❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-11 23:05:34

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌ 

خورما شوێنی سه‌ره‌كی ئاسیایه‌ به‌تایبه‌تیش دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، خورما هه‌ر له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان. خورما له‌ڕووی پێكهاته‌وه‌ له‌مانه‌ پێكهاتووه‌: ڤیتامین (ئه‌ی) و ڤیتامینه‌كانی (بی1) و (بی2) و ڤیتامینی (پی پی) و شه‌كری میوه‌ fructode و شه‌كری glucose و شه‌كری sucrose .. هه‌روه‌ها شه‌كر له‌ خورما رێژه‌كه‌ی زۆرتر له‌ خوێ به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 70%. هه‌روه‌ها خوێیه‌كانی ئاسن و كالیسیۆم و فسفۆر و چه‌وری و خۆڵه‌مێش و ریشاڵ و سلیسۆزی تێدایه‌. خورماش له‌ڕووی پزیشكییه‌وه‌ ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه‌:
یه‌كه‌م: له‌به‌ربوونی ڤیتامین (ئه‌ی) خورما بینین به‌هێز ده‌كات و رێ له‌ شه‌وكوێری ده‌گرێت و ته‌ڕی و بریقه‌داری چاو ده‌پارێزێت و چاوزه‌قی و تانه‌ی چاو لاده‌دات.
دووه‌م: خورما نه‌خۆشییه‌كانی سینگ ناهێڵێت، به‌تایبه‌تیش ڤیتامین (ئه‌ی) پێویسته‌ بۆ ئه‌و شانانه‌ی كه‌ ده‌وره‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌وایان له‌ناوه‌وه‌ گرتووه‌ داوه‌، وه‌ خورما سوودبه‌خشه‌ بۆ كۆكه‌ و ده‌ركردنی به‌ڵغه‌م.
سێیه‌م: له‌به‌ربوونی مه‌گنیسیۆم ده‌بێته‌ هۆی هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بۆ ده‌ماره‌كان و رێ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانی ده‌ره‌وون ده‌گرێت.
چواره‌م: خورما كاری هه‌سته‌وه‌ره‌كان باش ده‌كات و پارێزگارییان لێده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی هه‌سته‌وه‌ره‌كان چالاك ده‌كات وه‌كو: بۆنكردن، بینین،تامكردن،بیستن، هه‌روه‌ها یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
پێنجه‌م: هێز ده‌داته‌ ماسولكه‌ و ده‌ماره‌كان و نوێ كه‌ره‌وه‌یه‌كی یاشه‌ بۆ خانه‌كانی له‌ش و پیری دواده‌خات.
شه‌شه‌م: باشترین خۆراكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان لاوازه‌، چونكه‌ خورما كه‌متر له‌ ماوه‌ی نیو كاتژمێر وه‌زه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ مژین له‌لایه‌ن ریخۆڵه‌وه‌، هه‌روه‌ها خورما پێویستی به‌ كۆشش و كات نییه‌ بۆ هه‌رس كردن.
حه‌وته‌م: خورما ده‌ماره‌كان یه‌هێز دیكات و رێ له‌ ئیفلیج بوونیان ده‌گرێت..ئه‌مه‌ش له‌به‌ربوونی ڤیتامین (بی1) و (بی2) له‌ناو خورمادا.
هه‌شته‌م: خورما رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ به‌خشینی وزه‌یه‌كی پێویست بۆ له‌ش، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ كۆششیفیكری و ماسولكه‌یی زیاتر هه‌یه‌.
نۆیه‌م: كاری خانه‌كانی بینین باش ده‌كات به‌هۆی بوونی ڤیتامن (ئه‌ی) و رێ له‌ شه‌ق شه‌ق بوونی پێست و شكانی نینۆنك و هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌گرێت.
ده‌یه‌م: خورما مادده‌ی فۆسفۆڕی تێدایه‌ و ئه‌م مادده‌یه‌ش رۆڵێكی گرنگ له‌ چالاك كردنی مێشك و ددان و ئێسك ده‌گێڕێت.
یازده‌هه‌م: خورما توانای كۆئه‌ندامی زاوزێ چالاك ده‌كات.
دووازده‌هه‌م: مادده‌ی مه‌گنیسیۆم هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ بۆ دانیشتووانی بیابان، ئه‌م مادده‌یه‌ش له‌ خورمادا هه‌یه‌.
سێزده‌هه‌م: شه‌كراوی ناو خورما میزهێنه‌ره‌ و به‌رد و لم لاده‌بات و گورچیله‌ ده‌شتواته‌وه‌.
چوارده‌هه‌م: خورما نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌ و قه‌بزی ناهێڵێت..ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی شه‌كر و ریشاڵه‌كان و ڤیتامین (ئه‌ی) و ڤیتامینی (بی1) و (بی2) له‌ خورمادا.
پازده‌هه‌م: بۆنێكی خۆش به‌هه‌ناسه‌ ده‌به‌خشێت و بۆنی له‌ش و ئاره‌قه‌ خۆش ده‌كات.
شازده‌هه‌م: ده‌ماری به‌ساڵاچووان چالاك ده‌كات و سوورڕی خوێنی مێشك و له‌ش چالاك ده‌كات.
حه‌ڤده‌هه‌م: رژێنی ده‌ره‌قی چالاك ده‌كات و ده‌توانێت به‌یانیان له‌گه‌ڵ په‌رداخێك شیر بخورێت و یارمه‌تی نه‌رمكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌دات و ریخۆڵه‌ شێدار ده‌كات و له‌ لاوازی و هه‌وكردن ده‌یپارێزێت.
هه‌ژده‌هه‌م: به‌های خۆراكی خورما ده‌توانێت به‌هاوتای هه‌ندێك جۆره‌ گۆشت به‌رراوود بكرێت و سێ ئه‌وه‌نده‌ی مایشی به‌سووده‌ و یارمه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌مخوێنی ده‌دات و كێشی منداڵ زیاد ده‌كات.
نۆزده‌هه‌م: بڕێكی باش له‌ خوێی كانزایی له‌ خورمادا هه‌یه‌ كه‌ ترشه‌لۆكی خوێ هاوسه‌نگ ده‌كات.

