.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










چیرۆک
كچێك هه‌ركات ئه‌یه‌وێت بچوكترین هه‌نگاوبنێ هه‌میشه له‌باخێكی پڕههناسه ڕێگای هاوكاری جێناهێڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها دڕك و ته‌لبه‌ند هه‌نگاوه‌كانی برینداربكات و زۆر زه‌حمه‌ت هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبێت ،تێك ناشكێ به هیچ ، ڕۆژێك ئه‌م كچهههندێك كاری چاپ كردنی ئه‌بێت ئه‌چێته دوكانێكی كۆمپیووته‌ر تا كاره‌كانی جێ به‌جێ بكات ،له‌كاته‌دا بێجگه دووكه‌س كه خاوه‌نی دوكانهكهبوون پیاوێكی تری لێ‌بوو ،پیاوه‌كه له‌خاوه‌ن دوكانه‌كه‌ی پرسی چۆن بتوانم شوێنێكی باشترم ده‌ست كه‌وێت تا ئینسیساخی ئه‌م شتانهمی لێبكه‌م ،خاوه‌ن دوكانێش پێی وت بچۆ بو فڵان شه‌قام له‌وێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته جێبه‌جێی ئه‌كه‌یت ،پیاوه‌كه‌ش وتی : من خه‌ڵكی ئێره نیم ئهشوێنه نازانم ،كچه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر مانای ئایه‌تێكی هاتی خه‌یاڵ كه خالق ده‌فه‌رمووێت :{هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له كاری چاكه‌دا له هاوكاری كردن بۆ خراپه دووربكه‌ونه‌وه } ،بۆیه كچه‌كه یه‌كسه‌ر وتی : من هاوكاریت ئه‌كه‌م گه‌ر بته‌وێت ،پیاوه‌كه‌ش وتی :هه‌رچه‌ند ئهركهبۆت زۆر مه‌منوونم ،كچه‌كه‌ش وتی :مرۆڤه‌كان كه به‌نده‌ی خالقن پێویستیان بهوهنی یه زۆر ئاساییه من ئاماده‌ی هاوكاریتم تا ئه‌وڕاده‌ی بۆم ئه‌كرێ ،من ئه‌وه‌م لاگرنگه كه هاوكارییهكهم بگه‌یه‌نمه جی و هیچی دی ووه ئه‌وه‌ی خالق لێی داواكردووم به دڵسۆزی بیكه‌م ،پاشان له دوكان چوونه ده‌ره‌وه كچه‌كه وتی :فه‌رموو ئه‌بێت لێره‌وه بۆ خواره‌وه بڕۆین ،به‌ڵام پیاوه‌كه وتی :من سه‌یاره‌م پێیه ،كچه‌كه‌ش هه‌مان ئایه‌تی هاتهوهخهیاڵ ،بهخالقی وت من له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانم قسه‌ی تۆ بشكێنم وه موحیبهتێكی زۆرم بۆت هه‌یه بۆیه داوامه بم پارێزی تا هاوكارێكهم بگهیهنمهجێ وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ داوات كردووه،وه من ئه‌وپه‌ڕی سیقه‌م به ههمووئهوشتانهیه كه داوات لێ ئه‌كه‌م،وهتهئكیدم داواكانم قبووڵ ئه‌كه‌یت و جێم ناهێڵیت ،پاشان كچه‌كه چووهدوای سه‌یاره‌كه‌و ڕۆشتن......................
چاوه‌ڕوانی به‌شی 2 بن ،بزانن كۆتاییه‌كه‌ی چی یه.........
له‌به‌شی گفتووگۆو ڕاپرسی ڕاپرسییه‌ك ئه‌كه‌م له‌سه‌ر به‌شی 1 ،هیوامه ڕای خۆتان بڵێن .
نوسینی : ڤیان
ڕای خۆتان ...
ئایا گرتنه ئه‌ستۆی هاوكارییه‌كی له‌م جۆره له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه په‌سه‌نده لاتان ؟؟؟ له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵگای ئێمهشتی وا كه كچێك له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌سه‌یاره بڕوات تا هاوكاری بكات زۆر ده‌گمه‌نه یا بڵم هه‌رنی یه؟؟؟
گه‌ر تۆ بوویتایه ئه‌تكرد به‌تایبه‌ت كچان ئێوه ؟؟؟
هه‌ست ئه‌كه‌ی ئه‌نجامی چی یه ؟؟كچه‌كه هاوكارێكهی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟؟
ڕای خۆت ئازادانه بڵێ .
به‌ڕێزم له‌کاتی دانانی بابه‌ت بابه‌ت مه‌که به دووبه‌ش گه‌ر مه‌به‌ستت یه‌ک شته هه‌ردوکی لێره داده‌نرێت بابه‌ته‌که‌ی به‌شی چیرۆک سرایه‌وه .... ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران ....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن vivi (2010-07-18 20:07:41)

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بێت گیانه بۆ ئه‌م کورته چیرۆکه ئه‌خوازم له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بتوانی به‌شه‌که‌ی تریشی بنۆسی ..
ئه‌مه‌ش ڕای منه .....
ئایا گرتنه ئه‌ستۆی هاوكارییه‌كی له‌م جۆره له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه په‌سه‌نده لاتان ؟؟؟له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵگای ئێمهشتی وا كه كچێك له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌سه‌یاره بڕوات تا هاوكاری بكات زۆر ده‌گمه‌نه یا بڵم هه‌رنی یه؟؟؟
به‌راستی هاوڕێ گیان لای من هیچ په‌سه‌ند نیه ، له‌کاتێکا من ئه‌و زه‌لامه نه‌ناسم چۆن بتوانم له‌خۆمه‌وه هاوکاری بکه‌م و له‌گه‌ڵیشی به‌سه‌یاره بڕۆم کێ ناڵێ ئه‌و پیاوهکهسێکی خراپ نیه یان کێنهڵێ باش نیه من ئه‌وه‌م لا ته‌کید نیه له‌به‌ر ئه‌وه هاوکاری ناکه‌م ، خۆ دوکانه‌که 2 پیاوی لێبووه بۆ یه‌کێک له‌و دوو پیاوه نه‌یانتوانی هاوکاری ئه‌و پیاوه بکه‌ن ؟؟؟
گه‌ر تۆ بوویتایه ئه‌تكرد به‌تایبه‌ت كچان ئێوه ؟؟؟
نه‌خێر من نه‌مه‌کرد
هه‌ست ئه‌كه‌ی ئه‌نجامی چی یه ؟؟كچه‌كه هاوكارێكهی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟؟
من نازانم ئه‌و پیاوه‌ی که هاوکاری ئه‌کات که‌سێکی چۆنه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم بریار به‌م !!
دوباره ده‌ست خۆش بێت .. ئه‌خوازم زو به‌شه‌که‌ی تریشی بنۆسیت ..

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه..به‌مه‌ستی گفوگۆ کردن له‌سه‌ری ..
هه‌رچه‌نده به‌رێزتان رووی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له کچان کردووه چونکه کاره‌کته‌ری نێو ئه‌م چیرۆکه کچێکه پێ هه‌ڵساوه بێگومان ئه‌مه‌ش کارێکی که پیرۆزییه‌کی زۆر جوانی تیدایه له هه‌موو رووه‌کانه‌وه به تایبه‌تی له رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه، چونکه کاتێک که‌سێک داوای یارمه‌تی ئه‌کات یاخود پێویستی به یارمه‌تی مرۆڤ ئه‌بێت ئه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا مرۆڤه‌کان مه‌به‌ستم له مرۆڤه‌کان چی کچ بێت یاخود کور بێت ئه‌بێت له پێناو یارمه‌تی دانی رۆحی مرۆڤایه‌تی له هه‌ندێک کاردا مفاجه‌ئه بکه‌ین وه‌کو ئه‌و کچه‌ی نێو ئه‌م رووداوه به‌راستی ئه‌مه موفاجه‌ئه‌یه‌کی زۆر گه‌روه بووه که کردوویه‌تی ،ئه‌وه‌ی ئه‌م کچه کردوویه‌تی که‌م که‌س هه‌یه ئه‌و کاره ئه‌کات بگره به‌شێکیش له کوریش هه‌یه هه‌ڵناسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره کاره..!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بێت چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بکه‌ین ناتوانین هیچ برایارێک بده‌ین له خۆمانه‌وه .، چونکه ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک ئه‌نجامی باشی و خراپی لێ ئه‌که‌وێته‌وه .ئێمه‌ش به هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌نجامی باشی لی به‌دی بکرێت ئه‌م جۆره کارانه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێک له رۆحی هاوکاری له نێوا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا بروێت ..
دووباره ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم ، به‌رده‌وامی بۆ تۆی به‌رێز له کاره جوانه‌کانتدا هه‌رده‌م له‌ش ساغ بیت ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستت خؤش بىَ بؤ ئةم بابةتة.
ئةوة راى منة لةسةر بابةتةكة لةوانةية زؤر هةلة بم لةوانةشة خواى كةورة يارمةتى دابم تا راستى بليم.
كومانى تيدا نية يارمةتى دانى خةلكى جا بيناسيت يان نا شتيكة خواى كةورة زؤرى بيخؤشة بةلام هةر ئةو ئيسلامةى داوامان لىَ دةكا يارمةتى يةكترى بدةين داواشمان لىَ دةكا كة نابىَ دوو كةسى نامةحرةم بةيةكةوة بن بة تةنيا لة بةرئةوة من كارى ئةم كجةم بىَ باش نية راستة لة دلةوة نيازى باكة بةلام ياسايةكى ئيسلامى شكاندوة. باشان دةبىَ بزانين ئايا ئةو بياوة كةسيكى جؤن بوة بة تةمةن يا كةنج جونكة ئةم شتانة كاريكةريان زؤرة لةسةر بابةتةكة.
دووبارة دةشت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نییه







daskatant xosh bet vivi gyan bo walamay prsyarakant
ئایا گرتنه ئه‌ستۆی هاوكارییه‌كی له‌م جۆره له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه په‌سه‌نده لاتان ؟؟؟ له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵگای ئێمهشتی وا كه كچێك له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌سه‌یاره بڕوات تا هاوكاری بكات زۆر ده‌گمه‌نه یا بڵم هه‌رنی یه؟؟؟
naxer hich lam pasand nya mn lawya bwmaya har qsahsm lagal na akrd
گه‌ر تۆ بوویتایه ئه‌تكرد به‌تایبه‌ت كچان ئێوه ؟؟؟
naxer ba hich shewayak nam akrd
هه‌ست ئه‌كه‌ی ئه‌نجامی چی یه ؟؟كچه‌كه هاوكارێكهی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟؟
bo awayan nazanm 4wnka nazanm aw kasa chona
dwbara dast xosh


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئازیزان خالق مرۆڤه‌كانی كهخوڵقاندووه بۆ عیبادهت ،كه‌هاوكاری كردن یه‌كێكه له عیباده‌ته‌كان نه‌ی فه‌رمووه كه هاوكاری یه‌كترتان كرد له كهسایهتیوو شوێنوو ...كۆمه‌ڵێ شتی تری بپرسن ئینجا هاوكاری بكه‌ن،وه وانازانم ئه‌م كچه كه هاوكاری ئه‌م پیاوه‌ی كردببێت له‌وكاته‌دا به‌ته‌نها بووبێ،به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر متمانه‌ی به خالق هه‌بووه وهتهئكیدبووه كه به‌ته‌نها نه‌بووه‌و خالقی له‌گه‌ڵ بووه جیا لهههمووكاتێكی دی،مرۆڤێ گه‌ر كارێ به پاكی ئه‌نجام بدا له‌به‌ر خالقی وه له‌ڕاده متمانه‌ی به خالقی هه‌بووبێ چۆن خالق نای پارێزێت؟ها؟چۆن واقیعێكی وای بۆ جێ ئه‌هێڵێت؟نا خالق وه‌ها شتێ ناكاقهت،پاشان كچه‌كه بۆ چاوه‌ڕێی دووكه‌سی خاوه‌ن دوكان بێ تا ئه‌وان هاوكاری بكه‌ن؟،خالق نه‌ی فهرممووه تا پیاو وه‌ستابێ ئافره‌ت هاوكاری پیاو نه‌كات ،وه له‌ئاینی ئیسلامدا هه‌مان شێوه پێمان ده‌ڵێت درێخی مه‌كه‌ن له هاوكاری كردنی كاری چاكه،وه‌پاشان ئه‌تانه‌وی بزانن گه‌نج بوو یا پیر،گه‌نج نه‌بوو ئه‌مه هیچ مه‌عقول نی یه تا به پێی گینج وپیری هاوكاری بكه‌یت،وه كچه‌كه‌ش تا له دوكانه‌كه نهچووهدهرهوه نه‌ی زانی پیاوه‌كه سه‌یاره‌ی پێیه
هه‌چ بۆچوونێكتان هه‌یه زۆر ڕاست بیڵێن .
گه‌لێك مه‌منوون بۆ ڕاكانتان ئازیزان.
**چاوه‌ڕێی به‌شی 2 بن**
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ســـڵاو له هـــه‌موو لایه‌ک
به‌رێز [[ ViVi ]] پێدهچـــێت به‌رێزتان زۆر حـــه‌ز به گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه بکــــه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌م بــــهشه که‌متر له هـــهفتهیهک زیاتر له چه‌ند بـــابهتێکی به‌رێزتی تێدایه که کراوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆکــــردن،،
ئه‌گه‌ر منیش وه‌ک بـــهژداربـــوان بمه‌وێت چه‌ند بۆچونێک بده‌م له‌ســـه‌ر بـــابهتهکهت. سهرهتـــا به‌مه ده‌ســـت پێده‌که‌م..
*. ئســــتا من تێنــــهگهیشــــتم ئه‌م چیرۆکه ڕوداوێکــــی ڕاسته‌قینه‌یه یـــــان خهیـــــاڵی نوسه‌ره [[ تۆ ]] .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆتا پهیــــامت ده‌لێت [[ وانازانم ئه‌م كچه كه هاوكاری ئه‌م پیاوه‌ی كردببێت له‌وكاته‌دا به‌ته‌نها بووبێ ]]
*. ئه‌گه‌ر خـــهیـــالێک بێت و له رێگه‌یه‌وه ویسـترابێت هه‌ندێک له خورهوشــتهکـــانی کۆمه‌ڵگا باسبکرێت ئه‌مه شتێکـــه!
*. ئه‌گه‌ر واقع بوێت و ڕویدابێـــــت، ئهوهشــــیان شـــتێکـــی تره. [[ ده‌بێت چـــاوهڕوانی بهشــهکهی تری بکه‌ین ]]
به‌هه‌ر حــــــاڵ/ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بــــاسی بــــکهم:-
*. ئه‌گه‌ر له ڕوی ئنـــــسانیهوه تمـــــاشـــــای ههڵســــوکهوتهکه بــــکهین، ده‌کــــرێت بڵێــــــــن تا ســـير ئێســـقان کــــارێکی ڕه‌واو به جێـــــیه. مــــایهی ده‌ســــت خۆشی و ســــپاس گوزاریه، مــــایهی گێڕانه‌وه‌یه بکرێت بهســـهروهری بۆی !
بـــــه‌ڵام کێ ئـــــه‌م بــــارهمـــــان به پوڵێـــــکی قه‌ڵپ لێدهکڕێـــــت؟ لهکۆمــــهلگــــایهک بهنـــــده به چـــه‌ندان کۆت و زنجیر [[ ئــــاینی ، عــــهشــــایهری ، خورهوشـــتی تایبـــهتی کۆمــــهلگــــا .... هتد ]]..
درێــــژه‌ی نــــادهمێ له‌ســـه‌ر بـــابهتهکه..
*. به‌ڵام ده‌بێــــت بــــزانین مــــهبهســـت له وروژاندنـــی بـــابهتێکی له‌م شـــێوه‌یه چ ئــــامانجێکی هـــه‌یه؟
1. ئـــــامانج ئــــهوهیه که ئــــافرهتـــــان چاونه‌ترس بـــــن و هـــاوکاری کهســانیتر بکــــه‌ن، به‌بێ گوێدانــــه ..... هتد؟
2. رێگــــهدانــــه به ئــــافرهت له ڕوانگــــهی ئــــاینهوه هـــاوکار بێت و چاوهڕوانـــی پاداشـــت له‌سه‌روتر له خۆی [[ دروســـتکهر ]] بـــکات..؟
3. هــــاوکاری ئــــافرهت بۆ کهســـانێکی نهنـــاسراو ببێته شتێک و په‌یڕه‌وی ڵیبکێت. ئه‌گه‌ر ئــــاین پشت گیری لێکـــرد، به‌ڵام دژ بــــهبۆچونکــــانی کۆمــــهڵگاش بوو؟
ئهمــــانهو چـــه‌ندان پرســــیاری تر که ده‌کرێت بوروژێــــندرێت بۆ نــــاسینی بـــابهتهکه وه‌ک ســـهرهتـــایهک..
له‌گه‌ڵ ئـــه‌وه‌ش دهمـــهوێت بــــڵێم:-
*. ئــــایه ئــــاین زامــــنی پاکێـــتی ئـــافرهت ده‌کـــات لهبهرامـــبهر کـــارێکی واهـــادا؟ که کۆمـــهڵگـــــا لێکـــدانهوهیهکی تری بۆ هــــه‌یه؟
*. ئـــــایه ده‌کرێت وازبهێــــنین له ئــــاین مــــادهم چــــاکهیهکهو بهرامــــبهر بــــه مرۆڤه‌کـــان ده‌کرێت؟
*. ئــــایه ده‌کرێت چـــاکه نـــهکهین، بۆ کـــهســـانی تری لێبگــــهڕێن [[ وه‌ک له هه‌ندێک له پیــــامهکانی سه‌ره‌وه وادهبینـــــم ]] [[ ئه‌ی "وَسَارِعُوا إِلَي مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ " ]] بـــاس له‌وه نـــاکات خێراکه‌ن بۆ لێخــــۆشــــبوون ؟
ئه‌گه‌ر به‌دیوێکی تر سه‌یر بکه‌ین [[ (لا يخلون رجل بامرأة إلا ومعها ذو محرم). ]] ئــــافرهت بۆی نییه به‌م شێوه‌یه هـــاوکار بێت.. چونکه شـــهرفی ئـــافرهت پارێزراو تر له‌م حـــالهته به‌نه‌کردنی چاکه‌که نه‌وه‌ک کردنـــی!!
--------
له‌دوا قســــهم ئه‌گه‌ر به‌س له‌ســـه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش وه‌لامێک بهبهرێزت بده‌م که دهفهرویت
[[......، وه وانازانم ئه‌م كچه كه هاوكاری ئه‌م پیاوه‌ی كردببێت له‌وكاته‌دا به‌ته‌نها بووبێ،به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر متمانه‌ی به خالق هه‌بووه وهتهئكیدبووه كه به‌ته‌نها نه‌بووه‌و خالقی له‌گه‌ڵ بووه،... ]]
ئــــاخهر ئه‌وه‌چۆن واده‌بێت! که‌سێک پێوابێت خـــاڵقی له‌گه‌ڵ دایه و کێشـــه‌ی بۆدروست نـــابێت..
ئه‌ی نه‌ت بیســــتوه [[ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ]] ... ئـــایه ئه‌وه بۆ ئـــافرهت له کۆمـــهلگایهکی وه‌ک کۆمـــهلگای کوردی خۆ خـــستنه نـــاو گومـــانهوه نییه؟ کهتهسهورێکی وای هـــهبێت؟ ..
--------
دهترســـــم لهبــــهشی دووه‌م گونــــاهێک!! به [[ پیــــاوێک ]] بکـــرێت. هـــاوکاری کردنی ئه‌م ئـــافرهتهی به تێگهیشـــتنێکی تر وه‌رگرتوه و داوای شــــتی تریشی لێبــــکا؟ [[ دهلێـــــم به داخـــهوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه کۆتاییه‌که‌ی بێت، ئه‌گه‌ر ئــــافرهتهکه هیچـــیشێ له‌گه‌ڵ نـــهکردبێت ]]
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌وه [[ نه‌فس نزمی پیــــاو ده‌رده‌خرێت که یه‌کێک هـــاوکاریهتی و خـــاینهتی لێده‌کات ]] ..
ئه‌گه‌ر هه‌ر بنــــــووســـــم له‌سه‌ر ئه‌م بــــابهته هه‌ر ته‌واو نــــابێت..
رێزمــــان هه‌یه کاتی خۆش بۆ هـــــهموولایهک

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو بۆت كاك شاد گه‌لێك مه‌منوون بۆ بۆچونه‌كانت، سه‌ركه‌وتووبیت .
زۆر ڕاسته زۆرترین كات حه‌زم به گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی زۆرتر گرنگن وه زانیار زیاد ئه‌كه‌ن .
زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م قسه له‌سه‌ر ههمووڕاكانت بكه‌م وه گفتووگۆكهمان به‌هێزترو قوڵتر‌و لێتێگه‌شتن زۆرتربێت ،به‌ڵام ئیستا ناتوانم كارم هه‌یه وجارێ ناگه‌ڕێمه‌وه به‌ڵام كه‌گه‌ڕامه‌وه ته‌ئكید گفتوگۆ ئه‌كه‌ین پێكه‌وه‌و وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیش به‌هه‌مان شێوه .
به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم كه چیرۆكه‌كه ڕاسته‌قینه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه ڕویداوه له ناونیشانهكهشدا ئاماژه‌م پێداوه،وه بۆیه وتوومه{ وانازانم ئه‌م كچه ......تا كۆتایی ئه‌و مه‌به‌سته}ئهمم بۆیه وتووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕویداوه له ڕابردوودا .
دووباره گه‌لێك مه‌منوون بۆت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سه‌لام كاك شاد ،ههمووساتێكت ئه‌وپه‌ڕی خۆشی بێت .
سه‌باره‌ت به وته‌كانت :
گرنگ نی یه كێ دێتهبازاڕهوهو به‌هه‌ر پوڵێ بییه‌وێت بیكڕێت یا نه‌یكڕێت،عه‌قڵی مرۆڤه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ مه‌نتیقدا هه‌نگاو بنێ ووه گوێ نه‌دات به‌هیچ به‌ربه‌ستێك ،ڕاسته له‌ئاینی ئیسلامدا هاتووه كه‌ده‌بێت ڕێز له عادات و ته‌قالید بگرین به‌ڵام له‌سنوری خۆیدا.
مه‌به‌ستم له‌وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌مانه‌یه :
له‌ئیستادا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان چ كچان و چ كوڕان له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موان زۆركات هه‌ڵدێن له‌هاوكاری كردنوو ئه‌یانه‌وێ به‌كۆمه‌ڵێك بیانوی نا مومكین بچنهدواوهو تا خۆیان وه‌ستابن كه‌سی دی له‌پێش نی یه بۆیان ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی هاوكاریش داوائهكا زۆر موحتاجی هاوكاری بێ لێ یانه‌وه جالهوكاته یاههركاتێكی دی.
وه په‌یاممه بۆ كچان كه هێنده نه‌ترسن وڕهشبین نه‌بن له هه‌ركارێك كه‌ئه‌یانه‌وێ یا ویستێكی كه‌میان هه‌یه‌بۆی كهبیكهن به‌ڵام ئه‌وه‌ش یان پێ ده‌ڵێم هه‌مووكارێك عه‌قڵێكی كامڵی ئه‌وێت وه وریایی باشی ده‌وێت نه‌ك بێ بینین.
داواناكهم له‌كچان له ئیستایا وه‌ها كارێك بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كچه كردوویه‌تی نا له‌وانه‌یه ئه‌مه زۆر سهختبێ بۆیان ئهموێت له هاوكارییه بچوكه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن تا له‌زه‌ت له بچوكترهكان وه‌رگرن و بگه‌نه گه‌وره‌كان و ...وه هێنده‌ی سنور ڕێز له عادات بگرن.
به‌لام كوڕان وائه‌زانم هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كیان بۆ ئاسان بێت ،هه‌ستان به‌كردنی ئارامی ئه‌داته ڕۆح و جه‌سته‌یان.
وائه‌زانم ئه‌وه‌شم وتووه خالق مرۆڤه‌كانی بۆ عیبادهت دروستكردووه وهبهچاكی ئه‌نجامدانی ئهوعیبادهتانه پاداشتی هه‌یه لای په‌روه‌رێن ئه‌مه فه‌رمووی خۆیه‌تی ، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ ههرعیبادهتێك كهئهمانهوێ بیكه‌ین ثێش ئه‌وه‌ی بۆ پاداشت بێ گهورهتروو به‌نرخترو جوانتره له‌به‌ر موحیبه‌تی زۆر بۆ خالق بیكه‌ین ئه‌ویش گه‌ر بهرجهستهبیت كه ئه‌مه گه‌وره‌ی و ئیمانی زیاتر به مرۆڤه‌كان ئه‌به‌خشێ .
هه‌رمرۆڤێك پاك بێت وه‌به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خالقی خۆی په‌یوه‌ندی ته‌واو ته‌واو پته‌وی هه‌بی به‌مانا به‌رجه‌سته‌یی یه‌كه‌ی نه‌ك وه‌ك زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به ده‌م په‌یوه‌ندی هه‌بێ ،خلق ته‌ئكید ئه‌ی پارێزیت وه گه‌ر هه‌موو دوونیاش كۆبنه‌وه وشتێ خالق نه‌یه‌وێت كه‌س ناتوانێ پهڵهیهكهی ڕه‌ش بداته ڕۆحی سپی مرۆڤێك ،وه ههموومرۆڤێكیش خه‌ڵكانێ ئه‌یان ناسێ وه‌ها ئاسن نی یه ڕه‌شی بئاڵێنین به‌رۆحی سپییه‌وه .
گه‌ر زۆر گوێ بده‌ینه قسه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌مووڕۆژێك كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بگرین و تیایدا جواب بده‌ین ،هه‌مووكه‌س سه‌ربه‌سته له ڕاكانی ڕێ له‌كه‌س ناگیرێ تا قسه لهخۆیهوهنهكا،به‌ڵام ئه‌وه‌مان فكر نه‌چێ كه بهرام به‌ر وتنی له‌خۆوه‌و گومان بردنی خراپ سزای هه‌یه،وه گرنگ مرۆڤه‌كان لای په‌روه‌رێنیان پاك بن نه‌ك عه‌بد .
خالق مرۆڤه‌كان چ كچ چ كوڕ تاقی ئه‌كاته‌وه‌و لای خۆی وه‌ها جیاوازییه‌كی نه‌كردووه له‌نێوانیاندا به‌ڵام هه‌ندێ كات تاقی كردنه‌وه‌كان زۆر سه‌ختن وه‌ك ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌سه‌ری هاتووه.
وائه‌زانم به‌ڕێزم جوابی گشت وتهكانتم دابێته‌وه له‌وانه‌شه تێكه‌ڵییه‌كی تیابێت.
دووباره مه‌منون بۆت به‌ڕێزم .
*خۆشی بۆ هه‌موان*
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
