❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی بخوێنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-12 14:19:06

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی بخوێنه‌وه‌

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری (میدیسن ئارشیڤیس ئینتێرناڵ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌کره‌ی له جۆری دوو زۆر زیاتره، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی برنجی سروشتی ده‌خۆن؛ واتا برنجی بۆر ده‌خۆن.هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ڕیشاڵ‌ و کانزاییه‌کان و ڤیتامینی ناو برنجی بۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌یه‌کی فراوان پێیگه‌یشتوون. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ چاودێری شێوازی خۆراکی، ته‌ندروستی و ژیانی نزیکه‌ی 200 هه‌زار به‌شداربووی مێنییه و نێرینه‌یان کرد. توێژه‌ران تیری ته‌واویان خستبووه سه‌ر خواردنی برنجی سپی و بۆر و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆر برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنج پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌رز ده‌کاته‌وه. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنجی بۆر دووجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره. شایانی باسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام برنجی بۆریان نه‌خواردووه و خۆراکی سه‌ره‌کیان ڕۆژانه‌یان نه‌بووه، هه‌ربۆیه توێژه‌ران ناتوانن بڵێن، که مرۆڤ به خواردنی زۆری برنجی بۆر خۆی له‌تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌پارێزێت.


دوورگه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن رِؤنياس (2010-07-12 14:19:43)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net