.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئایا ئه‌م ڕووداوانه‌ی گه‌ردوون ڕێکه‌وته؟
***
کاتێک بیر له گه‌ردوون و ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌که‌ینه‌وه که‌له‌سه‌ری ده‌ژین ڕێک و پێکی و ئهندازهگیرییهکی واده‌بینین که ملیۆنان ساڵه له‌دووباره بونه‌وه‌دایه و هێشتاش هه‌ر به‌جوانی و ڕێکی وه‌ستاوه ، ئه‌مه هیچ ڕێی تێناچێ به "ڕێکه‌وت" بهووبێ با به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ک بیسه‌لمێنین :
***
1- ئه‌گه‌ر به‌رگه هه‌وا (ئه‌تمۆسفێر)ی زه‌وی چه‌ند پێ (قه‌ده‌م)ــێک له‌مه‌ی ئێستای ئه‌ستور بوایه دوانه ئۆکسیدی کاربۆن ئۆکسجینی هه‌ڵده‌مژی به‌مه‌ش زینده‌وه‌رانی سه‌رزه‌وی ژیانیان له‌ده‌ست ده‌دا .
2- ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه هه‌وایه که‌مێک له‌مه‌ی ئێستا ته‌نکتر بوایه ئه‌و ئهستێرهکشانان (نه‌یزه‌ک)ـانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێن به‌رهه‌موو لایه‌کی زه‌وی ده‌که‌وتن و هه‌رشتێک هی سوتان بووایه ده‌یسوتاند و ده‌یانکرد به‌خۆڵه‌مێش.
ئه‌گه‌ر تینی تیشکی خۆر نیوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا بوایه دهمانبهستی ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دوو هێنده بوایه ده‌سوتاین و ده‌بوین به سووتماک.
***
3- ئه‌گه‌ر مانگ "بیست هه‌زار" میل نزیکتر بوایه به‌هۆی کشانی دووانه‌ی ده‌ریاکان له‌شه‌واندا هه‌موو رووی زه‌وی بهجیاکانهوه ژێر ئاو ده‌که‌وت.
***
4- ئه‌گه‌ر شه‌و ده‌قاتی ئه‌مه‌ی ئێستای درێژبوایه خۆر به‌رۆژ ده‌غڵ و دانهکانمانی ده‌برژاند و سه‌رمای شه‌وانیش ده‌یکردن به‌سه‌هۆڵ.
***
5- ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئۆکسجین له‌هه‌وادا له‌بری %20 %50 یان زیاتر بوایه به‌لێدانی یه‌ک بروسکه هه‌رچی هه‌یه ده‌بوو به خۆڵه‌مێش له‌و باره‌دا ، ئه‌گه‌ر تاقه چڵه‌دارێک گڕی بگرتایه ئاگر هه‌رهه‌موو دارستانه‌کانی ده‌گرته‌وه.
***
6- باران نه‌بوایه سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌بوو به بیابانێکی وشک و برینگی بێ ژیان باو ده‌ریا و زه‌ریاکان نه‌بوونایه ژیان شوێنه‌وارێکی نه‌ده‌ما ، ئاولهخوێ جیانهبوایهوهو هه‌ر له‌گه‌ڵیدا ببوایه به‌هه‌ڵم ژیان نه‌ده‌بوو ، هه‌ڵمیش له‌هه‌وا سوکتر نه‌بووایه ،دیسان ژیان نه‌ده‌بوو.
***
7زه‌ریاکان ئاویان شیرین بوایه دهگهنین و بۆنیان ده‌کرد به‌هۆی ئه‌م بۆنکردنهشهوه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ده‌ما ، چونکه خوێ ڕیگهله بۆگه‌ن بوون و بۆن‌کردن ده‌گرێت (کلۆر)یش له‌گه‌ڵ (سودۆیۆم)یه‌کی نه‌گرتایه خوێ نه‌ده‌بوو به‌م هۆیه‌شه‌وه ژیان نه‌ده‌بوو .
***
8- ته‌وه‌ره‌ی زه‌وی له‌جیاتی ئێستاکه 23 پله لارهڕاست بوایه‌و جوڵه‌ی نه‌بوایه ، ئه‌و ههلمهی له‌ده‌ریاو زه‌ریاکانه‌وه به‌رز ده‌بووه‌وه ده‌بووه باران ، ته‌نها دادهباریه سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی باکورو باشور به‌ته‌نها ، چینی سه‌هۆڵ به‌ندان دروست ده‌بوو دوایینهدههات ، له‌ئه‌نجامیشدا ئاده‌میزاد و زینده‌وه‌ران له‌ناو ده‌چوون و ژیان نه‌ده‌ما.
***
9- ئه‌گه‌ر زه‌وی وه‌ک عه‌تارد بوایه ته‌نها لایه‌کی ڕووی له‌خۆر ده‌بوو له‌میانه‌ی خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ته‌نها یه‌کجار به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولایه‌وه به‌گوزارشتێکی تر لهلایهکیزهوی به‌رده‌وام شه‌وو له‌لایه‌کی تریش به‌رده‌وام رۆژدهبوو. به‌مه‌ش هیچ که‌سێک نه‌یده‌توانی بهدرێژیای ئه‌و شه‌وه یان ئه‌و ڕۆژه درێژه‌به ژیان بدات.
***
10- یاسای کێشکردن نه‌بوایه گه‌ردیله‌و به‌شه‌کانی له‌کوێ ده‌بوون؟ له‌کوێ خۆر و زه‌وی ده‌بوو؟ خۆ ئه‌گه‌ر بشبونایه چۆن له‌م شوێنه‌ی ئێستایان ده‌وه‌ستان؟ له‌شوێنی خوشیان بوه‌ستانایه ، چۆ له‌سه‌ر زه‌وی ژیان ده‌بوو چۆن ده‌یتوانی بجوڵیتهوهو ڕی بکات؟
***
11- خۆ ئه‌گه‌ر یاسای کێشکردن هه‌بوایه ، بهڵامزهوی به‌قه‌د مانگ بچوک بوایه یان هێنده‌ی چواریه‌کی ئێستای بوایه به‌رگه‌ی هه‌واکه‌ی و پارێزگاری ده‌ریاکانی له‌به‌ین ده‌چوون و پله‌ی گه‌رما ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی گڕ له‌هه‌موو شتێک به‌ربدات.
***
12- ئه‌گه‌ر (ئه‌لیکترۆن) و (پڕۆتۆن)ه‌کان به‌یه‌که‌وه لکاو بونایه زه‌وی هێنده‌ی هێلکه‌یه‌ک ده‌بوو ئه‌و کات مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌کان نه‌ده‌بوون.
***
13 ئه‌گه‌ر توخمه‌کان پێکه‌وه نهسازانایه و پێکه‌وه نهنوسانایه ، نهخوڵ نه‌ئاو نه‌دار نه ئاژه‌ڵ و نه ڕووه‌کیش نهددهبوون...
***
14- ئه‌گه‌ر یاسای گه‌رمی نه‌بوایه ، زه‌وی سارد نهدهبوهوهو نه‌ده‌چووه دۆخێکه‌وه به‌که‌ڵکی ژیان بێت .
***
ئێوه‌ش بیربکه‌نه‌وه ، ده‌توانرێ سه‌دان هه‌زار خاڵی دیکه‌له‌م چه‌شنه ڕیزبکرێ ، که‌واته بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ژیانێکی وه‌ک ئه‌مرۆ ڕێک و پێک ئاسای برێته سه‌ر ، پێویست بووه ئه‌م هه‌موو باره بێشوماره هه‌بوونایه ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م باره بێشومارانه که هه‌زاران ساڵه ژیان درێژه‌ی هه‌یه ، ئایا ڕیزکردنی هه‌موو ئه‌مانه بهڕێکترین شیوه ڕێکه‌وته ؟ ئه‌م هه‌موو خاڵه دۆش داهێنه‌رانه، هی ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌خۆوه بووبن؟
که‌سێک بڵێ ساده‌ترین نیگار‌و بچوکترین مێز به‌ڕێککه‌وت دروست نابن ، بۆی هه‌یه ڕووداوه‌کانی سه‌رزه‌مین به‌ڕێککه‌وت لێکبداته‌وه ؟
ئه‌مانه زۆر به‌ئاسانی ئێمه به‌ره‌و ئه‌و ڕاستیه ده‌به‌ن که ڕێککه‌وتیش خولقێنهرنییه.
ئاماده کردنی ... شازاده شه‌نێ / چێنه‌ر
تایبه‌ت به کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست و چاوتان خۆش ((چینەر+شەنــی))
بەراستی بابەتیکی جوان و بەسودە
بەراستی سەرسورهینەرن گەر شتیک نەبیت ئەوا، یان بچوکترین شت رووبدات
پیجەوانە بیت..ئەوا دنیا ویران ئەبیت ((خوا هەر بۆ خۆی زانایە))((الله اعلم))
سەرکەوتو تەمەن دریژ بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ؟دنـــا ؟ (2010-09-01 20:17:43)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده سته كانتن خوشبيت سه ركه وتوبن

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه








----------hazar jar aw dasanatan xost--- kaka chenar w shane xan
barasty balgay rwn w ashkran bo dasalaty xway gawra w aw rezay ka la mrovy grtwa
shayany awaya hamw satek biry lebkainawa w shwkry yazdany baladast bkain.........
له‌سه‌ر هێڵ نییه