.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











پزیشكه‌كان وای به‌باش ده‌زانن پێدانی شیر به مه‌مه‌ی شووشه به‌منداڵ له‌ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا رابگیرێت، وه‌كو خۆپارێزییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی ئه‌و شێوازی خواردنه له‌لای منداڵان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زای پزیشكییه‌وه ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری "پزیشكی منداڵان"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، "به‌كارهێنانی مه‌مه‌ی شووشه بۆ پێدانی شیر و خۆراك به‌منداڵان بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژ، ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی ددانی منداڵ و كه‌مخۆراكی لایان".
تویژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زۆر به‌كارهێنانی مه‌مه‌ی شووه بۆ پێدانی شیر به‌منداڵان، بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژ ده‌بێته هۆكاری ئاڵوده‌بوونی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خواردنه به‌وه‌ی نه‌توانن به‌ئاسانی وازی لێبێنن".
د. جوناسان مهكوایهر له‌نه‌خۆشخانه‌ی سانت مایكل له تۆرنتۆ-ی كه‌نه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌و تیمه‌یه توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ده‌ڵێت: "به‌ماوه‌ی پێنج خولهك ده‌توانین رێڕه‌وی ته‌ندروستی منداڵ بگۆڕین ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان به‌قسه‌مان بكه‌ن".
توێژینه‌وه‌كه چاودێری 201 منداڵی تا ته‌مه‌نی دوو ساڵیی كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه 60%یان مه‌مه‌ی شووشه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ پێدانی شیر به‌منداڵه‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كه داوای له پزیشكه‌كانیش كردووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی منداڵان بكه‌ن و مه‌ترسی به‌كارهێنانی مهمه شووشه‌یان بۆ باس بكه‌ن و رێوشوێنی چۆنێتی بڕینه‌وه‌ی شیریش به‌منداڵانیان فێربكه‌ن له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه كێشه‌كه له شووشه یان كوپی شیردانه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌خودی شیره‌كه یان ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌یه له‌ناو شووشهكهدایه كه كاربۆهیدراتی تێدایه و كاتێك له‌گه‌ڵ به‌كتریای ناو ده‌م تێكه‌ڵ ده‌بێت، ده‌بێته هۆی تێكچوونی ددانی منداڵان و تووشبوونیان بهتهسهوس، بۆیه كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به‌ساڵێك ئه‌وا پێویستی به‌خۆراكی تری وه‌كو گۆشت و مریشك و ماسی و هێلكه و میوه‌هات ده‌بێت.
پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی به‌كارهێنانی مهمه شووشه و كوپی تایبه‌ت بهشیردانی منداڵ ده‌كه‌نه‌وه له‌ته‌مه‌نی 1 ساڵیدا، پێدانی خواردنی تر كه گه‌رمۆكه‌ی پێویستی تێدا بێت كه زامنی خۆراكی باش بێت بۆ منداڵ.
xandan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
