❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-23 12:07:35

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

هۆرمۆنه‌کان شێتانه کاری خۆیان ده‌که‌ن، هه‌ستی سێکسی ده‌ست به ورووژاندن ده‌کات، له‌ش گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا دێت - باشه له کوێ و چۆن هه‌رزه‌کاری ده‌ستپێده‌کات؟ ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ توێژه‌ران ماده‌یه‌کیان له ناو مێشكدا دۆزیوه‌ته‌وه، که ڕۆڵی ته‌واوه‌تی سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی هه‌رزه‌کاری ده‌بینن.

هه‌رزه‌کاری به به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی "Neurokinin B" ده‌ستپێده‌کات. ماده‌ی ناوبراویش سه‌ره‌تاییه‌ك به مێشك ده‌به‌خشێت، تا قۆناغی هه‌رزه‌کاری ده‌ستپێبکات.

"Neurokinin B" زنجیره‌یه‌ك له هۆرمۆن ئازاد ده‌کات، که پاشتر ده‌بنه هۆکاری گه‌شه‌کردنی کۆئه‌ندامی زاووزێ. توێژه‌رانی تورکی و به‌ریتانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Genetics"دا ده‌رئه‌نجامی ده‌ستکه‌وتنی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بڵاوکردۆته‌وه و تێیدا نووسیویانه، که زانیاری ده‌ستکه‌وت ده‌کرێت یاریده‌ده‌رێكی باش بێت، تا ده‌رمانێکی نوێ بۆ چاره‌سه‌کردنی تێکچوونی به‌پیتی یان جۆره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه پڕۆستات و مه‌مك دروست بکرێت. هه‌ردوو جۆری شێرپه‌نجه‌ش‌ به هۆرمۆنه‌وه په‌یوه‌ستن.

یه‌كێك له نیشانه‌ گرنگه‌کانی ده‌ستپێکردنی هه‌رزه‌کاری ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسه له ڕژێنه‌ری نخامییه‌وه. هۆرمۆنی سێکسیش کاریگه‌ری ده‌کات سه‌ر گون و هێلکه‌دانه‌کان و ده‌بێته هۆکاری گه‌شه‌کردنیان و پێگه‌یشتنیان. به‌م شێوازه‌ش مێینه ده‌چێته سه‌ر سووری مانگانه و گونی نێرینه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی سپێرم ده‌کات و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن ده‌رده‌هاویژرێت. ده‌مێکه پسپۆران ده‌زانن، که یه‌که‌مین ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسی له گروپێکی تایبه‌ت له خانه ده‌مارگیرییه‌کانه‌وه ده‌بێت. به‌ڵام چۆن خانه ده‌رمارگیرییه‌کان ڕیکده‌خرێن، تاکو ئێستا نه‌زانراوه.

"Kemal Topaloglu" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Cukurova" له "Adana" توانییان به یارمه‌تی چوار خێزانی تورکی له ڕاستی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هه‌رزه‌کاری بگه‌ن: منداڵانی ئه‌و چوار خێزانه به‌بێ چوونه قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه گه‌شیانکرد. پشکنینه جینییه‌کان ده‌ریانخست، که منداڵانی ئه‌و خێزانانه یان جینێکی لێپرسراویان به‌رامبه‌ر دروستکردنی "Neurokinin B" تێکچووه، یان ئه‌و جینه‌یانه تێکچووه، که شوێنی پێکه‌وه‌لکاندنی "Neurokinin B" دروست ده‌کات.

توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که "Neurokinin B" له‌ناو خانه‌کانی ده‌مارگیری ناسراو به "Hypothalamus" دروست ده‌بێت. له‌ناو ئه‌و خانانه‌ی، که ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسی له ڕژێنه‌ری نوخامییه‌کانه‌وه ده‌‌چێته ئه‌ستۆیانه‌وه. که‌واته "Neurokinin B" به‌رامبه‌ر پێگه‌یشتنی کۆئه‌ندامی زاووزێ لێپرسراوه

LaWan2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:17:52

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-28 08:12:30

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-28 11:51:13

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: هه‌رزه‌کاری له مێشکه‌وه ده‌ستپێده‌کات

dest xosh be gyane bo am babate jwana

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net