❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / kech

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-07 17:47:43

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

kech

قه‌ده‌رێک سه‌ری به‌سه‌ر مێزه‌که‌یدا شۆڕکرده‌وه‌و نه‌یده‌توانی سه‌رهه‌ڵبڕێت، کاتێکیش که‌سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌، دوو جۆگه‌ فرمێسک له‌چاوه‌کانییه‌وه‌ شۆِر بوبوونه‌وه‌و به‌ده‌نگێکی تێکشکاوه‌وه‌ داوای لێبوردنی کرد که ‌له‌و دڵته‌نگییه‌ی ببورم .

ئه‌و سیخناخ بوو له‌ئازاری ئه‌و ڕابردووه‌ی که‌ به‌ناونیشانی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ئاوێزانی بێمانایی بوون و به‌رده‌وام له‌قسه‌کانیدا ڕسته‌ی ( چه‌ند ناشیرینه‌ مرۆڤ درۆبکات ) ی دووپات ده‌کرده‌وه‌ .
ئه‌و کچێکی بێده‌نگ و گه‌نم ڕه‌نگی باڵا مام ناوه‌ندی بوو، له‌خێزانێکی شارنشین و له‌بارودۆخێکی ئابوری مام ناوه‌ندیدا ده‌ژیان، کارمه‌ندی یه‌کێک له‌ فه‌رمانگه‌ حکومییه‌کان بوو.

ئه‌و ڕۆژه‌ی من بینیمه‌وه‌، جلێکی ڕه‌ش و قردێله‌یه‌کی ڕه‌شی به‌سه‌ره‌وه ‌بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی پرسه‌ی ئازارێکی قوڵ له‌نێو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی ئه‌و کافتریایه‌دا بگێڕێت، که‌ جگه‌ له‌من و ئه‌و چه‌ندین که‌سی تر پێکه‌وه‌ له‌ده‌وری مێزه‌کان کۆبوبوونه‌وه‌و قسه‌یان له‌باره‌ی شته‌ جیاوازه‌کانی ژیانه‌وه‌ ده‌کرد . پێکه‌نین ته‌واوی مێزه‌کانی داگیرکردبوو، جگه‌ له‌و مێزه‌ی ئێمه‌ که ‌دووچاری بێڕه‌نگی‌ و حیکایه‌تێکی دوور و درێژی فڕوفێڵه‌کانی عیشقی به‌سه‌ره‌وه‌بوو .
(ج) ده‌ستی به‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی خۆی کرد، منیش وه‌کو هه‌موو ڕۆژانی تر له‌دائیره‌ سه‌رقاڵی کاری خۆم بووم.

سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌یانییه‌ک که‌تازه‌ چوبوومه‌ ده‌وام، کوڕێکی گه‌نجی باڵابه‌رز، به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌،( که ‌ئه‌و کات من نه‌مده‌زانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی مۆمیاکراوی سه‌رنج ڕاکێشانه‌ ) به‌کتابێکه‌وه‌ هاته‌ به‌رده‌مم و داوای لێکردم تابزانم ئه‌و نوسراوه‌ بۆ چ ژوورێکه‌.

من ده‌ستم کرد به‌خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌و به‌به‌رده‌وامی سه‌رنجی منی ده‌دا، پێم وت که‌پێویسته‌ بڕواته‌ کوێ، هه‌رگیز نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵمدا که‌ بۆجارێکی دیکه‌ ئه‌و ده‌موچاوه‌ ببینمه‌وه‌.

پاش نیو کاتژمێر دیسانه‌وه‌ هاته‌وه‌ ژووره‌که‌و ته‌ماشایه‌کی منی کرده‌وه‌و ڕۆشت، به‌ڕۆشتنی دووه‌م جاریشی، هیچ هه‌ستێک له‌لای من دروست نه‌بوو .

قومێکی دیکه‌ی له‌چایه‌که‌ی به‌رده‌ستی داو کلێنسێکی به‌نێوچاویداهێنا، بۆ سبه‌ینێ دیسان هاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان جگه‌ له‌ فرسه‌ت هێنان بۆ هه‌ندێک ورده‌ ته‌ماشا، هیچ کارێکی تری نه‌بوو . من له‌وێدا شتێک له‌لام دروست بوو ،له‌وه‌ تێگه‌یشتم که‌کارێکی تایبه‌تی به‌من هه‌یه‌و ئه‌و کاره‌ش پێویستی به‌ده‌رفه‌تێک هه‌یه‌ که‌ هه‌ناسه‌ی تێدا سوار نه‌بێت، ڕۆیشته‌ ده‌ره‌وه‌و پاش چه‌ند خوله‌کێکی دیکه‌ هاته‌وه‌، ئیتر منیش بۆ ئه‌وه‌ی براده‌ره‌کانم هه‌ست به‌ نامۆیی و گومانێک نه‌که‌ن، ناچار چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ناوی ئیشێکی ژووره‌که‌ی ئه‌و دیومان، تابزانم ئه‌و کوڕه‌ چی ده‌وێت، له‌به‌رده‌رگا وه‌ستابوو، تا شه‌قاوێک لێم نزیک بایه‌ته‌وه‌ ڕه‌نگی زیاتر نائاسایی ده‌بوو، به‌هێمنییه‌ک پێی وتم ( ج) خان زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌توانم قسه‌یه‌کم له‌گه‌ڵت هه‌بێت، وتم گوێم لێته‌و قسه‌بکه‌، به‌ده‌نگێکی پچڕ پچڕ پێشه‌کییه‌کی شپرزه‌ی هێنایه‌وه‌و (ناوم – س – ه‌و قوتابی ئاماده‌یم و ...تاد)، ده‌یوست له‌سه‌ری بڕوات، پێم بڕی و وتم مه‌به‌سته‌که‌ت بڵێ، وتی (خۆشم ده‌وێی ) .

به‌بێ ڕاوه‌ستان و کاریگه‌رانه‌ پێم وت (کاکه‌ گیان به‌هه‌ڵه‌ ڕێگه‌ت هێناوه‌و دووباره‌ی مه‌که‌ره‌وه‌ )، ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ‌ده‌رفه‌تی زیاتری پێبده‌م و نه‌ی ده‌بڕییه‌وه‌، منیش له‌درێژه‌ کێشانی ئه‌و دۆخه‌و له‌ترسی درککردنی یه‌کێک له‌براده‌ره‌کانم به‌رده‌وام ده‌نگم هێواش ده‌کرده‌وه‌و پێم ده‌وت (کاکه‌ گیان تکایه‌ واز بهێنه‌و دڵنیابه‌ تاسبه‌ینێ لێره‌ بووه‌ستی و قسه‌ بکه‌یت به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌رێیته‌وه‌ )، لێ ئه‌و هه‌ر کۆڵی نه‌دا تاوه‌کو به‌ته‌واوی خۆم لێتوڕه‌ کردو بێئومێدانه‌ ناردمه‌وه‌ .

پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند رۆژێک، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌هاوڕێ کچه‌کانم خه‌ریکی ناوکه‌ کوله‌که‌ خواردن بووین، (س) په‌یدا بووه‌وه‌، ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌‌ موسه‌یته‌رانه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌و سڵاوی کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌مێژه‌ ناسراوی یه‌ک بین، هه‌ردووکمان سڵاوه‌که‌مان وه‌ڵام دایه‌وه‌، وه‌ک چۆن وه‌ڵامی موراجیعێک ده‌ده‌ینه‌وه‌، ئه‌و زیره‌کانه‌ وتی ( ج) خان ده‌توانیت ده‌قیقه‌یه‌ک بێیته‌ ده‌ره‌وه‌؟ ناچارانه‌ دیسانه‌وه‌ له‌گه‌ڵی چووم، به‌کوردییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ زه‌لیلانه‌و به‌کوڵ ده‌پاڕایه‌وه‌ که‌ هیچی تێدا نه‌هێشته‌وه‌، کۆڵی نه‌دا و له‌ڕاستیشدا (ئه‌و کوڕێکی تابڵێی جوان و دڵگیرو زمان پاراو بوو، کاتێک که‌قسه‌ی ده‌کرد، سیحرێک له‌زمانییه‌وه‌ ئاڵابوو ) . چتوه‌کانی ( ج) به‌دوو دڵۆپ فرمێسک چیرۆکه‌که‌یان ڕاگرت و سه‌ری داخسته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی مێزه‌که‌ی ئه‌و بیابانێکی کاکی بێت و به‌ته‌نها خۆی له‌گه‌ڵ (با) بدوێت .

(( ببوره‌ من لێره‌ نیم )) ئه‌و وای وت، زمانی نیگاکانی (س) زۆر له‌وه‌ به‌هێزتربوون که‌من گره‌وه‌که‌ نه‌دۆڕێنم، گه‌ڕایه‌وه‌و چوکلێتێکی له‌نێو ئه‌و ده‌ستانه‌مدا جێهێشت، که‌ به‌ئاره‌قه‌ی ڕاڕای خوسابوون، ئه‌و چوکلێته‌ی که ‌دواجار تێگه‌شتم شیرینییه‌ک بووه‌ به‌ده‌م داوی ته‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستییه‌که‌یه‌وه‌ .
من زیاتر له‌پێنج خوله‌ک له‌جێگای خۆمدا وشک بووم و کاتێک به‌ئاگاهاتم، به‌ته‌نها خۆم له‌ته‌نیشت دیوارێکه‌ وه‌ستاوم و هاوڕێکه‌م بانگم ده‌کات. به‌هه‌مان ئه‌و روا‌نگه‌وه‌ نه‌چوومه‌وه‌ لای هاوڕێکه‌م که ‌به‌جێم هێشتبوو .

دیداره‌کانی نێوان من و (س) سات له‌دوای سات نێوانیان درێژتر ده‌بووه‌وه‌و وای لێهات که‌من به‌ته‌واوی مانا ڕۆحم پڕبوو له‌وێنه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و، هه‌میشه‌ دڵم ئه‌وی ده‌ویست و کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که ‌جگه‌ له‌یه‌ک بینینه‌کانی نێو دائیره‌، پاش نیوه‌ڕوانیش له‌یه‌کێک له‌سه‌نته‌ره‌ ڕۆشنبیرییه‌کانی شاریش ژوانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستم تادره‌نگێکی ئێواره‌ .

ڕۆژێک (س) داوای لێکردم که‌ له‌گه‌ڵی بچمه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌ره‌تا لاریم له‌و داوایه‌ هه‌بوو، به‌ڵام دواجار بڕیارمدا که ‌سبه‌ینێ نه‌چمه ده‌وام و ڕۆشتینه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌وه ‌یه‌که‌مین چوونه‌ ده‌ره‌وه‌مان بوو، به‌ڵام دوایه‌مین چونمان له‌بیست جار تێپه‌ڕی کرد، ئه‌و منی به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کردبوو .
له‌هه‌موو به‌یه‌ک گه‌شتنێکیشماندا، مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رێتی کاتێکی زۆری ده‌بردین، که‌ من هه‌موو جارێک مه‌سه‌له‌که‌م ده‌هێنایه‌ ئاراوه‌، (( من تائێستاش مه‌سه‌له‌ی ژن هێنان له‌هۆش و بیرکردنه‌وه‌مدا نییه‌)) ئه‌وه‌ قسه‌ی هه‌موو کۆتاییه‌کی ئه‌و بوو.

عه‌زیایه‌کی گه‌وره‌ له‌نێو ڕۆحمدا سه‌ری هه‌ڵداو به‌رده‌وام گه‌وره‌تر ده‌بوو، ئه‌و کاته‌ی که‌ توڕه‌بوونی (س) له ‌وشه‌ی ( هاوسه‌رێتی) ده‌ستی پێکرد، ئه‌و نزیکه‌ی دووساڵ بوو له‌گه‌ڵم بوو، له‌وه‌ به‌دواوه‌ شته‌کان پێچه‌وانه‌ ده‌بوونه‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا بکشێته‌وه‌و منیش تازه‌ به‌تازه‌ هه‌وڵم ده‌دا بڕوای هاوسه‌رێتی لای ئه‌و ڕاگیر بکه‌م ، هه‌موو هه‌وڵ و قسه‌کردنه‌کانی من له‌و پێناوه‌دا، ته‌نها با ده‌یبرد .
ئێواره‌یه‌ک له‌و سه‌نته‌ره‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی (س) بووم، دره‌نگ که‌وت و ئه‌و نه‌هات، به‌دڵشکاوی ڕۆشتمه‌وه‌، ڕۆژی پاشتر به‌زۆر هه‌مان ژوانم ڕێکخسته‌وه‌، ئیتر له‌وێدا (س) یه‌که‌م چه‌قۆی نائومێدی چه‌قاند به‌دڵمدا، هاته‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ و پێشه‌کییه‌کی لێزانانه‌ی هێنایه‌وه‌، هه‌ستم کرد ئه‌و پێشه‌کییه‌ بۆنی کۆتاییه‌کی مه‌ترسیداری لێدێت .

(( ج گیان، جا مه‌به‌سته‌که‌م ئه‌وه‌بوو که‌ کوڕێکی هاوڕێم هه‌یه‌ زۆر تۆی خۆش ده‌وێت و دنیایه‌ک تکای لێکردووم تا تۆ له‌گه‌ڵی ڕێک بکه‌ویت و من دڵنیام ده‌شت خوازێت، ئه‌و هه‌میشه‌ تکام لێده‌کات که‌بت به‌خشم به‌و، به‌ڵام به‌خوا من باوکم هه‌رگیز ڕازی نابێت باسی ژن هێنان بکه‌م .....جججا))، نه‌م هێشت ته‌واوی بکات، هه‌وره‌ بروسکه‌یه‌ک ڕای ته‌کانم، به‌توڕه‌ییه‌وه‌ پێم وت تۆ که‌سێکی درۆزن و قۆڵ بڕٍی، تۆ ئه‌لف و بێت فێری شه‌یتان کردووه‌، تۆ . ئه‌و ئه‌وه‌ی کرد به‌‌ هه‌ل بۆ خۆ زویرکردن و ڕۆشت.

ئه‌وجا (س) له‌خۆشه‌ویستی منه‌وه‌ بووه‌ دوژمنێکی گه‌وره‌، هه‌میشه‌ چاوم بۆ ده‌گێڕا و هیچ، هه‌میشه‌ سۆراغم ده‌کردو هیچ، ((گریان په‌لاماری دایه‌وه‌)) سه‌ری نایه‌وه‌ کۆشی ڕه‌قی مێزه‌که‌و شوشه‌ی ته‌حه‌مولی هاڕه‌ی کرد، پیاڵه‌ چایه‌ سارده‌که‌ی نایه‌وه‌ نێو ده‌ستی و قومێکی لێدا تاوه‌کو لێوه‌کانی پێ ته‌ڕبکات .

(( ببوره‌ خۆشه‌ویستی له‌م وڵاته‌ هه‌میشه‌ هه‌ر گۆبه‌ند بووه‌)) ئیتر پاش تێپه‌ڕینی ساڵێک بیستم که‌ (س) ژنی هێناوه‌، ئه‌و کوڕه‌ی که‌ به‌ تکاو پاڕانه‌وه‌ له‌به‌رده‌ممدا ده‌نوشتایه‌وه‌، ئه‌و کوڕه‌ی که ‌هه‌زاران جار سوێندی به‌خودا خواردووه‌، که ‌ژیان له‌چاوی ئه‌ودا ته‌نها بریتییه‌ له‌زه‌رده‌خه‌نه‌کانی من .

ئه‌و کوڕه‌ی که‌ به‌شێک له‌ته‌مه‌نمی هه‌ڵکێشا له‌فرمێسکی بێده‌نگی، دوا وتەشم ئەوەیە كە دەڵێم " ئه‌و عاشقه‌ی که ‌عه‌شقی وه‌ک پێڵاو له‌پێ کرد

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-07 22:18:12

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: kech

dast xosh sanarya gyan hywam sar kawtnta ...ba daxawa xoshawisty bwa ba ..wlateki rwxaw

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-09 18:20:22

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: kech

handek  jar  xoshawestye  narmyak  w  bazaeeyakee  tya  abeet  - balam  bazaee   nya     awa 
yan  ba  dllla   chwneeky  tya  abeet   ,  amash   wash  nya   ,   sanarya   aw   cherokat   ka  base  basarhatye  aw  kcha  akaa,,   awa   ashqe   xoe  spardwa  ba  MRDWW  PARSTAKAN,   ba  daxawa   

agadar  bn  xoshawestetan   madan  ba    kura  mrdwakan...awana  tanha  bo  batal  krdnawae  qareesae  xoyan  kch  w  ashq  w  xoshaweste  ba  kar  aheenn   .......... lagal   rezm   bo  hawreyan  la  kch  w  la  kwrr

am  basarhatasht  zor  hal  agreet---ba   lerada  dast  xoshet lee  bkam  sanarya ..........katt  shad

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-12-10 02:05:09

hoshyar
خونچەی نوێ
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-29
دواترین سه‌ردان: 2008-04-26
په‌یامه‌كان: 3
ویبگه‌

Re: kech

hewadarm ama dwa kwspat bae  hewae sarkawtant bo axwazam   
hechi thrm nae baelem    labar awe kawr  tawanbara
rezw a7trmam bo to    to gule

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-12-10 02:25:53

iman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2008-03-06
په‌یامه‌كان: 109

Re: kech

ده سته کانت خۆس و ماندو نه بیت سه ناریا خان.
به  سه ر هاتیکی ناخۆسه....
سه ر که وتو بیت ..

Kurdzhin
http://img171.imageshack.us/img171/7469/post51115916236fe6.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-12-10 12:37:50

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: kech

slaw sanarya geyan dastt xosh bet
basar hateke naxosh bo hewadarm du bara nabetawa her serkaw tu bet

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2007-12-10 13:58:53

azad_slimany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2008-03-03
په‌یامه‌كان: 6

Re: kech

سناريا كيان سلام.......سلام بو هةموو عاشقة باكةكان.......نازانم لو كويوة دةست بى بكةم بو تو بو كاك بةيوةند.....هةر ئةمةندة دةليم.جاوةرى كردنى دوو سالةت دةركاى هةموو ريكاكانيان داخستووة.كةنارى دةرياى سةرجناريش كةماروى بةنجة قليشاوةكانم دةدات بوية خةيالى ئةم عةشقانة وةك جولانة ئةم سةرو ئةو سةرم بى دةكات بينوسةكةشم بة هوى ديمةنة قيزةونكراوةكانةوة ديقى كردووة بة داخيشةوة خةمة ئالوزةكان هةميشة دووبارة دةبنةوة  دةلين كةرويشك كةزاوةيةكى بةلكة زبرينةى دةويت بة داخةوة  ريكاكان دووريانةكانيان وونكردووة خةفةت مةخو سةركةوتن هةر بو تويةو ئةوانة نةخوشن  لةكةل ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2007-12-10 18:17:34

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: kech

dast osh bet barezm hewadarm har bardawam bet

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2007-12-10 19:08:16

azad_slimany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2008-03-03
په‌یامه‌كان: 6

Re: kech

ئةى هاوريكةم وةك ئيوارة دييتة بةرجاوم....ئةى جراكةى ديوانى شيعرم .ئةى جراى عةشقةكةى شةم و ديوانة....فرهادو شيرين.....جاوةكانت تيروانينةكانت.....لة ئاميز دةكرم.....بيرتان دةكةم.....جراكانم بيرتان دةكةم......تامةزروى هةناسةتانم....تامةزروى حةسرةتانم....منى هةزار.../منى بى ئارام....غةم لة لام وةك زريان و توف و شةستة باران كشت كو ن و  كةلة بةرةكانى  زيانمى كرتوتةوة....سوال كةرو شةو دةبى بةنا بو كوى بةرن؟!!!!!!بة نا بو كوى بةرن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2007-12-24 22:04:36

Hemn_12
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-09
دواترین سه‌ردان: 2008-07-28
په‌یامه‌كان: 9

Re: kech

dast xosh sanarya bo geranawai  cherokakat  badaxawa la  wolate  ema  xoshawesti bas bo kat basar brdn u rabwardna   .   lai hande  kas.............  balam kasanish haya ka manai xoshaweti bash azann..  balam  kasi xrap law  babatana  awanda  zorn  kasi  chakyan  shardotawa.. hewadarm ama dwa  xami  zhyant bet  azizm

Kurdzhin
supas bo aw barezanai ka ba raste manai hawreyate azann .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-01-23 11:30:20

sweety
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-02-10
په‌یامه‌كان: 199

Re: kech

dast xosh sanarya basarhatike  naxosh bw  xwa 7aqi aw kchai le akatawa

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-62ae2629c2.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net