.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

چه‌ند قسه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی كه نوێژ ناكه‌ن!بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ بكه‌ن*
هه‌ن كه نوێژ ناكه‌ن یا نوێژ له‌لای وان 4 چوار فه‌رزه كه هی به‌یانیان ناكه‌ن و یانیش كه ده‌یكه‌ن به‌شێوازێكی به‌په‌له نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن و ڕكوع ته‌واو ده‌كات سه‌جده ته‌واو ناكات یانیش به پێچه‌وانه‌وه! یانیش هه‌ر هیچیان ته‌واو ناكات و حه‌قی خشوعی پێ نادات!!
*كه پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێ ده‌فه‌رموێ:(إن الرجل ليشيب في الإسلام ولم يكمل لله ركعة واحدة)! ده‌بینی پیاوێ مووی سپی ده‌كات له ناو ئیسلامه‌تی و نوێژ كردن‌دا كه چی یه‌ك ڕكه‌عاتیشی لێ وه‌رنه‌گیراوه! كاتێ كه پرسیاریشی لێیكرا كه ئه‌مه چۆن چۆنیه؟ له‌وه‌ڵامیان دا فه‌رمووی نوێژه‌كه به په‌له‌په‌ل ده‌كات!
*ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ش خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێ:(إن الرجل ليصلي ستين سنة ولاتقبل له صلاة! فقيل له: وكيف ذلك يا أباهريرة؟ فقال: لايتم ركوعها ولاسجودها ولاقيامها ولاخشوعها)!واته: ده‌بینی كه‌سێك شه‌ست ساڵ نوێژ ده‌كات كه‌چی یه‌ك نوێژیشی لێ وه‌رنه‌گیراوه! كاتێ كه‌پرسیاریشی لێكرا كه ئه‌مه چۆن چۆنیه؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه ڕكوعی ته‌واوه هه‌روه‌ها نه سه‌جده‌و نه هه‌ڵسان و (دانیشتنی و) نه خشوعی!
* ئیمام أحمدی كوڕی حنبل ده‌فه‌رموێ:(يأتي زمان على الناس يصلون وهم لايصلون) سه‌رده‌مه‌ك دێ و خه‌ڵكی گوایه نوێژ ده‌كه‌ن كه‌چی له‌ڕاستیشدا ئه‌وه نوێژ كردن نیه!
* ئیمامی غه‌زالی ده‌فه‌رموێ: (إن الرجل ليسجدالسجدة يظن أنه تقرب بها إلى الله سبحانه وتعالى ووالله لو وزع ذنب هذه السجدة على أهل بلدته لهلكوا)! كه‌سێك ده‌بینی سه‌جده‌یه‌ك ده‌بات وا ئه زانێت به‌و سه‌جده‌یه نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه له خوای گه‌وره به‌ڵام سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ته‌نها تاوانی ئه‌م سه‌جده‌یه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ ئه‌وا به‌سیانه له‌گوناه! ئه‌مه‌ش به‌سه‌به‌بی په‌له په‌ل و بێ موبالاتی سه‌جده‌به‌ره‌كه!
هه‌ركات حه‌سه‌نی كوڕی پێشه‌وا عه‌لی خوا لێیان ڕازی بێت ده‌چووه ناو نوێژ ترس دای ئه‌گرت و ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕاو خشوع سه‌رتاپای گیانی دای ئه‌گرت، هه‌ركات پرسیاریشیان لێ ده‌كرد ئاخۆ بۆچی وای به‌سه‌ر دێت؟ ده‌یفه‌رموو: ده‌زانن به‌رامبه‌ر كێ ڕا ئه‌وه‌ستن، ألله ألله: له‌و نوێژكردنه پڕ خشوعانه كه هه‌ر كات یه‌كێكیان ده‌چووه ناو نوێژ: كه‌عبه‌ی ده‌هینا پێش چاوی خۆی، قه‌بریش كأنه وا له پێشیه‌تی و مردنیش له دوواوه‌یتی و به‌هه‌شت له‌لای ڕاستیه‌وه‌یتی و دۆزه‌خ له‌لای چه‌پیه‌وه‌یتی و پردی صیڕات له ژێریه‌وه‌یتی و خوای گه‌وره‌ش ڕه‌قیبه له‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌یتی و به خشوع و خچوعێكی ته‌واوه‌وه‌ش نوێژه‌كانیان ئه‌كرد ئینجا ده‌شترسان لێیان وه‌ر نه‌گیرێ !
