.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گەڕەکی سەرچیمەن (کە قاوەخانەی سەرچیمەنیشى پێ ئەوترێت) یەکێکە لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانی شار و کەوتۆتە نێوان دەرگەزێن و سابوونکەران و گاوران. شێوازە کەلتوورییەکەی خانووە دێرینەکانی ئەو گەڕەکە هەندێکیان هێشتا ماون کە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەیان بکەن. ناوی سەرچیمەن لەوەوە هاتووە کە چیمەن و مێرگ و مێرگوزارى تیا بووە. ناوی قاوەخانەکەش ئاماژەیە بەو قاوەخانە کۆنە مێژووییەی کە کاتی خۆی لە گەڕەکەکەدا هەبووە. خاوەنەکەی (حسە کەڕ)ی ناوبووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکانی شار. ئێواران پیاوماقوڵانی گەڕەک دەهاتنە ئەم قاوەخانەیە و لە بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا چالاکی تایبەتی تیا ئەنجام دراوە. هەرە دیارترین چالاکییەکان دیاردەی هەقایەتخوانی بووە. لە شەوانی رەمەزان دا مەلا سمایل کتێبی چیرۆکەکانی رۆستەم و مەم و زین و ئەمیر ئەرسەلانی دەخوێندەوە.
کەسایەتییە ناودارەکانی گەڕەک:
- مەلا ئەحمەدی دیلان، باوکی خوالێخۆشبوو حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان
- مەلا حامید حەمدوون، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو. لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا نەورۆزانەی دابەش دەکرد بەسەر ماڵانی گەڕەکدا. نەورۆزانە بریتی بوو لە ئاوێک دوعاى بەسەردا خوێندرابێت.
- شێخ بابا عەلى قەرەداخی باوکی شێخ نورى و باپیری مامۆستا بەهادین نوری کەسایەتی سیاسی ناسراوی کوردستان و عێراق
- حاجی کەریمی عەنبەرخان
- حاجی مەحمودی باپیری شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان
- حەمە ئەمین ئاغا حاجی برایم ئاغا و حەمە سور ئاغای برای
- حاجی شێخ نوری حەڵواچى
- حاجی ئەحمەدی موتابچی
- مەحمود تۆفیق گورجی ناسراو بە مەحمود تۆفیق شلک و حاجی عەلی فەوتاوی برای کە ئەویش تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی ناسراو بوو
لەو گەڕەکەدا هەندێک ماڵ و بنەماڵەی خاوەن پیشەی تایبەت هەبوون وەک موتابچێتی و دروستکردنی سابوون.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ــ گه‌ڕه‌كی گۆیژه : یه‌كه‌م گهڕكی سلیمانیه له كۆنی و گه‌وره‌یدا به‌ناوی چیای گۆیژه وه ناونراوه‌كه .له‌گه‌ڵ دروستكردنی شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه دروستكراوه .
ــــ سابونكه‌ران : یه‌كێكه له گه‌ره‌كه هه‌ره كۆنه‌كانی سلێمانی و هاوكات له‌گه‌ڵ دروست كردنی شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه دروست كراوه.له‌سه‌ره‌تاوه‌پیشه‌ی دانیشتونی ئه‌م گه‌ره‌كه دروست كردنی سابون بوه(به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی) ،
ــ ده‌رگه‌زێن : دووهه‌مین گه‌ره‌كی كۆنی‌سلێمانیه هه‌ندێك سه‌رچاوه ئه‌ڵێت دانیشتوانی یه‌كه‌می ئه‌م گه‌ره‌كه له گه‌ره‌كی (ده‌رگازێن )ی شاری هه‌مه‌دانه هاتون . دوو گه‌ره‌كی بچوكیش كه برتین له گه‌ره‌كی (سه‌رگۆل )و گه‌ره‌كی(كارێزی دایكی پاشا) به‌ستراونه‌ته‌وه به گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێنه‌وه
ـــ كانی ئاسكان ــ كانێسكان كه ئێستا له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی دایه كاتی خۆی سنوری باكورو باكوری خۆرئاوای سلێمانه بووه,ئه‌م گه‌ره‌كه ناوچه‌كانی شێخان و بازاره بچكۆله‌و گه‌ره‌كی ژاڵه بییه‌كان ده‌گرێته‌وه به ناوه‌كه‌شیا دیاره كه ماتی خۆی ئاسكه كێوی زۆری تیابوه‌و له نزیك كانییه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بینراون .
ـــگهرهكی سه‌رشه‌قام له خوارووی شاری سلێمانیه و (شه‌قامه‌كه‌ی سه‌رشه‌قام ) له گهڕهكانی تری جیا ئه‌كاته‌وه .كاروانی قه‌لاچوالان بۆ به‌غداد به (كه‌لی سه‌رگرمه دا) بێره‌دا تێپه‌رێوه بۆیه‌كه ئاواكایه‌وه ناونرا گه‌ره‌كی سه‌رشه‌قامه‌كه گه‌ڕه‌كه‌كانی (هومه‌رمه‌ندان )و(شیوی قازی )له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ن
ـــ گه‌ڕه‌كی جووله‌كان: له باشوری خۆرئاوای سلێمانی .جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا له قهلاَچوالانهوه هاتوونه‌ته ئه‌م گه‌ره‌كه‌و به پیشه‌ی (خومچێتی) یه‌وه سه‌رقاڵ بوون . بهلاَم له دواییدا كاروباری بازرگانی كۆتاڵفرۆشی و عه‌تاری و زه‌ره‌نگه‌ری و گه‌لێك ئیش جۆراوجۆری تریان گرته ده‌ست . دوای دروستبونی ئیسرائیل و به‌ته‌واوه‌تی له‌ساڵی 1950 دازۆربه‌یان سلێمانیان جێهێشت .
هه‌ندێك زانیاری خۆمه و ههندێكیكهشم له چه‌ند سهرچاوهیهكتر وه‌رگرتوه
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كۆژین (2010-08-24 16:46:42)


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت کاکه گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته پڕ زانیاریه ده‌رباره‌ی سلێمانی
ماندوو نه‌بیت و ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه گیان
هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته‌کانت
به‌لام یه‌ک تێبینی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که له ئاماده‌کردنی خۆته ناوی خۆت بنوسیت زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی مافی تۆ و کوردژین نه‌خورێت به‌لام ئه‌گه‌ر له شوێنێکی تر هێناوته تکایه ئاماژه بده به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت با مافی نوسه‌ر نه‌خورێت ،،،،،له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه