.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جه‌بار فه‌رمان.. سه‌ركرده‌ی نه‌مر له ڕۆژی 28/6/1947 له گوندی بان میل-ی خانه‌قین كه ئێستا به‌شێكه له‌وشاره، له‌دایكبووه.
رۆژی 18/9/1954 چۆته قوتابخانه‌ی كارێز له گوندی كارێزی خانه‌قین‌و ده‌ستیكردووه به خوێندن‌و ساڵی 1960 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه.
له ساڵی 1967 خوێندنی ناوه‌ندی له شاری خانه‌قین ته‌واوكردووه، دواتر له په‌یمانگه‌ی مامۆستایان له شاری باقوبه وه‌رگیراوه‌و پاشان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واویكردووه.
له‌ماوه‌ی بوونی له په‌یمانگه خوێندكارێكی زیره‌ك بووه‌و له ده‌یان چالاكیی خوێندكاری‌دا به‌شداریكردووه.
دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه، له‌گوندی بوهرز-ی سه‌ر به پارێزگای دیاله بووه‌ته مامۆستا‌و دوای ساڵێك چووه‌ته به‌غداو له قوتابخانه‌ی سه‌وره له مه‌دینه سه‌وره‌ی به‌غدا بۆته مامۆستا.
ساڵی 1971 له زانكۆی موسته‌نسریه-ی به‌غدا له كۆلێژی فیزیا وه‌گیراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیكردووه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان كه دواتر بوو به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
دوای دووساڵ خوێندن‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان شۆڕشی كورد‌و حكومه‌تی به‌عس له‌ساڵی 1974 بووه به‌پێشمه‌رگه.
دوای نسكۆ له‌ساڵی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوشار درێژه‌ی به‌كاری حزبی‌و خه‌باتی نهێنی داوه.
هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌سته‌ی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن‌و زیندانی كراوه.
له‌ساڵی 1975 تا 1979 له زیندانه‌كانی ئه‌منی خاسه‌و فه‌زیلیه‌و ئه‌بوغرێب ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه دراوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا نموونه‌ی خۆڕاگریی بووه. له 17/4/1980 په‌یوه‌ندیكردووه به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك)ه‌وه.
سه‌ره‌تا بۆته رابه‌ر سیاسی له هه‌رێمی دوو، پاشان كراوه‌ته لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی چۆمان، دوای كۆنفرانسی دووی كۆمه‌ڵه بۆته لێپرسراوی رێكخراوی دووی كۆمه‌ڵه، دواتریش مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك.
كاك جه‌بار له ژیانی شاخ‌و پێشمه‌رگایه‌تیدا وێڕای كاری رێكخراوه‌یی‌و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كادیرێكی لێهاتووی رێكخستن، كادیرێكی به‌توانای سه‌ربازیی-یش بووه، به‌شداری ده‌یان‌و سه‌دان داستان‌و نه‌به‌ردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی‌و فه‌رمانده‌یی زۆر داستان‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بووه كه بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌به‌رامبه‌ردا دوژمن تووشی شكستی گه‌وره بووه.
ساڵی 1988 بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی 1990 له‌ولاتی سوریا به‌هه‌مان ناونیشان خه‌باتی كردووه.
ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال له راپه‌ڕیندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
له دووه‌م راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سلێمانی رۆڵی بنچینه‌یی گێڕاوه.
له ساڵی 1991 رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازی‌و بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش‌و هه‌روه‌ها كراوه‌ته سه‌رله‌شكری یه‌ك-ی (ی.ن.ك).
ساڵی 1992 كراوه‌ته لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ساڵی 1992 ناوه‌ندی رووناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێری دامه‌زراندووه.
له یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و له ساڵی 1995 كراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ، له هه‌مانساڵدا ئه‌ركی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پاشان وه‌زیری شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت-ی پێسپێردراوه.
ساڵی 1999 كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندووه‌و بۆته سه‌رۆكی یانه‌كه.
دوا پله‌شی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بووه.
به‌داخه‌وه، چه‌ندساڵێك به‌ر له‌كۆچی دواییكردنی، گرفتاری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌ئه‌رك‌و فه‌رمان‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی دابڕاو سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی جدی‌و به‌رده‌وامی (ی.ن.ك) بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌و گه‌یاندنی به‌چه‌ندین وڵات، به‌لام دواجار چاوه‌كانی لێكناو له‌ڕۆژی 9/8/2007 له سلێمانی ماڵئاوایی كرد‌و گه‌یشته كاروانی نه‌مرانی كورد‌و یه‌كێتی.
كوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dest xosh bet gyan her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زووووووووووووور سوباس بوئيوةش دةستى ئيوةش خوشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه