❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان


#1 2010-08-22 08:18:20

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e0172740ef.jpg

له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ماوه‌ی‌ پێنج شه‌و و ڕۆژی‌ له‌ناو تاریكایی گۆڕدا و به‌ڕاكشاوی‌ له‌گه‌ڵ مردووه‌كانی‌ گۆڕستاندا به‌سه‌ر برد, حسینی‌ هاووڵاتی‌ میصری‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ژیان, ئه‌وه‌ش دوای‌ شكستی‌ پزیشكه‌كان له‌دیاریكردنی‌ حاڵه‌تی‌ بێهۆشیه‌كه‌ی‌, كه‌به‌مردوویان له‌قه‌ڵه‌م دابوو . حسینی‌ ته‌مه‌ن " 35 " ساڵه‌ بۆخۆی‌ چیرۆكی‌ مردنه‌كه‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ڕوونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ڕۆژێكیان له‌كاره‌كه‌ی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و دوای‌ خواردنی‌ نانی‌ ئێواره‌ به‌قوڵی‌ خه‌وی‌ لێكه‌وت و خه‌به‌ری‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌ و دوای‌ بردنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌وه‌ و پشكنینی, پزیشكه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ – أحمد ماهر – له‌قاهیره‌ بڕیاریان له‌سه‌رداوه‌ كه‌حسین به‌هۆی‌ ژه‌هراوی‌ بوونیه‌وه‌ مردووه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ .
حسین درێژه‌ی‌ ده‌داتێ‌ و ده‌ڵێ : له‌نه‌خۆشخانه‌ پزیشكه‌كان ویستبویان كه‌لاشه‌كه‌م هه‌ڵبدڕن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كیی مردنه‌كه‌م, به‌ڵام كه‌س و كاره‌كه‌م به‌و كاره‌ ڕازی‌ نه‌بوون و بردوویانمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و وه‌ك عاده‌تی‌ شۆردبویانم و كفنیان كردبووم و ئاماده‌ی‌ گۆڕستانیان كردبووم .
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌نوێژی‌ جه‌نازه‌یان له‌سه‌ر كردبووم و له‌ته‌نیشت گۆڕی‌ باوكمه‌وه‌ ته‌سلیمی خاكیان كردبووم و كه‌س و كاره‌كه‌شم بۆ ماوه‌ی‌ سێ شه‌و و ڕۆژ پرسه‌یان بۆ گێڕابووم, به‌ڵام ئیتـر دوای‌ ئه‌و سێ ڕۆژه‌ من به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه‌ و خۆمم له‌ناو تاریكایی و پارچه‌ په‌ڕۆیه‌كی‌ توند دا بینیه‌وه‌, كه‌هیچ توانایه‌كی‌ جوڵه‌و هه‌ستانه‌وه‌م نه‌بوو .
حسین به‌دڵێكی‌ تاساو و به‌چاوێكی‌ پڕ گریانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو و ووتی‌ : دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ئاگا هاتمه‌وه‌ ده‌ستم كرده‌ هاوار و ناڵه‌ و داوای‌ یارمه‌تی‌ و هاواری‌ به‌هاناوه‌ هاتنم بۆ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژی‌ به‌رده‌وام, به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك گوێی‌ له‌ده‌نگم ببوایه‌ له‌ترسا هه‌ڵده‌هات و ڕایده‌كرد نه‌ك به‌هانامه‌وه‌ بێت, تا ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌ڕۆژی‌ پێنجه‌می‌ ناو گۆڕه‌كه‌مدا گۆڕ هه‌ڵكه‌نه‌كه‌ گوێی‌ له‌ناڵه‌و هاوارم ببوو و هات به‌هانامه‌وه‌ و گۆڕه‌كه‌می‌ هه‌ڵدایه‌وه‌ و به‌تاساوی‌ و حه‌په‌ساویه‌وه‌ ده‌ریهێنامه‌ ده‌ره‌وه‌ .
شایانی‌ باسه‌ كه‌ڕاسته‌وخۆ و دوای‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی‌ له‌گۆڕه‌كه‌ی‌, حسین ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ تا چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بۆ بكرێت, به‌ڵام ئه‌و هه‌تا دوو مانگی‌ ته‌واو قسه‌ی‌ بۆ نه‌كراو تووشی جۆرێك له‌شۆك و شڵه‌ژان ببوو و نه‌یده‌زانی‌ چۆن باس له‌و به‌سه‌رهاته‌ی‌ خۆی‌ بكات, تا ئه‌وه‌بوو له‌وه‌ودوا وورده‌ وورده‌ هاته‌وه‌ سه‌ر خۆی‌ و حاڵی‌ وه‌ك جارانی‌ لێهاته‌وه‌ .
ئیسلام په‌یك / الاخبار الاسلامیه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-22 08:53:53

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

Re: پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان

ده‌ست خۆش به‌راستی سه‌یره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-22 08:57:17

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان

به‌ڕاستی مه‌وقیفێكی زۆرناخۆشه‌  به‌ڵام ئه و كه‌سه‌ خوای گه‌وره‌ هه ڵێكی تری پێبه‌خشی بۆئه‌وه‌ی خۆی پاك بكاته‌وه‌
به‌راستی ده‌بئ ئێمه‌ په‌ند له‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌ وه‌ربگرین
خودای گه‌وره‌ باڵاده‌سته‌ ده‌مانمرێنیو زیندوشمان ده‌كاته‌وه‌

ده‌ست خۆش هه ربژیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-22 13:33:28

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌تان هاوڕێی يان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » پـاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌پـێـنـج شـه‌و و ڕۆژی‌ له‌نـاو گـۆڕدا به‌سـه‌ر بـرد, گـه‌ڕایه‌وه‌ بـۆ ژیـان


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net