❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-06 20:48:55

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPSafari

خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟


سڵاو هاورێیان

پیاوێک سه‌رنجی دا گوێی هاوسه‌ره‌که‌ی قورس بووه‌و بیستنی که‌م بووه‌ته‌وه‌،پێی وابوو ده‌بێت هاوسه‌ره‌که‌ی بیستۆک به‌کاربهێنێت ، به‌ڵام نه‌یده‌زانی ئه‌م بابه‌ته‌ چۆن بخاته‌ روو..به‌م هۆیه‌وه‌ بردی بۆلای پزیشک وله‌گه‌ڵیدا گرفته‌که‌ی باس کرد.
پزیشکه‌که‌ وتی:( بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وردتر ئه‌ندازه‌ی نه‌بیستنی هاوسه‌ره‌که‌ت به‌ من بڵێیت...تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ساده‌ هه‌یه‌..له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌..
سه‌ره‌تا له‌ دووری چوار مه‌تره‌وه‌ به‌ده‌نگێکی ئاسایی بانگی بکه‌..
ئه‌گه‌ر نه‌یبیست له‌ دووری سێ مه‌تره‌وه‌..دواتر له‌دووری دوو مه‌تره‌وه‌..ئیدی به‌م جۆره‌ تا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌،ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌و ئه‌نجامه‌که‌شی به‌ من رابگه‌یه‌نه‌).
ئه‌و ئێواره‌یه‌ خێزانه‌که‌ی له‌ چێشتخانه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی واردنی ئێواره‌بوو،خۆشی له‌ ژووری میوان دانیشتبوو،له‌ دڵی خۆیدا ووتی:ئێستا دووری نێوانمان چوار مه‌تره‌ با تاقیکردنه‌وه‌که‌ ئه‌نجام بده‌م...
پاشان به‌ ده‌نگێکی ئاسایی له‌ خێزانه‌که‌ی پرسیLئازیزه‌که‌م بۆ شێو چیمان هه‌یه‌؟)
وه‌ڵامێکی نه‌بیست ..پاشان له‌جێی خۆی هه‌ستاومه‌ترێک به‌ره‌و چێشتخانه‌که‌ چووه‌ پێشه‌وه‌و دووباره‌ پرسی ئازیزه‌که‌م بۆ شێو چیمان هه‌یه‌؟
دیسانه‌وه‌ وه‌ڵامێک نه‌بوو..ئه‌مجاره‌ش زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوو..له‌ناوه‌راستی هۆڵه‌که‌ که‌نزیکه‌ی دوو مه‌تردووری له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌و خێزانه‌که‌یه‌وه‌ هه‌بوو..
ووتی : ئازیزه‌که‌م بۆ شێو چیمان هه‌یه‌؟
دیسانه‌وه‌ وه‌ڵامێکی نه‌بیست...
دواتر چووه‌ پێشه‌وه‌و گه‌یشته‌ ده‌رگای چێشتخانه‌که‌..پرسیاره‌که‌ی کرده‌وه‌و وه‌ڵامێکیش ده‌نگی نه‌بوو.
ئه‌م جاره‌ چووه‌ پێشترو رێک له‌ پشت سه‌ری خێزانه‌که‌یه‌وه‌ ووتی : ئازیزه‌که‌م بۆشێو چیمان هه‌یه‌؟
خێزانه‌که‌شی وتی: مه‌گه‌ر نابیستی ئه‌وه‌ پێنجه‌م جاره‌ ده‌ڵێم:مریشکی برژاومان هه‌یه‌...!!
له‌م به‌سه‌رهاته‌وه‌ فێر ده‌بین ره‌نگه‌ گرفته‌که‌ به‌و جۆره‌ی که‌ هه‌میشه‌ بیر له‌ که‌سانی تر ده‌که‌ینه‌وه ‌ده‌رنه‌چێت..
دوورنیه‌ گرفت له‌خۆماندا بێت..


بریار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-16 14:02:12

yadi _09
خونچەی نوێ
شوێن: دةربةنديخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-27
دواترین سه‌ردان: 2010-09-26
په‌یامه‌كان: 132
WindowsMSIE7

Re: خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟

كورتة جيرؤكيكي زور بةقوةت بو
سوباس بؤ توش هاوريي كيان هةربزيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-16 15:09:50

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆش هه‌ر بژیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-17 09:21:56

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟

ده‌ست خۆش باباتێکی زۆر جوانه‌ هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ وسه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-17 12:28:31

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPSafari

Re: خێزانه‌که‌ی گوێی قورسه‌ یان.......؟؟

سوپاس بۆتۆش کاک سورێن هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net