.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




.شێوه‌و ڕوخساری مرۆڤ و کاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر له سه‌ری..
خوای گه‌وره شێوه‌ی مرۆڤی دروست کردووه به‌شێوه‌ی جیاجیا ، هه‌یه روخساری جوانه و سه‌رنج ڕاکێشه، هه‌یه مام ناوه نده له‌جوانیدا و هه‌یه ناڕێکه…جا ئه‌وه‌ی شێوه‌ی جوان نیه یان ناڕێکیه‌ک له ده‌موچاوی یان له هه‌ر شوێنێکی جه‌سته‌یدا هه‌بێت ئه‌وا هه‌ست به که‌مسه‌ری [شعور بالنقص] ده‌کات…. ئه‌وجا مرۆڤ ده‌بێت زۆر هه‌ستیار [حساس] بێت به‌رامبه‌ر ئه و که سه ی که ئه‌و که‌م وکوڕیه‌ی هه‌یه، نابێ هه‌ستی بریندار بکرێ جا چ منداڵ بێت یان گه‌وره. بۆ نموونه کاتێک منداڵیک چاوی خێله یان قاچی شه‌له نابێت هه‌ستی بریندار بکرێ واته پێی بڵیی خێله یان شه‌له یان…….چونکه ئه‌مه کاریگه‌ریه‌کی ده‌روونی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ری تا گه‌وره‌ش ده‌بێ ئه‌م قسه ناخۆشانه هه‌ر له مێشکیدا دووباره ده‌بێته‌وه‌و ده‌زرینگێته‌وه که له‌ده‌وروبه‌رو به‌رامبه‌ریدا گوێی لێبووه، چونکه قسه‌ی ناخۆش گه‌ر له منداڵیشه‌وه پێت گوترابێ ئاسته‌مه له‌بیری بکه‌ی.. جائه‌م قسه ناخۆشانه هه‌م له‌ڕووی ئاینییه‌وه گوناهه و هه‌م له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر خودی ئه‌و که‌سه . هه‌روه‌ها ئه‌م کاریگه‌ریه ده‌روونییه له‌سه‌ر کچ زیاتره وه‌ک له‌سه‌ر کوڕ، چونکه کچ له کۆمه ڵگه‌ی ئێمه‌دا زیاتر به‌رچاوه‌و له‌شه‌قام وشوێنه گشتیه‌کان و له ته‌له‌فزیۆن و….. و ، زیاتر دیقه‌تی ده‌درێتێ و به‌شێوه‌یه‌ک سه‌یر ده‌کرێ که هه‌ر ناڕێکیه‌ک له‌جه‌سته‌یدا هه‌بێ به ئاسانی به دیار ده‌که‌وێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوڕدا به دیار ده‌که‌وێ . بۆ نموونه ده‌بینین کچێک مووی زۆری له سه ر ده‌م وچاویدا هه‌یه جا به ڕاستی بۆ کچان زۆر ناخۆشه هه‌ست به‌که‌مسه‌رییه‌کی زۆر ده‌که‌ن جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌مسه ریه پڕ بکاته‌وه په‌نا بۆ زۆر شت ده‌بات یان جلێکی وا له‌به‌ر ده‌کا که زۆر سه‌رنج ڕاکێش بێ یان ماکیاژێکی زۆر ده‌کا که وا ده‌کا به به‌رامبه‌ره‌که‌ی وا نیشان بدا هیچ مووی زیاده له ده‌م وچاویدا به دی ناکرێ … یان یه‌کێک چاوی خێله یان چاوێکی کوێره حه‌ز ده‌کات هه موو ده‌م دنیا تاریک بێت یان زۆربه‌ی کات چاویلکه له چاو ده‌کات تا وا نیشان بدات چاوی ساغه، یاخود ده‌بینین یه‌کێک شه‌له یان قاچێکی له`قاچێکی کورتتره ،،ئه‌وا پێڵاوی وا له‌پێ ده‌کا که تاکێکی له تاکێکی بڵندتر بێ تا به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌ست به هیج شتێکی نامۆ نه‌کات . یان یه‌كێ ده‌می گه‌وره‌یه کاتێک پێده که نێ ده‌می زۆر گه‌وره‌تر دیار ده‌بێ جا یان ده‌ست به ده میه‌وه ده‌گرێ یان زۆر پێناکه‌نێ جا به‌هه‌ر شێوازێکی خۆی بێ واده‌کا به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌ست به‌مه نه‌کات.. زۆر نموونه‌ی دیکه‌مان هه‌یه که که‌موکوڕییه له مرۆڤدا و دیاره له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و که‌سانه جا ئه‌و که‌سه ده‌یه‌وێ خۆی وا نیشان بدات که هیچ ناڕێکیه‌کی نیه یان هه‌ر هیچ نه‌بێ ناڕێکیه‌که‌ی بشارێته‌وه په‌نا بۆ ئه‌وشتانه‌و زۆر شتی تر ده‌با که له سه‌ره‌وه باسمان کرد . جاله‌سه‌ر ئێمه‌و له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێکی هۆشیاردا پێویسته توانج یان قسه‌ی ناخۆش به هیچ که‌سێک نه‌ڵێین و هه‌ستی بریندار نه‌که‌ین جا ئه‌مه چ منداڵ چ گه‌وره ، چ کچ چ کوڕ بێ چونکه ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی ده‌روونی زۆر زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه له‌وانه‌یه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌ک[خه‌مۆکی، متمانه به‌خۆنه‌بوون، گۆشه گیری ...] بکات. له کۆتاییدا داواکارم له هه‌ر تاکێک که ئه‌م توانج وقسه ناخۆشانه بگۆڕێ بۆ بۆ قسه‌ی خۆش تا ئه‌و که‌سه‌ی که‌مو کوڕییه‌ک هه‌یه له روخساری یان 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
