.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















وڕێنه (( به‌شی حه‌وته‌م ))
• له جه‌ژنی قوربانی پاردا خوا به‌خێری بگێڕێت ، ته‌نا دراوسێکانی ئێمه شه‌ش جوانه‌گایان کرد به‌خێر ، هه‌رچه‌نده گۆشتی خێرمان نه‌بینی ، ئه‌ڵێن گوایه بۆ خزم و که‌سی خۆیان ناردبوو تا بزانن خێریان کردوه . •خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک کۆبوونه‌وه‌و چونه خزمه‌ت مه‌لای مزگهوتهکهمـــان تا نوێژه به‌بارانه‌یان بۆ بکات ، مامۆســــتا فه‌رمووی سه‌ری ساڵ وه‌رنه‌وه چونکه له ئه‌نته‌رنێت هه‌واڵم وه‌رگرت که تا سه‌ری ساڵ باران نابارێت !!!!
• له هاوڕێکه‌م پرسی وتم باپیره‌ت بۆ دیار نیه ؟ وتی خه‌ریکی چاته زۆر مه‌شغووڵه !! ، دڵم خۆش بوو وتم پشت به‌خوا له‌م وتێله جێم ئه‌بێته‌وه ، کاتێ له‌ده‌رگام دا ژنێک هاته ده‌ره‌وه ، وتی ئه‌مه ماڵی شێخه ، وتێل نیه !! • به‌ڕێوه‌ه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌که‌مان پار هات و به‌ڵێنی پێ داین که کۆمپیوته‌رێکمان بۆ بکڕێ ، ئه‌مساڵ هاته‌وه‌و سووربوو له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی ، بۆیه به‌ڵێنی دووپات کرده‌وه‌و ئێمه‌ش کردمان به چه‌پڵه‌ڕێزان ! ! ، • پۆلیسێکی پاسه‌وانی سه‌ده‌که شه‌و به‌دزیه‌وه ڕاوی ماسی کردبوو ، بۆسبه‌ی پێیان زانی و هه‌مو ماسیه‌کانیان گرت و پۆلیسهکهشیان به‌ره‌ڵا کرد ، چونکه دادگا بۆی ده‌رکه‌وت که خه‌تای پۆلیسه‌که نه‌بووه ، به‌ڵکوو خه‌تای ماسیه‌کان بووه له‌جێگای قه‌ده‌غه نووستبوون .
• بۆ سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ قهمسهڵهیهکم کڕی ، له‌نوێژی جومعه‌ی ڕابووردوو لێیان دزیم !!.
• ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا وه‌ک گۆرانیبێژێکی لێهاتوو به‌شداری ئه‌کرد له ئاهه‌نگه‌کاندا ، به‌تایبه‌تی ئاهه‌نگه‌کانی بووک و زاوا ، ماوه‌یه‌ک ئه‌و هاوڕێیه‌م دیار نه‌ما ، دراوسێکه‌مان کۆچی دوایی کرد و منیش چوم بۆ مزگه‌وت بۆ خوێندنی فاتیحا ، بینیم هاوڕێکه‌م قورئانی ئه‌خوێند ، چومه لایه‌وه و پێم وت ئه‌وه تۆ خه‌ریکی چیت ؟؟ وتی لێم گه‌ڕێ کاسبی ئێستام زۆر باشتره ، جاران ته‌نها ڕۆژانی پێنج شه‌ممه ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌بوو ئێستا خوا نه‌یبڕێ هه‌موو ڕۆژێ دوو سێ که‌س ئه‌مرێ و پاره‌که‌شی زۆر باشتره . هیچ له‌سه‌ر من ڕانه‌وه‌ستا دوو قسه‌ی تری بۆ بکه‌م یه‌کسه‌ر وتی (( اعوذ بالله من الشیطان الرجيم )) .
• له‌م ڕؤژانه‌دا یه‌کێک له مه‌سئووله خواپێداوه‌کانی وڵاته‌که‌م ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێمه به‌جێ هێشت ، له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنا ئاشکرا کرا گوایه تاپڕی له‌ده‌ست ده‌رچوه و خۆی کوشتوه ، ئاخۆ ئه‌و مه‌سئووله داماوه ئه‌بێ خه‌ریکی چی بووبێ وا تاپڕی له‌ده‌ست ده‌رچوه !!؟؟؟؟؟ (( تکایه ڕاو قه‌ده‌غه‌یه له کوردستان )) .
• ناونیشانی هاوڕێیه‌کم بۆ باس کرد که بچێ بۆ لای و کاره‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ بکات ، وتم ماڵیان له گرده‌که‌ی سه‌رچناره ، نه‌یهێشت قسه‌که‌م ته‌واو بکه‌م وتی وازی لێ بێنه بابه گیان ناچم ، وتم بۆ ؟ وتی باسی گرده‌که مه‌که با نانه‌که‌شمان نه‌بڕن .
• به پێی دوایین ئاماره‌کانی ئیسرائیل 13% ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته خۆبه‌خشن و هیچ مووچه‌یه‌ک له حکومه‌ت وه‌رناگرن ، واته بێ به‌رامبه‌ر کار ئه‌که‌ن بۆ خزمه‌تی وڵاته‌که‌یان ، ئینجا زانیم کوردستانی ئێمه‌ش له سایه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌ک ئه‌وان پێشکه‌وتووین چونکه به پێی دوایین ئامار له کوردستاندا ده‌رکه‌وت که 13% ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان دوو مووچه‌یان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک بکه‌ن !! .
• خوێندکارێک به پله‌ی یه‌که‌م ده‌رچوو ، منیش وه‌ک په‌یامنێرێک ویستم چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌م ، یه‌که‌م پرسیارم لێکرد و وتم به‌ڕای تۆ ئاستی پرسیاره‌کانی ئه‌مساڵ چۆن بوو ؟؟ له وه‌ڵامدا وتی : بڕوا بکه نازانم چونکه به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانم نه‌کردوه !!! .
(( ئایا ئه‌زانی ئه‌م کوردستانه ئاوه‌که‌ی حه‌کیمه !!؟؟ ))
*****************************************
وڕێنه (( به‌شی هه‌شته‌م ))
له دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا بڕیاردرا شان به‌شانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی تازه دروست بکرێ به ناوی ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌برستان ) ، ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌م پۆلیسانه ئێشک گرتن و پاسه‌وانی کردنی گۆڕی مه‌سئوله‌کانی وڵاته داماوه‌که‌ی کوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر ، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره کێشان ، بڕیار وایه به‌م زوانه پڕۆژه یاسایه‌کی تازه‌ش بخاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی ته‌پڵه‌کی جگه‌ره له بازاڕه‌کانی کوردستاندا . یه‌کێک له ته‌پڵه‌ک فرۆشه‌کانی ناو بازاڕ که ئێستا ( ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه ) وتی :
له پێناوی دابین کردنی کار بۆ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به دامه‌زراندنی چه‌ند خوێندکارێکی ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له دام و ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم . وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌رز نرخاند و وتی :
به بۆنه‌ی بۆردومان کردنی سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و شه‌هید بوونی کچێکی تهنمهن 17 ساڵی یه‌کێک له دێهاته‌کانی سه‌ر سنوور ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به به‌خشینی ( $40000 ) واته ته‌نها ( 4 ) ده‌فته‌ر به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستان بۆ کڕینی سه‌یاره بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانیان . دوای ئه‌م بڕیاره یه‌کێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسیۆنی ڕه‌ش وتی :
سه‌رۆکه‌کانی کورد سه‌ردانی وڵاته‌کانی دراوسێیان کرد بۆ تاو توێ کردنی مه‌سه‌له‌ی بۆردومان کردنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، دوای گفت و گۆیه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه .
1_ مۆرکردنی به‌ڵێن نامه‌یه‌کی بازرگانی له نێوان وڵاتانی دراوسێ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پێناوی
بوژانه‌وه‌ی که‌رتی بازرگانی تایبه‌تی سه‌ر به حیزبه‌کانی کوردستان .
2_ زیاد کردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕه‌ش و سپی و ڕه‌نگاوڕه‌نگ له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ .
3_ بڕینی نان و ئاو و کاره‌با و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی دێهاته سنوریه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵ بکرێن و دووربن له
تۆپ بارانی ڕه‌وای حکومه‌ته دراوسێکانی کوردستان .
4_ نوسینی چه‌ند تابلۆیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر سنوره‌کان و لێیان بنوسرێ :
( حق الجار علی الجار )
یه‌کێک له‌و لێپرسراوانه‌ی له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شدار بۆ په‌یامنێری کوردژین دوا و وتی :
له ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره له سنوری شارۆچکه‌ی دوکان ، تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه زۆر به په‌له دوای کۆتایی هاتنی ئاگره‌که گه‌یشتنه سه‌ر ڕواداوهکه و خۆشبه‌ختانه تا گه‌یشتنی ئه‌وان ئاگره‌که ته‌واو بوو و سه‌جه‌م دارستان و پوشی ناوچه‌که سووتا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش بڕیاریدا به پاداشت کردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه .
*******************************************
وڕێنه (( به‌شی نۆیه‌م ))
سه‌ره‌تا هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبێت و ئیشه‌ڵڵا ببێته مایه‌ی خێر و قازانج و خۆشی و به‌ره‌که‌ت ، دڵنیاشم هه‌ر وائه‌بێ چونکه سه‌ره‌تاکانی ئه‌م مانگه پیرۆزه ک هێشتا چه‌ند ڕۆژێکی ماوه ئاشکرا دیاره ، به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه سه‌رجه‌م دوکانداره مسوڵمانه ئازیزه‌کانی کوردستان نرخی سه‌رجه‌م که‌لو په‌ل و کاڵاو گۆشت و سه‌وزه‌و میوه‌یان به‌رکرده‌وه تا ڕاده‌یه‌کی باش بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه‌ی سه‌رشانیان ، ئه‌م کاره له‌وانه‌یه خه‌ڵک به جۆرێکی خراپ لێکی بده‌نه‌وه به‌ڵام له ڕاستیا ئه‌گه‌ر بیری لێ بکه‌یته‌وه وانیه‌و ئه‌رکێکی زۆر پیرۆزه چونکه مسوڵمانان به تایبه‌تی هه‌ژاره‌کان ناچار ئه‌که‌ن که له کڕینی که‌ل و پهلیشدا به‌ڕۆژوو بن و زیاده مه‌سره‌فی نه‌که‌ن ، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه یه‌کێک له مه‌لاکانی کوردستان ڕایگه‌یاند که گوایا مامۆستایه‌کی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌شداری به‌رنامه‌ی ملیۆنێری کردوه له که‌ناڵ چااااااااار و بڕی ( 9 ) ملیۆن دیناری بردۆته‌وه ، به‌رنامه‌که‌ش پێش دوو مانگ تۆمارکراوه به‌ڵام بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه چونکه تا ئێستا ئه‌و مامۆستایه پاره‌که‌ی وه‌رنه‌گرتوه و به‌رده‌وام سه‌ردانی که‌ناڵ چاااااار ئه‌کات و به‌ڵام ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن بچێته ژوره‌وه و هیچ وه‌ڵامێکیشی ناده‌نه‌وه ، ئه‌ڤین خانی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌ش ڕایگه‌یاند که گوایا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌یه و نوسراویان به‌رزکردۆته‌وه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ، به‌ڵام وته‌بێژی ڕه‌سمی په‌رله‌مانی کوردستان بێ ئاگایی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه ڕاگه‌یاند و وتی :
ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه‌ی که هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کرێ نه‌وتی ڕه‌ش نیه‌و وه‌ک به‌فری سپی وایه ، به‌ڵام له ناو تهنکهرهکاندا خۆی ڕه‌ش ئه‌نوێنێت ، که‌چی یه‌کێک له سایه‌ق ته‌نکه‌ره‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه و زۆر ڕاشکاوانه وتی : دراوسێکه‌مان که ته‌نها تا پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی خوێندبوو ئه‌مساڵ به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی کرد ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی بیرکاری و فیزیا بکات ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له هه‌موو دهرسهکانا به نمره‌یه‌کی باش ده‌رچوو ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه ناوبراو ئێستا 9 ساڵه کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و به بڕوانامه‌ی په‌یمانگا دامه‌زراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆچکه‌ی دوکان ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش له لێدوانێکی ته‌له‌فیزۆنیدا بۆ که‌ناڵی کوردژینی ئه‌رز و ئاسمانی ڕایگه‌یاند :
ئێمه به‌رپرسیار نین له که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاگره له کوردستاندا ، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێ خۆیان ئاگاداری خۆیان و باخ و کێڵگه‌کانیان بن ، ئه‌بێ خۆیان بوتڵی حه‌ریقی سه‌یاره بکڕن و لای خۆیان داینێن بۆ کاتی ته‌نگانه ، هه‌روه‌ها وتیشی : ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر به‌ته‌مای ئاگرکوژێنه‌وه بن که‌شکیان فهریکهو یه‌ک بسته زه‌وی نایبینن بکوژێته‌وه ، یه‌کێک له شوفێره‌کانی ئاگهکوژێنهوهش وتی :
سه‌یاره‌یه‌کی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان که زۆر کۆن بوو بردیان بۆ فرۆشتن ، به‌ڵام له پێشانگاکان ته‌نها بڕی 4500 دۆلاری زیاتر نه‌کرد ، بۆیه نهیانفرۆشت و بڕیاردرا ( صیانه‌ی بکه‌نه‌وه ) ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نها بڕی 7000 دۆلاری بۆ ده‌رچوو ، دوای سێ مانگ سه‌یاره‌که چاک کرایه‌وه و ته‌سلیم به ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان کرایه‌وه ، به‌ڵام به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه دوای ته‌نها 4 ڕۆژ بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌کارکه‌وت و له گه‌نجینه‌ی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان نێژرا . هه‌تا توشی کێشه‌یه‌کیش نه‌بوین با جێتان بهێڵم و به خواتان ئه‌سپێرم .
*****************************************
وڕێنە بەشی (( ١٠ ))
حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە ئەنجامدا شەپۆلێکی بەفر و باران بارین سەرتاپای وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە ، بەو بۆنەیەوە مامۆستای ناوبراو کارتێکی ئاسیای کڕی لە دوکانی قەسابەکەی نزیک ماڵی خۆیان و کردی بە دیاری بۆ کوڕە تاقانەکەی !! هاوکات لەگەڵ ئەم دەنگ و باسەدا و بە بۆنەی دەست پێکردنی ساڵی تازەی خوێندن ، پەیمانگای دوکان دوای تێپەڕبوونی ( ٣ ) مانگ بەسەر خوێندندا ئاهەنگی یەکترناسینی ساز کرد بۆ خوێندکارانی پەیمانگا ، لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا مامۆستایەکی پەیمانگاکە وتی :
حکومەتی هەرێمی وەزیرستان تا ئێستا نزیکەی ( ٥٠٠ ) لێپرسراوی حیزب و حکومەتی خانەنشین کردوە بە پلەی وەزیر و واچاوەڕوان ئەکرێ لە چەند ساڵی داهاتوودا هەزاران بەرپرسی تریش خانەنشین بکرێن بە هەمان پلەی وەزیر ، بۆیە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەیەکی توند و تۆڵە بۆ ئاودیو کردنی زیاتری نەوت بۆ دەرەوەی وڵات چونکە کار وابڕوات بودجەی حکومەتی هەرێم تەنها بەشی وەزیرە خانە نشینەکان ئەکات !!!
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی کوردژینی ئاسمانی‌دا لەگەڵ یەکێک لە وەزیرە خانەنشین کراوەکاندا ، ئەو وەزیرە بەڕێزە وتی : دوای خانەنشین کردنم گەڕامەوە بۆ دەرەوەی وڵات و خۆشبەختانە جێگاکەم نەگیرابوو لە چێشتخانەکەدا و ئێستا لە سەر کارەکەی خۆم بەردەوامم کە قاپ شۆرینە لە چێشتخانە .
لە سەردانێکی ڕەسمی پەیامنێری کوردژین بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی دوکان کە بە گەڕەکی ( فەوجەکە ) ناسراوە وتی :
لەو گەڕەکەدا تەنها عەقید و مانگا بەدی ئەکرێ !! خەڵکانی ئەو گەڕەکە هەممویان کارمەندی پۆلیسن بە پلەی ڕائید و عەقید و لیوا ..... لەبەرئەوەی خەڵکی دێهاتەکانی سنوری ناوچەکەن سەربەرزانە وازیان لە کارەکانی خۆیان نەهێناوە و بەردەوامن لە بەخێو کردنی مانگا و مەڕوماڵات . هەر بۆیە بەیانیان بە کۆڵێک نەجمەی سەرشانەوە مانگاکانیان پێش خۆیان ئەدەن و بەرەو لەوەڕگەکانیان ئەبەن و دوایی ئەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان .
ئاگاداریەک بۆ سەرجەم هاووڵاتیان :
بۆ هەر کارێک ڕێت بکەوێتە یەکێک لە فەرمانگەکان پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێ بێت :
( فۆرمی برنج و شلە ) ، ( کۆپی پێناسەی باری شارستانی ) ، ( کۆپی ڕەگەزنامەی عیراقی ) ، ( ٥ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بێ چوارچێوە ) ، تکایە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکەن ئەم بەڵگەنامانە پێش مردنتان ئامادە بکەن و وەسیەت بکەن لە ناو کفنەکانتانا دایان بنێن ، چونکە کار وابڕوا لەناو گۆڕیش داوامان لێ ئەکەن !!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش کاکه هێمن گیان هه‌ربژیت ، هاهاهاهاها
به هیوای به‌رده‌وامی گیانه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ستت خۆشبێت كاكه گیان ، به‌رده‌وامبه له‌دانانی له‌م جۆره بابه‌تانه ......... بژیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر ســـپاس کاک رێکان بۆ به‌ژداری کردنت له‌م بـــابهته و ڕێز و هیوا و ده‌ســـت خۆشـــیم بـــهکاک سیروان بگه‌ینێت که تیلی کرد بۆ خـــاڵه هێــمن ده‌ربـــاره‌ی ئه‌و بـــاته شـــهکرێک بشـــکێنن هاهاهاهاها
خــــاله هه‌ر ئه‌توو هه‌ر ئه‌توو هاهاهاها ده‌ستت خۆش به‌خێر بێته‌وه ، هاهاها
به‌ده‌ر لهگـــاڵته و قسه‌ی خۆش بـــابهتهکت مـــایه‌ی لێڕامــــانی دوروو درێــــژه ئاخ .... باوابێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس برای ئازیزم کاک ڕێکان گیان ، چاوی ئێمه‌یت گیان .
سوپاس کاک خه‌ڵات گیان ئه‌زیزم هه‌ر بژیت .
کاکه شاد گیان دڵ و ڕوحی کاکه گیان چاوت ماچ ئه‌که‌م گیان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ره‌نگه پێکه‌نینمان وه‌ک هه‌موو کاتێک له‌م وڵاته ته‌نها رواڵه‌ت بێت له کاتێکدا راستیه‌کانی ئه‌م بابه‌ته دڵته‌زێنن، وروژاندنی بابه‌تێکی له‌م جۆره هه‌زاران روداوی شاراوه‌ت ئه‌هێنێته بیر دوا جاریش کۆمه‌ڵێ پرسیاری بێ وه‌ڵام دروست ئه‌بێت!
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هێمن گیان بابه‌تێکه نمونه‌ی بابه‌ته جوانه‌کانه جه‌ند جارێک خوێندومه‌ته‌وه و هه‌موو جارێک زیاتر سه‌رنجی راکێشاوم..
هیوای خۆشی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم ئاغا گیان به‌خته‌وه‌ربیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس هاوڕێی هه‌میشه ئازیز Frishtai Jwani ، سوپاس بۆ وته جوانه‌کانت ، هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه




والله دةست خوش زور جوانة


له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەست خۆش بەهێزن.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دووباره دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك هيمن
بةراستى لةلاى من ئةمه جوانترين بابةتى كوردزينه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hulya نووسی:
دووباره دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك هيمن
بةراستى لةلاى من ئةمه جوانترين بابةتى كوردزينه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





وةلاهي زور بةقوةتة
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستی ئێوەش خۆش ئازیزان و خۆشەویستانم ..... سوپاس بۆ پەیامەکانتان .... سەربەرز و سەرفرازبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خوش كاك هيمن
له‌سه‌ر هێڵ نییه