تێبینی: ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م نه‌خشییانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه‌ (نابێت) خورما بخۆن:
یه‌كه‌م: نه‌خۆشی شه‌كره‌.
دووه‌م: شڵه‌ژانی ده‌رماری و ده‌روونی.
سێیه‌م: حاڵه‌ته‌كانی گه‌رمای توند.
چواره‌م: هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون واباشتره‌ كه‌ خورما نه‌خۆن.

شایانی باسه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د (ص) ئامۆژگاری ئومه‌تی ئیسلامی كردووه‌ كه‌ هه‌م له‌ پارشێودا خورما بخۆن و هه‌میش به‌ربانگ به‌ خورما بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ رۆژووشكاندن به‌ قه‌سپ (خورما) هه‌م سوونه‌ته‌ و خێره‌ و هه‌میش له‌ڕووی پزیشكییه‌وه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌


دوورگه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-12 10:23:58

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه‌، سه‌رکه‌وتوو بیت، ئێمه‌ی موسڵمان له‌مێژه‌ ئه‌مه‌مان بۆ به‌سوننه‌ت دانراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌و سوننه‌ته‌ بکه‌ین ئه‌وا پاداشت وه‌ر ئه‌گرین. ده‌سته‌کان خۆش بێت رۆنیاس گیان هه‌ر به‌خته‌وه‌ر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-12 13:26:04

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

سوباس موسليم كيان بؤ بةيامةكةت براكةم دةستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-12 14:35:51

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

waw destt xosh bo zanyara baswdakat ronyas gyan harbzhit basaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-12 14:56:19

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

dest xosh bet ronyas gyane bo zanyara her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-13 20:53:40

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

سوباس بؤ بةيامةكانتان هيوام سةركةوتن و بة ختةوةريتانة دةستان خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-08-14 12:44:58

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

1ده‌سته‌كانت خۆشبیت هه‌ربژیت خواپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ بابه‌تێكی به‌سووده‌ .باسی خوورمات كرد حه‌زم چووئ.ئای كه‌برسیمه‌

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-08-15 12:05:10

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆژووه‌كه‌ت به‌ خورما بشكێنه‌: سووده‌ پزیشكییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌

سوباس بؤ بةيامةكةت فةنابون ئى كة ئيوارة بانكى يا يةكسةر خورما بخؤ ههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net