.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






دیمانهی ماڵپهڕی دوورگه لهگهڵ (نامۆ) بخوێنهوه

نامۆ ناوێكی دیاره و چهندین ساڵه له بواری نووسین خزمهت دهكات و لهم بوارهدا دڵسۆزانه و بوێرانه كهشماڵی خۆی دهكات. ئێمه لێرهدا نامانهوێ زیاتر قسه بكهین، بهڵكو پێمان باشه راستهوخۆ بتان بهین بۆ ناوهرۆكی دیمانهكهی ماڵپهڕی دوورگه له بهڕێز (نامۆ)، فهرموون..
سازدانی: سهباح مهجید
سهباح مهجید - سیڤییەكی خۆت؟
نامۆ - دیاری عەلی مەحەمەد بەرزنجی ناسراو بە نامۆ
سهباح مهجید - نامۆ زیاتر بەرهەمی ئەدەبی دەنووسێت، دەكرێ هۆكاری ئەمه بۆ خوێنەران رووبكەیتەوه؟
نامۆ - هەڵبەت لە دوا قۆناغەکانی ناوەندی بووم کاتێ پەخشانێکم نوسی لەسەر وەرزی بەهار و دامە مامۆستای زمانی کوردی تا ڕای خۆیم پێ بڵێ، کاتێ خوێندییەوە شتێکی وت( گەر هی خۆت بێت ؟پێش بینی دواڕۆژێکی باشت بۆدەکەم لەبواری چیرۆک نوسین) هەڵبەت وەڵامی دڵخۆشکەر بوو گەر بەگومانیشەوە ڕای خۆیدابێ! بەڵام ڤاکتەرێکی باش بوو! ساڵ ڕۆشت و ساڵ هات ساڵێ پێش ڕاپەڕێن کورتە چیرۆکێکم نوسی و بەترسەوە نیشانەی هەندێ کەسم دا! تالەدوای ڕاپەڕین و بڵاو بونەوەی لە کۆمەڵی ڕۆژنامە(کوردستانی نوێ و لاوان و جەماوەر هتد) بڵاو نەکرایەوە دڵنیا نەبووم کە خۆ یەتی! لەو کاتەوە حەزێک و بەهرەیەک بەدیکرد؛ سەرەتا کۆمەڵێ کورتە چیرۆکم نوسی و لەناوەندیشیاندا شەڕێکم بە دنیای شعر دەفرۆشت! تا ساڵانی ئەمدوایەش شیکردنەوە و وەڵام یان گەڕان بوو بەدوای وەڵامەکانی منداڵێم! بابم پێشمەرگە بوو دوای پیلانی جەزائیر کە هەرەسی بەشۆڕشی کورد! نەفی باشوور کراین و لە بیابانەکانی نوگرەسەلمان و تەلبەنگەکانی ئەوێندەر تەنها تۆماری ڕوداوەکانم دەکرد! نە خۆم سەرم لێدەردەکرد و نە بابی دیلم ئامادە بوو تێم بگەیەنێت! بۆ لێرەین؟ بۆ ئاوەهاکە ڕەقن بەرامبەرمان و نەمنداڵ دەزانن چییە و نەڕێز لە پیرێک دەگرن! کاتێ چومە قوتابخانەش سەرسوڕمان بەرینەدەدام! هەردەم من (دیاری کوردی! یان کاکە) بووم واتە جیابووم و نەشم دەزانی بۆجیام! ئەمانە و زۆری تری وێنەکان کاتێ پەنجەم قەڵەمێکی کوردی زوبانی ناسی! کەوتە دەرهێنانی ئەو تابلۆیانە لەخەیاڵما و یەک یەک ناو پێناسەی بۆدانان تا لەوێندەر لە یادگارییەکی منداڵییەوە نەبێتە برینێکی بەجێماو! چیرۆکی (کارەساتی ڕانە موبارەکەکان و مەنجەڵە ڕەشەکە و عەگال و کاکە و لم و زۆری تر ) کە گەڕانەوەی ئەوسەردەمەیە،دوای ئەوەی گەورەترین کێشەی لەکۆڵ کردمەوە کە پێی دەوترێ پرسیارە بێ وەڵامەکانی منداڵی (هەموشی نا هەڵبەت) نوسین بوو ،لەماوەی 20 ساڵی نوسینم لەو خۆشەویست ترم نەدی!
سهباح مهجید - كام جۆری هۆنراوه دەخوێنیتەوه. مەبەستمان ئەوانەی كۆن و ئەمانەی ئێستان؟ كامەیان زیاتر دەخوێنیتەوه بۆچی؟
نامۆ - تا سەر ئێسقان ڕیالیزمیم لەنوسین( کە لێرە تەنها باسی شیعر دەکەیت!! کە من هونەری گێڕانەوە زیاتر نزیکە لەمنەوە!) و کلاسیک لە ژیان و خەیاڵێکی ڕۆمانسی لەبیرکردنەوە! شیعر یان شاعیر لە مێژەوە بەوە تاوانبار کراوە کە خەیاڵێکی درۆزن و گێڕانەوەیەکی گێڕانەوەکانە! و کەسایەتی شاعیریش کەسێک تەنها خەو بە خەڵکی دەفرۆشێ! جا لێرە ئەم تاوانە لەکەسێکی سادە و بێ ئاگاوە نەهاتووە یان لەکچێکەوە کەسێک بەناوی شیعرەوە دەچێتە ژیانییەوەو بە دڕندەیی دێتە دەرێ و دواتر دەیڕوخێنێ! بەڵکوو کەسانی دنیای فکر و تەنانەت فەلسەفەش دیار ترینیان(ئیفلاتۆن)ە !جا ئەم تاوانە زۆر جار بەتاڵ کراوەتەوە کاتێ شیعر بۆتە ڤاکتەرێک بۆ ڕزگاری وڵات و سرودی ئازادی ئینسان و ئامێزێک بۆ خۆشەویستی و عەشق! زۆر جاری تریش پشت ڕاستکراوەتەوە کاتێ کاسە لێسی دەسەڵات و فەرشی مەجلیسی پادشاکان بووە! حەزرەتی نالیش باشترین نمونەیە کاتێ ئەو خۆشەویستی کوردستان و زمانی کوردی وای لێکردبوو سەفەر بکاتە خامە و نامۆ بوون هزری و گشت هەوڵی بۆ بوژانەوەی زمانی کوردی و کوردستان بوو، بەڵام لە هەمان سەردەمی ئەو دەیان و بگرە سەدان کەس هەبوون کاسەلێسی مەجلیسی زمانی فارسی و عەرەبی و تورکی بوون! بێ ناوبردن! جا گەر بەچرپەش بووبێ داویانە بەگوێی حەقیقەتدا کە دەرکەوتنی کەسایەتی شاعیر لەڕێگەی شیعرەکانییەوە لەدرۆیەک زیاتر هیچی تر نییە! ئەم گومانە بەدرێژای سەدەکانی ڕابوردوو لەگەڵ پەرەسەندنی کلاسیک و دروست بونی قوتابخانەی ڕۆمانسییەت کە عەشقی فێری مرۆڤ کرد ! ئەو عەشقەی نامۆ بوو لەلای! لە دوای سەدەی هەژەدە و بەرپابونی شۆڕشێکی فکری(ڕیالیزم) کە بنەمایەکی فەلسەفی و فکری لەخۆی دەگرێ بە کار کرد بۆ دەخستنی واقع وای کرد زۆرینەی چین و تۆژەکانی دنیای هونەر بێ ئەوەی ئامادەباشیشی بۆ بکەن کەوتنە ژێر کارزمەیی ئەم ڕێچکەیەوە و باسەکەی بە ئاقارێکی تدا برد! باسی بەشەکانی تر ناکەین چونکە باسمان لە شیعرە (ئارتۆر ڕامبۆ ) ئەم گەنجە مەیسیحییە داخراوە کلیلی دەرگای شیعری ڕیالیزمی بوو کە بە تەمەنێکی کورت کە 3 ساڵ و ئەزمونێکی زۆر لەچاو دەستکەوتەکانی و کەم لەچاو تەمەنی کە هێشتاکە 19 ساڵی تەواو نەکردبوو! ڕێگای بۆ قۆناغێکی نوێ و گرنگی دنیای شیعر بنیاد نا کە گومانی نەهێشت کە خەیاڵ فرۆش و دووڕوبن! کاتێ باسی دۆزەخی دەکرد(هەست دەکەم لەدۆزەخدام کەواتە من لەدۆزەخدام) نەوەستا بیسوتێنێ خۆی بەرەوڕوی ڕۆشت و لەسەفەری دۆزەخی کیشوەری ڕەش بەرجەستەی کرد و بێکەسی لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە و مردنی کۆتای پێهێنا ! بیرمان نەچێ کاتێ باسی شیعری ڕیالزمی دەکەین نابێ قەت (چارلس بۆلدەر)مان لەبیر بچێ! من پێم وایە ژیان قورس و بڕ مەینەتییە مرۆڤ پێویستی بە هێوەر کردنەوە نییە! بەڵکوو چارەسەر! جا ڕیالیز دەتداتە بەر ڕێژنەی پرسیار و لەدەریای گوماندا نوقمت دەکات! چارت نییە و کاتی خەوت نامێنێ! دەبێ چەتری وەڵام پەیدابکەیت و لەو گومانەش خۆت ڕزگار بکەیت!(هەر بۆ ڕونکردنەوەش ڕیالزم هەر شیعری نەگرتەوە بەڵکوو شێوەی تێڕوانینی مرۆڤی گۆڕێ بۆ واقع و زۆربەی لایەنەکانی تری گرتەوە کەڕامۆند هاینس و هاوڕێکانی لە سەرەتای شەستەکاندا دنیای ڕەنگ و تابلۆشیان تێکەڵ بەو ڕێبازە کرد!
کە هەمان سەردەمە ڕێبازی ڕیالیزم لە وڵاتی عێراق سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد کە شاعیری گەورەی عێراق ڕەسافە پێشەنگیانە و ئیتر لەسەرەتا و ناوەڕاستی حەفتاکاندا هاتە باشوور و هەڵبەت دیارن کێن ئەوانەی پێشەنگی ئەم ڕێبازەیان کرد و کێن ئەوانەی ئێستە درێژەی پێدەدەن! بۆ بەشی دووەمی پرسیارەکەت من زۆر حەز بە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی شاعیرانی سەدەی 15 تا دەگاتە دوای ڕیالیزم، نوێ کانیش دەخوێنمەوە هەڵبەت .
سهباح مهجید - (بیرەوەرییەكانی چات) لای نامۆ چی دەگەیەنێت؟
نامۆ - پڕۆژەیەکی تەمەن چوارساڵەیە کە ئامۆژگاری ئامێز و جەنگێکە بۆ نوێژەن کردنەوەی دیوارە درز تێبووەکانی کۆمەڵ! وەجیاوازیشە چونکە لێرە بیرەوەری گێڕانەوەی ڕابوردوو نییە! بەڵکوو داهاتووە! خۆ ئامادە کردنێکە بۆ بەڵایەک کە بەڕێگەوەیە! دەزانم وشەی بەڵا تۆقێنەرە! بەڵام گەر ئامێری تەلەفۆنی مۆبایل لەماوەی 10 ساڵ هۆکار و ڤاکتەر بووبێ بۆ ئەوەی هەزاران تاوان ڕوبدات بەتایبەتی دژی ڕەگەزی مێ لە نێوان کوشتن و ئازار و تەڵاق و کێشەی زۆری کۆمەڵایەتی کە سەرەتاکەی بەساویلکەیی و عەوداڵ بوون بۆ ئاشکرا کردنی جیهانی بەرامبەر و ڕاکردن لە دەست پاڵەپەستۆی داب و نریت بەخۆی و گشت پاوانەکانییەوە خولقانویەتی وە کۆتاییەکەی بەڕێگایەکی تاریکی پڕ لەتاوان بوو! ئەوە گەر خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بەو هەرزانی و کوالیتێتەی مۆبایل بکەوێتە بەردەستی هەموو خەڵک ئەوە دڵنیام ئەو دەساڵە کورت دەکاتەوە بۆ ساڵێک گەر مانگێکیش نەبێ! چونکە نێت لەناو ماڵەکانماندایە و زۆر جار ژوری نوستن! هەر بۆیە ناوی بەڵام لێناوە! گەر خێزانە کوردەکان وریای ئەم کێشەیە نەبن ئەوە کوڕەکەیان یان کچەکەیان لە خودی ژورەوە دەستی ناپاکیان پێدەگات چ وەک ئابڕو بردنی یان نەخۆش خستنی(ئالودە) درکم بەو مەترسییە بێ ئەوەی درکی ئەوەم هەبێ توشی چی دەبم! دەستم پێکرد و بەردەوامیش دەبم بە گەیاندنی ئەو پەیامەی مەبەستمە گشت تاکی کورد پێی بگات! کچ و کوڕ و دایک و باوک ، دنیای ئەنتەرنێت وەک دارستان وایە هەرچۆن درەخت و