.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










دوا ئاواتی ژیانی خۆی دەدرکێنێ
توخنی دەشنێ و لۆکە و هانی ناکەوێت
بۆچی لە فەلووجە حەیرانی بیر نەمابوو !!
کوردمیلۆدی ـ دیمانە ـ حەسەن سیساوە /
دیمانە: دەرباز یونس
هەولێر 17 ئاب/ئۆگستس (کوردمیلۆدی) ـ ساڵانێکی زۆری بەڕێ کردووە، خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی بواری حەیران و لاوکی کوردییە، ئەو کەڵە مامۆستایە ئێستە لە یەکێک لە خانووەکانی شارەدێی باسرمە لە ژوورێکی بێناز دەژی، لە ژوورێکدا کە باوەڕ ناکەم هیچ هونەرمەندێکی ئەم جیهانە جگە لە “حەسەن سیساوەیی” بتوانێ ژیانی تێدا بەسەر ببات.
لەگەڵ هاوڕێیانمدا بەدەم ئەم ڕێگەیەوە بەپێکەنین و قسەی خۆش بۆ لای “حەسەن سیساوەیی” بەڕێ کەوتین، هەرگیز بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە بەو سەختییە دوا قۆناغەکانی ژیانی بگوزەرێنێت.
پرسیاری ماڵی “حەسەن سیساوەیی”مان کرد، منداڵێک هاتەپێش و بەزمانی دەڤەرەکەی خۆی پێی گوتین “ئەوەی حەیرانان دەرێ؟” گوتم بەڵێ و ئەویش گوتی “ئەها لەو فەرعەی برۆ ژۆرێ بەدەستی راست دەرکەکی زەردە تەنیشت دەرکەکی شین”.
گەشتینە ماڵی مام حەسەن و لەلایەن خزمێکیەوە پێشوازی کراین، کەمێک چاوەڕێمان کرد و مام حەسەن بەخۆی و دارشەقەکەیەوە هاتە لامان، هەر کە بینیم هەست کرد کە ئەم هونەرمەندە لە نێو ئازار دەژی و دەردی پیری خستویەتیە نێو مەینەتی.
هێندە بەشیرینی قسەی دەکرد، باوەڕ بکەن ئەگەر 10 ساڵ لای دانیشتبام بێزار نەدەبووم، پرسیاری ئەوەم لێکرد کە ئەو بیرەوەرییانەی لە ژیانی خۆی وەبیری مابێ چین؟، ئەویش گوتی “بەخوای ما ئەمە خویندەواریمان نییە و بە حەیاتی خۆ نەمزانییە ناوێ بنویسم”، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر کەسێک خوێندەواریی نەبێت ناتوانێت وەک خەڵکی ئاسایی پێش بکەوێت، هەروەها باسی لەوە کرد کە منداڵی و گەنجێتیی خۆی زیاتر لە نێو باخچە و رەزەکاندا بەسەر بردووە.
ئێمە لە رەمەزاندا چووینە لای حەسەن سیساوەیی، بۆیە باسمان لە نوێژ و رۆژووگرتن کرد و ئەویش گوتی “بەخوای وا محەمەد ئەزانی هەتا ئێستە وەم نەکردییە یەک نوێژیشم بچی”، محەمەدیش کە کوڕی خوشکی حەسەن سیساوە بوو لەو تەنیشتە دانیشتبوو و بەهێمایەک پشتڕاستی قسەکەی ناوبراوی کردەوە.
لە نێو خەڵکی زۆر باس لە ژن نەهێنانی حەسەن سیساوەیی دەکرێ، زۆر جاریش قسەی بۆ هەڵبەسترابێت، بەڵام ناوبراو ئەو نهێنییەی بۆ ئێمە ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە باسی لە هۆکاری ژن نەهێنانی خۆی دەکرد قوڵپی گریان لە گەروویەوە هەستی پێ دەکرا و فرمێسک بەری چاوی گرتبوو، بە هەنسکێکەوە گوتی “بەخوای جا لە ئەوەل ئەوەلی بەنسیب نەبوو، ئەمن کچێکم خۆشدەویست عەمرێ خوای کرد و دە نسیبێ مندا نەبوو، ئەمن دەگە ئەو کچەی بەتەمای ئێک بووین بەس دە نسیبدا نەبوو، لە پاش ویش چیدیم ئاشقاتی نەکرد و خودای نەکردە قسمەت”.
بەهۆی بەتەمەندا چوونییەوە شتێکی ئەوتۆی لە ژیانی خۆی بیر نەمابوو، لەم چەند ساڵەی دواییدا ئۆتۆمۆبێل لێی داوە لەسەر تاقەت نەماوە و بەتەواوی کەوتووە، هەر ئەم رووداوە هاتوچۆیەش زۆر شتی لە بیر بردووەتەوە، بەڵام ئەو لە دەمی خۆی باسی لە سەرەتای حەیران گوتنی خۆی کرد و گوتی “لە جاحێرییەوە حەیرانم دەگۆت، ئێکەم حەیرانم بەناوی “غەریبە” بوو.
مام حەسەن لەبارەی ئەو گۆرانیبێژە مۆدێرنانەی کە ئێستە لە نێو گۆڕەپانی هونەری کوردی کار دەکەن وەکو “دەشنێ، لۆکە، هانی”، گوتی “ما بەخوای ئەمن نەخۆشم و تاقەتی جارانم نەمایە، لۆیە تخونیان ناکەوم و نزانم کونە”.
مام حەسەن ماوەیەک لە فەلووجە بووەو لەوێ خزمەتی سەربازی کردووە، “لەوێ زۆرم حەیرانم دەگۆت، حەیرانم وەبیر نەمابوو، بەس جار جار وەیان دەگۆت بزانە چت پێ خۆشە لۆن برێ”.
هەروەها باسی لە حەسەن زیرەک کرد و گوتی “رووناکیێ چاوێ من بوو، ئینسانەکی گەلەک باش بوو …. ئەرێ وەلا”.
وێڕای ئەو خزمەتە بەرچاوەی کردوویەتی، ئێستەش لە ژوورێک ژیان بەسەر دەبات کە شوێنی دەست بەئاو گەیاندن و دەستنوێژ شوشتنی لەگەڵ سەرینی خەوتنی تەنیا چەند سانیمەترێک لەیەک دووربوو، سوچی دیوارەکانی ژوورەکەی دارپیرۆشکەی گرتبوو، شوێنی ژیان بەسەربردنی حەسەن سیساوە ماڵی جاڵجاڵۆکەکان بوو، لە ژوورەکەی تەنیا دوو وێنە دەبینرا، یەکێکیان وێنەی مەلا مستەفای بارزانی” و ئەوی تر وێنەی “مەسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێم بوو، ئەو تەنیا ئاواتێکی لە ژیان مابوو ئەویش دابینکردنی ئۆتۆمۆبێلێکە بۆ ئەوەی هاتوچۆی پێ بکات، وەک ئەوەی لە دەمی خۆی گوتی “ئەمن پێشتر لەسەر قوەتێ خۆم بووم و گەلەک دەهاتم و دەچووم، ئێستەش پیر بویمەو نەتوانم بەخۆ بچمە دەرێ، جا ئەگەر تڕومبێلەکم لۆ بکڕن ئەوا زۆر باشە”.
هەروەها محەمەد لەبارەی ژیانی حەسەن سیساوەیی گوتی “ئەو ئێستە بەتەمەندا چووە و ئەو هاوکارییەی لایەنی پێوەندیدار پێشکێشی دەکات شتێکی وا نییە کە بتوانین ژیانی ئەو هونەرمەندە تەواو دابین بکات، ئەو ئێستە نەخۆشە و باری تەندروستیی زۆر خراپە، شتی زۆر بیر نەماوە، بەڵام هەر وەک جاران قسەی خۆشە و چەند لەگەڵی دانیشیت بێزار نابیت”.
باسی لەوەش کرد کە پێشتر حەسەن سیساوەیی خۆی نان و شیوی دروست کردووە و ئێوارانیش دیوەخانی زۆر گەرم بووە، خەڵکی هاتوونەتە لای و لای دانیشتوون، میوانی زۆر بووە و دڵی کەسیشی نەئێشاندووە، لەگەڵ ئەوەش زۆر کەم تووڕە بووە.
لەگەڵ ئەوەش سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکات چونکە ئەو زۆر هاوکاری کردووە و ئەو خانووەی کە ئێستە تیای دەژی ئەو بۆی دروست کردووە کە لەسەردەمی خۆی خۆشترین خانووی ناوچەکە بووە، هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکات، بەڵام پێی خۆشە ئۆتۆمۆبێلێکی بۆ بکڕن تا بتوانێ هاتوچۆی دەرەوەی پێبکات، چونکە زۆر حەزی لە گەڕانە.
(کوردمیلۆدی)
la 


لهسهر هێڵ نییه