.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكهكةس
زۆر بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ڕه‌نگه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێتی و مه‌زاژی تاكه‌كه‌س ئه‌نجامدراوه به‌ڵام ههریهكهبهدیدو بۆچونی جیاواز . هه‌ندێك له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بهودهكهن كه باكگراوندی رۆشنبیری و كلتوری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پله‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ره‌نگه هه‌یه، بۆنمونه له‌وڵاتانی ڕوژهه‌ڵات تاك بڕوای به‌وه‌هه‌یه كهبهكارهێنانی ره‌نگی شین ده‌بێته هۆی پاراستنی ماڵ و پاره‌و ده‌رامه‌تیان و پاراستنیان له چاوی پیس، كه‌واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوایان به‌م دیدوبۆچونه هه‌یه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌دا هه‌ست به ئارامی و ئاسایش ده‌كه‌ن ،به‌ڵام ره‌نگی ڕه‌ش هێمای ناخۆشی و مردنی كه‌سێكه،واته ئاماژه‌یه بۆ مردن. له‌كاتێكدا له صین ڕه‌نگی سپی هێمای ناخۆشی و مردنی كه‌سێكه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌پێی كلتور‌و رۆشنبیری هه‌مان ئه‌و دید وبۆچونه به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی ڕه‌نگی شین و ڕه‌ش هه‌یه .
هه‌روه‌ها له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له‌ئه‌مریكا ئهنجامدراوهئاماژهدهدات به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی ئهوجلوبهرگهی تاك له‌به‌یانیاندا له‌به‌ری ده‌كات ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاجی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه .لێره‌دا من ده‌مه‌وێت شیكردنه‌وه بۆهه‌ندێك له‌ڕه‌نگه‌كان بخه‌مه‌ڕوو وه‌ك:
- ڕه‌نگی سوور: به‌هێمای خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌ت ،ئینتما،هێزو ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت ، بۆنمونه كه‌سێك كاتێك هه‌ست به‌نامۆیی بكات ئه‌وا په‌ناده‌بات بۆپۆشینی جلوبه‌رگی وه‌ك له‌بری خستنێك و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌به‌رئه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه ده‌بێته هۆی پێدانی ووزه‌و چالاكی و بڕوابه‌خۆبوون به‌تاك
- ڕه‌نگی برتهقاڵی : هێمای چالاكی و وروژاندنه. پسپۆڕان ده‌ڵێن ره‌نگێكی گونجاوه بۆ ژوری نانخواردن و دانیشتن به‌پێچه‌وانه‌وه گونجاو نیه بۆ ژوری نوستن ،چونكه بههاوپۆلی ڕه‌نگی سور داده‌نرێت كه ووزه‌و چالاكی به‌تاك ده‌به‌خشێت .هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه له لایه‌ن تاكه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ست به‌خه‌مۆكی بكات و چێژ له‌ژیان وه‌رنه‌گرێت بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوون له‌و هه‌سته .
- ڕه‌نگی زه‌رد: هێمای بڕوابه‌خۆبوونه،ئه‌و تاكانه‌ی كه بڕوایان به‌خۆیان نیه دورده‌كه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه .
- ڕه‌نگی سه‌وز : ئه‌م ره‌نگه زانایان به هێمای ژیان و خۆشه‌ویستی داده‌نێن.
- ڕه‌نگی شین : هێمای ده‌ربڕینی خوده،هێمنیه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگێكی گونجاوه بۆ ئه‌و ژورانه‌ی كه تیایدا راهێنانی قسه‌كردن بۆ ئه‌و تاكانه ده‌كرێت كه كێشه‌ی ئاخاوتنیان هه‌یه،هه‌روه‌ها ڕه‌نگی شینی تۆخیش گه‌ڕانه به‌دوای راستیه‌كاندا و زانایان ده‌ڵێن واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و تاكه ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕاستیدا له‌پۆشینی ئه‌م ڕه‌نگه .
- ڕه‌نگی سپی پاكی و ڕوونیه.
لێره‌دا پرسێك دێته پێشه‌وه ئایا گاریگه‌ری ئه‌م ڕه‌نگانه به‌سه‌ر تاكی كورده‌وه هه‌مان كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه ؟تاكو ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان لهسهركهسێتی كورد ئه‌نجام نه‌دراوه .به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت چۆنێتی به‌كارهێنانی ڕه‌نگی ڕه‌ش تاكو ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی جلوبه‌رگی قوتابیانی قوتابخانه‌كاندا ده‌پۆشرێت له‌كاتێكدا ئه‌م ڕه‌نگه ڕه‌نگی مردنه له‌كلتوری كوردیدا.
به‌رێزم تکایه دانانی لینکی کوردی رێگه پێدراو نیه له‌گه‌ل ریزمدا ... به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت //www.darunnasy.com
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن PAIZ-86 (2010-07-14 21:15:34)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







بابه‌تێکی جوان بوو ده‌ست خۆش گیانه هه‌ر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







jwana dastt xosh bet


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh babateki jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest u panjat xosh be rsti babate ke jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه