❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌نامه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-06 17:48:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

كورته‌نامه

1 SMS
دڵیشم هه‌ر وه‌ك ماڵه‌كه‌م
هه‌ر هه‌مووی له‌ ئاوێنه‌یه‌
له‌م دونیا مڕومۆچه‌دا
بۆ یه‌كه‌م كه‌س رووده‌كاته‌ ماڵم
به‌ ده‌گمه‌نیش یه‌كێكیان
له‌ دڵما ده‌مێنێته‌وه‌

2 SMS
هیچم ناوێ
یه‌ك كه‌م میهره‌بانی و
شه‌قامێك
كه‌ ته‌نهاییم دڵته‌نگ ده‌بێ
نائومێدی ونی ده‌كات
سه‌رخۆش ده‌بێ
بتوانێت بێته‌وه‌ لای تۆ

3 SMS
با له‌ (مه‌ریه‌م) ده‌ست لێنه‌دراوتر بم و
دڵم له‌ روونی روونترو
له‌ جوانی گه‌لێ جوانتر بم
كێ ده‌مهێنێ؟
له‌م زێدی پاتریاركه‌ غه‌مگینه‌كان
پاتریاركه‌ بچكۆله‌كان
كێ ده‌مخوازێ؟
كێ له‌م هه‌موو منداڵه‌ی من
ماڵه‌كه‌ی خۆی پڕ ده‌كات
كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ی له‌ خه‌یاڵێكه‌ و
له‌ گومانێكه‌ و
له‌ ئازارێكه‌ و
سه‌فه‌ره‌كان به‌ خشیونی پێم؟؟

4 SMS
زێدێكم داگیر ناكرێم
ئاوێكم رانه‌وه‌ستا و
رۆحێكم غه‌ریب غه‌ریب و
وه‌كو هه‌ور له‌ سه‌فه‌ردایه‌... وجودم

5 SMS
ئه‌و دره‌خته‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م
له‌ تۆ میهره‌بانتره‌ بۆم
زۆر جاران سه‌رنجم ده‌گرێته‌ باوه‌ش
رایده‌ژه‌نێ ته‌نهاییم

6 SMS
به‌وه‌ی نییه‌ ته‌نووره‌ی تاپشتی ئه‌ژنۆ له‌به‌ر ده‌كه‌م و
چاو ده‌ڕێژم  و
عه‌تری پاریسی له‌خۆم ده‌ده‌م
پایته‌خته‌كانی دونیا گه‌ڕاوم و
به‌ چوار زمانی بێگانه‌ قسان ده‌كه‌م
له‌ ژنێكی عه‌سری ده‌چم
من كلاسیكیم له‌ عه‌شقدا و
ده‌روێشانه‌ به‌ ئازارما ده‌شكێمه‌وه‌ و
ئاماده‌م
هه‌موو عومرم به‌و چاوانه‌ی تۆ ببه‌خشم و
بۆی بمرم

7 SMS
به‌قه‌د گه‌شی و جوانی چاوم
به‌ختم ره‌ش و ناشرین و وێرانه‌یه‌
ده‌نا چۆن ته‌نهایی ده‌یتوانی بێته‌ ماڵم و
ئاوا له‌ خۆیم ماره‌كات!

8 SMS
له‌وه‌ش درز بردووترم كه‌ خه‌یاڵی شكان ده‌یزانێ
هه‌ر هه‌موو رۆحم پینه‌یه‌
له‌وه‌ش تاك و ته‌نهاترو غه‌ریبترم
كه‌ حیكایه‌تی جێهێشتن ده‌یگێڕێته‌وه‌
نه‌ ولاتم هه‌یه‌ ولات
نه‌ پیاوێكیش
كۆی كاته‌وه‌ پارچه‌كانم

9 SMS
خۆشت بكوژی
ئیدی نامه‌ت بۆ نانووسم
جگه‌ له‌ تۆ
دوو عاشقی ترم هه‌یه‌
دوو ماڵی تر
دوو په‌نجه‌ره‌ و
دوو ئازاری گیانی به‌ گیانی
كه‌ قه‌ت لێم جوێ نابنه‌وه‌
جێم ناهێڵن
شیعر و ته‌نهایی

10 SMS
له‌گه‌ڵ ئازاردا راهاتووم
له‌گه‌ڵ خراپه‌ی دیوا و
خیانه‌تی په‌نجه‌ره‌كان
سنگم لێوانی گومانه‌
دڵم له‌ جێگای خۆی نییه‌
وه‌كو ئاواره‌كانی كه‌ركوك
هه‌ر پارچه‌ی له‌ كه‌نارێكه‌

11 SMS
مه‌یه‌ره‌ ته‌نهاییمه‌وه‌
به‌ ئازارما سه‌فه‌ر مه‌كه‌
وه‌ك ره‌شه‌با بێ ره‌گوڕیشه‌ و ولاتم
وه‌كو دڵۆپه‌كانی باران
له‌ سه‌فه‌ردایه‌ ته‌نهاییم

12 SMS
تۆ بیانوویه‌ك بوویت
تا سبه‌ینان چاو بڕێژم
جوانترین جل له‌به‌ر بكه‌م
خۆشترین بۆن به‌م له‌ پرچم
گه‌شترین خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ خۆمدا بگێڕم

13 SMS
سه‌رده‌می كورته‌ نامه‌یه‌،
نامه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان
بۆیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیش
ته‌نك و
كورت و بێڕه‌نگن
وه‌ك كاره‌بای ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌
ده‌كوژێته‌وه‌ و داده‌گیرسێ
سووتانی به‌رده‌وام نییه‌

14 SMS
له‌ دڵی دارستانێك زۆر زیاتر
ئاره‌زووی سه‌وزی و باران و ده‌سته‌ زۆر نه‌رمه‌كانی
هه‌تاو ده‌كه‌م
له‌ رووبار خۆی ته‌ڕو تیژترو زیندووتره‌
خه‌یاڵی ده‌ماره‌كانم
ده‌ڵێی
سه‌ر به‌ نه‌ژادی توڕه‌ییم
سه‌ر به‌ مێژووی به‌رد و سه‌حرا و
ماڵێكی پڕ له‌ تاریكی و
هه‌تاوێكی له‌ پێكه‌وتوو،
له‌ گوناهدایه‌ قاچه‌كانی خۆشه‌ویستی
له‌ خوێندایه‌ خه‌یاڵی پێكگه‌یشتنی
ده‌ف و قۆچه‌كان
ئیدی له‌كوێدا سه‌وزبێ دڵم؟!
به‌ كوێدا جۆگه‌ لێدات ژنێتیم؟!

15 SMS
تا تۆ هاتی
به‌ غه‌ریبی كوناوده‌ر بوو هه‌ناسه‌م و
به‌ خاچی ته‌نهاییه‌وه‌ خوێنم لێدێت
چه‌ند دره‌نگ هاتی رۆحه‌كه‌م
هه‌تا ماوم خۆش نابم لێت

16 SMS
له‌وانه‌ نیم به‌ حیكایه‌ت مردنی خۆم
دوورخه‌مه‌وه‌
به‌ڵكو مردن خۆی تكام لێده‌كات
كه‌ خۆم نه‌كوژم
ئه‌و ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌

17 SMS
له‌و رۆژه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیم له‌ خۆدا كوشت
ته‌ماداری خۆشه‌ویستی هیچ پیاوێك نیم
ژیانم گه‌ش و گوڵدارو ره‌نگینتره‌
به‌لام هیچ بۆنێكی خۆشی نییه‌

18 SMS
ته‌نهاییم نیشتمانمه‌
تا زیاتر ده‌چه‌وسێمه‌وه‌
به‌رزتر ده‌فڕێ مه‌له‌كانی روانینم
قوڵتر ده‌بێت ئازارم و
شكۆدارتر ده‌بێ باخچه‌كانی ژنێتیم

19 SMS
خۆزیا، كاشكی
له‌ موبه‌قێكی بچووك و لاته‌ریكدا
جێگای ده‌بۆوه‌ رۆحم و
ده‌نیشته‌وه‌ شپرزه‌ییم
به‌ هه‌ستی خۆم.. بریندارم
به‌ خه‌یاڵم.. وێران بووه‌ ئارامیم
به‌ هۆشیاریم.. شه‌هید بووم و لێبوومه‌وه‌

20 SMS
له‌گه‌ڵ تۆدا نازانم
یاری به‌ ئاو ده‌كه‌م یان به‌ئاگر
بخنكێم و بسووتێم هه‌ریه‌كێكه‌ رۆحه‌كه‌م

21 SMS
شه‌یدای وشه‌م
ده‌مرم بۆ زرنگه‌ی رسته‌یه‌كی گه‌رم و عاشق و پڕ ژیان
چاوم له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و كۆشكانه‌یه‌
له‌ خه‌یاڵدان و
زه‌مینیان له‌ رۆحدایه‌
سه‌د حه‌یف،
له‌ بوونێكی كه‌ڕولالا و بێزمان و
بێسه‌واده‌.. بوونی من
بوونێكی پێكرا و
سه‌ر به‌ هه‌یاهۆی شه‌ڕگه‌ و بازاڕ و كۆلانه‌ سیلداره‌كان
ئه‌و كۆلانه‌ی
ئه‌و بازاڕه‌ی
ئه‌و شه‌ڕگه‌یه‌ی
به‌رده‌وام ده‌نگێكی زبر به‌ناوی دۆزه‌خه‌وه‌
به‌ مناڵیمانا ده‌گه‌ڕێ و
به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و پێمان ده‌ڵێ: وس بن

دڵسۆز حه‌مه‌‌

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-06 17:56:38

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: كورته‌نامه

ده‌ستت خۆش فریشته‌ گیان بۆ کورته‌ نامه‌ جوان وخۆشه‌کانت  سه‌رکه‌وت و ته‌مه‌ندرێژ بیت

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-06 20:33:18

bahast
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-25
دواترین سه‌ردان: 2011-10-02
په‌یامه‌كان: 230
WindowsXPMSIE7

Re: كورته‌نامه

dast u panjakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-06 22:18:53

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: كورته‌نامه

dest xosh bet be rasti honrawaki xosh sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-13 17:22:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: كورته‌نامه

zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net