.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








ئیتالۆ کالڤینۆ
ئیتالۆ کالڤینۆ یه‌کێ له نوێخوازترین نوسه‌رانی ئه‌مڕۆیه . ئیتالۆ کالڤینۆ ساڵی (1923) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئیطاڵی له کوبا له دایک بووه . دایکی و باوکی هه‌ردوکیان دانشتمهندبوون و ساڵی (1925) گه‌ڕانه‌وه ئیطاڵیا هه‌ردوکیان پسپۆڕی خاکناسی و زانستی سروشتی بوون له‌گه‌ڵ گوڕ و تینێکی سیاسی کوڕه‌که‌یان گه‌وره‌کردو پێیانگهیاند .
له‌شه‌ڕی جیهانی دوه‌مدا کالڤینۆ خوێندنی زانستگای تۆرینی به ناته‌واوی جێهێشت و چووه ڕیزی چه‌کدارانی دژی حکومه‌تی نازی .
یه‌که‌م به‌رهه‌می به ناوی (ڕێگه‌ی هێلانه‌ی چۆله‌که‌کان) ساڵی (1947)بڵاوکرایه‌وه . که ڕاڤه‌ی راسته‌قیه‌ی بڕێک له ئه‌زمونه‌کانی خۆی بووه هه‌ر ئه‌و ساڵه پایاننامهیهکی سه‌باره‌ت به ژوزێف کێنراد نوسی له رشته‌ی ئه‌ده‌بیدا خوێندنی باڵای ته‌واوکرد جگه له چیڕۆک نوسین له بواری سیاسی دا چالاک بووه . به‌رده‌وام وتاری بۆ گۆڤاری کۆمۆنیستی (لۆنیتا) ده‌نوسی . ساڵی (1957) له‌و حیزبه جیا بۆوه .
بوه ئه‌ندامی بلاڤۆکی Einaudi press هونه‌ری ئه‌و چیڕۆک نوسین بوو دوای یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڕاسته‌قینه‌دا ڕوی کرده خه‌یاڵ . یان شێوه‌یه‌ک تێکه‌ڵاوی بێ وێنه له ڕاسته‌قینه‌دا بوه کالڤینۆ ساڵی (1952) چیڕۆکی درێژی مێروله‌ی ئه‌رژه‌نتینی بڵاوکرده‌وه (گوروداڵ) نوسه‌ری ئه‌مه‌ریکایی به شاکارێکی په‌خشانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ناوبرد گوتی :خوێنه‌ر له ترسان وه پێکه‌نین ده‌خا .شاکارێکی تری ئه‌و چیڕۆکێکه به‌ناوی (دوکه‌ڵ مژ ) که ساڵی (1958) به ئینگلیزی وه‌رگێڕدرایه‌وه جگه له داهێنه‌ریه‌تی پڕشنگداری کالڤینۆ زانیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش نیشانده‌دا : کاتێ که زۆربه‌ی ئیطاڵیهکان مۆجزه‌ی ئابوری ئیطاڵیایان کردبوو به جه‌ژن
کالڤینۆ زیانه‌کانی ئه‌و پێشهسازیهی به بۆنه‌ی پیس کردنی هه‌واوه دا به‌گوێیاندا . گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و له ده‌یه‌ی په‌نجادا سێ لکه‌یه‌کی حیمای گاڵته‌جاڕی بوو به‌ناوی (وێکنتی دووله‌ت) ساڵی (1952) و (بارانی دارین) ساڵێ (1957) و (شاسواری پیرار) ساڵی (1959) .
به‌رگی یه‌که‌می (چیڕۆکه‌کانی ئیتاڵی) ساڵی (1956) بڵاوبۆوه و (تی سفر) ساڵی (1967) به‌گی دواییشی واته (شاری نادیار) ساڵی (1972) بڵاوکرایه‌وه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستت خؤش شوان كيان بابةتةكةت جوانة
له‌سه‌ر هێڵ نییه


سوپاس کاک بیوتفول گیان سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خؤش بيت كاك شوان
سوباس بؤ ناساندني ئه م كه وره نووسه ره بيمان
*~..PaRy..~*

له‌سه‌ر هێڵ نییه


سوپاستده‌که‌م په‌ری خان هیوادارم سودی لێببینن
له‌سه‌ر هێڵ نییه