❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رانیه‌ كچێك بەدوای گوێدرێژدا رادەكێشرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-15 21:39:18

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

رانیه‌ كچێك بەدوای گوێدرێژدا رادەكێشرێت









نەورۆز و بەهرۆز ماوەی دە ساڵە لە سۆزی باوك و دایكیان بێبەشن، ئەوەش زۆر بە ئاسانی لەنێو منداڵانی قوتابخانەكەیاندا پێیانەوە دیارەو، هەر بەو جلانەی لەبەریاندایە هەستی پێدەكرێ. ئەوان لە ماڵی مامیان دەژین لە گوندی دێرێی سەر بە ناحیەی سەركەپكان، لە چەند رۆژی رابردوو نەورۆز كە كچێكی 12 ساڵانە لەلایەن مامێكی ئازار دەدرێ و دواتر بە دوای كەرێك دەخرێت. باوكی ئەو دوو منداڵە، نزیكەی 10 ساڵە چووەتە ئەوروپا و نەگەڕاوەتەوە، دایكیشیان دوای ئەوەی بێ ئومێد دەبێ لە گەڕانەوەی مێردەكەی، لێی جیا دەبێتەوەو شوو دەكاتەوە، ئێستا ئەو دوو منداڵە لەلای ئەحمەدی مامیانن، بەڵام بەپێی قسەی خەڵكی گوندەكە مامەكەیان زۆر لەگەڵیان خراپە. دانیشتوویەكی گوندی دێرێ، كە نەیویست ناوی بهێندرێ باس لە دوایین ناخۆشییەكانی ئەو كچە دەكات و دەڵێت "ئەو كچە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بە لەشی تەڕەوە چووەتە ماڵی كەسێك بەنێوی وەستا ئەلیاس و دواتر مامەكەی بەدوایدا چووە و لە پێش خێزانی ئەلیاس پرچی راكێشاوە، ئەویش لەبەردەستی دەرهێناوە و پێیگوتووە رازی نابم هیچ كەسێك لەماڵی من دەستدرێژی بكرێتە سەر". بەپێی گێڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە هەمزەی مامی نەورۆز چووەتە ماڵی ئەلیاس داوای كچەكەی كردووەتەوە، بەڵام ئەلیاس بەو مەرجە نەورۆزی داوەتەوە كە نەیباتەوە لای ئەحمەدی مامی نەورۆز. ئەو هاووڵاتییە گوتی "نەورۆز دوای گەڕانەوەی جارێكی دیكە بەیانی زوو هاتووەتەوە لای ماڵی وەستا ئەلیاس و پێیگوتوون ئێوارە منداڵەكانی ئەحمەد بەدوایدا هاتوونەتەوە و بردوویانەتەوە، شەو لێیانداوەو دواتر بەدوای كەریان خستووە"، دواتر وەستا ئەلیاس كچەكەی ناردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی رانیە. بەڵام ئەحمەدی مامی نەورۆز رەتیكردەوە كە ئەو برازاكەی ئەشكەنجە دابێ و  راگەیاند "ئامادەم سوێند و تەڵاق بخۆم كە لەو منداڵەم نەداوەو ئەوانە جەرگی منن و چۆن غەدریان لێدەكەم، بەڵام دایكی ئەو قسانەمان بۆ هەڵدەبەستێ و تائێستا چەند جارێك منداڵەكانی بردوون ئامۆژگاری خراپیان دەكات". ناوبراو وتیشی "دە ساڵە باوكی ئەو منداڵانە لە بەریتانیایە و بیریان لێناكاتەوە و تائێستا تەلەفۆنیشمان بۆ ناكات، كاتێكیش كە چووە ئەوروپا داوام لەو ژنە كرد كە سكاڵا بكات بۆ ئەوەی دەستی لێبكاتەوە". دایكی نەورۆز كە ئامادە نەبوو ناوی خۆی بڵێت لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بارەی منداڵەكانی گوتی "بیستومە لە كچەم دراوەو مامی پرچی راكێشاوە و دوای كەریان خستووە، چاودێری كۆمەڵایەتیش دەڵێت ئێمە رێگە نادەین غەدریان لێبكرێ و كچەكەش هەر دەگری و نایەوێت بچێتەوە ماڵی مامی، منیش ناتوانم دەست لە ماڵ و مێردم هەڵبگرم لەبەر ئەو كچە، هەرچەندە مێردەكەم رێگە دەدا بیهێنمەوە لای خۆم، بەڵام شوبراكەم بەمە رازی نییە". مامۆستایانی قوتابخانەكەی نەورۆز شایەتی لەسەر رەوشی خراپی ژیانی نەورۆز دەدەن و دەڵێن بەردەوام هەستدەكەن ئەوان كێشەیان هەیە. مامۆستا یوسف كە مامۆستایە لەو قوتابخانەیەی كە نەورۆز و بەهرۆز لێی دەخوێنن ی گوت "هەر دوو منداڵەكە لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی دەخوێنن و زۆر زیرەكن و بێ كێشەن، بەڵام هەندێ جار لە دەوامی ئاسایی خۆیان دوادەكەون و بەپێی قسەكانی خۆیان بەهۆی ئیشكردن و ئاژەڵ داكردن دوادەكەون". ئەو مامۆستایە گوتیشی "ئەو منداڵانە زۆر بێناز و بەدبەخت و هەژارن، كە دەیانبینی بە پۆشاك و رەفتاریان هەستدەكەی بێكەس و بێ سەرپەرشتن، بێنازی و غەریبی بە چاویانەوە دیارە، ئێمە ویستومانە هاوكارییان بكەین لە رێگەی رێكخراوەكان و خێرخوازان شتمان بۆ بردوون، بەڵام مامیان پێی ناخۆش بووە". دكتۆر هیمداد رەشید سەعید، بەرێوەبەری چاودێری گەشەپیدانی كۆمەڵایەتی بیتوێن لە بارەی كێشەی ئەو دوو منداڵە  گوتی "ئەو دوو منداڵە دووچاری كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوون، ئێمەش سەرپەرشتییان دەكەین و هاوكاریان دەكەین، لە رێگەی توێژەرە كۆمەڵایەتییەكانەوە چارەسەری كێشەكەیان بۆ دەدۆزینەوە


tishk

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net