❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یوه‌ندی زانستی کۆمه‌ڵناسی به‌زانسته‌کانی تره‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-13 20:41:59

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

په‌یوه‌ندی زانستی کۆمه‌ڵناسی به‌زانسته‌کانی تره‌وه‌

په‌یوه‌ندی زانستی کۆمه‌ڵناسی به‌زانسته‌کانی تره‌وه‌

په‌یوه‌ندی نیوان كومه‌لناسی و زانستی سیاسه‌ت

روانكه‌ى كومه‌لناسی زیاتر گشتگیرتره‌ له‌ روانگه‌ى زانسته‌ سیاسیه‌كان وه‌ك: زانستى سیاسه‌ت :زانستی سیاسی زیاتر جه‌خت ده‌كات له‌ سه‌ر بواری هیزی سیاسی له‌ناو كومه‌لگادا ،هه‌روها لقیك له‌كومه‌لناسی دروست بوو به‌ناوى كومه‌لناسی سیاسی كه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ گه‌ل زانستی سیاسی به‌ گرنگیدان له‌ مه‌سه‌له‌كان له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ى هیزی سیاسی له‌ كومه‌لگادا ، هه‌ندیك له‌ زاناكان وه‌ك(ماكس فیبر)رولیكی گرنگی هه‌بوو له‌ هزری سیاسی ودیاریكردنى رهنده‌كانی لیكولینه‌وه‌ له‌ كومه‌لناسی سیاسی ،هه‌روها هه‌ندیك له‌ زاناكانی كومه‌لناسی زور گرنگیان دا به‌ مه‌سه‌له‌كانی سیاسی و ده‌ست نیشان كردنى بابه‌تی تایبه‌ت بو دیراسه‌ كردنی له‌ كومه‌لناسی سیاسی كه‌ جیاواز بیت له‌ زانستی سیاسی وه‌ك :ره‌فتاری حیزبی و ره‌فتاری هه‌لبژاردن وبه‌شداری سیاسی وپیگه‌یاندنى سیاسی له‌ئاست هاولاتیان ،ئه‌م بابه‌تانه‌ باتی سیاسی و بزوتنه‌وه‌ى سیاسی له‌ ناو كومه‌لگا. كومه‌لناسی :هه‌لده‌ستیت به‌ دیراسه‌ كردنى هه‌موو گوراوه‌كان كه‌ ژیانی كومه‌لگا پیك دینى له‌وانه‌ش گوراوى هیزی سیاسی ،هه‌روها كومه‌لناسی بایه‌خ ده‌دات به‌ دیراسه‌ كردنی به‌ دیراسه‌ كردنی ئال و گورو كارلیكی نیوان هه‌موو سیسته‌می كومه‌لگا وه‌ك:سیسته‌می سیاسی و سیسته‌می حكومه‌ت.



په‌یوه‌ندی نیوان كومه‌لناسی و میژوو(العلاقه‌ بین علم الاجتماع والتاریخ)

1-كومه‌لناس :بایه‌خ ده‌دات به‌ دیراسه‌ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و راستیه‌كان و روداوه‌كان كه‌ له‌ناو كومه‌لگا روده‌ده‌ن یان رویانداوه‌ له‌ رابردو. میژوناس : بایه‌خ ده‌دات به‌ دیراسه‌ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و راستیه‌كان و روداوه‌كان كه‌ رویان داوه‌ له‌ رابردو. 2-كومه‌لناس :جه‌خت ده‌كات له‌ په‌یوه‌ندی و ئالوگوری روداوه‌كان و راستیه‌كان. میژوناس: بایه‌خ ده‌دات به‌ جونیه‌تى روداو كه‌ روده‌دات وه‌ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و روداوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كومه‌لگا.
3-كومه‌لناس : بایه‌خ ده‌دات به‌ دیراسه‌ كردنی بزوینه‌ كومه‌لاتیه‌كان له‌ ناو كومه‌لگادا به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی ،وه‌ دیراسه‌ كردنی جیاوازی نیوانیان. میژوناس:بایه‌خ ده‌دات به‌ تایبه‌تمه‌ندى بیئه‌وه‌ی دوباره‌ ببیته‌وه‌ بو نموونه‌ (له‌ شورشی ئه‌یلول روداوه‌كه‌ جیاوازه‌ لو گه‌ل روداوه‌كانی شورشه‌كانی تر).
4-كومه‌لناس:بایه‌خ ناده‌ن به‌ ژیانی سه‌ركرده‌ی سیاسی و عه‌سكه‌ری ،به‌لكو بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ سه‌ركردایه‌تی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كومه‌لایه‌تی كه‌ هه‌یه‌ له‌ناو هه‌موو كومه‌لكای مروڤایه‌تی ،كومه‌لناس هه‌لناستى به‌ دیراسه‌ كردنى شورشیكی دیاریكراو،به‌لكو هه‌لده‌ستى به‌ دیراسه‌ كردنی دیارده‌ى گشتی له‌ ناو كومه‌لگاكاندا
.

په‌یوه‌ندی نیوان كومه‌لناسی و ده‌روناسی(العلاقه‌ بین علم الاجتماع وعلم النفس)

ده‌رونناسی نزیكترین زانسته‌ له‌ زانسته‌ كومه‌لاتیه‌كان له‌ كومه‌لناسی ،جونكه‌ ده‌رونناسی هه‌لده‌ستیت به‌ دیراسه‌ كردنی (تاك)و پالنه‌ره‌كان و بیركردنه‌وه‌و هه‌ست و هه‌لویستی تاك،هه‌روها هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش كومه‌لناسیش گرنگی بیده‌دات،
په‌یوه‌ندی نیوان كومه‌لناسی و ده‌رونناسی له‌ زوربه‌ی لیكولینه‌وه‌كاندا بایه‌خی بیدراوه‌ جونكه‌ دیارده‌ی ده‌رونى و كومه‌لایه‌تی په‌یوندیكی ته‌واویان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و كه‌م دیارده‌ی كومه‌لایه‌تی هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رونناسیه‌وه‌ نه‌بیت. كومه‌لناسی :كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر تاك له‌ جوارجیوه‌ی كومه‌لگا. ده‌روناسی :له‌حاله‌تی درونی و عه‌قلی تاك ده‌كولیته‌وه‌ و دیراسه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كات. ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نیوان كومه‌لناسی و ده‌روناسی بووه‌ هۆى دامزراندی لقیك به‌ناوی (ده‌رونناسی كۆمه‌لایه‌تی ):كه‌ دیراسه‌ ده‌كات له‌ سه‌ر ره‌فتاری كۆمه‌لایه‌تی له‌ گه‌ل هه‌ندیك بابه‌تی تر كه‌ گرنگی به‌رجاوی هه‌یه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ی سۆسۆلوجی وه‌ك په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی ،به‌ واتایه‌كی تر (ده‌رونناسی كۆمه‌لایه‌تی)هه‌لده‌ستیت به‌ دیراسه‌ كردنی كه‌سایه‌تی مروڤ له‌ ناو ژینگه‌ی كومه‌لایه‌تی. بیویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ ده‌روازه‌ی سوسولوجی ده‌روازه‌یه‌كى جوراو جوره‌ ،هه‌لده‌ستیت به‌ دیراسه‌ كردنی دیارده‌ی كۆمه‌لایه‌تی له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌وانه‌ش بواری سایكولوژی . لیره‌دا بومان ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ ده‌روازه‌ی (سوسولوجی)بو دیراسه‌ كردنی هه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی پیویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ربگری وه‌ك لایه‌نی سیاسی وئایینی وئابوری وده‌رونى. سنووری نیوان ده‌رونناسی و كومه‌لناسی له‌مانه‌ی خواروه‌ ده‌ر ده‌كه‌ویت:
1-كاریگه‌ری كومه‌لگا له‌ سه‌ر تاك .
2-كاریگه‌ری تاك له‌ سه‌ر كومه‌لگا له‌ریی سه‌ركردایه‌تی.
3-په‌یوه‌ندی نیوان تاك و كرده‌ كومه‌لاتیه‌كان وه‌ك خوگونجاندن.
4-په‌یوه‌ندی نیوان شوینه‌واره‌ ده‌رونیه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ پیداویستیه‌كانی مروڤ له‌ په‌یوندی به‌ ده‌ورو به‌ر
.

په‌یوه‌ندی نیوان كومه‌لناسی ومروڤناسی

ئه‌م دوو لقه‌ بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ بونیاتنانی كۆمه‌لایه‌تی و كه‌لتووری كۆمه‌لگاكان وسیسته‌م و په‌یوه‌ندیه‌كان و كارلیكه‌ كۆمه‌لاتیه‌كان ،كه‌ له‌مانه‌ هاوبه‌شن له‌ گه‌ل كۆمه‌لناسی. مروڤناسی :ئه‌و زانسته‌ له‌ لایه‌نی ره‌فتارو به‌رهه‌م له‌ كومه‌لگا مروڤاتیه‌كان ده‌كۆلیته‌وه‌ ،مروڤناسی به‌ فراوانترین زانستى كۆمه‌لایه‌تی داده‌نریت ،جونكه‌ هه‌ر ته‌نیا خۆى ته‌رخان ناكات بو تویژینه‌وه‌ له‌ لایه‌تی ره‌فتارو به‌رهه‌م،به‌لكو بایه‌خ ده‌دات به‌ پیشڤه‌جوونی جه‌سته‌یی مروڤ ،بۆیه‌ مروڤناسی له‌ یه‌ك كاتدا به‌ زانستیكۆمه‌لایه‌تی و بایه‌لوجی دا داده‌نریت. دابه‌ش بوونی انتروبولوجیا بۆ دوو به‌ش: 1
-انپروبولوجیای كه‌لتوری وكومه‌لایه‌تی)
2-انپروبولوجیای سروشتی
هه‌ندى له‌ زانایان پییان وایه‌ كه‌ مروڤناسی لیكولینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كومه‌لگا سه‌رتاییه‌كان یان دواكه‌وتوه‌كان ده‌كات ،ئیمرو كه‌ مروڤناسی ده‌توانیت تویژینه‌وه‌ بكات له‌ قوتابخانه‌و كارگه‌و خیزان و له‌ هه‌موو بواره‌ كۆمه‌لاتیه‌كان یان له‌ مه‌راسیمه‌ ئاینیه‌كاندا وه‌ك گورانكاری كۆمه‌لایه‌تی یان نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌لایه‌تی. له‌ راستیدا جیاوازی له‌ نیوان مروڤناسی و كومه‌لناسی نه‌ماوه‌ یان كه‌م بوته‌وه‌ له‌گه‌ل بیشكه‌وتنی هه‌ردوو زانست،ئه‌مرو مروڤناسی ده‌توانیت تویژینه‌وه‌ له‌ ئالۆزترین ریكخراوه‌كانی ناو كومه‌لگا پیشكه‌ووتوه‌كان بكات وه‌ك ریكخراوه‌ پیشه‌سازیه‌كان و كارگیریه‌كان، هه‌روها پروسه‌ ئامارییه‌كان به‌كار ده‌هینن له‌ شیكاری مروڤناسیدا.

نوسین و ئاماده‌کردنی سورێن

تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net