❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێگه‌یه‌کی باشتر و نوێ بۆ دابه‌زاندنی کێش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-19 12:27:11

Ahmad Goran
خونچەی نوێ
شوێن: Badenan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-16
په‌یامه‌كان: 100
WindowsXPFirefox

رێگه‌یه‌کی باشتر و نوێ بۆ دابه‌زاندنی کێش

رێگه‌یه‌کی باشتر و نوێ بۆ دابه‌زاندنی کێش
PNA- که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ده‌رمانه‌کانی دابه‌زاندی کێش، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ده‌رمان و خۆراک پشتڕاستیان ده‌که‌نه‌وه‌، ده‌بنه‌ هۆکاری زوو تێکچوونی پێست و تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی "ئیسنا"ی ئێرانی، دکتۆر "فه‌ریبورز فه‌رساد" به‌ڕێوبه‌ری رێکخراوی زانستی ده‌رمانسازی ئێران گوتوویه‌تی: "به‌کارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندی کێش، ده‌بێته‌ هۆی گرفت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ڤیتامینانه‌ی تێکه‌ڵ به‌ چه‌ورین(A-K-D-E) و که‌مبوونی ئه‌و ڤیتامینانه‌ له‌ ناو جه‌سته‌دا."

له‌ درێژه‌دا دکتۆر فه‌ریبورز فه‌رساد گوتی: "له‌ کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش، ڤیتامینه‌کانی وه‌ک A و D له‌گه‌ڵ رۆیشتنی چه‌ورییه‌کان له‌ناو ده‌چن و ده‌بنه‌ هۆی لۆچی و چرچیی پێست.

ئه‌و پسپۆره‌ی ده‌رمانسازی گوتیشی: "ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ربوونیان هه‌یه‌ و که‌ڵک له‌ ده‌رمانی وه‌ک وارافاین وه‌رده‌گرن، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ی دابه‌زاندنی کێش تووشی له‌ناوچوونی ڤیتامین K و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوون ده‌بنه‌وه‌ که‌ به‌مه‌ ژیانیان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌ به‌ هۆی زۆر بوونی رۆژبه‌رۆژی قه‌ڵه‌وی له‌ جیهان، رێکلام کردن بۆ ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش روو له‌ زیاد بوونه‌ و به‌ هۆی زۆریی بڕی قازانج گوێ به‌ مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و ده‌رمانه‌ نادرێت.

به‌ڕێوبه‌ری رێکخراوی زانستی ده‌رمانسازیی ئێران گوتیشی: "ته‌نیا له‌و کاتانه‌دا که‌ قه‌ڵه‌وی وه‌ک نه‌خۆشیه‌ک به‌دی ده‌کرێت و BMI له‌ سه‌رووی 27 بێ، ده‌توانرێت به‌ وه‌رزش و که‌م کردنه‌وه‌ی به‌ کارهێنانی چه‌وری و بیبسی و شیرینی، کێش دابه‌زێندرێت.

"هه‌روه‌ها به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش ده‌بێ له‌ ژێر چاودێری دوکتور بێت."

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ باشی زانی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ قه‌ڵه‌ون بۆ دابه‌زاندنی کێشیان که‌ڵک له‌ نوقلی تال و چای سه‌وز وه‌رگرن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net