❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنه‌ ئه‌كته‌ری هۆلیود ساندرا بۆلاك زۆرترین داهاتی هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-07 15:21:57

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

ژنه‌ ئه‌كته‌ری هۆلیود ساندرا بۆلاك زۆرترین داهاتی هه‌یه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0778c3f804.jpg

گۆڤاری فۆربز راپۆرتیَكی بلاَوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ساندرا بۆلاك، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی و خاوه‌نی خه‌لاَتی ئۆسكاری ساڵی 2010، زۆرترین داهاتی هه‌یه‌ له‌نیَو ئه‌ستیَره‌ ژنه‌كانی هۆڵیوود له‌ماوه‌ی ساڵیَكدا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ته‌مه‌ن 46 ساڵانه‌یه‌ له‌ساڵی 2009 تا ئیَستا نزیكه‌ی (58) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه‌ له‌فیلمه‌كانی (پیَشنیار و ناوچه‌ی كویَر).
ساندرا بۆلاك، له‌مه‌راسیمی ئۆسكاری ساڵی 2010، بۆ كاراكته‌ری له‌فیلمی (ناوچه‌ی كویَر)، وه‌ك باشترین هونه‌رپیشه‌ی ژن پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت،
له‌لیستی پرِ داهاتترین هونه‌رپیشه‌كانی ژن له‌هۆڵیوود له‌ساڵی رابردوودا، "رایس ڤیترسپون و كامیرۆن دیاز "، به‌ده‌ستكه‌وتی (32) ملیۆن دۆلار داهات به‌شیَوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پله‌ی دووه‌میان وه‌رگرت.
داهاتی ئه‌م هونه‌رپیشانه‌ به‌پیَی قازانجیَكی سه‌ره‌تایی و ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌فرۆشتنی فیلمه‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌ویَت خه‌مڵیَنراوه‌.
گۆڤاری فۆربز هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ لاوه‌كیانه‌ی له‌ فرۆشتنی بۆن و جل وبه‌رگ و ریكلامه‌ بازرگانییه‌كان كه‌به‌ناوی ئه‌م هونه‌رپیشه‌یانه‌یه‌ مه‌زه‌نده‌ كردووه‌.
ڤیترسپون له‌ساڵی 2008، وه‌ له‌هیچ فیلمیَكدا به‌شداری نه‌كردووه‌ و له‌ساڵی رابردوودا له‌ ئه‌نیمه‌یشنی "خیَو له‌به‌رامبه‌ر بیَگانه‌كان"، كه‌له‌و فیلمه‌دا له‌بڕی یه‌كیَك له‌كه‌سایه‌تییه‌كان قسه‌ی كردبوو، ئاماده‌بوو، به‌لاَم شتیَك كه‌ناوی ئه‌وی خستووه‌ته‌ پله‌ی دووه‌م له‌لیستی پرِ داهاتترین هونه‌رپیشه‌ ژنه‌كان، ئه‌و پاره‌ی پیَشه‌كیه‌یه‌ كه‌بۆ ئه‌و دوو فیلمه‌ی له‌مساڵدا به‌شداری ده‌كات پیَیدراوه‌.
كۆمیدی رۆمانتیكی (چۆن ده‌زانی)، له‌نواندنی "جاك نیكڵسون" و فیلمی (ئاو بۆ فیلمه‌كان)، ئه‌و دوو فیلمه‌یه‌ كه‌له‌ساڵی ئاینده‌دا له‌نواندنی ڤیترسون له‌سینه‌ماكان ده‌بینریَت، به‌شیَك له‌داهاتی ئه‌م هونه‌رپیشه‌یه‌ له‌ساڵی رابردوو له‌شویَنی ریكلامكردن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئارایشی كۆمپانیای "ئیڤۆن" بووه‌.
"جینیفه‌ر ئه‌نیستۆن"، هونه‌رپیشه‌ی درامای ته‌له‌ڤزیۆنی دۆستان به‌داهاتی (27) ملیۆن دۆلار له‌پله‌ی چواره‌می لیسته‌كه‌دایه‌، به‌شیَك له‌م داهاته‌ سه‌ره‌رِای ئه‌و بۆنانه‌ی كه‌به‌ناوی ئه‌مه‌وه‌ ده‌فرۆشریَت، ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ئیَستاش له‌ زنجیره‌ فیلمی دۆستان ده‌ستی ده‌كه‌ویَت، له‌دوای ئه‌نیستۆن، "سارا جیسیكا پاركه‌ر"، ئه‌ستیَره‌ی زنجیره‌ی (سیَكس و شار)، به‌ داهاتی (25) ملیۆن دۆلار له‌پله‌ی پیَنجه‌م دیَت كه‌ به‌شیَكی ئه‌م داهاته‌ی ده‌گیَرِیَته‌وه‌ بۆ نمایشی دووه‌مین به‌شی سینه‌مایی ئه‌و زنجیره‌ دراما ته‌له‌ڤزیۆنیه‌ و فرۆشتنی جۆره‌ها بۆن به‌ناویه‌وه‌ .

puk mediya

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net