.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


ده‌نگۆى موسڵمان بوونى خێزانى گه‌وره كاهینى قیبتییهكانى وو‌ڵاتى میسر بۆته جێگه‌ى قسه‌له‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى ئه‌و ووڵاته.
(كامیلیا شه‌حاته) خێزانى گه‌وره كاهینى قیبتییهكانى میسر (ته‌داوس سه‌معان) بۆته جێگه‌ى قسه‌له‌سه‌ركردن و هاوڵاتیان به‌سه‌رسورمانه‌وه باسى ده‌كه‌ن.
موسڵمان بوونى ئه‌و ئافره‌ته له‌وكاته‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه كه‌ماوه‌ى چه‌ند رِۆژێك ئه‌و ئافره‌ته وونببوو دواتر ده‌ركه‌وته‌وه، كه‌گومان ده‌برا كه‌س و كاره‌كه‌ى لهرقى موسڵمان بوونه‌كه‌ى به‌ندیان كردبێت و دواى ئازاد كردنیشى هه‌ڵایه‌كى زۆر دروست بوو.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش ئه‌و ئافره‌ته له‌لایه‌ن حكومه‌تى میسره‌وه رفێندرابوو، تاوه‌كو له‌لایه‌ن كڵێسه‌ى قیبتییهكانهوه هه‌وڵى له‌گه‌ڵ بدرێت كه موسڵمان نه‌بێت، به‌ڵام دواى هه‌وڵ و ماندوبوونێكى زۆر‌و سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌و هه‌وڵه، به‌ناچارى ئافره‌ته‌كه گهرِێندرایهوه ماڵه‌كه‌ى خۆى.
له‌سه‌رێكى تره‌وه پێگه‌یه‌كى ئینته‌رنێتى بڵاویكردۆته‌وه، كه كامیلیا ماوه‌ى 18 مانگه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى موسڵمان بووه، به‌ڵام ماوه‌ى چوار مانگه موسڵمان بوونى خۆى ئاشكرا كردووه به‌تایبه‌ت لاى كه‌سه نزیكه‌كانى و مامۆستاكانى.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پاپا (شهنوده) رێگرى كردووه له‌ده‌ركه‌وتنى كامیلیا بۆ كاتێكى نادیار له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه رابیته‌ى پارێزه‌رانى دژى ئاشوبى مه‌زهه‌بگه‌رى رایانگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك ئازاده له‌هه‌ڵبژاردنى ئایینى خۆى.
ئ.ك
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
