.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانییه‌كان خولێكی فێربوونی شانۆی سه‌رشه‌قام بۆ منداڵان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه
دلێر ئیبراهیم
سه‌نته‌ری رۆشنبیریی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ندی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی له قوتابخانه‌ی گاره‌ی نموونه‌یی له هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، خولێكی فێربوونی شانۆی سه‌رشه‌قامیان بۆ 75 منداڵ كرده‌وه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه شێرزاد ره‌سووڵ فه‌قێ سه‌رۆكی گرووپی دۆق شاته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان گوتی: ئێمه به 35 منداڵ به‌شدارین و، خوله‌كه پێنج وانه له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له شانۆ‌و سێرك و ده‌نگ و ئهكرۆباتیك و بووكهڵهو قۆشمه‌و نمایشه‌كانی موهه‌ریج، هونه‌رمه‌نده بیانییه‌كانیش داوایان كردووه كه ئێمه‌ش له رۆژی كۆتایی نمایشكردنهكهدا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین. وانه‌كان له‌لایه‌ن 7 مامۆستای فه‌رنسی و ئه‌ڵمانی پسپۆر له‌م بواره ده‌گوترێته‌وه‌و ماوه‌ی خوله‌كه 14 رۆژه، له‌دوارۆژی ئه‌م وانانه‌ی فێربوون نمایشێك ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئۆریگا كه یه‌كێكه له مامۆستا راهێنه‌ره‌كان گوتی: خۆشحاڵم كه له شوێنێكی دووره‌وه هاتووم تا شتێكی جوان له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه پێشكه‌ش بكه‌ین و له نمایشی كۆتاییشدا ده‌بینین چیمان كردووه‌و ئه‌نجامه‌كانمان چین..
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره خولێكی به‌م شێوه‌یه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، خوله‌كه‌ش رۆژی 26ی حوزه‌یران ده‌ستی پێكرده‌وه‌و ماوه‌ی 2 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
زانكؤ كورد


له‌سه‌ر هێڵ نییه







mn chum shteki zor xosha barasti brashm laweya balam brwa nakam bardawam bet
ax la mnali am zamana

له‌سه‌ر هێڵ نییه



Dast xosh gyanakam
Sarkawtw bet[center]
[center]
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
