.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















فه‌زڵی بیرکردنه‌وه له مردن
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی که پشتی زاڵمان ده‌شکێنێت به مردن ، ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان ته‌نگده‌بێت به‌باسکردنی تا ئه‌وکاته‌ی واهی مردن دێت و له‌گۆڕی تاریان ده‌نێت ، لهکۆشکهکانهوه ده‌یانگوێزێته‌وه بۆ گۆڕه‌کان ، له‌سه‌ر سفره‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش به‌ره‌و لوتهژهنین به‌ناو تۆز و خۆڵی ناو گۆڕ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (سوره‌تی الأنبیاء ئایه‌تی <1>) خه‌ڵکیش له‌دنیادا سێ به‌شن :
یه‌که‌م \ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یان ڕوویانکردۆته دنیا و له‌سه‌ر که‌شیی خۆیان به‌رده‌وامن ، بێگومان بێ‌ئاگان له‌باسی مردن و هیچ بیری لێناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیریشیان ڕقیان هه‌ڵده‌ستێ و له‌بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه چونکه هه‌موو ئاخ و ئۆفێکیان بۆ دنیاکهیانه.
دووه‌م \ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له‌سه‌ره‌تای تهوبهدان و زۆر بیر له‌مردن ده‌که‌نه‌وه و دڵیان پڕده‌بێت له‌ترس و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ته‌واوکردنی ته‌وبه‌که‌یان ، حه‌ز به مردن ناکه‌ن پێشئه‌وه‌ی تێشویهکی زۆر بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره حه‌تمییه کۆبکه‌نه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : " هه‌رکه‌سێک حه‌زی له‌دیداری خوابێت خوایش حه‌ز له‌دیداری ئه‌و ده‌کات ، هه‌رکه‌سیش ڕقی له‌دیداری خوابێت ، خوایش ڕقی له‌دیداری ئه‌و ده‌بێت " خه‌تتابی ده‌ڵێت : " حه‌زکردن له‌دیداری خوا ئه‌وه‌یه که به‌نده قیامه‌ت به گرنگتر بگرێت له‌دنیا وه حه‌زناکات له‌دنیادا زۆر بمێنێته‌وه به‌ڵکو خۆی ئاماده داکات بۆ جێهێشتنی "
سێیه‌م \ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌به‌رده‌وام مردنیان له‌بیره چونکه مردن ژوانی دیداری خۆشه‌ویسته ، بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : " أکثروا ذکر هادم اللذات" أخرجه النسائی وإبن حبان و أحمد وسنده حسن . واته : مردن ئابڕوی دونیای بردووه هه‌رکه‌سێ دڵی وابه‌سته‌ی یادی مردن بێت ، دنیای له‌پێشچاو بچوکدهبێیتهوه و ژیانی دنیا به بێ‌نرخ سه‌یر ده‌کات" کۆسپی ڕێگه‌ی مردنیش به‌به‌رده‌وامی بریتیه له‌هیواو ئاواته‌کان ئه‌ویش دوو هۆکاری هه‌یه : خوشه‌ویستی دونیا و نه‌فامێتی.
ئا\ شازاده شه‌نێ ... سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی کوردژین
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh xwa padashtat be xer padatawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوڕئ بابه‌تێكی به‌سووده هه ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه