❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-01 10:54:29

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی

سڤیل: تایبەت



دوای ئەوەی كە ئاشكرابوو، پیاوێك بەهاوكاری قوتابیەكی كۆلێژی ئاداب، لەبەرامبەر 15 دەفتەر دۆلار، كوڕەكەی خۆی فرۆشتۆتە رێكخراوێكی بیانی، لەدادگای تاوانان، خۆی و قوتابیەكە، هەریەكە بەجیا بە 10 ساڵ حوكم دران.
ســـــــــەرچاوەیەكی تـــــــایبەت لــــەئاســـــایش، كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە(سڤیل)ی راگەیاند كە ئەوان ماوەی ساڵێك زیاترە وێنە و ناسنامەكەی (ن) تەمەن 6 ساڵیان لایە و زۆر بەوردی خەریكی كۆكردنەوەی زانیارین بۆ دۆزینەوەی، بەڵام بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەوان تائێستا نەیانتوانیوە هیچ شوێنپێیەكی ئەو كوڕە ونبوە هەڵبگرن.
لەدادگای تاوانان، تائێستا 4 دانیشتنی تایبەت لەسەر ونبونی (ن) بەڕێوەچووە، ئەو كوڕە مەسیحییە تەمەن 6 ساڵییە، لەساڵی رابردوو، پاش ئەوەی دەچێتە ماڵی مامی لەگوندێكی نزیك دهۆك، ئیدی وندەبێت و ناگەڕێتەوە.
دایكی كوڕە ونبوەكە، لەدادگا ئاماژەی بەوەكرد، كە لەدوای هەفتەیەك لەونبونی كوڕەكەی، ئینجا بەوەی زانیوە كە كوڕەكەی ونبوە، گوتی "ئێستا كە رونبووەتەوە كە پیاوەكەم و ئەو كوڕە گەنجە دەستیان هەبووە لەڕفاندن و فرۆشتنی كوڕەكەم، من داوا دەكەم كە یاسا لەپیاوەكەم خۆشبێت، بەڵام لەهەمانكات داواش دەكەم كە ئەو گەنجە بەقورسترین شێوە سزا بدرێت"، ئەو ژنە مەسیحییە كە دایكی (ن)ی ونبوە، سەرباری ئەوەی كە داوای سزایەكی توندی دەكرد بۆ كوڕە گەنجەكە، هاوكات لەدادگا ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەو بۆخۆی پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ئەو كوڕە هەبووە، ژنەكە گوتی "من پەیوەندیەكی خۆشەویستیم لەگەڵ ئەو كوڕە هەبوو، ئەو شەوەشی كە كوڕەكەمیان بزركردبوو من نەمزانیبوو، پیاوەكەم لەماڵ نەبوو، ئەو كوڕە لەماڵی ئێمەبوو، من و ئەو نزیكەی 2 كاتژمێر لەژووری نووستن ماینەوە".
هەر لەدادگای تاوانان، دایكی (ن) ئەوەشی لەبەرامبەر دادگا ئاشكراكرد، كە "رۆژێك (ن) بەگریانەوە هاتە لام و وتی باوكم دەڵێ تۆ دەفرۆشمە رێكخراوێكی بیانی، بۆیە كاتێك ئەو قسەیەم بەرەو رووی پیاوەكەم كردەوە، ئەویش نكۆڵی لێنەكرد و گوتی لەبەرئەوەی باری داراییمان زۆر خراپە، حەزدەكەم ئەو كوڕە بفرۆشین، بەڵام من ئەوكاتی زۆر بەتوندی پێشنیارەكەی ئەوم رەتكردەوە".
ئەو كوڕە گەنجەی كە بەر لەرووداوەكە قوتابی كۆلێژی ئادابی موسڵ بوو، ئەویش لەدوای تەواوبوونی قسەكانی دایكی (ن)، هاتە بەردەم دادگا و قسەی خۆی كرد. كوڕە گەنجەكە لەو كێشەیە تۆمەتباری سەرەكی بوو، چونكە لەلایەك هاوكاری باوكەكەی كردبوو بۆ فرۆشتنی (ن)، لەلایەكی دیكەش پەیوەندی سێكسی هەبوو لەگەڵ دایكی (ن). ئەو گەنجە لەدادگا ئەوەی رەتكردەوە كە ئاگای لەفرۆشتنی (ن) هەبێت، بەڵام نكۆڵی لەوەنەكرد كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ دایكی (ن) هەیە و گوتی "زیاتر لە 10 جار بەئاگاداری مێردەكەی، سێكسم لەگەڵی كردووە و ئەویش پارەی خۆی وەرگرتووە". زیندانییەكی چاكسازی پیاوان، ئەویش وەكو شایەتحاڵێكی كێشەكە و بۆ شایەدی دان لەسەر گەنجە تۆمەتبارەكە، رۆژی دادگاییەكە لەبەردەم دادوەر ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو كوڕە گەنجەكەی لەزیندان ناسیوە و لەلای ئەو تەواوی وردەكارییەكانی رفاندنی (ن) باسكردووە، گوتی "ئەو بۆمنی گێڕایەوە كە چۆن كوڕێكی 6 ساڵانی بەڕەزامەندی باوكی منداڵەكە ڕفاندووە و لەبەرامبەر 25 دەفتەر دۆلاری ئەمەریكی داویەتیە رێكخراوێكی بیانی". پارێزەرێكی نزیك لەكێشەكە، بۆ (سڤیل) هێمای بۆ ئەوەكرد كە ئەو كێشەیە لەدوای 4 دانیشتنی دادگای تاوانەكانی دهۆك، دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی كە باوكەكە و ئەو كوڕە گەنجە، هاوپشكن لەڕفاندن و فرۆشتنی (ن)، بۆیە بەپێی ماددەی 422 لەیاسای سزاكان، حوكمی 10 ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەك لەباوكەكە و كوڕە گەنجەكە دەرچوو.

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-01 14:08:01

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPMSIE7

Re: پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی

afarin bo aw bawka ba wizhdana ay ka bary daraiy bash nya bo mnal drwst akay

ay hawar lam zhyanay ema baxwa boya aleyn dnya axr zamana

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-513363768e.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن LaNoKa (2010-08-01 14:10:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net