قابیل یه‌که‌م که‌س بوو ڕێ‌و شوێنی کوشتنی دانا ، هۆکاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئیره‌یی بوو.
(أبن کثیر) له (تفسیر)ه که‌یدا ده‌ڵێ : ( خوداوه‌ند له‌به‌ر ناچاری ڕێگای به ئاده‌م دابوو ، کچه‌کانی له کوڕه‌کانی پاره ببڕێت ، به‌ڵام گوتراوه حه‌وا له‌هه‌ر سکه‌و جمکێکی ده‌بوو ، هه‌ر جاره‌و کوڕێک و کچێکی ده‌بوون ، مێیه‌ی ئه‌م سکه‌ی له کوڕی سکه‌که‌ی ترماره ده‌بڕی (ده‌به‌خشی).
خوشکی هابیل دزێو ناشرین بوو ، هه‌رچی خوشکی قابیل بوو زۆر شوخ و شنگ ده‌بێ ، ئه‌و ویستی ئه‌و خوشکه‌ی بۆخۆی بێت ، به‌ڵام ئاده‌م ڕێگه‌ی نه‌دا تا قوربانی نه‌که‌ن ، ئه‌وه بوو قوربانی هابیل وه‌رگیراو هی قابیل په‌سه‌ند نه‌کرا ، ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره به داستان بۆمانی گێڕاوه‌ته‌وه.
(ابن عباس) و (ابن مسعود) ده‌ڵێن : هه‌ردووکیان قوربانیان کرد ئاخۆ کامیان شایه‌نی ئه‌م کچه جوانه‌ن ، هابیل کاوڕێکی قه‌ڵه‌وی کرده قوربانی ، هه‌رچی قابیل بوو گورزه گوڵه گه‌نمه‌کی کرده قوربانی ، له کاتێکدا گوڵه گه‌نمێکی قه‌ڵه‌وی تێدا ده‌بینێ پڕی ده‌داتێ و ده‌یخوات. بۆیه کاتێک ئاگرێک له غه‌ربه‌وه هات قوربانی به‌شه هابیلی خوارد و به‌شه خێری قابیل لێ گه‌ڕا ، بۆیه توڕه بوو وتی : (من ده‌تکوژم تا خوشکی من ماره نه‌بڕیت) هابیل وتی :( خوا له‌ته‌قوا کارانی وه‌رده‌گرێت).
(ابن به‌ریر) گێراویه‌تیه‌وه. پاشان خوای گه‌وره له‌گێڕانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له سوره‌تی (المائدة له ئایه‌تی <28>)دا ده‌فه‌رموێت . لێره‌دا براکه‌ی ئه‌و ، که پیاو چاکێکه خوا قوربانی ئه‌وی وه‌رگرتووه چونکه ته‌قواکار بوو ، دوای ئه‌وه براکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات ، بێئه‌وه‌ی تاوانێکی کردبێت پێی ده‌ڵێ: (گه‌ر تۆ ده‌ستم بۆ دڕێژ بکه‌یت بمکوژی من ده‌ستت بۆ درێژ ناکه‌م ). واته له‌به‌رامبه‌ر خراپه‌ی تۆدا منیش خراپه ناکه‌م . گه‌رنا جیاوازی له‌نێوان من و تۆدا چییه . وه وتی : (له خوای په‌روه‌ردگاری جیهان ده‌ترسم) واته تۆ چی ده‌که‌ی بیکه ، من له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئارام ده‌گرم .
وه‌هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سوره‌تی (المائدة له ئایه‌تی <29>)دا ئه‌ڵێ من ده‌مه‌وێ تاوانی من و هی تۆش بکه‌وێته ملت ،(ئه‌ستۆت)، به‌مه ببیه که‌سێک له یارانی دۆزه‌خ ، ئه‌وه‌یه سزای سته‌مکاران . (ابن عباس و مجاهد) ده‌ڵێن: به‌هۆی تاوانی کوشتنی من و تاوانی پێشوت . (ابن عباس) ده‌ڵێ: لێره‌دا به ئاگری دۆزه‌خی ده‌ترسێنێ ، به‌ڵام ده‌سه‌تت هه‌ڵناگریت.
وه هه‌روه‌ها هه‌ر له سوره‌تی (المائدة ئایه‌تی <30>)دا باسی لێوه کراوه : ده‌رونی ئه‌م کاره‌ی له‌به‌ر چاو شیرین کرد و کوشتی ، به‌م کاره بۆۆ به‌که‌سێ له‌وانه‌ی زیانیان لێده‌که‌وێت ، ئینجا به ئاسنێک که به‌ده‌ستییه‌وه‌بوو کوشتی . (سه‌ددی) وتویه‌تی : قابیل سۆراخی کرد بۆ کوشتنی کاتێ هابیل به نیازی بوو ، بڕواته سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان مه‌ڕه‌کان بله‌وه‌ڕێنێ، ڕۆژێکیان خۆی گه‌یانده ئه‌وێ ، بینی خه‌وتووه ، ئینجا له‌ده‌شتایی به‌جێی هێشت (ابن جریر)گێڕایه‌وه.
وه له‌سوره‌تی (المائدة ئایه‌تی <31>) (سه‌ددی) ده‌ڵێ : کاتێ هابیل مرد ، له ده‌شتایی به‌جێی هێشت سه‌راسیمه بوو ، نه‌یزانی چی له براکه‌ی بکات و چۆن بیشارێته‌وه ، بۆیه خودا دوو قه‌ڵه‌ڕه‌شی نارد که برای یه‌کتری بوون ، که‌وتنه شه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یه‌کێکیان ئه‌وی تریانی کوشت ، ئینجا چوو زه‌وی بۆ هه‌ڵکه‌ند و قه‌له مردووه‌که‌ی تێدا ناشت ، کاتێ بینی وتی: ( هاوار به‌خۆم من چۆن له‌و قه‌له ڕه‌شه بێده‌سه‌ڵات ترم ، که ته‌رمی براکه‌ی بنێژم)؟
په‌شیمان بۆوه ، به‌ڵام بۆ له‌ده‌ست دانی ، نه‌ک له‌به‌ر تاوانی کوشتنی ، به‌مشێوه‌یه بوو به‌کسێ له‌قوربانیانی شه‌یتان.
ئاماده‌کردنی \ Shazada-Shane .... تایبه‌ت به \ KurdZhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت گیانه سه‌رکه‌وت بیت له کاره‌کانت هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



rodan-17 نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بیت گیانه سه‌رکه‌وت بیت له کاره‌کانت هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه