.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ســــــــــڵاو
ده‌ست خۆس بۆ کاك سیروان گیان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریانه ، هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بێت ئیشه‌ڵلا..
زۆر زۆر به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی به‌ڕێز شاعیری یانه (کاك ڕه‌وه‌ند ) ئه‌که‌م به‌ڕاستی ساباتت فێنککرده‌وه به میوانداری به‌ڕێزتان ..
پێمخۆشه چه‌ند پرسیارێک به‌ژداربم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیکی وه‌ک جه‌نابت ..
1- کاك ڕه‌وه‌ند قه‌ت داوای لینه‌کراوه که شیعره‌کانی بکرێت به گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه؟
2- تاچه‌ند گه‌شبینیت به داهاتووی میوزیکی هونه‌ری کوردی ؟
3- ئایا نوسینی شیعر گوێده‌دات به کات و شوێن ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی لای تۆ چ کاتێک حه‌ز به‌ئارامی ده‌که‌یت بۆ شیعر نوسین ؟
4- ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که که‌سی شاعیر عاشقه؟ یه‌عنی تا که‌سێک عاشق نه‌بێت ناتوانێ شیعریش بنوسێت
5- ستایلی ئێستای یانه‌ت پێ جوانه یاخود ئه‌وانه‌ی پێشوو؟
6- کاك ڕه‌وه‌ند جگه له‌به‌شی هۆنراوه له‌یانه‌دا بره‌و به چ به‌شێکی تر ده‌دات زیاتر؟
7- گه‌ر پێت بڵێم کاك ڕه‌وه‌ند ئامۆژگارییه‌کم پێشکه‌ش بکه ، وه‌ڵامت چییه؟
8- هۆنراوه لای هۆنه‌رێکی وه‌ك به‌ڕێزت واتای چییه؟ یه‌عنی پێناسه‌ی هۆنراوه ..
9- چۆن ده‌ڕوانیته داهاتووی یانه‌ی کوردژین؟
10- گرانترین پرسیاری ئه‌ندامان ، له‌هه‌موو پرسیاره‌کاندا تاکۆتایی سابهتهکه پرسیاری کام ئه‌ندامه بووه ؟ له کۆتایدا ده‌رئه‌که‌وێت ..
ببوره گه‌ر به‌هۆی زۆری پرسیاره‌کانمه‌وه ماندووم کردبیت ، زۆر زۆر خؤشحاڵبووم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیشتاندا .. ته‌مه‌ن دریژ و سه‌رکه‌وتو بیت له گشت بوارێکی ژیانت ...
کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ریی بۆتۆ


له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر بێت کاکه ره‌وه‌ند گیان خۆشحاڵین به میوانداری به‌رێزتان له‌م ساباته‌دا،، ئه‌خوازم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ل پرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بیت چاوه‌که‌م ،،
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م،،
یه‌که‌م: کاکه ره‌وه‌ند چۆن کوردژینی ناسی و له رێگه‌ی کێه‌وه هات؟ چۆن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه هه‌ڵده‌سنگێنیت؟؟
دووه‌م: ئه‌گه‌ر کاکه ره‌وه‌ند که‌سێکی شاعیر نه‌بوایه ئاره‌زووی له چی تر ده‌کرد؟؟
سێ یه‌م:جوانترین ره‌وشتی مرۆڤه‌کان لای کاکه ره‌وه‌ند کام رهوشتانهن؟؟
چواره‌م: هاورێێه‌تی له نێت تا چه‌نێک سه‌رکه‌وتووه..
پێنجه‌م: په‌رتووکی شیعریت هه‌یه تایبه‌ت به خۆت که له نێو کتێبخانه‌کاندا هه‌بێت ؟؟
شه‌شه‌م: چی به‌و که‌سانه ده‌ڵێت که رۆژانه خه‌ریکی ره‌خنه گرتنی بێ بنه‌مان ؟؟
ببوره ئه‌گه‌ر به هۆی پرسیاره‌کانه‌وه ماندوت ئه‌که‌م ئه‌زیزم ،، هیوام وایه کاتێکی شاد به‌سه‌ر به‌ریت
چاوت ماچ ده‌که‌م و رێزم هه‌یه بۆت به قوربان..
دووباره به خێر هاتی بۆ ساباتی کوردژین ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سه‌ره‌تا ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ساباته جوانه ..
سلاو کاک ڕه‌وه‌ند به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کوردژین..
ببوره کاک ڕه‌وه‌ند من هیچ پرسیارێکم نیه هاوڕێیان هه‌موو پرسیارێکیان کرد ته‌نها ئه‌مه‌وێ ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م له‌م بواره جوانه‌یی ژیانت ..هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن دێژیت بۆ ئه‌خوازم
شــــــاد و کامه‌ران بیت به‌ڕێزم..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






پرسیارەکانی بەڕیز کاکە سیروان و لەهەمانکات وەڵامەکانی من بۆ بەڕێزیان
سه‌ره‌تا کاکه ڕه‌وه‌ند زۆر به‌خێر بێیت بۆ ئه‌م میوانداریه زۆر خۆشحاڵ بووم
منیش حه‌زمکرد وه‌ک ئه‌ندامێکی ئاسایی به چه‌ند پرسیارێک به‌شداری تیا بکه‌م ....
وەڵام ، زۆر سوپاسی بێ پایانم بۆتۆی ئازیز کاکە سیروانی دڵ منیش بەخێرهاتنی تۆی خۆشەویت دەکەم
سەرەتای پرسیارەکان
- شیعر نوسین دنیایه‌کی بێ گه‌رد و جوانه ده‌ربڕینی هه‌ست و ناخی شاعیره. ئایا لای کاکه ڕه‌وه‌ند ئه‌م دنیایه ئه‌بێت به‌هره‌یه‌ک بێت یان ئیلهام ؟
وەڵام .... بەڕێزم کاکە سیروان بە نیسبەت دنیای شاعیریەوە کە ئایا بەهرەیە یان ئیلهام ؟ بێگومان بە ڕای من هەردوکیانە چونکە کاتێک شاعیر بەبینینی کارەساتیک نەخوازراوو ناعەدالەتیانەو جەرگ بڕ یان بەبینینی سروشت و دیمەنی جوانی وڵاتەکەی دەکەوێتە دنیایەکی خەماویەوە یان دنیایەکی ڕۆمانسیەوە بۆیە خۆی پیناگیرێ لەبەرامبەر ئەو ڕوداوە یان ئەو دیمەن و سروشتە جوانە یان گڕی بەتینی عاشقەکەی یان نیشتمانەکەی یان خۆشەویستی بۆ دایك یان باوك یان کۆرپەکەی یان کەسە ئازیز‌و خۆشەویستەکانی تا ....د ناخی دەکەوێتە جۆش‌و خرۆش و وەك دەروێش حاڵی لیدێ و کاری تێدەکاو دەست دەداتە قەڵەم تا لەڕێگەی شیعرەوە لەهەمو ئەوانەی بینویەتی یان لەو ئازارەی چەشتویەتی بە وشەی ڕازاوەو ڕەنگین و بەسۆز و بەراستگۆیی و وەك خۆی تۆماریان بکات بۆیە کەسی شاعیر هەرکامێك لەو خاڵانەی باسم کردن لەگەڵ کۆمەڵی خاڵی تری زۆر کە پێویست ناکات ئاماژەیان پێبدەم . ناتوانێ دەست نەداتە قەڵەم و کەفو کوڵی ناو دڵی ئەو خەیاڵەی مێشکی داگیر کردوە لەڕێگەی شیعرەوە هەڵنەڕێژێ بۆیە من پێم وایە کەچۆن چەکی هەرە گرینگلای مناڵ یان ئافرەت گریانە چەکی دەستی شاعیریش بریتیە لە وشەو شیعر‌و قەڵەم ئەمە تەنها ڕای خۆمە
پرسیار
- تێکستی گران یان فۆرمی گران له ئاقاره‌کانی ئێستا باوه ئه‌مه به‌رای به‌رێزتان چۆن شیده‌کرێته‌وه ؟ ئایا مه‌به‌ستی شاعیر ته‌نها ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ر به ئاسانی له هێما نه‌گات ؟. یان شتێکی تره ؟
وەڵام بە بڕوای من تێکستی گرانی ئەمڕۆ پێموابێ هەندێکی مجازفەیە یان سنگ دەرپەڕاندنە و سەر لە خوێنەر تێکدانە یان دەیانەوێ وا نیشان بدەن کە گۆرانکاریان لەشیعردا کردوە. ئەگینا شاعیرتان دیوە تەنها شیعر بۆخۆی بڵێ و تەنها هەر خۆی لەتێکستەکانی خۆی حاڵی ببێ.؟ (ئەرەستۆ) گوتویەتی ئەو شاعیرەی شیعری خۆی شیکاتەوە شاعیر نیە بەڵکو وەك ئەو کۆلکە خوێندەوارە وایە کە نامەیەك بۆ کەسێک دەنوسێ دەبێ هەر خۆیشی لەگەڵ نامەکە برواو بۆی بخوێنێتەوە چونکە خۆی نەبێ کەس لەمەبەستی ناوەرۆکی نامەکەی تێنگات بۆیە شاعیر دەبێت بە شێوازیكی وا بنوسێ کە هەمو کەس بتوانێ لەماناو ناوەرۆکو مەبەستی نوسیەکانی حاڵی ببێ
پرسیار
- شیعر هونه‌رێکی سیحری و جوان کاکه ره‌وه‌ند له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌لێت ؟
شیعر بەلای منەوە زۆر لەو پیا هەڵگوتنە ی شایانە شیعر هەمو شتێکە لای من لەکاتی برسێتیدا وەك نان‌و ئاوە لەکاتی تەنگە نەفەسیدا هەناسەیە. شەنەی شەماڵە فێنککەرەوەی دڵەکانە. فرمێسکە. ئازادیە. بەرخودانە. خەبات و شۆڕشگێڕیە. هێمنیە راستگۆی یە .هەڵاڵەو شەونمە خۆشترین بۆنە. سابات و سێبەرە. چریکەی بەسۆزی بولبول و دنیایەکی ڕۆمناسی لێوان لیو لە مۆسیقایە. شاعیر هەمیشە شیعر لەگەڵ ڕوحیدا ئاوێتەیە.
پرسیار
- بیرکردنه‌وه‌ت له‌گه‌ل هۆنراوه دوو هه‌ستی ناسک چۆن ئه‌م تێکه‌لاویه ده‌ستی پێ‌کرد لای به‌رێزتان ؟
وەڵام ... تێکەڵبونی هەستی من لەگەڵ شیعردا بۆ ئەوە دەگێڕمەوە من زۆرترین کاتی دەست بەتاڵیم خەریکی خوێندنەوەی شیعری زۆرێك لەشاعیران بوم بەتایبەتی شاعیرانی پایەبەرزی وەك دکتۆر عەبدوڵا پەشێو، نالی، سالم هەژاری موکریانی ،هێمن ،قانیع. ئەحمەد شوکری، حەمە عەلی مەدهۆش، ڕازی ، شیخ ڕەزای تاڵەبانی و دیوان و نامیلکە شیعری زۆرێك لە شاعیرانی ترم خوێندۆتەوە زۆربەیان وەك فەرهەنگێك بۆ شارەزابونم لە زۆترین وشەی ناوازەو شیرینی کوردی
پرسیار
- تا چه‌ند خوێندنه‌وه بنیاتی شیعری داده‌مه‌زرێنێت له دنیای ئه‌ده‌ب
وه‌ڵام
بێگومان خوێندنەوەی زۆر‌و ئاشنابونمان بە ئەدەبو ڕۆشنبیری نەك تەنها خۆمان بەڵکو بە هی وڵاتانیش و دەستکەوتنی زانیاری زۆر‌و بەپێز لێیانەوە زۆر پێویست و بێ هاوتایە خوێندنەوەو شارەزابون لە ئەدەبو کلتورو ڕۆشنبیری و تەنانەت وشەو ڕستەی میللەتانی تر نەك تەنها بنیاتی شیعری دادەمەزرێنێت و بەهێزی ئەکات بەڵكو لەهەمو بوارەکانی هونەریدا دیوارێکی پۆڵاین پیکەوە دەنێ بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد وەك پێوست نەمان توانیوە سود لە و ئەدەب و زمان و فەرهەنگە دەوڵەمەندەی خۆمان وەربگرین لەکاتێکدا بێگانە زۆرترین سودی لەفەرەهەنگ و زمانەکەی ئێمە بینیوەو لێشیان تەعریب کردوین ئینجا چ جای ئەوەی بپەڕژێنە سەر ئەوەی سود لەکلتورو ئەدەبی وڵاتانی تر وەربگرین ئەوەس تاوانی نەوەی نوێ نیە بەڵکو تاوانی نەوەی ڕابوردوە
کۆتایی
ببوره له زۆری پرسیاره‌کانم هیوادارم که ماندووت نه‌که‌م کاکه گیان خۆشه‌ویستی منی
کاتت شاد هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له کاره‌کانی نێو یانه و خوێندن به‌تایبه‌تی
وەڵام،،،
کاکەگیان تۆ چاوی منی من زۆر پێخۆشحاڵ بوم بەو پرسیارانە زۆر سودی پێگەیاندم .هەربژیت سەرفراز بیت کاك سیراوان گیان
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نییه






( بەڕێز شازادە) جەنابیشت بەخێر هاتیت سەر چاوەکانم بفەرمو ئەوەش وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێزت
ســــــــــڵاو
ده‌ست خۆس بۆ کاك سیروان گیان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریانه ، هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بێت ئیشه‌ڵلا..
منیش وەك تۆ سوپاسی کاکە سیروان دەکەم چاوەکانی ماچ دەکەم بەڕاستی کاك سیروان کەسێکی خۆشەویستە
ڕەوەند
زۆر زۆر به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی به‌ڕێز شاعیری یانه (کاك ڕه‌وه‌ند ) ئه‌که‌م به‌ڕاستی ساباتت فێنککرده‌وه به میوانداری به‌ڕێزتان ..
زۆر سوپاس شازادە شەنێ منیش لای خۆمەوە بەخێر هاتنێکی گەرمت دەکەم یاخوا بەخێر هاتیت سەر گڵێنەم هیوادارم لەو بەرزبونەوەی پلەی گەرمیەی کوردستاندا هەست بە گەرما نەکەیت و بەو فێنکیەی ساباتی ئازیزان کە کتومت لەشنەی شەماڵی چیاکانی کوردستان دەچێت و ئاوێتەی بۆنی ڕۆندک مەندۆك و ڕێواس و گیا تەرەو هەزاران هەزار گژو گیای بۆنخۆشی ئەو کوێستانانەی کوردستان دەچیت دەرونت فێك بێتەوە ئەگەر لەدەرەوەی کوردستانیش بیت ئەوا دیارە بەبیستنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای کوردستان بۆ ئەو پلە چاوەڕوان نەکراوە هەر هەست بە گەرما دەکەی بۆیە هیوادارم هەمیشە لە فێنکیدا بیت
پێمخۆشه چه‌ند پرسیارێک به‌ژداربم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیکی وه‌ک جه‌نابت ..
1- کاك ڕه‌وه‌ند قه‌ت داوای لینه‌کراوه که شیعره‌کانی بکرێت به گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه؟
بەڵێ چەند جارێك داوام لێکراوە بەڵام لەڕاستیدا خۆم ڕازی نەبوم لەبەر چەند هۆیەك یەکێك لەو هۆیانە ئەوبو ئەو هونەرمەندە دەیویست بە ڕیتمی خێرا بەگۆرانی بیڵێ واتە وەك شێوازی هونەرمەند عەزیز وەیسی منیش ئەوەم بەدڵ نەبو . لە نێرگزدا کە نێرگز دیوانە شیعرێکە و کەسێکی بەڕێزو خۆشەویست و نزیکی خۆم نوسیویەتی و بڵاوی کردۆتەوە هەندێ لە شیعرەکانی منی تیادا بەرجەستەیە واتا هاوپێچی شیعرەکانی ئەو شاعیرەیە کە جار جار لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە بۆم ڕەوانە کردوە
2- تاچه‌ند گه‌شبینیت به داهاتووی میوزیکی هونه‌ری کوردی ؟
وەڵام
مۆزیکو هونەری کوردی ئەگەر کەسانی دڵسۆز‌و خەمخۆر زو فریای نەکەون ئەوە بێگومان بەرەو هەڵدێرە ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێزم بۆ هونەرمەندان هەندێکیان کاسبی پێوە دەکەن ڕوی ڕاستەقینەی هونەرو میوزیکی کوردیان شیواندوە بەتێکەڵکردن و ئاوێتە کردنی میوزیکی بێگانە وا شەپڕێویان کردوە کە کەس سەری لێ دەرناکات ئەویش بە مەبەستی تایبەتی لە قاڵبیان داوە تەنها بوتە کاری بازرگانی و گیرفان پڕکردن ئەمڕۆ لەکوردستاندا بازرگانی بەهەمو شتێکەوە دەکرێ کەسیش خۆی بەخاوەنی هیچ نازانێ
پرسیار
3- ئایا نوسینی شیعر گوێده‌دات به کات و شوێن ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی لای تۆ چ کاتێک حه‌ز به‌ئارامی ده‌که‌یت بۆ شیعر نوسین ؟
وەڵام
بەڵی بێگومان ئەوکاتانەی تەنیا بم و دەورو بەر کپ و بێدەنگ بێت باشترین کاتە بۆ چونە ناو ئەو جیهانە ڕەنگاڵەییەی شیعر . ئەی ئەگەر پەپولەیەك خەریکی مژینی شیلەوهەڵاڵەی گوڵێك بێت تۆش هەوڵ بدەی لێی تێك بدەی ئایا ئەوکاتە بەلای پەپۆلەکەوە ئارامە.؟
پرسیار
4- ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که که‌سی شاعیر عاشقه؟ یه‌عنی تا که‌سێک عاشق نه‌بێت ناتوانێ شیعریش بنوسێت
بەڵێ لەگەڵ ئەوەدام کە کەسی شاعیر عاشق بێت دەشتوانرێ بوترێ نەخێر. لەبەر ئەوەی کە دەڵێین شاعیر عاشقە تەنها مەبەستەکە ئەوە ناگرێتەوە کە شاعیر دڵی بە کیژێکەوەیەو کیژێك دڵی بردوە و کەوتۆتە داوی شۆخێکەوە ئەگەر تەنها مەبەستەکە ئەوە بێت ئەی بەو شاعیرانە بڵێین چی کەشیعرو قەسیدەکانیان بۆڕزگاری نیشتمان وتوە. یان چی بە شێخ ڕەزای تاڵەبانی بڵێین. بە بڕوای تۆ بڵێین شێخ ڕەزا عاشقی چی بوە.؟ کە بە شیعری هەجو هەوڵی داوە ڕەخنە لە ئاغا‌و دەرەبەگو کاربەدەستانی میری و ئەوانە بگرێ کە دەسەڵاتیان هەبوە لە و کات‌و زەمانەداو کاری ناتەواوو ناعەدالەتیەکانی کۆمەڵگەی دەست نیشان کردوە. یان قانیعی شاعیر جوانترین شیعری بەسەر( کەر) ە کەی خۆیدا وتوە بەمانایەکی تر دەکرێت بڵێین قانیع عاشق بوە بەڵام چۆن عاشق بونێك ئەو ئاشق بونەی شاعیران پەیوستە بە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی میللەتەکەی یان کەسایەتیە شۆڕشگێڕ‌و چاو نەترسەکان یان ڕوڵە خەباتگێڕەکان یان چیاوو دۆڵ‌و بەندەن و کانی و چەمو ڕوبارەکان یان سەرچاوەکانی ژێر زەوی شاعیر نەك هەر عاشقە بە مەبەستی سۆزداری واتە دڵداری لەگەڵ کچێك. بەڵکو مەبەست لەو عاشق بونەی کەسی شاعیر بەگشتی ئەوەیە شاعیر عاشقی هەمو شتێکی پیرۆزە وەك خاک وەك ئاو وەك باڵندە وەك ماسی وەك گوڵ وەك هەموشتێکی سود بەخش چونکە ئەوانە پێویستیەکانی ژیانن
پرسیار
5- ستایلی ئێستای یانه‌ت پێ جوانه یاخود ئه‌وانه‌ی پێشوو؟
وەڵام
بەڵێ ستایلی ئێستای یانەی کوردژین م پێ جوانە پێم خۆشە جوانتریش ببێ . بە هۆی ئەرکو هەوڵو کۆششی ستاڤی یانەکە ئیشاڵڵا هەمیشە لە نوێبونەوەو گۆڕانکاریدا دەیبینین
پرسیار
6- کاك ڕه‌وه‌ند جگه له‌به‌شی هۆنراوه له‌یانه‌دا بره‌و به چ به‌شێکی تر ده‌دات زیاتر؟
وەڵام
جگە لە بەشی هۆنراوە جار جاریش بەشداری بەشی نوکتەو مەتەڵ و جار جاریش بەشداری بەشی وێنەی سەیرو سەمەرەم کردوە ئەگینا بەگشتی من کە دێمە یانە بە زۆری خەریکی خوێندنەوەم بەتایبەت ئەو بابەتانەی سەرنجم ڕادەکێشن
پرسیار
7- گه‌ر پێت بڵێم کاك ڕه‌وه‌ند ئامۆژگارییه‌کم پێشکه‌ش بکه ، وه‌ڵامت چییه؟
بۆ مەبەستی ئامۆژگاری ئەگەر ئەو ئامۆژگاریە بۆ مەبەستی چاکە بێت ئەوە شتێکی باشەو لە خزمەتدام چونکە ئەم دەستە واژەیە واتە ئامۆژگاری دولایەنی چاک‌و خراپی هەیە بۆ نمونە بەڵکو تۆ پێم بڵێی ئامۆژگاریم بکە تابزانم چۆن تی ئێن تی ئامادە دەکرێت و چۆنی بیتەقێنمەوە منیش بێم فێرت بکەم و زانیاریت بدەمێ ئەوە مانای وایە من ئامۆژگاریم کردی بە خراپە... جا مەبەستەکەی من ئەوەبو بیسەلمێنم ئەم دەتەواژەیە لایەنی چاک‌و خراپی هەیە .هاهاهاها کچی نەترسی ئەوە هەر بۆ ڕونکردنەوە بو ئەگینا بۆ هەرشتێك کە خێری ئەو دنیای تیادا بێت لەخزمەتدام بەمەمنونیش
پرسیار
8- هۆنراوه لای هۆنه‌رێکی وه‌ك به‌ڕێزت واتای چییه؟ یه‌عنی پێناسه‌ی هۆنراوه ..
وەڵام
هۆنراوە ناوەرۆکو دەربڕینی ڕاستیە پیشاندانی هەستی پاک‌و ئەو دنیایەی تری ناخی شاعیرە ئەو جیهانەیە بە هەمو جوانیەکانی و کەم و کوڕیەکانی بە هەمو ناعەدالەتی و نایەکسانیەکانی وە لە خەیاڵدان و هزرو بیر‌و و قەڵەمی شاعیروەە هەستی پێدەکەین و پێی ئاشنا دەبین
پرسیار
9- چۆن ده‌ڕوانیته داهاتووی یانه‌ی کوردژین؟
من هەمیشە وتومەو ئەڵێم تا کوردژین کەسانی بەو شێوەیە خەم خۆر و دڵسۆزی هەبێ و هەمیشە دەستیان پێوەی بێ‌و هەمیشەش هەوڵی نوێبونەوەی بدەن و نەهێڵن بێ‌ناز بێت داهاتوی ئەم یانە خۆشەویستە هەر بەگەشی دەمێنێتەوە هیواخازیشم داهاتوی ئەم یانە خۆشەویستە هەمیشە سەرکەوتن بەرەو پێشەوە چونبێت
پرسیار
10- گرانترین پرسیاری ئه‌ندامان ، له‌هه‌موو پرسیاره‌کاندا تاکۆتایی سابهتهکه پرسیاری کام ئه‌ندامه بووه ؟ له کۆتایدا ده‌رئه‌که‌وێت ..
وەڵام
من تا ئێستا هیچ لەو پرسیارانەم بەگران نەزانیوە پرسیارەکان لای هەمو کەس وازیحن من زۆر سوپاسی جەنابت و سەرجەم هاوڕێکانی تریش دەکەم کە پرسیارەکانیان زۆر بە وازیحی بە سادەیی ئاراستە کرودم. ئەوپرسیارانەش کە ئاراستەیان کردوم هەر یەکێك لە ئێوەی هاوڕێیان دەتوانن وەڵامی بدەنەوە بە دڵنیاییەوە لە وەڵامەکانی منیش باشتر.
کۆتایی
ببوره گه‌ر به‌هۆی زۆری پرسیاره‌کانمه‌وه ماندووم کردبیت ، زۆر زۆر خؤشحاڵبووم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیشتاندا .. ته‌مه‌ن دریژ و سه‌رکه‌وتو بیت له گشت بوارێکی ژیانت ...
کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ریی بۆتۆ
ئازیزم هەرگیز من لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست هەست بە ماندو بون ناکەم بەڵکو زیاتر بەختەوەر ئەبم کە دەبینم ئەو هەمو هاوڕێیە ئەزیزو خۆشەویست و دەرون پاکە لەم یانە خۆشەویستە کۆبۆتەوە . منیش هیوای ژیانێکی بەختەور بۆتۆی بەڕێز دەخوازم هیوام وایە هەمیشە لەشادیدا بژیت
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه






پرسیارەکانی بەڕێز کاکە یادگاری سەر پەرشتیار کە ئاراستەی منی کردبو وا لێرە وەڵامی پرسیارەکانی ئەدەمەوە
پێشەکی
به‌خێر بێت کاکه ره‌وه‌ند گیان خۆشحاڵین به میوانداری به‌رێزتان له‌م ساباته‌دا،، ئه‌خوازم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ل پرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بیت چاوه‌که‌م ،،
وەڵام.. زۆر زۆر سوپاس ئەزیزم کاکە یادگار منیش لەناخی دڵمەوە بەخێر هاتنی تۆی ئازیز دەکەم رێز‌و خۆسەویستی هەیە بۆت
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م،،
پرسیار
یه‌که‌م: کاکه ره‌وه‌ند چۆن کوردژینی ناسی و له رێگه‌ی کێوە هات؟ چۆن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه هه‌ڵده‌سنگێنیت؟؟
وەڵام لە ڕاستیدا پێش کاتژمێرێك لەو بەروارو تاریخەی کە کاتی بون. بە ئەندامی من . لەم یانە خۆشەویستە دیاری ئەکات کەساڵی 2008 . وەك وتم کاتژمێرێك پێش ئەو بەروارە بەڕێکەوت لە گۆگلی کە بەدوای شتێکدا دەگەڕام کە یادم نەماوە ماڵپەڕی کوردژین هاتە بەردیدەکان بۆیە کلیکێکم لەسەر کرد بەکرانەوەی و سایتەکە زۆر خۆشحاڵ بو دواجاریش بینیم یانەشی تیادا یە بۆیە خێرا هاتمە یانەش لەوێش تەماشام کرد ئەو هەمو زانیاری و بڵاو کراوە بەسودانە ی تیادا هەیە بۆیە هەر ئەوکاتە بڕیارمدا ببمە ئەندام تیایدا‌و خۆم داخل بکەم جا لەبەر ئەوەی شارەزا نەبوم کە چۆن ناوی خۆم داخیل بکەم و ببمە ئەندام بۆیە گەرام بەدوای زانیاری تۆمار کراوی ناو یانەکە کە باس لە چۆنیەتی بون بە ئەندام دەکات و لەپاڵ ئەوەش چەند یاسا‌و مەرجێکی داناوە کە پێوسیتە ئەندام پەیرەوی بکات بۆیە مەرجەکانم بەدڵبو مەرجەکان هەمویان زۆر باش بون پێویست بون
پرسیار
دووه‌م: ئه‌گه‌ر کاکه ره‌وه‌ند که‌سێکی شاعیر نه‌بوایه ئاره‌زووی له چی تر ده‌کرد؟؟
وەڵام
ئەگەر ئەو بوارە واتە. من (خو م ) بە بواری شیعرەوە نەگرتایە .. هاهاهاها.. کاکە یادگار.. ئەوەیان نازانم لەوانەیە ئیستا بۆ خۆم هەر نان و ناو ساجیم بخواردایە جونکە زۆرم حەز لێیە. یان لەوانەیە لە تیپێکی فتبۆڵێندا یاریم بکردایە
پرسیار
سێ یه‌م:جوانترین ره‌وشتی مرۆڤه‌کان لای کاکه ره‌وه‌ند کام رهوشتانهن؟؟
وەڵام.
راستگۆیی . دەستپاکی. دەرون پاکی هەوڵ و کۆششی بێ‌وچان . هاوکاری لێقەوماوان. بەتایبەت ئەوانەی لەئانو ساتێکدا هانات بۆ دێنن هەرگیز ناکرێ پشگوێیان بخەین. چاو نەترسی. چاکە کردن لە ڕێگەی یەزدان دا.
پرسیار
چواره‌م: هاورێێه‌تی له نێت تا چه‌نێک سه‌رکه‌وتووه..
وەڵام
نێت بون گرینگ نیە بەڵکو مرۆڤەکان ئەگەر لەگەڵ یەکتری ڕاستگۆبن مەبەستیان قۆڵبڕین یان کات بەسەر بردن نەبێت بەراستی و لە دڵەوە هاوڕێیەتی یەکرتیان قبوڵ بێت و ئەوە لەبن ئاویشدا دەتوانین بڵێین سەرکەوتو دەبێت بۆیە ئەگەر نیاز پاکی لە هاوڕێیەتیدا بونی نەبو مانای وایە ئەگەر لەژورێكی پر لە ئۆکسجینیش بیت بۆ ئاخری هەر توشی تەنگە نەفەسی دێیت
پرسیار
پێنجه‌م: په‌رتووکی شیعریت هه‌یه تایبه‌ت به خۆت که له نێو کتێبخانه‌کاندا هه‌بێت ؟؟
وەڵام
نەخیر کاکە یادگار گیان نیمە
پرسیار
شه‌شه‌م: چی به‌و که‌سانه ده‌ڵێت که رۆژانه خه‌ریکی ره‌خنه گرتنی بێ بنه‌مان ؟؟
وەڵام
خۆزگە ئەو کەسانە هەر بەڕەخنە گرتنی بێ بنەماوە دەوەستان ئەوانە لەگەڵ ڕەخنەگرتنەکانیش تەعلیقی زۆر نامعقوڵیش ئاراستە دەکەن . چیان پێ بڵێم تەنها دەڵێم خودایە چاکیان بکەی
کۆتایی
ببوره ئه‌گه‌ر به هۆی پرسیاره‌کانه‌وه ماندوت ئه‌که‌م ئه‌زیزم ،، هیوام وایه کاتێکی شاد به‌سه‌ر به‌ریت
چاوت ماچ ده‌که‌م و رێزم هه‌یه بۆت به قوربان..
دووباره به خێر هاتی بۆ ساباتی کوردژین ...
کاکە یادگار گیان خوای گەورە لە هەمومان ببورێ . تۆچاوی منی ئازیز‌و خۆشەویستی لەلام هیوام هەمیشە شادیتەو سەرکەوتنت بە ئاوات دەخوازم هەربژیت بەهیوای دیدار
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سه‌ره‌تا ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ساباته جوانه ..
سلاو کاک ڕه‌وه‌ند به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کوردژین..
ببوره کاک ڕه‌وه‌ند من هیچ پرسیارێکم نیه هاوڕێیان هه‌موو پرسیارێکیان کرد ته‌نها ئه‌مه‌وێ ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م له‌م بواره جوانه‌یی ژیانت ..هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن دێژیت بۆ ئه‌خوازم
شــــــاد و کامه‌ران بیت به‌ڕێزم..
زۆر زۆر سوپاس
بۆتۆ گڵێنهکهم .یاخوا به‌خێر هاتی سه‌ر جاوان منش دڵشاد بوم به به‌شداریه‌که‌ت دهستو چاوت خۆش بێت .منیش لای خۆمه‌وه سوپاسی کاکه سیروان گیان ئه‌که‌م هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم
هیوام وایه هاوڕێیان گشتیان سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز بن
هاوڕێت ڕه‌وه‌ند په‌شێو]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rawandkurd (2010-08-18 14:19:57)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکه ره‌وه‌ند کوردگیان به‌خێر بێی بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین.
پرسیاره‌کانم:
1- شیعر مانای چی ئه‌گه‌یه‌نێ له‌لات؟؟؟
2- ئایا ههستو سۆزی شاعیر جیاوازی زۆری هه‌یه یا که‌می هه‌یه یا وه‌ک که‌سانی تره؟؟؟
3- ئایا هیچ شاعیر کاریگه‌ری له‌سه‌ر شیعره‌کانت هه‌بووه؟؟؟ ئه‌و شآعیره کێیه؟؟؟
4- جوانترین وشه چیه له‌لات وه ناشرین ترین وشه چیه که به‌رامبه‌رت به‌کار هاتبێ؟؟؟
زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سەرەتا سڵاو .کاکە موسلیم گیان سەرچاوان هاتیت ئازیم پێخۆشحاڵبوم .
بفەرمو لەبەرامبەر پرسیارەکانی بەڕێزتان وەڵامەکانم تۆمار دەکەم بەو هیوایەی بەدڵ بێت
کاکه ره‌وه‌ند کوردگیان به‌خێر بێی بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین.
پرسیاره‌کانم:
1- شیعر مانای چی ئه‌گه‌یه‌نێ له‌لات؟؟؟
وەڵام :
شیعر لای من. واتای خۆشەویستی. دەرون پاکی. ڕاستگۆیی . دەگەیەنێ
2- ئایا ههستو سۆزی شاعیر جیاوازی زۆری هه‌یه یا که‌می هه‌یه یا وه‌ک که‌سانی تره؟؟؟
وەڵام : هەڵبەت پێدەچێ هەستی شاعیر جیاواز تربێ لەکەسانی دی چونکە کەسی شاعیر ئەگەر بیەوێ شەڕی هەرشتێ بکات. ئەوە تەنها چەکی دەستی شاعیر شیعر‌و هۆنراوەیە نەك شتی دیکە شاعیر تەنها بە وشەو قەڵەم لەگەڵ ئاوێتەبونی هزرو بیری خۆی بە کۆمەڵێ وشەو پەیڤی جوان جوان بەرەنگاری هەمو ئەوانە دەبێتەوە کەشەڕی دەکەن
3- ئایا هیچ شاعیر کاریگه‌ری له‌سه‌ر شیعره‌کانت هه‌بووه؟؟؟ ئه‌و شآعیره کێیه؟؟؟
وەڵام :
بەڵێ زۆربەی زۆری ئەو شاعیرانەی دیوانەکانیانم خوێندۆتەوە وەك نالی . دکتۆر عەبودڵا پەشێو . هەژاری موکریانی. هێمن. قانیع. تاد....
4- جوانترین وشه چیه له‌لات وه ناشرین ترین وشه چیه که به‌رامبه‌رت به‌کار هاتبێ؟؟؟
وەڵام:
جوانترین وشە بەلای منەوە.( نان + ئازادی) ئەگەر لێکیان بدەین واتە .( نان و ئازادی) ئەو دوانە پێکەوە هەمیشە بۆ مرۆڤەکان پێویستن
ناشیرین‌ترین وشە بەلای منەوە وشەی( درۆ) یە بە نیسبەت ئەوەی کە وشەی ناشیرین بەرامبەرم بەکار هاتبێ تا ئێستا من وشەی ناشیرینم بەرامبەر بەکەس بەکار نەهێناوە بەپێچەوانەشەوە چونکە پێشینان فەرمویانە چی بچێنی ئەوە ئەدوریتەوە
زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ت.
منیش زۆر سوپاسی تۆی ئازیز دەکەم هیوای بەختەوەریت بۆ دەخوازم لەژیانتدا
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سلاو لەکاکە رەوەندی زۆر بەریز زۆرزۆر خۆشهال بووم بە م ساباتە یاخوا بەخیر بیت ،
خۆشهالم کە تۆی گول میوانی ساباتە ، ئیستا فەرموو لەگەل پرسیارەکان بەهیوای ئەوەی ماندووت نەکەم .
کاکەرەوەندی ئازیز
1-هۆنراوەکان زۆر جوانت هەیە دەکریت هۆنراوەیەکی جوان بۆ دایک هەبیت .
2-ئەگەر پرسیاریان کرد لەکاکە رەوەند گیان شاری سلیمانی جوان بکات یەکەم جار لەکویوە دەست پیدەکات .#
3- مندالی هەمووی یادگارە ج یادگاریەکی هەرگیز بیر ناجیتەوە .
4- ئەگەر لەخەونیشدا بیت بویتە خاوەنی ئەوەی کەدەتەویت بەدەستی بهینیت لەژیاندا جی بۆ هەژاران دەکەیت .
لەگەل دوونیایەک لەریزمدا
خۆشهالم کە بەرەو زانکۆ دەجیت خوادای گەورە پشتیوانت بیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه

کاک ڕه‌وه‌ند شاعیره ده‌ست ره‌نگینه‌که‌ی یانه،
به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م بۆ ئه‌م میواندارییه،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی پێمان ده‌به‌خشیت بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان...
1. کاک ڕه‌وه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی هه‌یه به ناوی به‌دبه‌ختم،،
ئایا هه‌ست به بوونی به‌دبه‌ختی ده‌که‌یت له ژیانی ڕۆژانه‌تدا؟؟
2.ئه‌و خه‌ونه‌ی روه‌ند کورد چییه که تا ئێستا بۆی نه‌هاتۆته دی؟
3.به کێ ئه‌لێیت تۆ به‌شێکی له خۆم؟؟
هێنده به‌سه چونکه هاوڕێیان پرسیاری باشیان کردووه
ئیتر هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
بمبوره که دره‌نگ پرسیاره‌کانم نوسی به هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه ماوه‌یه‌ک نه‌متوانی بێمه یانه..
کاتێکی خۆش بۆ تۆی ئازیز....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو كاك رةوةند ,هيوادارم تةندروست باش و لةش ساغ بيت ,خؤشحالم كه بتوانى وةلامى برسيارةكانى منش بدةيتةوه ,هيوادارم ماندووت نةكةم
1-بؤ جى نازناوى رةوةندت هةلبزارد ؟
2-كى ئازيزترين كةسه لاى تؤ جكه له دايكت ؟
3-ئايا مةرجه شاعير شيعرةكانى هةلقولاوى ناخى خؤى بيت ؟
4- شيعر بؤ كي دةنووسيت ؟
5- وابزانم هةر ئةوةنه بوو هههههههههه؟
دةستت خؤش بيت هيواى بةردةواميت بؤ ئةخوازم هاورى كيان
خوشكى بجوكت سازى


له‌سه‌ر هێڵ نییه
سةرةتا دةستت خؤش بيت كاك سيروان
بةخيربيت بؤ ساباتى كوردزين كاكة رةوةند سةرجاوم هاتى كيانة
برسيارةكانم ههههههههه زؤر نية مةترسى
1/ئةكةر بليم ناسكترين و خؤشة ويسترين شيعرتم بى بلى كامةية ئايا بؤ خؤشةويستة لات ؟
2/باران بارين ج هةستيكت لا دروست ئةكات؟
3/رةوةند تا ئيستا كرياوة؟
ببورة كيان لة برسيارةكانم
سةركةوتوو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






پرسیار‌و وەڵامەکانی باریزەخان سەرەتا منیش لەکانگای دڵمەوە [mail]بەخێرهاتنی گەرمی ئەو ئازیزە دەکەم سەرچاوان هاتیت ئەم دەڤەرەت ڕوناک کردەوە واتە دەڤەری ساباتی ئازیزان .دوبارە بەخێر هاتیت. هیوادارم بارێزەخانیش ڕۆژێ لەڕۆژان ببێتە میوانی ئەم ساباتە خۆشەویستە کە هەم بوەتە مایەی زیاتر بە یەك ناساندنی هاوڕێیان وەزیاتریش دەبێتە هۆی کۆمەڵیک گفتگۆی بەسود .
ئەمەی خوارەوەش پرسیارەکانی ئەو بەڕێزەیەو لەهەمان کات وەڵامەکانی منیشە بۆ بەڕێزیان
.......
[سلاو لەکاکە رەوەندی زۆر بەریز زۆرزۆر خۆشهال بووم بە م ساباتە یاخوا بەخیر بیت ،،،،،،
وەڵام : زۆر سوپاس
تۆش بەخێر هاتیت
[color=blue]خۆشهالم کە تۆی گول میوانی ساباتە ، ئیستا فەرموو لەگەل پرسیارەکان بەهیوای ئەوەی ماندووت نەکەم .
وەڵام : منیش هەروەها خۆشحاڵم بە بەشداری کردنت لە ساباتی ئازیزان
کاکەرەوەندی ئازیز
1-هۆنراوەکان زۆر جوانت هەیە دەکریت هۆنراوەیەکی جوان بۆ دایک هەبیت .
وەڵام بەڵێ هۆنراوەم هەیە بە بۆنەی دایک ەوە بەڵام تائێستا دامنەبەزاندوە ئیشاڵڵا لەدەرفەتێکد بڵاوی دەکەمەوە بەڵام ئارەزوم ئەوەیە پیاداچونەوەیەکی پیابکەم تا تام‌و چێژ بدات لەڕاستیدا ئێستا خۆم زۆر بەدڵم نیە
2-ئەگەر پرسیاریان کرد لەکاکە رەوەند گیان شاری سلیمانی جوان بکات یەکەم جار لەکویوە دەست پیدەکات .#
وەڵام: ئەزیزم بارێزەخان هەرچەند ئەم پرسیارە پەیوەندی بە شیعرەوە نیە بەڵام یەکەم جار لە گەڕەکە هەژار نشینەکانەوەدەست بەجوانکاری خزمەتگوزاری دەکەم چونکە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە زوڵم و زۆرداری‌و نەهامەتیان زۆر دیوەو هەر ئەوانیش یەکەم بروسکەی چەخماخەی ڕاپەڕینیان لێدا
3- مندالی هەمووی یادگارە ج یادگاریەکی هەرگیز بیر ناجیتەوە .
وەڵام : بەڵێ وەك جەنابت باست لێوە کرد مناڵی هەموی یادگارو بیرەوەریە. جا ئەو یادگارو بیرەوەریانە بریتین لە تاڵی و شیرینی. یەکێك لەهەرە بیرەوەریە تاڵەکان کە من هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە ئەوەیە کە هاوڕێیەکی قوتابخانەم لەگەڕانەوەیدا بۆماڵ بەکارەساتی ئۆتۆمبیل کۆچی دوای کرد. لەهەر شیرینەکانیش کەمایەی پێکەنین بێت ئەوەیە. جارێکیان لە دوکانی برادەرایك دانیشتبوم ئافرەتێك بە پەلە هات بە برادەرەکەمی وت ئەرێ کاکە ساردی دو دیناری هەیە وتی بەڵێ هەیە. ئافرەتەکەش وتی بەچەندە..؟ برادەرەکەشم وتی بە چوار دینار!! ئافرەتەکە وتی ئەیەڕو بۆ واگرانە..؟ برادەرەکەم وتی ئێ تۆ خۆت ئەڵێی ساردی دو دیناری ئیتر بۆچی دەڵێی بەچەند ئەویش وتی ئەیەڕۆ خۆ بەخوا ڕاست دەکەیت ئەو مێردەم هەموشتێکی لەبیر بردومەوە.....
4- ئەگەر لەخەونیشدا بیت بویتە خاوەنی ئەوەی کەدەتەویت بەدەستی بهینیت لەژیاندا جی بۆ هەژاران دەکەیت .
وەڵام:
ئەو کاتە ئەوەی لە توانامدا هەبێت بۆ چینی هەژارانی ئەکەم چونکە ڕاستگۆیی و چاکە کردن لەگەڵ هەژارانداو موکوڕ بون لەسەر ئەو بەڵێنانەی بە هەژارانی ئەدەیو جێبەجێکردنیان لەکات وساتی خۆیدا کارێکی زۆر جوانەو لای زۆربەی خەڵکی ڕێزت بۆ پەیدا دەکات و لایان خۆشەویست دەبیت. دەشڵێن چاکە بکەو بیدە بەدەم ئاودا.
کۆتایی
لەگەل دوونیایەک لەریزمدا
خۆشهالم کە بەرەو زانکۆ دەجیت خوادای گەورە پشتیوانت بییت
[color=red]وەڵام : منیش زۆر سوپاسی تۆی ئازیز دەکەم یەزدان پشتیوانی هەمو لایەکمان بێت لەگەڵ ڕێزمدا بۆ جەنابت
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو [color/]
له‌سه‌ر هێڵ نییه






پرسیارەکانی بەڕێز سۆزی خان بۆمن وەڵامەکانی منیش بۆ بەڕێزیان
ـــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــ ــــــ ــــــــــــــ ـــــــــــــــــ ـــــــــــــ
کاک ڕه‌وه‌ند شاعیره ده‌ست ره‌نگینه‌که‌ی یانه،
به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م بۆ ئه‌م میواندارییه،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی پێمان ده‌به‌خشیت بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان...
وەڵام : منیش لەم پلە بەرزەی گەرمای ئەم سلێمانیەدا فێنکترین و نەرم و نیانترین بەخێر هاتنت دەکەم بۆ بەشداریەکەت تەمەنای سەرکەوتنو سەرفرازیت بۆ دەخوازم. هیوام وایە هەموکات لەخۆشیدا بژیت
پرسیار
1. کاک ڕه‌وه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی هه‌یه به ناوی به‌دبه‌ختم،،
ئایا هه‌ست به بوونی به‌دبه‌ختی ده‌که‌یت له ژیانی ڕۆژانه‌تدا؟؟
وەڵام:
نەخێر سوپاس بۆ خوا هەست بەبونی بەد بەختی ناکەم بەڵام موهیم ئەوەیە مرۆڤ دور ببینێ و هەست بە پێشهات وقەزاو قەدەر بکات چونکە هیچ مرۆڤێك لەژیاندا زۆربەی کات خەونەکانی وەك ئەوە دەرناچێ کەخۆی دەیەوێ بێگومان هیچ کامێك لە ئێمەی مرۆڤ توشمان دەبێت بەتوشی ناخۆشیە نەخوازراوەکانی ژیانەوە بۆیە من پێش ڕوداوەکان کەوتوم
2.ئه‌و خه‌ونه‌ی روه‌ند کورد چییه که تا ئێستا بۆی نه‌هاتۆته دی؟
وەڵام:
بەڕێزم ئەو خەونەی من تەنها ئەوەیە کە بتوانم خوێندن بەسەرکەوتویی تەواو بکەم ئیشاڵڵا ئەوەش کۆتایی دێت لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەمو مرۆڤێك
3. به کێ ئه‌لێیت تۆ به‌شێکی له خۆم؟؟
وەڵام:
ئازیزم لەڕاسیتدا من لێرە لەم دێڕە هۆنراوەدا مەبەستم لە مرۆڤێك نیە بەڵکو مەبەستم لەو دنیایەکەی تری شاعیرە هیواداریشم هەرگیز لێی دانەبڕێم چونکە چونکە بەدەر لە جیهانە ئاساییەکە ئەو جیهانە بەلای منەوە زۆۆۆۆر دڵگیرە
کۆتایی:
هێنده به‌سه چونکه هاوڕێیان پرسیاری باشیان کردووه
ئیتر هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
وەڵام باشە ئازیزم منیش هیوای سەرکەوتن بۆ تۆی بەڕێز دەخوازم هیوام هەمیشە شادیتەو کاتت شاد
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو]
له‌سه‌ر هێڵ نییه






پرسیارەکانی بێریڤان خان و وەڵامەکانی من بۆ بەڕێزیان.
