❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شه‌کره به خواردنی برنجی سپی به‌رز ده‌بێته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-08 10:34:22

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPSafari

ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شه‌کره به خواردنی برنجی سپی به‌رز ده‌بێته‌وه

ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌کره‌ی له جۆری دوو زۆر زیاتره، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی برنجی سروشتی ده‌خۆن؛ واتا برنجی بۆر.

هۆکاری ئه‌م پۆزه‌تیڤییه‌ش بۆ ڕیشاڵ‌، کانزاییه‌کان و ڤیتامینی ناو برنجی بۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌یه‌کی فراوان پێیگه‌یشتوون و درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.

"Qi Sun" له "Women's Hospital" له "Boston" ده‌ڵێت: "ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه داده‌نرێت، که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی برنجی سپی و بۆردا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆره‌ برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره له‌نێوا ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا ده‌کات."

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ چاودێری شێوازی خۆراکی، ته‌ندروستی و ژیانی نزیکه‌ی 200 هه‌زار به‌شداربووی مێنییه و نێرینه‌یان کرد. توێژه‌ران تیری ته‌واویان خستبووه سه‌ر خواردنی برنجی سپی و بۆر و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆر برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره.

ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنج پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌رز ده‌کاته‌وه. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنجی بۆر دووجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.

چونکه به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام برنجی بۆریان نه‌خواردووه و خۆراکی سه‌ره‌کیان ڕۆژانه‌یان نه‌بووه، هه‌ربۆیه توێژه‌ران
ناتوانن بڵێن، که مرۆڤ به خواردنی زۆری برنجی بۆر خۆی له‌تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌پارێزێت.

خۆزگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net