*ئه‌وانه‌ی كه نوێژیان نه‌ده‌كرد به‌هۆی چیه‌وه ده‌ستیان به‌نوێژان كرد؟
بۆ ئه‌م وه‌ڵامه چه‌ند كورته به‌سه‌رهاتێكمان بۆ هێناونه‌ته‌وه هیوادارم سودی لێ وه‌رگرن:
1- به‌سه‌رهاتی یه‌كه‌م: له شوێنێكی نزیكه شار مزگه‌وتیان هه‌بوو به‌ڵام نوێژ خوێنه‌كانی مزگه‌وت به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، وه له‌ناو ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی نوێژخوێنان دا مناڵێكی 9 نۆ ساڵان هه‌بوو كه هه‌موو نوێژه‌كانی له مزگه‌وت ده‌كرد وه بگره نوێژی به‌یانیانیش له مزگه‌وت ئاماده ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ماڵیشیان دوور بوو له‌مزگه‌وت، ڕۆژێكیان له‌كاتی نوێژی به‌یانی كه بۆ مزگه‌وت ده‌چوو له‌ڕێگا سه‌گ دوای كه‌وتن ئه‌میش مناڵه هه‌رچۆنێك بێ له ترسان ڕای كرد به‌ڵام كه‌زانی سه‌گه‌كان له‌دووای نابنه‌وه له ترسان خۆی به‌ده‌رگای ماڵێك دادا خاوه‌ن ماڵه‌كه هاته ده‌ره‌وه (كه پیاوێك بوو) سه‌گه‌كانی لێ دوور خستنه‌وه‌و پاشان ئاوێكی دایێ و پێ ی ووت: بابه‌گیان تۆ به‌م شه‌وه له‌ده‌ره‌وه چی ده‌كه‌ی؟ ئه‌میش پێی ووت كه ئه‌و له‌ڕێگا بوو ده‌ڕۆیی بۆ نوێژی به‌یانی سه‌گ دوای كه‌وتن، پیاوه‌كه چاوێكی كردێ و سه‌رێكی هێناو برد‌و خه‌یاڵ دایگرت بۆیه بڕیاری دا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی خۆیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌جده‌شی بۆ خودا نه‌بردووه به‌ڵام بڕوا بۆ ئه‌وشوێنه‌ی كه خه‌ڵكی و مناڵێكی ئاوهاش بۆی حه‌وداڵه، هه‌ڵده‌ستێ ده‌ستنوێژ ده‌گرێ و پاشان ده‌ستی ئه‌م مناڵه ئه‌گرێ و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێ ئه‌كه‌ون، له دووای ئه‌نجامدانی ئه‌م نوێژه‌و له‌زه‌ت و تام و چێژ وه‌رگرتن له ڕكوع و سه‌جده‌ی به‌یه‌كه‌وه بۆ خوابردن بڕیارده‌دات كه ئیتر له‌مه‌ودووا له نوێژ دانه‌بڕێت.
2- به‌سه‌رهاتی دووه‌م: كه‌سێك خۆی و مناڵه 7حه‌وت ساڵیه‌كه‌ی به‌سه‌یاره ده‌ڕۆنه جێگایه‌ك و پاشان بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك باوكه كه به كارێك دێته ده‌ره‌وه له سه‌یاره‌كه‌ی و مناڵه‌كه‌ی له‌ناو جێ دێڵێ، له‌م كاته پۆلیسێكی هاتووچۆ دێ و ده‌یه‌وێ وه‌صڵی سه‌رپێچی بۆ ببڕێت به‌ڵام له‌پێشدا ده‌ڵێ: ئه‌و سه‌یاره‌هی كێیه؟ مناڵه‌كه‌ش ده‌ڵێ هی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ باوكم دام ئێستا دێته‌وه، به‌ڵام مروره‌كه هه‌ر ده‌یه‌وێ وه‌صڵی بۆ بكات مناڵه‌كه‌ش ده‌پرسی ئاخۆ مامه‌گیان بۆچی وه‌صڵی بۆ ئه‌كه‌یت؟ ئه‌میش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئاخر باوكت له‌شوێنێك سه‌یاره‌ی ڕا گرتووه سه‌رپێچی یاسای كردووه! مناڵه‌كه ده‌پرسی مامه تۆ نوێژی به‌یانیت كردووه؟ ئه‌میش ده‌ڵێ: نا،بۆچی ده‌پرسی نه‌ك نوێژی به‌یانی من هه‌ر یه‌ك نوێژیش ناكه‌م! ئینجا مناڵه‌كه پێ ئه‌كه‌نێ و ده‌ڵێ: تۆش سه‌ر پێچیت كردووه! سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ت كردووه ناترسیت؟! پۆلیسه‌كه‌ی ڕێگاوبان قسه‌ی ئه‌م مناڵه زۆر كاریگه‌ری تێ ده‌كات و(وه‌كو كورده‌واری خۆشمان ووتویانه: قسه به‌رد ئه‌كات به‌ئاو) هه‌ر بۆیه بڕیارده‌دات كه ته‌وبه‌بكات و ده‌ست به نوێژان بكات.
3- به‌سه‌رهاتی سێیه‌م: مناڵێكی نێوان 5-6 ساڵی كاتێ كه دایكی به‌جلی ته‌نگ و ته‌نك و كورت ئه‌بینێ پێی ده‌ڵێ: دایه هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی ناو فلیمانی! باشه دایه بۆچی پله ــــــ ی جیرانمان چه‌فیه‌و جلی درێژ له‌به‌ر ئه‌كات و نوێژ ده‌كات تۆ نایكه‌یت؟! ئه‌لێره‌وه دایكه‌كه نێوچاوانی كچه بچكۆڵانه‌كه‌ی خۆی ماچ ده‌كات و بڕیارده‌دات كه حیجاب بكه‌و جلی درێژ‌و ڕێك له‌به‌ر بكات و هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیش ئه‌نجام بدات.
4-به‌سه‌رهاتی چواره‌م: گه‌نجێك سه‌ر گوزه‌شته‌ی تۆبه‌كردنی و پابه‌ند بوونی به نوێژه‌كانی و ئه‌نجامدانیان له‌مزگه‌وت بۆ ئه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه‌خۆی ئه‌ڵێ: كه‌سێك بووم نوێژم نه‌ده‌كردو له‌خراپه‌ش خۆم نه‌ده‌پاراست! تا ڕۆژێكیان له ماڵه‌وه زۆر له‌خۆم بێزار ببووم و له‌به‌ره‌خۆمدا ده‌مگووت ده‌بێ بۆچی دروستكرابم و چی بكه‌م له‌م دونیایه؟! له‌ناو خه‌یاڵات دابووم گوێ بیستی موسه‌جه‌لی جیرانه‌كه‌مان بووم كه قورئانی له‌سه‌ر بوو له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بوو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ] ألذاريات: 56جا ده‌ڵێ: ته‌وبه‌م كرد‌و گه‌ڕامه‌وه بۆلای خوا.
5- به‌سه‌رهاتی پێنجه‌م: باوكێك له سه‌ره‌تای شه‌وێك ده‌چێته‌وه ماڵ گوێ بیستی گریانێكی به‌كۆڵ ده‌بی، ئه‌میش كه به ئه‌سپایی له ژووره‌كان نزیك ده‌بێته‌وه ته‌ماشاده‌كات كوڕه‌كه‌یه‌تی له ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌گریێ! له‌خێزانه‌كه‌ی ده‌پرسێ ئاخۆ بۆچی كوڕه‌كه‌مان ده‌گریێ چی ڕوویداوه؟! ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: والله نازانم له‌وه‌تی مه‌غریبێ هاتۆته‌وه ده‌گریێ! باوكه‌كه خۆی پێ ناگیرێت و لێی ده‌چێته ژوور‌و پرسیاری لێده‌كات كوڕم بۆچی ده‌گریێ ی چی بووه؟ ئه‌میش له‌دووای ئه‌وه‌ی كه گریان قوڕگی به‌ره‌دات وه‌ڵامی باوكی ده‌داته‌وه: كه هۆی گریانه‌كه‌م مردنی باپیره‌ی ئه‌حمه‌دی براده‌رمه، باوكه‌كه گوتی: ئه‌و پیره‌مێرده‌ی كه زۆر ئیختیارببوو ئێ ی گوتم ده‌بێ خوانه‌خواسته چ ڕووداوێك به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌مان هاتبێت تاوه‌كو ئه‌وه‌نده بۆی خه‌مبار بێت! ئینجا قه‌یدی چیه به‌ساڵاچوێكی وا خۆ له ته‌مه‌نی تۆدا نه‌بوو پاشان مرد مرد بایی خۆی دونیای دیتبوو به‌ناو ساڵان كه‌وتبوو خۆ ئه‌گه‌ر بهاتاو باوكت مردبا ئه‌وه‌نده بۆی نه‌ده‌گریای؟! كوڕه‌كه گوتی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر باوكه تۆ بمردبای هێنده په‌رۆشت نه‌ده‌بووم! چۆن په‌رۆشی كه‌سێك نه‌بم كه‌فێری نوێژی كردوم و ده‌ستی گرتوومه‌و بردمیه بۆ مزگه‌وت و فێری ئه‌خلاق و ڕه‌ووشت به‌رزی كردووم و هانی دام تا [قورئان] ی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌م كه ئێستا به‌هۆی ئه‌مه‌وه هه‌موو [قورئان]م له‌به‌ره...به‌ڵام وه‌ره پێم بڵێ تۆ فێری چیت كردوومه كه خۆت نوێژ ناكه‌یت و مزگه‌وت پێ نازانی؟! باوكه‌كه هه‌ڵده‌ستێ و نێوچاوانی كوڕه‌كه‌ی ماچ ده‌كات و لێره به‌دوواوه بڕیارده‌دات كه نوێژبكات و نوێژێكیش بێ جه‌ماعه‌ت نه‌كات،
كه‌واته نوێژ نه‌كردن له ئیسلامدا نیه، كه نوێژیش ده‌كه‌ی له‌كاتی خۆی و به‌خشوعه‌وه‌و هه‌روه‌ها حه‌ریص به كه له مزگه‌وت و به‌جه‌ماعه‌ت بیانكه‌یت، له نزیك كۆتاییشدا ئه‌م ئایه‌ته ده‌كه‌مه دیاری بۆ خاوه‌ن دڵ و ئه‌قڵه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كاریان تێ نه‌كات ئیتر خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ] ألقصص: 56، وه ئه‌و باسه‌ش ده‌كه‌مه دیاری بۆ ئه‌وانه‌ی كه نوێژ ده‌كه‌ن به‌ڵام له شه‌ونوێژ یاخود بۆ نوێژی به‌یانیان قه‌لب گرانن تێیڕامینێن و تێی بفكرن و بشزانن[فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُوْلِي الأَلْبَابِ]يوسف: 111ده‌ڵێن: هه‌ندێك له جنودی صین كه موسڵمان ببوون نوێژیان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌دا تاوه‌كو نوێژی عیشاو به‌یانیانیش به‌كۆمه‌ڵ ده‌یانكرد، كه هه‌واڵه‌كه چووه‌سه‌رووی خۆیان فه‌رمان به په‌رته‌وازه‌ییان كرا‌و ته‌نفیزیش كرا! پاشان به‌كاتژمێره‌كانیان بۆ كاتی نوێژه‌كان یه‌كتریان ئاگادار ده‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت بۆ نوێژی به‌یانیان، كاتێ كه به‌مه‌شیان زانی سعاته‌كانیان لێستاندن (وه‌كو چه‌ك كردن چه‌كیان كردن) بۆ ئه‌وه‌ی له نوێژ دوور كه‌ونه‌وه، هه‌ڵسان به داڕشتنی بیرۆكه‌یه‌ك ئاخۆ كه چۆن بۆ شه‌ونوێژ و یاخو خودی نوێژی به‌یانیان خه‌به‌ریان بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و بیرۆكه‌یان بۆ هات كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ر له خه‌وتن كه‌مییه‌كی زۆر له ئاو بخواته‌وه تاوه‌كو بۆ سه‌ر ئاو خه‌به‌ری بێته‌وه‌و بچی نوێژه‌كه‌ی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌و زووبایه‌و هێشتا بۆكاتی به‌یانی مای بایه ئه‌وه دیسان هه‌ندێكی تر له ئاو بخواته‌وه تاوه‌كو خه‌به‌ری بێته‌وه‌و نوێژه‌كه له‌كاتی خۆیدا بكات، كاتێ كه ئه‌و باسه‌یان بۆ شه‌یخێكی سعودی گێڕایه‌وه له‌خۆشیان ده‌ستی كرد به گریان: گوتی سبحان الله كه ئه‌وانه تازه هاتبنه ناو ئیسلامه‌تی ئه‌وها حه‌ریس بن له‌سه‌ر نوێژ‌و خوا په‌رستیان كه‌چی هه‌ندێك له موسڵمانان چۆن نوێژیان ده‌چوێنن وا ئه‌زانن هیچێكیش ڕووی نه‌داوه نازانن كه شه‌یتان ده‌میزێ به گوێچكه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ڕۆژ هه‌ڵدێت له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵناستن! نازانن كه قوڕسترین نوێژ به‌سه‌ر دووڕووانه‌وه نوێژی عیشاو به‌یانیانه! نازانن كه [خوا]ی گه‌وره ده‌فه‌رموێ[فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ - الَّذِينَ هُمْ يُرَاؤُونَ] ألماعون:4- !!! له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه‌سێك نوێژی عیشاو به‌یانی به‌جه‌ماعه‌ت بكات هه‌روه‌كو هه‌موو شه‌وه‌كه‌ی له ناو شه‌ونوێژا كاته‌كه‌ی بردبێته سه‌ر وای بۆ ئه‌نوسرێت، ئیتر: له‌مه‌ودووا چالاك
بـــه، له كه‌م و كوڕی ڕابردووش بڵێ: أستغفرالله وأتوب إلیه،
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه دووربین له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه [خوا] ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: [وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ارْكَعُوا لَا يَرْكَعُونَ][المرسلات: 48]، ، وه له‌وانه بین كه [خوا] ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ:[قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ- الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ]ألمؤمنون:1 و2ئه‌وا نوێژده‌كه‌ین و نوێژه‌كانیش له‌كاتی خۆیداو له‌مزگه‌وت ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین*
نێردراو له لایه‌نbradost
bhare dilan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته کانت خۆش بۆ ه‌م بابه‌ته پیرۆز‌و جوانه‌و پرماناو به‌سوده،هیوای به‌رده‌وامیت بۆده‌خوازم ،خواپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت خوش سيتا خان
بو ئةو بابةتة.بة هيواى هةموو كةس خوا‌و بيغةمبةر(ص)
ئةناسى و باوةرى بيةتى فرزةكان جى بةجى بكات اشااللة
خودا باداشتت باتةوة


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
