❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ****{ هێز له‌ خۆشه‌ویستی دایه‌ }****

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-12 23:00:43

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

****{ هێز له‌ خۆشه‌ویستی دایه‌ }****

خۆشه‌ویستى سیحرى به‌رده‌وامبوونى ژیان و خۆراكى ده‌روونى مرۆڤ و پاڵنه‌رى په‌یوه‌ندییه‌ رِوحى و ده‌روونى و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌، هه‌وێنى ده‌روونێكى ئاسوده‌ و ژیانێكى به‌خته‌وه‌ره‌.

خۆشه‌ویستى خاوه‌نى هێزێكى گه‌وره‌یه‌ و هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌ هێزى به‌خشیوه‌ته‌ دایكه‌كان تا منداڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن و دره‌نگانى شه‌و و درێژایی رِۆژ بۆ خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌وان بخه‌نه‌ سه‌ریه‌ك و بۆ ئه‌و هه‌موو قورسیه‌ش به‌ئاسانى برِوانن و چێژى لێ وه‌ربگرن و به‌خه‌نده‌یه‌كى خۆشه‌ویستى هه‌موو هیلاكى و ماندویه‌تیه‌كیان برِه‌وێته‌وه‌، خۆشه‌ویستیه‌ وا له‌مرۆڤ ده‌كات نان و ئاو نه‌خوات و له‌به‌ر خاترى خۆشه‌ویستى خودا به‌رِۆژووبێت،

هه‌ر خۆشه‌ویستیشه‌ مرۆڤ والێده‌كات گیانى به‌خت بكات و به‌سه‌ر شاخه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و نیگار و نه‌خشیان له‌سه‌ر بنه‌خشێنێت،

فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى به‌خته‌وه‌رى خۆشه‌ویستیه‌، خۆشه‌ویستى شه‌كرى شیرینكردنى چاى ژیانه‌ و ئاوه‌ بۆ گه‌شه‌ و نه‌شونماى دره‌ختى كامه‌رانى و ئاسوده‌یی رِوحى و جێگیرى ده‌روونى،

ده‌با هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستى كالاَى به‌رى بالاَى ژیانمان بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ده‌خه‌ینه‌ رِوو.

1- خۆشه‌ویستى خوا و پێغه‌مبه‌ر با هه‌میشه‌ له‌دڵتدابێ، چونكه‌ رِۆحت شاد و گه‌ش و ده‌رونت ئارام ده‌كات، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئاسماندا له‌گه‌ڵ سروشتى خۆتدا ته‌بایه‌ و به‌ختیاریت پێده‌به‌خشێت و وات لێده‌كات خۆشیه‌كانى ژیان به‌به‌خششى ئه‌و بزانیت و ناخۆشیه‌كانیشى تاقیكردنه‌وه‌ بزانیت و ئارامیان له‌سه‌ر بگریت.

2- خۆشه‌ویستى بۆ هه‌موو مرۆڤێك: كه‌سانى ترت بێ به‌رامبه‌ر خۆشبوێت و رِێزى كه‌سایه‌تیان بگره‌ و هه‌موو مرۆڤێكت خۆشبوىَ و دڵنیابه‌ هه‌موانیش تۆیان خۆشده‌وێت.

3- خۆت خۆشبوێت و رِێزى كه‌سایه‌تى خۆت بگره‌ و به‌و بارودۆخه‌ى ئێستا تێیدایت رِازیبه‌ و هه‌میشه‌ هیوات به‌ئاینده‌یه‌كى گه‌شتربێت و له‌خواى گه‌وره‌ بخوازه‌ كه‌یارمه‌تیت بدات سبه‌ینێت له‌مرِۆ باشتر بێت، بۆئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدابه‌.

4-خۆشه‌ویستى پیشه‌ و كاره‌كه‌ت وات لێده‌كات كاركردن به‌ئه‌رك و ماندوبون نه‌زانیت و چێژ له‌هه‌موو ساته‌كانى كاركردنت وه‌ربگریت، به‌هۆى خۆشویستنى پیشه‌كه‌ت به‌رهه‌مى زیاتر و به‌ره‌و پێشچونى باشتر و داهێنان له‌كار و پیشه‌كه‌تدا بهێنه‌ دى، ده‌با كاته‌كانى كاركردنمان به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ به‌رِێبكه‌ین و بۆ ژیان پێبكه‌نین تا ژیان بۆمان پێبكه‌نێت.

5- خۆشه‌ویستى خێزانى هۆكارێكى گرنگه‌ بۆ به‌خته‌وه‌رى كامه‌رانى و هێزێكى گه‌وره‌ى ده‌رونیمان پێ ده‌به‌خشێت، مرۆڤ كاتێك له‌خێزاتێكدا ده‌ژى كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كى پته‌و له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و خێزانه‌دا هه‌بێت هیچ هۆكارێكى ده‌ره‌كى ناتوانێت به‌خته‌وه‌رى و ئاسوده‌یی رِاسته‌قینه‌ى لێبسه‌نێته‌وه‌ و رِێگاى ژینى هه‌رچه‌نده‌ سه‌خت و دژواربێت به‌ئاسانى پێیدا گوزه‌ر ده‌كات و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كان له‌به‌رچاویدا بچوك و لاواز ده‌بن.

6- خۆشه‌ویستى نیشتیمان و كۆمه‌ڵگا وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ستێكى كۆمه‌لاَیه‌تى رِوحى گه‌وره‌ى بۆ دروست ببێت و خۆى و به‌ئه‌ندامى كۆمه‌ڵگه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ به‌پشتیوانى خۆى بزانێت و ئه‌مه‌ش هه‌ستێكى زیاترى خۆشه‌ویستى و ئاسوده‌یی پێ ببه‌خشێت.

7- خۆشه‌ویستى چاكه‌كارى، چاكه‌كردن دڵ و ده‌روونى مرۆڤ ئاسوده‌ و كامه‌ران ده‌كات و خۆشه‌ویستیه‌كى سروشتى هه‌یه‌ له‌بونیادى مرۆڤدا بۆ چاكه‌كردن و به‌خشین و هاوكارى و یارمه‌تى كه‌سانى تر.

به‌و هیوایه‌ى به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بژین و هه‌وڵبده‌ین و به‌رده‌وامبین، به‌خۆشه‌ویستى تاڵیه‌كان بگۆرِین بۆ شیرین و تاریكیه‌كان بۆ رِوناكى و سه‌ختیه‌كان بۆ ته‌ختى و خراپه‌كان بۆ چاكه‌ و ناخۆشیه‌كان به‌خۆشى، با هه‌میشه‌ به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بژین و خۆشه‌ویستیمان خۆشبوێت.

ZAHIRZANA@YAHOO.COM


سه‌رچاوه‌ :كوردیۆ ... زاهیر زانا

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net