سەوزایی و گوڵ و پەپولەی تێدایە ئاواش پڕە لەدڕندەی ئابڕو بەر کە بەبەرگی کاریزمەییەوە نێچیرەکانی ڕاودەکات بەرگی شاعیرێکی هەست ناسک و نوسەرێکی لێهاتوو هونەرمەدێکی دەنگ خۆش و کورێکی قسە خۆش و سیاسییەکی کارامە هتد،ڕەنگە کارێکی پڕ لەمەترسی و سەرکێشی بێت نوسەرێک بچێتە مەیدانێک بجەنگێ بەرامبەر کەسانێک بەتاڵ بن لە فکر و ڕۆشنبیری و تاقە چەکیان نێرایەتی بێت! بێ لە نامەسئولییەتیان و بێ ئەزمونی چ لە تەمەن کە زۆرینەیان گەنجن چ وەک ڕەفتاری عەقڵانی و ڕەوشتی! هەڵبەت کاردانەوەی هەیە و دەشیبێت لەداهاتوودا!وە باجەکەشی قورسە و دانی حەتمییە کە خودی خۆم(نوسەر) وەک ئەوکچانە وکوڕانەی سوکایەتیان پێکرا سوکایەتیش بەخۆم کرا! بێ لە هێرشی هاک و تێکدانی کۆمپیتەر و زیانی ئابوری ! شاردنەوەی ژیانی تایبەتم لە زۆر شوێن کە پێویست دەکات خوێنەر بمناسێ کێم و چیم کردووە و چی دەکەم یەکێکە لەوباجانە کە پارێزراو بم بۆیە نامۆ هەردەم وەک نامۆ ناسراوەو هیچی تر! ئەم دژایەتی کردنەش چەند جۆرێکە! جۆرێک ئەوانەن کە ڕاستەوخۆ پڕۆژەکەم پەردەی لەسەر ڕوخساریان هەڵماڵێ! وە جۆرەکەی تریش ئەوانەن ئەو تاوانانەی باسم کردووە لە کەسایەتی خۆیاندا بەدی دەکەن ! گەر کەسێکی تریش ئەنجامی دابێ! ئیتر لەنێوان ئەم و ئەودا کۆمەڵێک خەڵکی ساویلکە تێدەکەون و مەقاش ئاسا بەکاردێن وەک ئەوانەی چ وەک هەڵوێست یان بەنوسینی بێ سەرەو بەرە دژی پڕۆژەکە وەستان! بەدڵنیایشەوە دەڵێم هەردوو لا لە پەیامی من تێنەگەشتوون! کە ئاسییە مرۆڤ هەڵە بکات بەڵام ئاسیی نییە بەردەوام بێت! هەمووشتێ لەم دنیایەدا بۆ باش و خراپ بەکار دێت وەک (چەقۆ) بۆ کار ئاسانی ژیانمان بەکاری دێنین و هەشە بۆ تاوانی کوشتن بەکاری دێنێ! من لێرە باسی خراپەکان دەکەم کە وەک نوسەرێک ئەرکی سەرشانمە تۆش ئەوەت لەسەرە خراپەکان بکەیت بە ئەزمونێک کە تۆ لایەنە باشەکەی بیت! قورس نییە تێگەشتنی وایە؟ هەڵبەت بابەتێکی گەورەیە بە نوکە قەڵەمێک کۆتایی نایەت باسی! لەبەر گرنگی پڕۆژەکە بەشێکی تایبەتم لە فێس بووک بۆ کردۆتەوە بەناوی( بیرەوەرییەکانی چات) کە سەکۆیەکە بۆ تێگەشتنی پرۆژەکە و گفتوگۆکردن لەسەری.
سهباح مهجید - نامۆ له (فیس بووك) چالاكی و بەرهەمەكانی خۆی به بەردەوامی بڵاودەكاتەوه، ئایا بەلای ئێوه پێویسته هەموو نووسەر و هونەرمەندان و شاعیران له فیس بووك لاپەڕەی خۆیان هەبێت؟ بەتایبەتی كه ئەمڕۆ فهیس بووك لەسەر ئاستی ماڵپەڕه جیهانییهكاندا له پلەی دووەمدایه؟
نامۆ - ئەم پرسیارە دەمانباتەوە بۆ باسی نهێنییەکانی چات! چونکە دوای ئەوەی کە زۆربەی ماڵپەڕەکان پڕۆژەکەیان ڕەتکردەوە یان وایان لێکردن ڕەتی بکەنەوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە خاوەن چات و دەستکەوتە ئابورییەکان بوو وەک ڕیکلام کردن بۆیان بەرامبەر لابردنی باسی ئەوکتێبە! گەر ڕێگەم پێبدەیت شتێک بگێڕمەوە هاوڕێیەکم دوای ئەوەی کتێبەکەم لەبەر خاتری ڕیکلام لە ماڵپەڕێک لابرا پێی وتم کە بەتەمایە کتێبەکەم دانێ تا ڕیکلامی زۆر بێت! جا ئەم ڕەفتارە گەر گشتیش نەبێ بێ هیوای کردم لەوەی لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانەوە بانگەشە بۆ پەیامم بکەم و دوورکەوتمەوە! فێس بووک و کار کردنم تێیدا ڕێکەوت بوو! بەڵام دواتر دەرکەوت لە هەزار ژوان و خۆ ئامادە کردن بۆی باشتر بوو! لەوێندەر دەنگت بەئاسانی دەگاتە خوێنەر بێ ئەوەی ناسیاوی ڕێگر بێت وەک لە ماڵپەڕە کوردییەکان هەن(هەندێکیان) بۆ ئەوەی هانی کەسانی تر بدەم لەوێندەر بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن؟ بەڵێ کە بێ لەوەی زۆر تر لە ماڵپەڕەکان خەڵکی ڕویتێدەکات! ڕێگریشە لەوەی کەسانێک بەناویانەوە لەوێ بن و سوکایەتی بکەن و نمونەی بێژەر ئەڤین خان! وە من پێشبینی ئەوە دەکەم یەکەم بێت لە ڕیزبەندی جیهانی گەر نەشبووبێ ئێستە!
سهباح مهجید - تا ئێستا چەند بهرههمت به چاپ گەیاندووه؟
نامۆ ـ هەڵبەت سەرەتای 1991 تا کوردستانیشم جێهیشت کۆمەڵێ کورتە چیرۆک و شیعرم بڵاو کردەوە دواتر کاتێ لە ئەڵمانیا جێگیر بووم بەتەواوی چوار ساڵی ویست تا یەکەم بەرهەمم بەچاپ بگەیەنم ! خۆت دەزانی لە تاراوگە و ئەوسەردەمە کارەکان قورس جێبەجێ دەکرا بەتایبەتی کاری چاپەمەنی! لە 2000 یەکەم دیوانی شیعریم بەناوی (پەڕگوڕ) لە وڵاتی سوید بەچاپ گەیاند، لەساڵی 2007 دووەم دیوانی شیعریم لەسلیمانی بەچاپ گەیاند بەناوی (نامۆ) ژمارەی سپاردنی(445) ، دواجار لە کۆتایی 2008 بیرەوەرییەکانی چاتم لە ئەڵمانیا بەچاپ گەیاند ،
سهباح مهجید - چ پڕۆژەیەكی نوێتان لەبەردەستدایه؟
نامۆ - لە سەرەتای 2009 وە خەریکی چاکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی بیرەوەرییەکانی چات بووم تا ئامادەبێت بۆ چاپکردنی بەرگی دووەمی لە هەولێر بە دیزاینێکی نوێ و شیوازێکی کەوە کە پێویستە لێرەوە سوپاسی مامۆستا سۆز و کاک ئاسۆس بکەم کە هاریکاری تەواویان کردم وە هەڵبەت کارەکانی تەواو بووە و گەر ڕیگر نەبێت ئەمساڵ بەچاپی دەگەیەنین لە هەولێر، دیوانی هەنسکی نامۆ کە کۆی ئەو هۆنراوانەی کە لە هیچ لەو دوو دیوانەی چاپکراونە نەهاتوون کە نزیکەی 150 هۆنراوەو پەخشانە هۆنراوەیە ئەویش ئامادەی بۆ چاپ، بێجگە لە دەیان کاری وەرگێڕان کە تەنها ڕیکخستن و چاپکردنی دەوێ، هەڵبەت پڕۆژە زۆر و کات کەمە و هاریکاریش بونی نییە!
سهباح مهجید - وەك كەسێك كه بەردەوام سەردان و هاموشۆی ماڵپەڕەكان دەكەیت، ئایا ماڵپهڕه كوردییەكان له چ ئاستێكدان؟
نامۆ ـ هەندێ ماڵپەڕ هەن کە هەمیشە پێشەنگن کە نهێنی پێشەنگیان ئەوکەسانەیە کە بەڕیوەی دەبەن کە کەسانی ڕۆشنبیر و پڕ ئەزمونن لە بواری ڕۆژنامەگەریدا! بەڵام زۆرێک ماڵپەڕ هەن کە کەسانی نەشارەزا دەیبەن بەڕیوە ئەوە نەک سود ناگەیەنن بەڵکوو زیانبەخشیشن! چونکە بیهێنەر بەر چاوت دیزاینکەرێک تەقیمی شعرێک بکات! گەر وێنەیەک یەکسان بێ بە 600 وشە ئەوە پارچەیەک ڤیدۆ سەدان وێنەو ئیتر ئاوا! کارێکی هەستیارە و نامەسوئولانە دەبرێ بیڕیوە کە دەستیان هەیە لە دروستکردنی خەڵکانێک لای خوێنەر کە بونیان لەوبوارەدا کارێکی باش نییە! نوسینی چەند دێڕێک یان ڤیدۆیەک ناتکاتە ڕۆژنامەنوس! زۆری دەوێ! بەهەر حاڵ دنیایەکی گەورەیە و کۆمەڵێکی زۆرن و دیاری کردنی باش و گونجاو بەهیلاکت نابات! ئەوەی گرنگە بۆ هەر خوێنەرێک بزانێت کێ دەیبات بەڕێوە!
سهباح مهجید - (نامۆ) نامۆیه؟
نامۆ ـ بەڵێ نامۆیە چ لێرە و چ لەوێ!! من کاتێ دەڵێم لێرەو لەوێ بووم مەبەستم ئەوە نییە لەوێندەر ناتوانم بژیم، بەڵام دەڵێم بەدوو خەونێک ڕامان کرد بەڵام هەستان ئەسین بوو! کاتێ لەئاوێنە دەڕوانی ئەوسا دەزانی لێرە چ باسە مردنێکی لەسەر خۆ و ژیانێکی خێرا و بەختوەرییەکی دروستکراو.... حەز هەستە زۆر جار بەهەتیوی دێت و بێکەس دەمرێ....من بەدوی حەزی بینینی پاپۆڕ و دەریا و نەورەس کەوتم کە گەشتیشم پارچەیەک ئاسن و ئاوێکی شێت و بالندەیەکی بێ شەرمم بینی! گەڕانەوەش هەمان شتە دەزانم منداڵی گەڕەک گەورە بوون و هەریەکەیان دیلی شتێکە کەناویان ناوە گۆڕانکاری و پێشکەوتن! گەڕەکیش ئێستە پارچەیەک کۆنکرێتە و بەدەگمەن بۆنی خاكی لێدەکەیت لەوەی جاران کاتێ دایکم بەر دەرگای ئاوەڕشێن دەکرد،،،خۆشەویستیش ئەوەماڵێکی هەژارە یان خێر کەرێک ڕویتێدەکات یان خاوەن قەرزێک! واتە ئێرەو ئەوێ سەرەڕێگای یەک گوزەرە گەرچی ئەویان ناوی نیشتمانە و ئەمیان پێی دەوترێ نامۆ بوون،، ڕەش بینی نییە بەس واقعێکی تاڵە هەر وەک و مەی خواردنەوەی سەرخۆشت دەکات و توشی ئەو وڕێنەیەت دەکات کە ئێمە لێرە توشی بوین ئاخ بۆ نیشتمان (بەڵام ڕاست ناکەین و ئامادەنین بگەڕێینەوە!) ئاخ بۆ کەس وکار( بەڵام وەک ئەوان لێرە سەرقاڵی ژیانی خۆمانین و مەگەر ئەلبومێک یان تەلەفۆنێک ئەوانمان بیربخاتەوە) ئاخ پەشێمانی(بەڵام گەر تەمەن بگەڕێتەوە هەروەک کۆن هەزار و یەک جارسوپاسی قاچاخچی دەکەین تا لەسنورێک دەربازمان بکات)... من باوەڕی تەوام بەوە هەیە(بەرد لەجێی خۆی سەنگینە) چونکە کە جوڵا نە لەجێگەی تر جێگیر دەبێ نە لەشوێنی کۆنی وەک کۆن دەبێ ! بۆیە نامۆم لێرەو لەوێ 15 ساڵ نەگەڕانەوەی بەدوای خۆیدا هانی و نازانم چەندی تریش ماوە!! هزریش ئەوە باسێکی ترە!
سهباح مهجید - شیعر ئەمڕۆ لە پاشەکشێیەکی زۆردایە، بگرە لەگۆڕەپانی جیهانیش باس لەمردنی شیعر دەکرێ!یان پێسبینی مردنی شیعر دەکرێ! ئایا بەلای تۆ هۆکاری ئەمە چییە؟
نامۆ ـ هەڵبەت ڕاستە و لەوەش ڕاستر ئەوەیە کە مردن نەیە بەڵکوو کۆبونەوەی هەوادارانی لە نوخبەیەکدا یان کۆمەڵێکی دیاری کراو! وەک هونەری شانۆ یان نیگار کێشی و هتد کە هۆکار زۆرن کە گرنگ ترینیان شێوەی ژیانی مرۆڤایەتی کەئەمێستاکە هەیەتی کە تەکنەلۆژیا بەژمارەی کردووە! نزیکی مرۆڤەکان ئیتر چ وەک کۆنتاکی ڕاستەوخۆ چ وەک ناڕاستەوخۆ (ئەلکترۆنی) کارێکی کردووە دەرفەتی بۆ خەیاڵ نەهێستۆتەوە وەک لەوەی شعرێکی ڕۆمانسی ئەو دوورییەی نزیک دەکردەوە! ئیتر هۆکارەکانی تریش وەک بەسەر چونی شۆڕشە ستالینییەکان یان هەڕەمی کە شیعر هەردەم شۆڕشگێری پیشەوە بوو بۆ ئازادی و ڕزگاری خاك! یان کەمی سەرچاوە پڕ بکاتەوە بۆ شۆڕشی پرسیار و هتد ، ئێستە لە گۆڕەپانی جیهانیدا شیعر وەک جاران جەماوەری نییە ئەوە حەقیقەتە بە پێچەوانەی ڕۆژهەڵات بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ! هەرێمی باڤاریا کە هێندەی کوردستان مرۆڤی تێدا دەژی بە هیلاک دەچیت تا 100 شاعیر دەدۆزیتەوە بەپێچەوانەی کوردستان کە هەر کوچەیەک 20 شاعیری تێدایە! جا لێرە من وەک کەمی باسی ناکەم بگرە وەک دووری هەردوو لایەن لەیەکەوە وەک کاریگەری! ئەگین لە وڵاتیکی وەک مۆریتانیا لە هەر 6 کەس یەکێکیان شیعر دەنوسن! هەڵبەت با نایەکسان نەبین شعری گۆرانی یان تێکسی گۆرانی لە پەرەسەندن دایە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەلایەنی ئابورییەوە هەیە! زیاتر لەدونیادا ڕۆمان و چیرۆکەکانی بۆ کاری سینەما بەکار دێ خوێنەری کەمی نەکردووە بە بەراورد بە شیعر!
سهباح مهجید- دوا وتهتان؟
نامۆ ـ سوپاسی بێێ پایانم بۆ ماڵپەڕی دوورگە بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە و خوازیارم سەرکەوتووبن لە کارەکانتان و ڕێز وخۆشەویستیم بۆ خوینەرانەری بەڕێزیش
((( نا )))
دڵت بدە مردوو شۆرێک
تا لەوە زیاتر ئەم تەرمە لەویا نەکەوێ
بڕۆ داری لەخۆبایی بونت ببڕەوە
تا هەتاو هەڵنەهات
فریاکەوە
تا سێبەرت
ئەسینێکی کوشندە نەکات بەدڵتا
ئەی مرۆڤ
پەنجەرەی ترست بخەسەر پشت
باوەش بۆ مردن بکەرەوە
خۆت فێر بکە
گوڵت خۆش بوێ
خۆت ڕابێنە بەوشەی ...نا
نامۆ
1997/ München
دوورگه
لهسهر هێڵ نییه




زور سوباست دةكةم هاوريي كيان
هيواي بةردةواميت بودةخوازم لةم يانة جوانةيةدا
لهسهر هێڵ نییه