❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-30 12:20:58

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsXPFirefox

له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره

له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌1

په‌ندی پێشیان هه‌مووی ته‌واوه‌
هه‌رپه‌نده‌ و له‌جێی خۆی دانراوه‌
شتێ ڕوویدابێ زه‌مانی پێشوو
یه‌كسه‌ر به‌دوایدا په‌ندێ وتراوه‌

*******   *******
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌2

وتراوه‌ ئه‌گه‌ر تۆ نابی به‌گوڵ
به‌دڕكیش مه‌به‌ و ئازار مه‌ده‌ دڵ
هه‌ر به‌ چاكه‌یه‌ گره‌و ئه‌به‌یتۆ
كاری ناڕه‌وا هیچ ناكا حاصڵ


***************
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌3

ئه‌گه‌ر له‌ دنیا نه‌بی پیاو خراو
گورگ و مه‌ڕ به‌جووت ئه‌یخوارده‌وه‌ ئاو
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ تاریكی ئه‌وێ
بۆیه‌ كه‌س به‌ڕۆژ نایبینێ به‌چاو


**********       ******
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌4

وتیان به‌یه‌كێ كام جێیه‌ خۆشه‌
وتی:ئه‌و جێیه‌ی كه‌ دڵ لێی خۆشه‌
نان و ئاو بخۆ كه‌ دڵت خۆشبێت
ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خۆشترین نۆشه


**********         *****
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌5

ئاوێ كه‌ ڕژا كۆ نابێته‌وه‌
دڵێ كه‌ شكا چاك نابێته‌وه‌
ئه‌و كه‌سه‌ی تۆوی دڕك بچێنێ
دڵنیابێ گوڵ نادورێته‌وه


**********      ********
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌6

ئاگر به‌ ئاگر ناكوژێته‌وه‌
به‌فر به‌ باران ئه‌توێته‌وه‌
كاتێ شه‌ڕت كرد ئاگات له‌ خۆت بێ
به‌شی ئاشتی تیا بهێڵه‌ره‌وه


**********     *********
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌7

ئه‌وه‌ی له‌ مشك بێ جه‌واڵ ئه‌دڕێ
قسه‌ی ناشرین وه‌ك تیر ئه‌ت بڕێ
به‌ڵام جێگای تیر چاك ئه‌بێته‌وه‌
هه‌رگیز قسه‌ی به‌د به‌ هیچ ناسڕێ


*********       ******
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌8

‌ئه‌گه‌ر سه‌گ هار بوو كورته‌ ته‌مه‌نی
ئیتر ده‌رئه‌چێ ڕۆحی بۆ گه‌نی
له‌ دیوانی (خوا)یش شه‌رمه‌زار ئه‌بێ
لێی ده‌بنه‌ شاهید جه‌سته‌ و به‌ده‌نی


***********         *******
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌9

ئه‌گه‌ر برسیت بوو پێ خۆرت ناوێ
ئه‌گه‌ر خه‌وت هات سه‌رینت ناوێ
مه‌خۆ و مه‌خه‌وه‌ به‌بێ ئاره‌زوو
زۆر خۆر و ته‌ممه‌ڵ كه‌س خۆشی ناوێ

***********         ********
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌10

ئه‌گه‌ر هات و مار باڵی ببوایه‌
ئه‌بوا ئاده‌می چی بكردایه‌
خودا قه‌ت ئیشی نابه‌جێ ناكا
علیم و حكیم زاتی الله یه



************        *********
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌11

ئه‌گه‌ر خوا غه‌زه‌ب له‌ مێروو بگرێ
ده‌رییه‌كا له‌ كون باڵی پێ ئه‌گرێ
یان ئه‌ڵێن بزن نانی شوان بخوا
به‌سه‌ریا ناڕوا عیلاجی ئه‌كرێ


*************       *********
له‌ په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره‌12

كاتێ كه‌ڵك و كار ئه‌كان كا به‌یار
دێته‌ پێشه‌وه‌ ته‌نها به‌سه‌ر زار
له‌ژێریشه‌وه‌ وه‌ك مار ئه‌تگه‌زێ
جوانیان وتووه‌ شه‌رعی مار به‌دار


سه‌رچاوه‌
مه‌کۆی بۆجوانێکی بێ وه‌فا

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net