.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئه‌و ئافره‌تانه‌ی راستیی ناڵێن، نایانه‌وێت له‌دوای خۆیان كێشه بۆ خێزانه‌كانیان دروست ببێت
فاتمه، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی سووتاویو نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی سلێمانی راكشابوو، له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی جه‌سته سووتاوهكهیدا به ده‌نگێكی ماندوو رووداوی سووتانه‌كه‌ی گێڕایه‌وه، باسیله‌وه‌كرد به‌بۆنه‌ی غازه‌وه سووتاوه‌و به په‌ڕۆی نه‌وتاوی مێزی سڕیوه‌ته‌وه‌و په‌ڕۆكه‌ی به‌ر ئاگری غهزهكه كه‌وتووه، پاشان كراسه‌كه‌ی گڕدهگرێتو ناتوانێت خۆی بكوژێنێته‌وه تاوه‌كو به‌ته‌واوی گیانی ده‌سووتێت.
فاتمه محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، كه رێژه‌ی65%ی جه‌سته‌ی سووتابوو، دانیشتووی ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه كه ده‌كه‌وێته65كیلۆمه‌تری خۆرئاوای سلێمانی، لهوتهكانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كرد له‌كاتی گڕگرتنهكهیدا كه‌سیان لهماڵنهبووه تاوه‌كو بیكوژێنێته‌وه بۆیه رێژه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه،وتی »دایكم چووبوو له كێڵگهكهماندا سه‌وزه بهێنێ بۆ خواردن دروستكردن».
فاتمه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خۆی خۆی نهسوتاندوهو لهڕوداوێكدا به‌هۆی غازه‌وه گڕی گرتووه، به‌ڵام كه‌سێكی نزیكی فاتمه راستی روداوه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ هاوڵاتی گێڕایه‌وه.
كه‌سه نزیكه‌كه‌ی فاتمه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، راستی سوتانه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتی دركاندو باسیله‌وه‌كرد كه فاتمه به غاز نهسووتاوهو وای بۆ ده‌چوو »كه‌سوكاری ناچاریان كردبێت وابڵێ».
هه‌ندێك له‌و كچانه‌ی كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، په‌نا بۆ خۆسوتاندن ده‌به‌ن، كاتێك ده‌برێنه نه‌خۆشخانه راستیی كێشه‌كانیان ناگێڕنه‌وه ده‌ڵێن كه به‌هۆی كه‌وتنه‌و ئاگر له ماڵه‌كانیاندا سووتاون.
به‌پێی ئامارێك كه له نه‌خۆشخانه‌ی سووتاویو نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی سلێمانی (ئیمێرجنسی) ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه له‌ساڵی 2008دا 368 ئافره‌ت سووتاون له‌وڕێژه‌یه‌ش 196یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2009دا 525ئافره‌ت سووتاون له‌وڕێژه‌یه‌ش 246یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010دا 223ئافره‌ت سووتاون له‌وڕێژه‌یه‌ش 67یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی باسله‌وه‌ده‌كه‌ن نازانرێت رێژه‌ی چه‌نده لهوئامارانه خۆیان سووتاون‌و چه‌ندیشیان خۆیان خۆیانیان سوتاندوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه سووتاوه‌كان زۆرجار قسه دهگۆڕنو راستی ناڵێن.
كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌سووتێنن هه‌ندێ جار باسی خۆسوتاندنهكانیان بۆ په‌رستارو پزیشكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام »لهئیفادهكانیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیسدا قسه دهگۆڕنو سووتانهكانیان به رووداو ناو ده‌به‌ن».
محه‌مه‌د ره‌حمان، لێپرسراوی یه‌كێك لهقاوشهكانی نهخۆشخانهیو نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی سلێمانی، رونیكرده‌وه كه ئه‌و سووتاوانه‌ی ده‌برێنه لایان ئه‌وان رێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی دهبینینو بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه نیشانه‌ی رووداو نییه، چونكه »به قوڵی سووتاوه یاخوود ئه‌وه نییه گڕه‌كه بۆی چوبێو سوتاندبێتی».
محه‌مه‌د، وتی »ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه كه سووتاوه، هه‌ر خۆی به ته‌نیا له‌و شوێنه بووه، بۆیه ئه‌وه‌نده ئاگری له‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و خۆی خۆی سووتاندووه».
به‌رپرسانی پۆلیس ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه له‌دوای ئه‌و ئیفاده‌یه‌ی پۆلیسی بنكه‌كان لهوكهسانهیوهردهگرن كهسووتاون دادوه‌ر ده‌چێته لای سووتاوهكهو جارێكی دیكه ئیفادهیوهردهگرێتهوه بۆ زیاتر زانینی راستی رووداوه‌كه.
عوبێد محه‌مه‌د، مفه‌وه‌زی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رتی پۆلیسی سه‌یوان به‌شی توند‌و تیژی دژی ژنان، باسله‌و ئیفادانه ده‌كات كه له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای گه‌یشتنی سووتاوه‌كه به نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن پۆلیسی بنكهكانهوهوهردهگیرێت.
عوبێد وتی »هه‌ندێكجار كه ئیفادهوهردهگرین تاوه‌كو دادوه‌ر ده‌گاته نه‌خۆشخانه سووتاوه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات، له‌م كاته‌دا دادوه‌ر سود له ئیفاده‌ی پۆلیس وهردهگرێتو زانیاریه‌كانی ئه‌و ئیفاده‌یه به‌كارده‌هێنێت له‌ڕۆژی دادگادا».
ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی پۆلیس ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری كه‌سه سووتاوهكهن هه‌ندێك جاروتهكانیانوهردهگیرێت، به‌ڵام هه‌موو كاتێك سوودی نییه بۆ ئیفاده‌كه، ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و لهڕوونكردنهوهكانی ناو ئیفادهكهدا بۆی هه‌یه باسی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات».
عوبێد محه‌مه‌د، وتی »پزیشك‌و په‌رستاره‌كان بۆیان هه‌یه زانیاری لای خۆیان بنووسن‌و پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی وته‌كانیان وه‌ربگیرێت».
له نه‌خۆشخانه، پۆلیس ده‌توانێت ئیفاده له كه‌سه سووتاوهكانوهربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووتاوه‌كه گیانی سپارد لهدایكو باوك‌و برای وه‌رده‌گیرێت.
له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سوكاری سووتاوه‌كه شكاتیان له‌سه‌ر كه‌س نه‌بێت ئه‌وا یاساش كه‌س تۆمه‌تبار ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكاتیان له‌كه‌سێك هه‌بێت به‌پێی مادده‌ی (408) ئه‌وكه‌سه تۆمه‌تبارده‌كرێت.
به‌پێی مادده‌ی (408) له‌یاسای سزادانی عێراقی ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كێك هانده‌دات بۆ خۆسووتاندن، لێپرسنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
عوبێد محه‌مه‌د وتی »بۆنموونه پێی بڵێت ئه‌وه شقارته‌و ئاده‌ی خۆت بسووتێنه، یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر كچیت خۆت ده‌سووتێنیت، یاخود....هتد ئه‌وكه‌سه لێپیرسینهوهی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت».
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاتانه‌ی خێزان‌و كه‌سوكاری كه‌سه سووتاوه‌كه باس لهخۆسووتاندنی كه‌سه‌كه ده‌كه‌ن هه‌ندێك جار سووتاوه‌كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه بۆیه خێزانه‌كه‌ی وه‌كو بیانوویه‌ك به‌كاری ده‌هێنن بۆ هۆكاری خۆسووتاندنهكهی.
زارا نوری، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وهۆكارانه روونده‌كاته‌وه كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌دوای خۆسوتاندنیان راستی رووداوه‌كه نه‌ڵێن، وتی »ئه‌و كاته‌ی كهخێزان رێگری ده‌كات له‌و كه‌سه‌و ناهێڵێت راستی روداوه‌كه بڵێت، ترسی ئه‌وانه لهكۆمهڵگاو ئه‌و قسه ناخۆشانه‌ی خه‌ڵك كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه».
ئهوتوێژهره كۆمه‌ڵایه‌تیه روونیكرده‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆیان ده‌سوتێنن پێیانوایه ئه‌گه‌ر باس له‌ڕاستی رووداوهكهبكهن كێشه بۆ خێزانه‌كانیان دروستده‌بێت، وتی »ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان ده‌سوتێنن زۆرجار راستی ناڵێن، چونكه نایانه‌وێت له‌دوای خۆیان كێشه بۆ خێزانه‌كانیان دروست بێت».
دایكی فاتمه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی، پهشۆكاویهكی زۆری پێوه دیاربوو، جه‌ختی له‌وه ده‌كرد كه فاتمه كچێكی »شپرزه‌و عه‌جول بووه»و ئاگای له خۆی نه‌بووه بۆیه تووشی ئه‌و روداوه هاتووه.
به‌ڵام كه‌سه نزیكه‌كه‌ی فاتمه، ئاماژه‌ی بهوهداوهك ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكردبێت دایكی باش نه‌بووه له گه‌ڵیداو به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه هه‌یه‌تی فاتمه خۆی خۆی سووتاندووه، وتی »فاتمه ده‌یانجار لای كچی خزمێكی نزیكی باسی له‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێت خۆی بسووتێنێ».
ئه‌و كهسهنزیكهی فاتمه له قسه‌كانیدا باسیله‌وه‌كرد كه له مۆبایلهكهیداوێنهی چه‌ندین كچی هاوڕێی تێدابووه كه پێشتر خۆیان سووتاندووه‌و هه‌میشه سه‌یری كردوون‌و باسی كردوون.
فاتمه ناوێكی خوازراوه
ژاڵه ئه‌مین

له‌سه‌ر هێڵ نییه