❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
  •  » ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!


#1 2010-08-11 12:10:22

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!

مرۆڤ دروستكراوێكی‌ زۆر ئاڵۆزو فره‌ ڕه‌هه‌نده‌و خواسته‌، پێویستیه‌كانی‌ فره‌جۆرو هه‌مه‌لایه‌نه‌، ساتێك غه‌مبارده‌بێت و بێهیوای‌ ڕووی‌ تێده‌كات، زه‌مه‌نێك له‌بیری‌ ڕامكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ هه‌موو دروستكراوه‌كانی‌ تره‌ بۆ خزمه‌تی‌ خۆی‌، هه‌ندێك جار كاری‌ چاك و داهێنانی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ندێك جار بڕیاری‌ خراپ و وێرانكه‌ر ده‌دات، ئه‌م دروستكراوه‌ی‌ خوا چۆن بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ بكرێت كه‌ هه‌موو هه‌نگاو كاره‌كانی‌ به‌ بارێكی‌ پۆزه‌تیڤدا بكه‌ونه‌وه‌و هیچ لاوازی‌ و قه‌یرانێكی‌ ڕۆح و ماندووبوونێكی‌ ده‌روونی‌ ڕووی‌ تێنه‌كات، باشترین كه‌سێك بتوانێت ئاراسته‌ی‌ بكات ته‌نها خوای‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌و خۆی‌ دروستی‌ كردوه‌و خۆی له‌ هه‌موو كه‌س باشتر ده‌توانێت ئاراسته‌ی‌ بكات، ڕۆژوو یه‌كێكه‌ له‌و خواپه‌رستیانه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌و دیاری‌ له‌ سه‌ر ڕۆح و ده‌روون و ئیراده‌و ئاراسته‌كردنی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ به‌ باره‌ ته‌ندروسته‌كه‌یدا.

مرۆڤێك ته‌كلیف كرابێت كه‌ جێگه‌داری‌ خوا بێت له‌سه‌ر زه‌ویدا بێگومان ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌و گرانی‌ پێسپێراوه‌و ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌رك و كاره‌ گه‌وره‌یه‌ ئاماده‌بكرێت و ڕابهێنرێت، ئه‌ركی‌ پێشه‌وایه‌تی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و شایه‌تیدان له‌ سه‌ر ڕاستگۆی‌ ڕاساڵی‌ و پابه‌ندبوونی‌ مرۆڤ به‌ به‌رنامه‌ی‌ خواوه‌ به‌ كه‌سانێكی‌ لاوازو بێئیراده‌ ناكرێت، به‌ كه‌سانێك ده‌كرێت كه‌ هه‌ڵگری‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خاوه‌ن عه‌زمی‌ گه‌وره‌ بن و(أولوالعزم): [فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ] اڵ‌حقاف:35. ڕۆژوو په‌یوه‌ندی‌ نێوان خواو به‌نده‌یه‌ له‌ كاتی‌ به‌ڕۆژووبووندا به‌نده‌ ته‌واو له‌خواوه‌ نزیكه‌و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ خوای‌ له‌گه‌ڵایه‌(معیه‌)، ڕۆژوو سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی‌ جه‌سته‌داو ده‌ربازبوونه‌ له‌ جیهانی‌ ماده‌و جه‌نجاڵیه‌كانی‌ دونیا و گوێ‌ نه‌دان به‌ فشاره‌كانی‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ خواو پاداشتی‌ زۆرو فراوانی‌ ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ كه‌ عیباده‌تی‌ بۆ ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ڕاهێنانی‌ مرۆڤ و جه‌سته‌و گیانه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ بڕوادار له‌ ڕێگای‌ خواویستیدا كه‌ به‌ چه‌ندین كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و ناخۆشی‌ ده‌وره‌دراوه‌، مرۆڤی‌ باوه‌ڕدار له‌ ململانێیه‌كی‌ به‌رده‌وامی‌ نه‌فس و ئاره‌زووه‌كانی‌ و شه‌یتان و باقوبریقی‌ دونیاو جوانیه‌ پڕ له‌ سیحره‌كانی‌ ژیانی‌ كاتی‌ خۆیدایه‌، ڕۆژوو وه‌ستانی‌ چه‌ند ساتێكی‌ پڕ له‌ ئیراده‌و عه‌زمه‌ له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌ مادیه‌كانی‌ مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ خوا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ زمانیحاڵ به‌ مرۆڤ ده‌ڵێت تۆ له‌ هه‌موو جیهانی‌ مادی‌ گه‌وره‌تری‌ و تۆ كه‌سێكی‌ ته‌نها له‌به‌ر خوا قوربانی‌ به‌ هه‌موو خواسته‌ كاتی‌ و مادیه‌كانت ده‌ده‌ی‌ و ئاماده‌ی‌ له‌به‌رخوا حه‌زه‌كانی‌ خۆت بخه‌یته‌ دواوه‌.

له‌و كاته‌دا ڕۆژوه‌وان ده‌ڵێت: خوایه‌ ئیمانم به‌تۆیه‌، بۆ تۆ به‌ڕۆژوو بووم،وه‌ به‌ ڕۆزی‌ تۆ به‌ربانگم كرد، وه‌ نیه‌تی‌ ڕۆژووی‌ سبه‌ینێم هێنا، له‌و كاته‌دا ڕۆح به‌رز ده‌ێته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ پاكه‌كه‌ی‌ خۆی‌، وه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ جیهانێكی‌ بڵند وبه‌رزه‌وه‌ هاتووه‌، جیهانێك ته‌نها خوا ده‌زانێت چۆنه‌و چه‌ند پاكه‌ چه‌نده‌ به‌رزه‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌، له‌ جیهانی‌ مادیه‌ت و ئاڵۆزیه‌كانیه‌وه‌ به‌رزده‌بیچت بۆ فراوانیه‌كانی‌ دونیا، ئه‌و پان و به‌رینیه‌ی‌ ته‌نها ڕۆح ده‌توانێت لێیڕامێنێت و په‌ی‌ گه‌وره‌یی‌ و نهێنیه‌كانی‌ به‌رێت، ڕۆح بۆ بۆ جیهانێَك سه‌فه‌ر ده‌كات كه‌ ته‌نها له‌وێ‌ تێر ده‌بێت و ئۆقره‌ ده‌گرێت و هه‌ست به‌ ئارامی‌ ده‌كات، له‌كاتی‌ زه‌رده‌ی‌ ئێواره‌یه‌كی‌ ڕه‌مه‌زان و له‌گه‌ڵ چریكه‌ی‌ بانگی‌ پڕ له‌ گه‌وره‌یی‌ خوای‌ گه‌وره‌، مرۆڤی‌ ئیماندار ده‌چێته‌ جیهانێكی‌ ته‌واو جیاواز له‌ جه‌نجاڵیه‌كانی‌ مادیه‌ت و هه‌ڵپه‌ی‌ دونیاو له‌گه‌ڵ خوای‌ گه‌وره‌دا موناجات ده‌كات، خوا من ته‌نها تۆ به‌گه‌وره‌و شایسته‌ی‌ په‌رستن ده‌زانم من ئیمانم به‌ تۆیه‌ ته‌نها بۆ تۆ به‌ڕۆژوو بووم، خوایه‌ ته‌نها تۆ ڕه‌قیب و چاودێرێت و ته‌نها تۆ ده‌توانی‌ چاودێری‌ به‌نده‌كانت بكه‌ی‌ داخۆ به‌ڕۆژوون یان نا، غه‌یری‌ تۆ كێ هه‌یه‌ بتوانێت نهێنی‌ ڕۆژووی‌ تاكه‌كان بزانێت و له‌ نهێنی‌ و نیه‌تیان ئاگادار بێت ئه‌ی‌ (الرقیب) هه‌موو ساتێك ده‌ست بۆ شتێك ده‌به‌م تۆم له‌یاده‌ قسه‌ ده‌كه‌م تۆم له‌ یاده‌، زۆر به‌ ئاگاداریه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م چونكه‌ ده‌زانم تۆ له‌گه‌ڵمای‌، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێفرۆشتم شه‌رم له‌تۆ ده‌كه‌م و زۆر به‌ ویقاره‌وه‌ ده‌ڵێم من به‌ڕۆژووم ئالاَی‌ ئاشتیم هه‌ڵگرتووه‌ ئه‌ی‌(السلام)، كاتێك به‌ربانگ ده‌كه‌م ده‌ڵێم ئه‌وا به‌ ڕۆزی‌ تۆ ڕۆژووم شكاندا ئه‌ی‌(الرزاق) ته‌نها تۆی‌ ڕۆزیده‌رو چاوه‌ڕێی‌ ڕۆزی‌ و سامان له‌كه‌سی‌ تر ناكه‌م هه‌ر تۆی‌ (أحسن الرازقین) هه‌ر له‌وێدا نیه‌تی‌ ڕۆژووی‌ سبه‌ینێ‌ ده‌هێنم چونكه‌ هه‌ر تۆ گه‌وره‌یی‌ هه‌ر تۆ شایسته‌ی‌ په‌رستنی‌ جگه‌ له‌تۆ په‌رستش بۆ كه‌س ناكرێت، له‌و كاته‌دا ته‌واو هه‌ست به‌ ئارامی‌ ڕۆح و ئۆقره‌یی‌ گیانم ده‌كه‌م هه‌ر تۆ له‌ نهێنی‌ ڕۆح تێده‌گه‌ی‌ هه‌ر له‌ تۆی‌ له‌ قه‌یرانه‌كانی‌ گیان ده‌زانیت و تێری‌ ده‌كه‌ی‌،: [ وَێسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْڕ رَبِّی وَمَا أُوتِیتُم مِّن الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِیلاً] الإسرا‌و:85. پرسیارت لێده‌كه‌ن ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌رباره‌ی‌ ڕۆح تۆ بڵێ‌ ڕۆح فه‌رمانی‌ خوایه‌و ئێوه‌ زانستێكی‌ كه‌متان پێدراوه‌و ناتوانن له‌ ڕۆح تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌زانین ڕۆح چییه‌ نازانین كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی‌ چییه‌و چۆن چاره‌ ده‌كرێت بۆیه‌ خوایه‌ گه‌وره‌ خۆی‌ ڕێگای‌ بۆ دیاری‌ كردوین و له‌ جیهانه‌ بیچگه‌رده‌كه‌ی‌ ڕۆژوودا هه‌ست به‌ ئارامی‌ گیان ده‌كه‌ین بۆ ته‌نها ساتێك هه‌ست شادی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ دڵ و ڕۆح و گیان ده‌كه‌ین.

ڕۆژوو ئیراده‌و خواستی‌ مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و وه‌ك خولێكی‌ ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ مرۆڤ فێری‌ ئارام گرتن و هاوسه‌نگی‌(الاتزان) له‌ كارو ڕه‌فتاریدا ده‌كات، مرۆڤ فێری‌ دانبه‌خۆدا گرتن و شه‌هامه‌ت و عه‌زیمه‌ت ده‌كات، مرۆڤی‌ ڕۆژووگر كاتێك به‌یانی‌ هه‌تا ئێواره‌ خۆی‌ له‌ هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌و له‌زه‌تێكی‌ ژیان ده‌گرێته‌وه‌ ته‌واو متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ به‌هێز ده‌بێت و وه‌ك كه‌سێكی‌ به‌تاواناو خاوه‌ن ئیراده‌ له‌ خۆی‌ ده‌ڕوانێت، له‌ ڕۆژانی‌ پێشوودا كاتێك سه‌یری‌ خۆی‌ كردوه‌ زه‌لیلی‌ ده‌ستی جگه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ به‌لاَم له‌ ڕۆژانی‌ ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك كێو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیدا ده‌وه‌ستێت و هیچ باكی‌ نییه‌و گاڵته‌ی‌ به‌و كاتانه‌ دێت به‌ دوای‌ تێركردنی‌ حه‌زێكی‌ كاتیدا زۆر جار به‌ گژده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه‌ زۆرجار به‌ ڕه‌فتاره‌كانی‌ خۆی‌ كه‌سێتی‌ خۆی‌ له‌كه‌دار كردوه‌، به‌لاَم ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ڕۆژووه‌ كه‌سێكی‌ تره‌و ته‌واو كۆنترۆڵی‌ خۆی‌ كردوه‌و هه‌ست به‌ هێزێكی‌ مه‌عنه‌وی‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌كات له‌ ناخیدا.

ڕۆژوو مرۆڤی‌ بڕوادار فێری‌ ئارامگری‌ ده‌كات له‌ سه‌ر خواپه‌رستی‌ و به‌رده‌وام بوون و بێزار نه‌بوون وساردنه‌بوونه‌وه‌ له‌ هیچ بارێكدا نه‌سه‌رما نه‌به‌گه‌رما نه‌ له‌كاتی‌ خۆشی‌ هه‌رزانیدا نه‌كاتی‌ ترسو دڵه‌ڕاوكێ‌ و ته‌نگانه‌دا كۆڵ نادات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خواپه‌رستی‌ و چاوه‌ڕێی‌ پاداشت و لێخۆشبوونی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌.
ڕۆژوو قوتابخانه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ خواییه‌ مرۆڤی‌ فێری‌ ئارامگرتن ده‌كات له‌سه‌ر خۆپاراستن له‌ تاوان و گوناهو كاری‌ ناڕه‌وا، ڕۆژوه‌وان له‌ كاتێك به‌ڕۆژووه‌ خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ هه‌موو خۆشیه‌ حه‌لاَڵه‌كانی‌ خواو له‌به‌ر خوای‌ گه‌وره‌ تخونیان ناكه‌وێت و ده‌ستیان بۆ نابات، ئیتر چۆن له‌ دوای‌ مانگی‌ ڕۆژوو نزیكی‌ شته‌ حه‌رامه‌كان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ مانگی‌ ڕمه‌زاندا له‌به‌رخوا وازی‌ له‌هه‌موو حه‌لاَڵێك هێنابێت له‌به‌ر خوا له‌ دوای‌ ڕه‌مه‌زانیش له‌به‌رخوا واز له‌هه‌موو حه‌رامێكی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌هێنێت زۆر به‌ ئاسانتر.
ڕۆژوو ئیراده‌و ئارامی‌ بڕوادار به‌هێز ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر قه‌ده‌ری‌ خوای‌ گه‌وره‌، ژیان سه‌فه‌رێكی‌ پڕ له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌و مرۆڤ توشی‌ زۆر خۆشی‌ ناخۆشی‌ و به‌لاَو ناڕه‌حه‌تیه‌ك ده‌بێت، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ گره‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن ده‌باته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ كاتی‌ خۆشیه‌كاندا سوپاس و ستایشی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكات و له‌ كاتی‌ ناڕه‌حه‌تی‌ و ناخۆشیه‌كانیشدا ئارام بگرێت و خوای‌ له‌ یاد بێت و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ به‌ قه‌ده‌رو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خوا بزانێت و دڵ و باوه‌ڕی‌ به‌خوا به‌هێز بێت و بڵێت ئێمه‌ خوا دروستی‌ كردوین هه‌ر بۆ لای‌ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌م هه‌ست و ئیراده‌یه‌ ته‌نها ڕۆژوو خواپه‌رستیه‌كانی‌ تر له‌ ناخو دڵی‌ مرۆڤدا به‌هێزی‌ ده‌كه‌ن و مرۆڤی‌ باوه‌ڕدار له‌ سه‌ر خوا له‌یادبوون په‌روه‌ره‌ده‌ ده‌كه‌ن و ته‌سلیه‌و دڵدانه‌وه‌و ئارام گرتنی‌ فێرده‌كه‌ن.


د.ئاراس محمد صالح
بةختةوةرى

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-11 12:12:14

*hawbash*
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-06
په‌یامه‌كان: 925
WindowsXPFirefox

Re: ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!

ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-11 13:02:58

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!

دةستى تؤش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
  •  » ڕۆژوو : زه‌مه‌نێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆح و چه‌ند ساتێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌؟؟؟؟؟!!!!!!!!


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net