.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







كـهرتـی گـهشتـوگـوزاری هه‌رێمی كوردستان لـه پـاشـهكشـهدایـه
(رۆژنامه)
هه‌رچه‌نده ساڵی (2006) سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی عێراق، له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتوگوزاریی به گه‌شتیاران به پله‌ی یه‌كه‌م هاتو به‌گوێره‌ی ئامارێكی ره‌سمی گه‌شتوگوزار، رێژه‌ی (38%)ی كۆی داهاتی گه‌شتیاریی عێراقی له سلێمانی بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌رته ئابوورییه‌ی كوردستان مه‌ترسیی قه‌یرانیی لێدهكرێتو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاستهنگو كێشانه‌ی كه هاتوونه‌ته رێگه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار چۆنیه‌تی پهرهپێدانو بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازیی، چه‌ندین جار لێره‌و له‌وێ كۆنفرانس‌و قسه‌و باس كراوه، هه‌روه‌ك چاودێرانی ئه‌و بواره ده‌ڵێن»گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گهشتو گوزار پێویستی به دروستكردنی لۆبییه‌ك هه‌یه، تاوه‌كو حكومه‌ت ئاوڕێك له‌و كه‌رته بداته‌وه».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سروشتێكی گه‌شتیاریی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كه‌رته نه‌بووه‌ته كه‌رتێكی چالاك كه خزمه‌ت به ئابووری كوردستان بكات، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی بانك‌و نه‌دانی قه‌رزو پشتیوانیكردن‌و نه‌بوونی كۆمپانیاكانی بیمه‌و دڵنیایی، جگه له ئاسته‌نگه‌كانی حكومه‌ت كه رێگرێكی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه كردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له كوردستاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه گه‌شتوگوزار له‌جیهاندا ساڵانه بڕی 750 ملیار دۆلار داهاتی هه‌یه‌و به یه‌كێك له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی ئابووری هه‌ر وڵاتێك داده‌نرێت.
د. سه‌ڵاحه‌دین عوسمان پیره‌بابی، پسپۆڕی پلاندانان‌و په‌ره‌پێدانی ههرێمایهتیو پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، باسی له‌وه‌كرد كه گه‌شتوگوزار كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه هه‌یه‌و 19 وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندییان به گه‌شتوگوزاره‌وه هه‌یه، چونكه ده‌ستی كاركه‌ری زۆری ده‌وێت، ئه‌و پێیوابوو كه كه‌ڵه‌كه‌كردنی هه‌موو چالاكییه گه‌وره‌كان له شاره گه‌وره‌كاندا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ته‌نها له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه، ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كاندا هیچ پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاریمان نییه، نه ئوتێل، نه مه‌له‌وانگه‌و رێستورانت، جگه له چه‌ند شوێنێكی كه‌م وه‌ك دووكان له سلێمانی‌و شه‌قڵاوه له هه‌ولێر، هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانین كه سود له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان وه‌ربگیرێت بۆ گه‌شتوگوزار، به‌مه‌ش داهات زیاد بكرێت‌و بێكاریی كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌ویش به دابینكردنی بودجه‌ی گونجاوو نه‌هێشتنی رۆتین‌و ده‌ركردنی یاسا‌و رێنمایی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی بچووك‌و مامناوه‌ند له بواری گه‌شتوگوزاردا.
هه‌رچه‌نده به‌پێی ئاماره راگه‌یه‌نراوه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار، له ساڵی (2006)دا شاری سلێمانی به پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتوگوزاریی كه رێژه‌ی (38%)ی كۆی داهاتی گه‌شتیاریی عێراقی پێكهێناوه، به‌ڵام د. پیره‌بابی پێیوایه كه گه‌شتوگوزار له كوردستاندا هیچ داهاتێكی نییه، چونكه شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ته‌نها ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی دراو ده‌بینن له هاوڵاتییه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه‌و وه‌ك ئه‌وه وایه پاره‌یه‌ك له گیرفانێكهوه بچێته گیرفانێكی دیكه‌وه، ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه گه‌شتیارانی بیانی به دوای ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌دا ناگه‌ڕێن، به‌ڵكو به دوای ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڕێن كه تایبه‌تمه‌نده به‌و ناوچه‌یه‌ی كه بۆی هاتوون، له‌و رووه‌وه وتی: «داهاتی گه‌شتیاریی ئه‌وه‌یه كه دراوی قورسی بیانی بهێنیته وڵاتهكهتهوه».
حه‌سه‌ن باقی هه‌ورامی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی هاوڕایه له‌گه‌ڵ وته‌كانی د. پیره‌بابی سه‌باره‌ت به هێنانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی، ئه‌و وتی: «پێویسته رێگه خۆشبكرێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به مه‌به‌ستی راكێشانی دراوی قورس بۆ كوردستان، چونكه له‌ئێستادا (104) پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه له كوردستان كه (61)ی له سلێمانی‌و (43)ی له هه‌ولێره، ته‌نها( 6 )ی بیانییهو ئه‌وانیی دیكه سه‌رمایه‌گوزاریی ناوخۆیین».
به‌پێی نووسراوێك كه له رۆژی (28/11/2006)دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئوتێل‌و چێشتخانه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌كان كراوه داواكراوه بڕی (25% تا30%) له باجی سه‌پێنراو دابه‌زێنرێ، بهلاَم تا ئێستا هیچ وهلاَمێك نه‌بووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌پێی یاسای (49)ی یاسای بریمه‌ر پێویسته له هه‌موو شوێنێك باج وه‌ربگیرێت، بهلاَم ئه‌و یاسایه‌یان جێبهجێنهكردووهو ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌ری پله به‌رزو شوێنه ئه‌هلییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت. هێرش ئه‌حمه‌د چاوشین، به‌رپرسی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی ئوتێل‌و چێشتخانه‌كانی كوردستان، به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: كه كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌كوردستاندا كێشه‌یه‌كی زۆری له‌به‌رده‌مدایه‌و كاریكردووه‌ته سه‌ر ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاوڵاتییان كه گرفتی سوتهمهنیو زۆریی باج‌و نه‌بوونی كاره‌با له كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كه‌رته‌یه، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كه له‌مانگێكدا لانیكه‌م (5 تا 6) ملیۆن دینار كرێی كاره‌با ده‌ده‌ن، هێرش ئه‌حمه‌د وتی: «زۆریی خه‌رجییه‌كانمان له سوتهمهنیو كاره‌باو باجه‌كان له‌سه‌ر حسابی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یه كه پێشكه‌شی هاوڵاتییانی ده‌كه‌ین».
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، پێویسته شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ته‌نها بیست ئه‌مپێر كاره‌بایان بدرێتێ، خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش پێیانوایه ئه‌م بڕیاره یه‌كێكی تره له‌و رێگریانه‌ی كه حكومه‌ت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی گه‌شتوگوزاردا دایناوه، بۆیه دابیننه‌كردنی سوتهمهنیو كاره‌بای پێویست بۆ شوێنه گهشتیارییهكانو دانانی باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر كرێكار، خاوه‌نی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی نیگه‌ران كردووه، به‌جۆرێك كه پێیانوایه حكومه‌ت له‌م بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌میی زۆری نواندووه‌و ئه‌مه‌ش هۆكاری داخستنی ژماره‌یه‌كی زۆری شوێنی گه‌شتیارییه له شاری سلێمانی. ده‌ریا عیرفان، خاوه‌نی ئوتێل ئاسۆس له سلێمانی، باسی له‌وه‌كرد كه مانگانه 15 ملیۆن دینار ده‌دات به گازی مۆلیده‌و هه‌موو رۆژێك 150 هه‌زار دینار ده‌دات به ئاو، ده‌ریا كه وه‌ك خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ك زۆر بێزاره‌و چه‌ند ساڵێكه له ههندهرانهو بۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی هاتووه‌ته‌وه كوردستان، وتی: «كار وا بڕوات ئوتێلهكهم دهفرۆشمو كوردستان به‌جێده‌هێڵم»، له هه‌مانكاتدا نه‌ورۆز خه‌فاف، خاوه‌نی سه‌یرانگای نه‌ورۆز، كه به‌های پرۆژه‌كه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره، باسی له‌وه‌كرد كه حكومه‌ت كاره‌بای پرۆژه‌كه‌ی بۆ دابین ناكات.
لایه‌نه مرۆییه‌كان به‌شێكی گرنگی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت كهشوێنه مێژووییه‌كانی وه‌ك (ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد، شانیده‌ر، گوندی چه‌رمۆ، پردی دهلالو ئه‌شكه‌وتی قزقاپانو ...)و هه‌روه‌ها شوێنه ئاینییه‌كان (په‌رستگای لالش‌و گۆڕستان‌و ته‌كیه‌ی پیاوه ئاینییه‌كان ...)ده‌گرێته‌وه.
لایه‌نه سروشتییه‌كان، شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی وه‌ك (بێخاڵ، سه‌رسه‌نگ، زه‌ڵم، قه‌ره‌داغ، زێوێ، سۆلاڤو دوكان ...) ده‌گرێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه سه‌رنجی گهشیارانی ناوچه‌كانی ناوهڕاستو باشووری عێراقی راكێشاوه‌و له‌و ناوچانه‌وه خه‌ڵكی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا كه‌رتی گه‌شتوگوزاریی له‌كوردستاندا نه‌یتوانیوه سه‌رنجی گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ئه‌ویش به‌هۆی خراپیی دۆخی ئاسایش له عێراقداو هه‌روه‌ها كه‌می وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی له بواریی گه‌شتوگوزاردا سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا، كه ئاستیخزمهتگوزارییهكانی دواخستووه‌و هۆكاری داخستنی ژماره‌یه‌كی زۆریی شوێنی گه‌شتیاریش بووه.
شیروان عومه‌ر، پسپۆڕ له بواری جوگرافیای گه‌شتوگوزار باسی له‌وه‌كرد « گه‌شتی خه‌ڵك لێره ته‌رفیهییه، نه‌ك گه‌شتوگوزاریی، هه‌روه‌ك وتی: «پێویسته زیاتر بایه‌خ به لایه‌نی مرۆیی بدرێت له كوردستاندا‌و گونده‌كان ئاوهدانبكرێنهوهو رێبه‌ری رێنمایی گه‌شتیاری هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه كوردستان، پێویستیشه وه‌رزی گه‌شتوگوزار درێژبكرێته‌وه به تایبه‌ت له‌زستاندا گه‌شتوگوزار په‌ره‌یپێبدرێت، چونكه لێره ته‌نها له به‌هارو هاویندا گه‌شتوگوزار هه‌یه كه ئه‌ویش چه‌ند مانگێكی كه‌م ده‌خایه‌نێت»، ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌شیكرد كه فیستیڤاڵ‌و چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌شتوگوزارو كه‌ڵكی ئابووری بۆ هه‌رێم هه‌بێت.
شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كه‌موكوڕییه‌كی زۆریان هه‌یه له بواری خزمه‌تگوزارییه گه‌شتیارییه‌كاندا، هه‌ر له پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری خۆڕایی (Free serves) به هاولاَتییانو نه‌بوونی پۆلیسی گهشتیارییو دانانی ئاسایش‌و كه‌سانی چه‌كدار له به‌های شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری قۆرخكردنی زۆرێك له شوێنه گهشتیارییهكانو كردنیان به باره‌گای حیزبیی‌و ده‌زگای سیاسیی‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی كه بوونه‌ته له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م كه‌رته‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بێده‌نگن له ئاست داگیركردنی ئه‌و شوێنانه. ئه‌مه سه‌رباری ته‌ملیككردنی چه‌ندین رووبه‌ری زه‌وی گهشتیارییو قۆرخكردنی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه وایكردووه كه نه‌توانرێت له‌و زه‌ویانه‌دا پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی تێدا ئه‌نجامبدرێت.
محه‌مه‌د زه‌هاوی، سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنۆلۆژیاو كارگێڕی له كۆلێژی ته‌كنیكی سلێمانی بۆچوونی وایه كه شتێكی هه‌ڵه‌یه زه‌وی ناوچه‌ی گه‌شتیاری بفرۆشرێت‌و بكرێته ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌ك شاخی گۆیژه كه ئێستا به‌شێك له زه‌وییه‌كانی فرۆشراوه.
هاوكات سه‌وسه‌ن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی پێیوایه كه پێویسته گونده‌كان به جۆرێك دروستبكرێنه‌وه كه سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌لای خۆیاندا رابكێشن‌و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانیش چاكبكرێنو له فهوتانو له‌ناوچوون بپارێزرێن، ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌شی كرد كه پۆلیسی گه‌شتوگوزار كه له هه‌ندێك وڵاتی ده‌ورووبه‌ر به (پۆلیسی ئاداب) ناسراوه دابمه‌زرێنرێت بۆ پاراستنی ژینگه‌و پاك‌و خاوێنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
له ساڵی 1998دا داهاتی گه‌شتیاریی له‌جیهاندا بڕی (445) ملیار دۆلار بووه، بۆ ساڵی 1960 (69) ملیۆن گه‌شتیار هه‌بووه له‌جیهاندا، له ساڵی (2000)یشدا 698 ملیۆن گه‌شتیار هه‌بووه له‌جیهاندا .
مه‌هاباد شێخ له‌تیف حه‌فید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزار له سلێمانی، باسی له‌وه‌كرد كه بوونی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئاسانكارییه‌كی باش ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران بۆ كوردستان، ئه‌و وتی: «وه‌زاره‌ته‌كه‌مان گرنگییه‌كی زۆری به بواری گه‌شتیاریی داوه له كوردستاندا».
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزار له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه «ئیستا به نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی (ماسته‌ر پلان) كارده‌كه‌ین‌و تا ئێستا ماسته‌ر پلانمان بۆ سێ ناوچه كردووه كه بریتیین له هه‌ر نۆ قۆپییهكهی قه‌ره‌داغ كه به بڕی 440 هه‌زار دۆلار‌و كۆمپانیای TIC فه‌ره‌نسی جێبه‌جێی ده‌كات، هه‌روه‌ها 16 هه‌زار دۆنم زه‌وی له ده‌ورووبه‌ری سلێمانی كه 600 هه‌زار دۆلاری تێدهچێتوكۆمپانیایBLUE FOX ی كه‌نه‌دی جێبه‌جێی ده‌كات، سێیه‌میشیان بناری كۆسره‌ته كه ئێستا له ته‌واوبووندایه‌و گروپی كۆمپانیاكانی هاوبه‌ش جێبه‌جێی ده‌كات كه سه‌رجه‌مییان به بڕی 2 ملیۆن دۆلار‌و له‌سه‌ر رووبه‌ری 48 هه‌زار دۆنم زه‌وی ماسته‌ر پلانیان بۆ كراوه له پێناو كردنییان به ناوچه‌ی گه‌شتیاریی، كه هه‌ندێكیان بواری پسپۆڕیی كۆمپانیا بیانییهكاننو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، وه‌ك ئه‌سپسواری، یاری گۆڵف له چهقچهقو قه‌ره‌داغ، راكێشانی ته‌له‌فریك بۆ سهرگۆیژه، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌داغ كه بڕیار وایه له ماوه‌ی 25 تا 50 ساڵدا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ماسته‌ر پلانیی گه‌شتوگوزارییان بۆ كراوه جێبه‌جێبكرێن.
نیاز سه‌عید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماسته‌ر پلانی سلێمانیش ئه‌وه‌ی به هه‌نگاوێكی باشزانی كه زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كانن، وتی: «ده‌بێت نه‌هێڵین ناوه‌ندی شار تێكبدرێتو پێویسته وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و سوود له ده‌ورووبه‌رو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان وه‌ربگرین بۆ گه‌شتوگوزار».
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاولاَتییان خولیایه‌كی تایبه‌تیان بۆ گه‌شتوگوزار هه‌یه، به‌ڵام ئاستی رۆشنبیرییان له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا له ئاستێكی لاوازدایه، به‌تایبه‌ت له چۆنیه‌تی خاوێنڕاگرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان. نه‌ورۆز خه‌فاف، سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران، باسی له‌وه‌كرد كه ئاماده‌یه چه‌ندین خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌شتیاران دابینبكات له‌كاتێكدا حكومه‌ت هاوكاری بكات، ئه‌و كه له سه‌یرانگاكه‌ی خۆیدا بڕی 670 ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی داناوه بۆ پاكڕاگرتنی سه‌یرانگاكه‌ی، وتی: «خه‌ڵك رۆشنبیری گه‌شتیارییان كه‌مه‌و پاك نین له‌كاتی سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا».
پشت به‌ستنی ئابووری كوردستان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به كادری زانستیی‌و ئه‌كادیمی ده‌به‌ستێت له بهڕێوهبردنو پێَشكهشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆشكراوه‌و زۆرێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌پێی ستاندارد نین‌و هیچ مه‌رجێكی گه‌شتیارییان تێدا نییه.
د. ئازاد راگری كۆلێژی ته‌كنیكی سلێمانی باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته هه‌فتانه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه نیو سه‌عاتێك ته‌رخانبكرێت بۆ نمایشكردنی ناوچه‌و شوێنه گهشتیارییهكانو هه‌روه‌ها په‌یمانگای گه‌شتوگوزار كارا بكرێت‌و وانه‌ی پراكتیكییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كادری شاره‌زا له بواری گه‌شتوگوزارو به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان پێبگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پێویستی ده‌زانێت خوێندكاران له ناو میوانخانه‌ی فێركاریدا وانه بخوێنن كه پێویسته بۆیان دروستبكرێت هه‌روه‌ك چۆن نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا چه‌ندین كۆنفرانس‌و كۆبوونه‌وه سازكراوه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له كوردستاندا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌شێكه له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئه‌و كه‌رته‌و هانی سهرمایهگوزارییو وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا نادات، د. سیروان قادر، مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاریی كه سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی ده‌كات له دووكان وتی: “هه‌ر كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه گه‌شتوگوزار وه‌ك نه‌وت گرنگه، ئه‌و كاته كێشه‌كانی گه‌شتوگوزار چاره‌سه‌رده‌بن


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet barez bo am babta ron krdnwa ......ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه