❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌ری‌ دیاری‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-22 08:12:03

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

كاریگه‌ری‌ دیاری‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80756e476f.jpg





دیاری‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ به‌هێزی‌ ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌رییدا، چونكه‌ ته‌ئكید له‌خۆشه‌ویستی‌‌و قوڵبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كتر ده‌كات، ئه‌وه‌ی‌ دیاری‌ ده‌به‌خشێت، خۆشه‌ویسته‌، دیاری‌ به‌خته‌وه‌ری‌ ده‌به‌خشێت، وه‌ك سیحرێك بۆ دڵه‌كان، دیاری‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌نرخی‌ مادییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی‌ به‌كاریگه‌ری‌ باش هه‌ڵبژاردن‌و پێشكه‌شكردنییه‌وه‌ هه‌یه‌، پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌‌و گه‌یاندنی‌ به‌هاوبه‌شی‌ ژیان، چه‌ند په‌یامێكی‌ هه‌یه‌ گرنگتریینیان:
- په‌یامی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستییه‌/
په‌یامێكه‌ بۆ هاوبه‌شی‌ ژیان‌و ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سونبلی‌ نوێبوونه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستییه‌ له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییدا.
- په‌یامی‌ سوپاسگوزاری‌/
جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ پیاو به‌و هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و ئه‌و كارانه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ناوماڵدا ئه‌نجامیده‌دات، وه‌ك ئاماده‌كردنی‌ خواردن بۆ كه‌سوكارو هاوڕێكانی‌، ماڵ ڕێكخستن‌و ڕازاندنه‌وه‌ی‌، په‌روه‌رده‌كرن‌و یارمه‌تیدانی‌ منداڵَ‌و ئاماده‌كردنی‌ بۆ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خوێندن، كه‌چی‌ وشه‌یه‌كی‌ سوپاس له‌ده‌مییه‌وه‌ ده‌رناچێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌راوێزخستنێكی‌ پیاوی‌ لێدێت به‌رامبه‌ر به‌ژن، پێویسته‌ سه‌ره‌تا هه‌ردوولا ئاگاداربن له‌سوپاسكردنی‌ یه‌كتری‌ به‌به‌رده‌وامی‌، چونكه‌ مرۆڤ پێویستی‌ به‌ده‌ستخۆشی‌‌و هاندان هه‌یه‌ له‌دوای‌ هه‌موو به‌ده‌ستهێنان‌وسه‌ركه‌وتن‌و به‌خشینێك.
- په‌یامی‌ تامه‌زرۆیی‌/
گه‌ر پیاو گه‌شتیكردبوو، یاخود بۆ ئه‌ركێكی‌ گرنگی‌ كار دووركه‌وته‌وه‌ له‌ماڵ‌و ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م تازۆری‌ خایاند‌و دابڕا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، لێره‌دا پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ تامه‌زرۆیی‌.
- په‌یامی‌ خۆشحاڵی‌ بۆ به‌سه‌لامه‌تی‌ گه‌یشتن/
ڕزگاربوونی‌ هاوبه‌شی‌ ژیان له‌ڕووداوێكی‌ زۆر ناخۆش‌و مه‌ترسیدار، به‌پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌وه‌ ده‌بێته‌ زمانێكی‌ شیرین بۆ خۆشحاڵی‌ ده‌ربڕینی‌ ڕزگاربوون له‌كاره‌سات‌و ناخۆشی‌.
- په‌یامی‌ لێبوردن/
هه‌موو كه‌سێك له‌ژیاندا هه‌ڵه‌ ده‌كات، هه‌ڵه‌ش له‌لای‌ هه‌ر لایه‌نێك بێت ده‌كرێت، بۆ داوای‌ لێبوردنیش له‌هه‌ڵه‌كان‌و دڵدانه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ ژیان، پێشكه‌شكردنی‌ دیارییه‌ك ده‌بێته‌ زمانێكی‌ به‌هێز وه‌ك په‌یامێك، بۆ ئه‌وه‌ی‌ داوای لێبوردن بكرێت‌و ببه‌خشرێت.
وێنه‌یه‌ك له‌كاریگه‌رییه‌كانی‌ دیاری‌:
دیاری‌ ڕۆمانسی‌/
كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر به‌تامه‌زرۆیی‌و حه‌زه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ دیاری‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات، كه‌  هه‌ست‌و سۆزی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا زیاد ده‌كات‌و ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی‌ لایه‌نی‌ سۆزداری‌، پێشكه‌شكردنی‌ چه‌پكه‌ گوڵێك به‌یه‌كتری‌ یان وشه‌ی‌ ناسك‌و پیاهه‌ڵدان، پێشوازیكردنی‌ گه‌رمی‌ ژن له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ڕووخۆشی‌‌و ڕازاوه‌ییه‌وه‌‌و ئاماده‌كردنی‌ خوانێكی‌ خۆش‌و په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی له‌دیارییه‌ ڕۆمانسییه‌كانه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بیریان لای‌ یه‌كترییه‌‌و له‌كاتی‌ سه‌رقاڵیشدا یه‌كتریان بیرنه‌چووه‌.
دیاری‌ درارایی/
مرۆڤ له‌پێشوازیدایه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ دیارییه‌ك، چونكه‌ هه‌ستێكی‌ خۆشه‌ویستی‌ باوه‌ڕپێكراو جێده‌هێڵێت، جا ئه‌گه‌ر دیارییه‌كه‌ پاره‌ بێت یان كاڵایه‌ك بێت كه‌ هاوسه‌ره‌كان پێشكه‌شی‌ یه‌كتری‌ بكه‌ن، بۆ نمونه‌ پێویسته‌ ژن یارمه‌تی‌ پیاو بدات له‌وكاته‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی‌ دارایی‌ ده‌بێته‌وه‌، زۆر ئاساییه‌ له‌پاره‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستییه‌ داراییه‌كان، زێڕ‌و پاره‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بكات، بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ناخۆشییه‌كان.
نمونه‌ی‌ دیكه‌ی‌ دیاری‌ دارایی شوشه‌یه‌ك بۆنه‌، ئه‌ویش به‌هایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌رده‌وام بۆنی‌ خۆش ده‌دات به‌وه‌ی‌ پێشكه‌شیكراوه‌، نمونه‌ی‌ چه‌ندین دیاری‌ دارایی تریش هه‌ن.
هونه‌ری‌ پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌/
گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو دیاری‌ پێشكه‌ش نه‌كرێت له‌ماناو به‌های‌ دیاری‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌ دیاری‌ پێشكه‌شبكه‌:
1- با شێوه‌ی‌ كتوپڕی‌ پێوه‌ دیاربێت، زۆر خۆشه‌ له‌پڕداو به‌بێ‌ ئاگایی‌ دیارییه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت.
2- هه‌ڵبژاردنی‌ دیارییه‌كی‌ شیاو كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی‌ پێیده‌درێت، بۆ نمونه‌  زۆربه‌ی‌ خانمان دیاریی‌ گوڵ، زێڕ‌و زیوو دڵخۆشیان ده‌كات، پیاوی‌ كاریش دیارییه‌كه‌ی‌ جیاوازه‌ له‌ڕۆمانسی‌.
3- گرنگیدان به‌ڕووپۆشكردنی‌ دیاری‌، ده‌ربڕینی هه‌ست‌و خۆشه‌ویستی‌ به‌نووسین له‌سه‌ر ڕووپۆشه‌كه‌ به‌هایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌داته‌ دیارییه‌كه‌.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net