سەرەتا
سلاو كاك رةوةند ,هيوادارم تةندروست باش و لةش ساغ بيت ,خؤشحالم كه بتوانى وةلامى برسيارةكانى منش بدةيتةوه ,هيوادارم ماندووت نةكةم
وەڵام:
بەسەر چاو ئازیزم لە خزمەتدامو من هەرگیز ؛لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستدا هەست بە ماندوبون ناکەم دڵنیابە
پرسیار:
1-بؤ جى نازناوى رةوةندت هةلبزارد ؟
وەڵام:
لەبەر ئەوەی ڕەوەندلای من مایەی غەریبیە غەریبیش هەر ڕۆژەوە لەشوێن و جێگایەکەو شوێنی دیاری کراوی نیە . کەسی غەریبیش دەبێت لای ئەو کەسانەی هەستی مرۆڤایەتیان تیادا بەرجەستەیە ڕێزی لێبگیرێ
2-كى ئازيزترين كةسه لاى تؤ جكه له دايكت ؟
ئازیزم هەر دایك خۆشەویست نیە لای من بەڵکو هەمو ئەوانەی کە سەر ڕاستن و بێ لەخۆبایبون و بێ فیزو هەوان و هەرگیز لە ژیانیاندا ڕۆژێ لەڕۆژان لەخۆیان ناگۆڕێن و بە هۆی هەبونی سەروت وسامان وهەندێ ژیانی دنیایی. ئەوانە هەمویان خۆشەویستن بە هاوڕێکانی ئەم ساباتەشەوە. بۆیە مرۆڤ دەبێت دور بڕوانێت خۆشەویستی لە قاڵب نەدات
3-ئايا مةرجه شاعير شيعرةكانى هةلقولاوى ناخى خؤى بيت ؟
بەڵێ بە بڕوای من ئەوە مەرجە چونکە ئەگەر شیعرێك هەڵقوڵاوی ناخی شاعیر خۆی نەبێت من لەو بڕوایەدام شاعیر ئەو شیعرەی بەدڵ نەبێت. بۆ نمونە وەکو ئەوەی کەسێك بێت داوات لێبکات بڵێ شیعرێکی لەو حاڵەو لەو ڕەنگەم بۆ بنوسە لەو کاتەدا دەبێت تۆ بە ئارەزوی دڵێ ئەو کەسە بکەی کە داوای لێکردوی ناخی ئەو دەر دەبڕیت نەك هی خۆت
4- شيعر بؤ كي دةنووسيت ؟
وەڵام شیعر بۆ ئەوە دەنوسم چونکە من هەمو کات سوکناییم بە شیعر دێت شیعر دەرمانی خەم و ئازارە فراوانەکانی ئەم دنیایە کە مرۆڤی ئەمڕۆ تیایدا گیرۆدە بوە5-
وابزانم هةر ئةوةنه بوو هههههههههه؟
هاهاهاها منیش وبزانم هەر ئەوەندە بو بۆیە هیچی ترم نەدیت . بۆیە دوبارە سوپاس بۆ هەستی بەرزت بۆ بەشداریەکەت ئازیزم سەرفرازبیت لە ژیاندا ناخۆشی تەنگت پێ هەڵنەچنێ
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئەمەش پرسیار‌و وەڵامەکانی( ڕونیاس) ی ئازیز
سةرةتا دةستت خؤش بيت كاك سيروان
بةخيربيت بؤ ساباتى كوردزين كاكة رةوةند سةرجاوم هاتى كيانة
منیش دوبارە لای خۆمە سوپاس و ڕێز‌و سڵاوم بۆ بەڕێز کاکە سیروان دوبارە دەکەمەوە بە هیوام هەمو کات لە خۆشدا بژیت.. ن ڕەوەند
ههههههههه زؤر نية مةترسى
وه‌ڵام:
نانا . ئازیزم ناترسم ئەگەر تۆ نەمترسێنی
پرسیار
1/ئةكةر بليم ناسكترين و خؤشة ويسترين شيعرتم بى بلى كامةية ئايا بؤ خؤشةويستة لات ؟
وەڵام:
ئەم هۆنراوەیە
( ئە گە ر مردم... )
......................................
ئە گە ر مردم لە سەر قەبرم .بنوسن کە من بە دبەختبوم
لە ژیانما نەمدی شادی ... گیرۆدەی ئاخ و خەفەت بوم
تاوێ بە ئارەزوی دڵم ... نە ڕەخسا ئە و چەرخی چەپگەرد
گە لێكم دیوە نەداری و ... ژینی سەخت و ڕۆژگاری شوم
...............................................................................
جەورو جەفای ئە و زەمانە .... لە گەڵ منا دەست لە ملان بو
بۆ دەردو پەژارە و مەینەت ... ناخی دڵم دیواخان بو
ئە و ژیانەی تێیدا ژیام لێوان لێو لە حەسرەت و دەرد
هە ر ئەندێشەو هەناسەی سارد .... هەمو کاتێ لام میوان بو
.................................................................................
ئیستاش کە ئەبینن مردوم .... لە ژێر زەوی ڕاکشاوم
هەپرون بە هەپرون بو ڕۆیى.. هێزی دڵ و سۆمای چاوم
گڵیان کردۆتە ڕایەخم سەریان کردومەتە سەر بەرد
زۆر پێم سەیرە ڕۆژگارێ ......لە سەر زەوی چۆن ژیاوم..؟؟؟
................................................................................
لەبەر ئەوەی لەکاتی نوسینی دا زۆر زۆر فرمێسکم هەڵڕشت
برسیار
2/ باران بارین چ .؟ هەستێك لای تۆ دروست دەکات.؟
وەڵام:
باران بارین ئەو هەستە لای من دروست دەکات کە هەست دەکەم ژیان بەردەوامی هەیە . بەهۆی ئەو باران بارینەوە هەمو شتێک فەراهەم دەبێت بۆ مرۆڤەکان باران بریتیە لەمانەوەی هەمو بونەوەرێک لە سەر هەسارەی زەوی
پرسیار
3/رةوةند تا ئيستا كرياوة؟
وەڵام :
هەزاران جار گریاوم نەك تەنها جارێ چونکە وەك وتم شاعیر بەدەر لەم جیهانە ئاساییە جیهانێکی تریشی هەیە ئەویش جیهانی ناخ و بیرکردنەوەیە بۆیە لەو جیهانەیاندا هەمیشە چاو بەگریانم،
کۆتایی بورة كيان لة برسيارةكانم
سةركةوتوو بيت
منیش سوپاس بۆتۆ هیوادارم هەمیشە شاد‌و بەختەوەر بیت لە ژیانتدا
هاوڕێت ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان له ساباتی ئازیزان به‌هیوای شادیتانم
ئاگاداریه‌کی پێویست
وه‌ك هه‌موتان ده‌زانن به پێی مه‌رجه‌کان و ئه‌و یاسایانه‌ی یانه‌ی کوردژین بێگومان ساباتی ئازیزیزانیش یاسایه‌کی تایه‌به‌تی دیاری کردوه که ماوه‌ی میوانداری هه‌ر هاوڕێیه‌ك ته‌نها هه‌فته‌یه‌که له (ساباتی ئازیزان) به‌ڵام داوای لێبوردن ده‌که‌م که ماوه‌ی میوانداریه‌که‌ی من له‌و یاسایه تێپه‌ڕی هه‌دێك کاتی لێگرتن. بۆیه لێره‌وه به هه‌مو خۆشه‌ویستان و هاوڕێیانی ڕاده‌گه‌یه‌نم که له‌م کاته‌وه کۆتایی بهمیوانداریهکهی من هات .
بۆیه لای خۆمه‌وه به پێویستی ده‌زانم زۆر سوپاسی ئه‌و ئازیزانه بکه‌م که به پرسیار کردن میوانداریه‌که‌یان ڕازانده‌وه . هیوادارم وه‌ڵامه‌کانی منیان به‌دڵ بوبێت .له‌هه‌مان کات داوای لێبوردنیان لێده‌که‌م له هه‌ر هه‌ڵه‌و که‌م وکوڕیه‌کی ڕێزمانی یان ده‌ربڕینێك ئه‌گه‌ر به‌دڵیان نه‌بوبێت.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مه‌وێ ئاگاداری ئه‌وه هاوڕێیانه بکه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بوبێت پرسیارم ئاڕاسته بکه‌ن به‌ڵام مه‌جالیان نه‌بوه . بۆیه پێویست ناکات هاوڕێیان چیتر پرسیارم ئاڕاسته‌بکه‌ن چونکه وه‌ك وتم کۆتایی به میوانداریه‌که‌ی من هات ....
له کۆتایدا ده‌مه‌وێ دوباره ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بێپایانم بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌ر په‌رشتیاران و ئه‌ندام و خوێنه‌رانی یانه‌ی کوردژین دوباره بکه‌مه‌وه و هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازیان له‌ژیاندا بۆ ده‌خوازم به‌تایبه‌تی کاکه (سیروانی ئازیز) و هه‌روه‌ها سۆزی خان ی گوڵ . سوپاس بۆ هه‌مولایه‌ك
هاوڕێتان
ڕه‌وه‌ند کورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه