
کوردمیلۆدی ـ موزیک ـ ئاراس تۆماتۆ /
هەولێر 25 تەمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی) ـ هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراس فاتیح ناسراو بە ئاراس تۆماتۆ رایگەیاند کە ئێستا خەریکی کارکردنە لە دوو ئەلبومی گۆرانی و بەیەکەوە بڵاویان دەکاتەوە.
ئاراس تۆماتۆ لە لێدوانێکی تایبەت گوتی “سەرقاڵی ئامادەکردنی دوو سیدیم کە کاری تێکست و میلۆدییەکانی تەواو بوونە تەنیا تۆمارکردنی دەنگ ماوە”.
زیاتر گوتی “کار و پڕۆژەی زۆرم لەبەر دەستەو بەنیازم سەرلەبەری گۆرانییەکانی هەدوو سێدییەکە کلیپ بکەم”.
ئاراس فاتیح وەک هونەرمەندێک ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەیەو گۆرانی خەپەگیان ناسراوییەکی زۆری بەو بەخشی، نازناوی ئاراس تۆماتۆ بۆ کلیپکردنی گۆرانییەکی دەگەڕێتەوە لە یەکێک لە فێستیڤاڵەکانی شەرە تەماتە لە ئەوروپا.
(کوردمیلۆدی)
دەرباز یونس ـ بەرپرسی لاپەڕەی هونەری هەفتەنامەی (باس).
تێبینی: لە هەفتەنامەی (باس) بڵاوکراوەتەوە.
سهرچاوه:کورد میلۆدی

ویســــــــــــتم ژیان ههڵخهڵهتێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
کهچی ژیان ههڵی خهڵهتـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم