❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاری‌ ساردبوونه‌وه‌ی‌ پیاو له‌ژن چییه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-05 16:09:35

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

هۆكاری‌ ساردبوونه‌وه‌ی‌ پیاو له‌ژن چییه‌؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a60dd375b5.jpg

ئایا چ هۆكارێك هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ ساردبوونه‌وه‌ی‌ پیاو له‌ژن؟ بۆچی‌ ژن كارێك ده‌كات خۆی‌ له‌به‌رچاوی‌ پیاو ده‌خات؟
ئه‌مانه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و هۆكارانه‌ن:

*زۆربه‌ی‌ جار خۆمان پێناگیرێت ئه‌وه‌ی‌ بێت به‌ده‌ماندا ده‌یڵێین، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێكجار هه‌ر نه‌یه‌ت به‌خه‌یاڵماندا كه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ شكاندنی‌ ئه‌و پیاوه‌، به‌ڵكو زۆربه‌ی‌ جار هه‌ر به‌ئاره‌زوو ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌كۆتایدا ده‌توانین سه‌ركه‌وتووبین له‌تووڕه‌كردنی‌ ئه‌و پیاوه‌، ئه‌و خاڵانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بیت هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌گونجێت، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌مێك به‌خۆمان‌و ڕه‌فتاڕه‌كانماندا بچینه‌وه‌‌و نه‌بین به‌كابووسی‌ پیاوان.

* ڕووخساری‌ ده‌ره‌وه‌:

له‌سه‌ره‌تادا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین پیاوان زیاتر له‌تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌سێتی له‌ڕووخساری‌ ژنه‌كانیان سارد ده‌بنه‌وه‌، واته‌ پێویسته‌ ژنان زیاتر گرنگی‌ به‌خۆیان بده‌ن.

1- موو، نابیت به‌هیچ شیوه‌یه‌ك موو به‌سمێڵه‌وه‌ یان ئه‌و شوینانه‌وه‌ بێت كه‌ مووی‌ لێدێت‌و پیویسته‌ لا ببرێن، چونكه‌ پیاو زۆر هه‌ستیاره‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌.

2- پێده‌چێت ژن هه‌موو كات پێڵاوی‌ پاژنه‌ به‌رز له‌پێ‌ نه‌كات، به‌ڵام پێوسته‌ پیڵاوه‌كانی پاك بێت، ئه‌گه‌ر پیڵاو یاخود پابووجی‌ كراوه‌ له‌پێ‌ بكات، پێوسته‌ نینۆكی‌ پێیه‌كانی پاك‌و بۆیه‌كراو بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زانی ناتوانێت به‌پیڵاوی‌ پاژنه‌ به‌رز ڕێ بكات، گرنگ نییه‌ له‌پێی‌ بكات.

3-  پێویسته‌ هه‌موو كات به‌ڕێكی‌ دابنیشێت.

4- ئه‌گه‌ر پۆشاكێكی‌ كراوه‌و كورتی له‌به‌ر كرد، ده‌بێت بزانێت چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆشاكه‌دا ده‌كات، نه‌وه‌ك دوای‌ له‌به‌ركردنی‌ هه‌ر خه‌ریكی‌ بێت‌و ڕایكێشیته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌به‌رده‌وامی‌ جلوبه‌رگی پاك‌و پووخت بێت.

5- ژن ده‌بێت هه‌وڵبدات به‌رده‌وام شێوه‌ی‌ قژی جوان‌و ڕێك بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووخساری‌ خۆیدا بگونجێت‌و بۆنی خۆشبێت.

* ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی‌ كه‌ پیاو تووڕه‌ ده‌كه‌ن:

1- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كچێكی‌ هاوڕێتدا یه‌كتان گرت هه‌وڵبده‌ بێ‌ چرپه‌چرپ‌و له‌بن گوێی‌ یه‌كتردا قسه‌بكه‌ن.

2-  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌هه‌ست‌و سۆز‌و كه‌سێتی پیاوان قسه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پیاوان زۆر ڕقیان له‌و ڕه‌فتاره‌ ده‌بێته‌وه‌.

3- ئه‌گه‌ر (1000) هه‌زار ساڵیش شۆفێربیت به‌لای‌ پیاوانه‌وه‌ هه‌ر شۆفێری‌ پیاو باشتره‌، بۆیه‌ تكایه‌ وازبهێنن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ شۆفێریی‌ پیاوان.

4- دڵ پیسیت به‌رامبه‌ر به‌پیاو ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ تۆ كه‌سێكی‌ بڕوای‌ ته‌واوت به‌خۆت نییه‌.

5- ئه‌گه‌ر ویستت له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ گرنگی‌ پێده‌ده‌یت به‌ته‌واوی‌ پشووی‌ خۆت وه‌ربگریت، سنوور مه‌به‌زێنه‌ یان ئه‌گه‌ر مه‌شرووب ده‌خۆیته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ سه‌رخۆش نه‌بیت.

6- بۆڵه‌ بۆڵ‌و قسه‌ی‌ زیاد له‌پێویست مه‌كه‌.

7- وه‌ك منداڵ قسه‌ مه‌كه‌ن‌و ڕه‌فتار مه‌نوێنن، ژیانی‌ منداڵیتان ده‌مێكه‌ به‌سه‌رچووه‌ پێویست ناكات خۆتان منداڵ بكه‌نه‌وه‌و پیاویش بێزار‌و تووڕه‌ بكه‌ن به‌و ڕه‌فتاره‌ منداڵیانه‌، هه‌روه‌ها لاسایی‌ كه‌سیش مه‌كه‌نه‌وه‌.

8- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جوێن مه‌ده‌ن، جوێندان ده‌تانشكێنێته‌وه‌ له‌به‌ر چاوی‌ پیاوان.

9- ژنان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن ژنی‌ دیكه‌ بشكێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ناتوانن ده‌سته‌به‌ردانی‌ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ بن، تكایه‌ لای‌ پیاو باسی‌ كه‌س مه‌كه‌ن، ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنه‌ هاوڕێكانتاندا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ كه‌ پیاو بێزار ده‌كات.

1- به‌پرسیاری‌ بۆچی‌ گرنگی‌ به‌من ناده‌ی‌؟ بێزاریان مه‌كه‌ن.

2- پرسیاری‌ ئه‌و شتانه‌ مه‌كه‌ن كه‌ ده‌زانن وه‌ڵامیان نییه‌! وه‌ك ئه‌وه‌ی بیر له‌چی‌ ده‌كه‌یته‌وه‌؟

3- له‌هه‌موو ڕه‌فتارێكیاندا واتا ده‌رمه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌مه‌ چییه‌؟

4- هه‌موو كاتێك واخۆت پیشان مه‌ده‌ كه‌ كه‌سێكی‌ بێ‌ بڕیاری‌‌و ناتوانیت زوو بڕیار له‌سه‌ر شت بده‌یت، وه‌ك بڵێیت: جارێ‌ نازانم بڕیار ناده‌م، به‌ڕِای‌ تۆ چیبكه‌م؟.

5- تكایه‌ خانمان مه‌بن به‌پزیشكی‌ ده‌روونی‌، پیاو هه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ هه‌بێت‌و بڵێیت ده‌توانیت كێشه‌كه‌ت بۆ من باس بكه‌یت.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net