❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-13 14:36:00

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

سووده‌كانى زیكر

زیكركردن نزیكه‌ى (سه‌د) سوودى هه‌یه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌:

1) شه‌یتان رِاوده‌نێت و، توورِه‌ و دڵشكاوى ده‌كات.

2) خواى په‌روه‌ردگار رِازیى ده‌كات.

3) خه‌م و دڵته‌نگى له‌ دڵ و ده‌روون ده‌رِه‌وێنێته‌وه‌.

4) دڵخۆشى و ئاسووده‌یى به‌ دڵ ده‌به‌خشێت.

5) دڵ و له‌ش به‌هێز ده‌كات.

6) ده‌م و چاو و جه‌سته‌ نوورانى ده‌كات.

7) رۆزى زیاد ده‌كات.

8) هه‌یبه‌ت و جوانى و شیرینى به‌ زیكرخوێن ده‌به‌خشێت.

9) خۆشه‌ویستى كه‌ گیانى ئیسلامه‌، پێت ده‌به‌خشێت.

10) هه‌ستى چاودێریت پێده‌به‌خشێت، تاكو ده‌تخاته‌ ناو بازنه‌ى ئیحسانه‌وه‌.

11) ته‌وبه‌ت پێده‌به‌خشێ، كه‌ بریتى یه‌ له‌ گه‌رِانه‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگار.

12) نزیكیى خواى میهره‌بانت پێده‌به‌خشێت.

13) ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ت له‌ ده‌رگاكانى (معریفه‌)ـ پێده‌به‌خشێت.

14) هه‌یبه‌تى خوا له‌ دڵدا زۆرده‌كات.

15) خوا یادت ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ]،(البقرة: 152)واته‌: (یادم بكه‌نه‌وه‌، یادتان ده‌كه‌مه‌وه‌).

16) ژیانه‌وه‌ى دڵت پێده‌به‌خشێت.

17) خۆراكى دڵ و گیانه‌.

18) دڵ له‌ ژه‌نگ پاك ده‌كاته‌وه‌.

19) گوناه و تاوان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین چاكه‌یه‌ و، چاكه‌كانیش تاوانه‌كان ده‌سرِێته‌وه‌.

20) دوورى و بێ ئاشنایى (وه‌حشه‌ت) له‌ نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌دا ده‌رِه‌وێنێته‌وه‌.

21) ئه‌وه‌ى یادى خوا بكات به‌ گه‌وره‌یى و ته‌سبیحات و سوپاس گوزارى، خواى په‌روه‌ردگار به‌هۆى ئه‌و زیكره‌وه‌ له‌ كاتى ته‌نگانه‌ و ناخۆشى دا فریاى ده‌كه‌وێت و به‌ هانایه‌وه‌ ده‌چێت.

22) ئه‌و به‌نده‌یه‌ى كه‌ به‌هۆى زیكره‌وه‌ له‌ كاتى خۆشى دا په‌روه‌ردگارى ده‌ناسێ، په‌روه‌ردگار له‌ كاتى نارِه‌حه‌تیى به‌نده‌كه‌ى دا یادى ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ده‌یناسێت.

23) ده‌بێته‌ هۆى رِزگاربوون له‌ سزاى خوایى.

24) هۆى دلڕئارامى و بارینى سۆزى خواى گه‌وره‌ و، ده‌وره‌دانى فریشته‌یه‌ بۆ زیكرخوێن.

25) هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى زمانه‌ له‌ غه‌یبه‌ت و دووزمانى و درۆ و جنێو و خراپه‌.

26) كۆرِى زیكرخوێن، كۆرِى فریشته‌یه‌، كۆرِى گاڵته‌ و گه‌پ و گوناهیش، كۆرِى شه‌یتانه‌.

27) به‌نده‌ له‌ ئاه و په‌شیمانیى قیامه‌ت ده‌پارێزێ.

28) خه‌ریك بوون به‌ زیكره‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى بالاَده‌ست له‌وه‌ باشترت پآببه‌خشێت كه‌ داواى ده‌كه‌یت.

29) ساناترین په‌رستشه‌ و گه‌وره‌ترینیانه‌.

30) ئه‌و خێر و پاداشتانه‌ى بۆ زیكر هه‌یه‌، بۆ هیچ كارێكى تر نى یه‌.

31) به‌رده‌وام بوونى به‌نده‌ له‌سه‌ر زیكر، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى میهره‌بان سۆزى خۆى بۆ ئه‌و به‌نده‌یه‌ له‌بیر نه‌كات، كه‌ له‌بیركردنى خوا، هۆى نه‌گبه‌تیى به‌نده‌یه‌ له‌ دنیا و قیامه‌تدا.

32) هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تر نى یه‌ به‌ وێنه‌ى زیكر گشتگیر بێت له‌ كات و شوێندا.

33) زیكر نووره‌ له‌ دنیادا، نووره‌ له‌ گۆرِدا، نووره‌ له‌ قیامه‌تدا، له‌ نێو ده‌سته‌كانى دا له‌سه‌ر پردى سیرات ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

و: أدیب نجم الدین قره‌داغى     سه‌رچاوه‌:سایتی كوردیو

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-13 16:41:11

Zheer-m
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-17
دواترین سه‌ردان: 2010-09-15
په‌یامه‌كان: 422
WindowsXPSafari

Re: سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

ده‌ست خۆش هه‌ربژی خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Zheer-m (2010-07-13 16:43:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-13 18:22:21

nima
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 353
WindowsXPFirefox

Re: سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

dast xosh barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-15 08:02:02

derin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-02
په‌یامه‌كان: 497
WindowsMSIE7

Re: سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-15 08:15:14

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

dest u panjat xosh kak vivi gyan bo am babate jwana

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-01 09:52:05

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsFirefox

Re: سوده‌كـــانــی زیــــكــــر

ده‌سته‌كانتان خۆش ،، مه‌منون بۆ ئێوه‌،،
هیوای ته‌ندروست باشیتان هه‌میشه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net