.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌ره‌تا پیرۆزبایه‌کی گه‌رم له ئه‌ندامان ده‌که‌م به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه نوێیه بۆ زیاتر ئاشنا کردنی ئه‌ندامان به زانستی زه‌وی ناسی و بواره‌کانی هیوادارین که ئه‌ندامان بتوانن به بابه‌ته جوانه‌کانیان ئه‌م به‌شه برازێینهوه و سودبه‌خش بن به بابه‌ته‌کانی ئه‌م به‌شه
زانستی زه‌ویناسی :
زانستی زه‌وی ناسی که ناسراوه به [geoscience جیۆلۆجیا ] له کۆمه‌له زانستێک پێکهاتووه که په‌یوه‌سته به توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی دروست بوونی زه‌وی و پێکهاته و په‌یوه‌ندی به‌گه‌ردوون و گۆڕنکاریه به‌رده‌وامه‌کان له رێگه‌ی کارتێکردنی فاکته‌ره ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کانه‌وه ،،، که په‌یوه‌ستن به هه‌ساره‌ی زه‌وی و چۆنیه‌تی دروست بوونی و پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی و دیاری خستن و ی کردنه‌وه‌ی پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی فیزیاوی و کیمیاوی ناخی زه‌وی ،،،،
جێگه‌ی ئاماژه پیدانه له کۆنه‌وه زۆرێک له زانستهکانی تریان به‌کارهێناوه بۆ زیاتر شاره‌زایی بون له زه‌وی و پێکهاته‌کانی وه‌ک [ زانستی فیزیا و کیمیا و گه‌ردوناسی و بیرکاری و زناستی زینده‌وه‌رزانی ] ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێکی زانستی له چۆنیه‌تی دروست بوونی پێکهاته چین چینه‌کانی زه‌وی به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ..... له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی که له زه‌وی دا هه‌ن ...وه‌ک [ ئاسن و خه‌لوز و نه‌وت و به‌رد و ئاو و ....هتد ] کاریگه‌ریه ئاوههوایهکان ....
زانستی زه‌وی ناسی دابه‌ش ده‌بێت بۆ :
1- داپۆشراوی زه‌وی ( Earth's spheres ) :
ئه‌م به‌شه یه‌کێکه له به‌شه سه‌ره‌کیه‌کانی پێکهاته‌ی زه‌وی که باس له چۆنیه‌تی و ئه‌و مادانه ده‌کات که بوونه‌ته روپۆش و داپۆشینی زه‌وی که زیاتر ئاشنامان ده‌کات به چۆنیه‌تی و پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی که رووی زه‌وی داپۆشیوه و کاریگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر ناخی زه‌وی ....
ئه‌مه‌ش پێک دێت له :
ا- جیۆلۆجیا : 
زانستی دروست بوون و پێکهاته‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی واتا باس له چۆنیه‌تی دروست بوونی زه‌وی ده‌کات زیاتر له بواره‌کانی [ به‌رد و توێکلی] ی زه‌وی ده‌کۆلێته‌وه و که به گرنگترین بوار داده‌نرێت له بواری زه‌وی ناسی و روپۆشی هه‌ساره‌ی زه‌وی ،،،،
ب - جیۆدیسیا geodesy یان جیۆفیزیا : 
ئه‌م زانسته زیاتر کارده‌کات له پێناو لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆکارو بابه‌تانه‌ی که پویه‌ستن به قه‌باره‌ی زه‌وی و شێوه به‌هاوکاری پێوانه راسته‌وخۆیه‌کان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به توێکلی زه‌وی و ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌مانای دوو به‌ش دێت واتا [ زه‌وی و دابه‌ش بوون ] ...
ج- خۆڵ - قوڕ [ Pedology] : 
ئه‌مه په‌یوه‌سته به لێکۆلنه‌وه ده‌رباره‌ی دروست بوون و گه‌شه‌کردنی خۆڵ و قوڕی پێکهاته‌کانی زه‌وی به‌تایبه‌تی له چینی سه‌روی زه‌وی به قولی 300 سم ئه‌ویش بۆ زیاتر ئاشنابوون به پێکهاته‌ی ماده‌کانی وه‌ک [ ئاسن و ماده ئه‌ندامیه‌کان و هه‌وا و گیراوه‌کانی خۆڵ و ماده‌کانی قوڕ ....
د- هێلکاری زه‌ریاکان یان زانستی ئاو [Hydrology ] 
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ئاو و چۆنیه‌تی دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر رووی زه‌وی و دیاری کردنی تایبه‌تمه‌نده‌کان و سیفاته سروشتیه‌کان و کیمیاویکهن و چۆنیه‌تی کارلێکی له‌گه‌ل زه‌وی و ژینگه‌دا پێکهاته‌کانی ئاو ،،
ی - به‌شه به‌ستوه‌کان Glaciology : 
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی به‌شه به‌ستوه‌کانی زه‌وی ... ئه‌مه‌ش کارلێکێکه له ئه‌نجامی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و کارلێکه هه‌وایه‌کان و گازیه‌کان ئه‌م چینه په‌یداده‌بێت ،،،،
ف- به‌رگی هه‌وا [Atmospheriac ] 
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی به‌رگه هه‌وایی و گازیه‌کانی زه‌وی وکاریگه‌ریان بۆ سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی نێو زه‌وی و گۆڕانکاریه‌کانی ئاو هه‌وای زه‌وی و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گۆڕانکاریه‌کان له هۆکاره فیزیا و کیمیاویه‌کان ،،،
گ - هێلکاری پێکهاته‌ی زه‌وی [Geomorphology] 
پویهسته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته و چۆنیه‌تی دروست بوون و هێلککاری زه‌وی وه [ چیاکان و ده‌شت و بیابان و دۆڵ و شی‌و و ...هتد و هۆکاره‌کانی کارتێکردن بۆ دروست بوونی و گۆڕانکاریه‌کانیان و ئه‌و مادانه‌ی که له پێکهاتن به‌شداریان کردووه...
لقه په‌یوه‌سته‌کانی تر به زانستی زه‌وی ناسی :
- زانستی ماده‌کان [mineralogy]
تایبه‌ته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ماده پێکهاتوه‌کانی زه‌وی و سروشتیان و گۆڕانکاریه‌کان و کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر چینی زه‌وی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان ،،، ئه‌مه‌ش به کاریگه‌ری هه‌بوونی فاکته‌ره کیمیا و فیزیاویهکانی سروشتی ،،و هه‌لکه‌وتنی جوگرافیایان له زه‌وی ، ئه‌م مادانه‌ش وه‌ک :
- ماگنێت
- فلسبار
- کبریت
- ئولفین
- بیرۆکسین
- کواتز
- زانستی به‌رد [petrology]
په‌یوه‌سته به دیاری کردنی جۆره‌کانی به‌رد و دابه‌ش بوونیان و هۆکاره‌کان که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ردانه و چۆنیه‌تی دروست بوون و گه‌شه‌لکردنیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ست بوونیان له رێگه‌ی کارلێکه موگناتیسیه‌کانی ناوخۆی زه‌وی ،،،،
- جیۆلۆجیای بینایی [structural geology ]
پویوهسته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته‌ی بنیاتی توێکلی زه‌وی و ئه‌و هۆکارانه‌ی که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی هۆکاره ده‌ره‌کی و ناوخۆیه‌کان ،،،
- جیۆفیزیا [geophysics]
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی چینه‌کانی ژێره‌وه‌ی زه‌وی و پێکهاته‌ی چینه‌کان و رێکخستن و هۆکاره‌کانی که به‌رده‌وام کارلێکی له‌گه‌ل ده‌که‌ن ،،،
- جیۆلۆجیای فیزیایی [physical geology]
په‌یوه‌سته به لێکۆلیهنوه ده‌رباره‌ی روخساری سروشتی زه‌وی و پێکهاته‌کانی سه‌ر رووی زه‌وی ،،، دیاری کردنی تایبه‌تمه‌ندیه فیزیاویهکانی به‌رد و ناهاوڕێکیه‌کانی نیوان هێزی هه‌وا و زه‌وی و تایبه‌تمه‌ندیه موگناتیسیه‌کانی زه‌وی و به‌رگری کاره‌بایی و پێکه‌وه‌به‌ستن له‌گه‌ل زه‌وی و مادهکا سروشتیه‌کانی ....له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت پێکهاته‌کانی زه‌وی که په‌یوه‌ستن به فیزیا دیاری بکرێت ،،،
- زانستی بومه‌له‌رزه‌کان :
ئه‌مه به‌شێکی لاوه‌کیه که په‌یوه‌سته به زانستی جیۆفیزیا و کارده‌کات له پێناو لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی بومه‌له‌رزه‌و جوله‌ی زه‌وی له‌م کاتانه‌دا کاریگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر زه‌وی و ناوه‌وه‌ی زه‌وی و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که ده‌بنه دروست بوونی بومه‌له‌رزه ،،،
- زانستی چینه‌کانی زه‌وی :
ئه‌م زانسته لێکۆلینه‌وه ده‌کات ده‌رباره‌ی یاسا و بنه‌ماکانی چینه‌کانی زه‌وی چۆنیه‌تی دابه‌ش بوونیان و ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی چین و روخسرای چینه‌کان گۆڕانکاریه به‌رده‌وامه‌کانی تر که به‌رده‌وام کاریان تێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی سروشتی بگۆڕێن ،،
- جیۆ کیمیا :
تایبه‌ته به بواره‌کانی لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته‌ی به‌ردو ماده‌کانی زه‌وی له رووی کیمیاویه ،،، دابه‌ش بوونیان به‌سه‌ر توێکلی زه‌وی و دیاری کردنی جۆره‌کانیان و هه‌بوونی رێژه‌ی ماده کان له نێو یه‌کتری و شوێنه جیاوازیه‌کانیان له توێکلی زه‌ویدا ،،،
ئــامــادهکـــردنـــی // ســــیــــروان
تـــایــبـــهت بــه کــوردژیـــن
مـــافـــی پـــارێـــزراوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سیروان گیان
ده‌ستی هه‌مو لایه‌ک خۆش بێت بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له‌م کاته‌یا به‌راستی
جێگای خۆی بو که به‌شیکی گرنگی وه‌کو زه‌وی ناسی له‌م یانه جوانه‌دا جێگای هه بێت
بۆیه ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م و پیرۆز بای له‌گشت ئه‌ندامان ده‌که‌م به بۆنه‌ی کرانه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه
هه‌ر شاد‌و سه‌ر فراز بن ماندو نه‌بن

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکه گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
هیوادارین که سود مه‌ند بن به زانیاریه‌کانی ئه‌م به‌شه خۆشحالم که بابه‌ته‌که‌ت به دڵ بوو
دووباره ده‌ستت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک سیروان
بابه‌تێکی زۆر جوان و پر زانیارییه،،
توانیت له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌دا به‌م بابه‌ته جوانه پێشوازی لێ بکه‌یت،،
دهتهکانت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌ر بمێنیت به خۆشی و شادی...
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس سۆزی خان بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
هیوادارین که سود مه‌ند بن به زانیاریه‌کانی ئه‌م به‌شه خۆشحالم که بابه‌ته‌که‌ت به دڵ بوو
دووباره ده‌ستت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet kak sirwan gyan bo am bese jwana we dest xosh bet bo am babate jwana her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
هیوادارین که سود مه‌ند بن به زانیاریه‌کانی ئه‌م به‌شه خۆشحالم که بابه‌ته‌که‌ت به دڵ بوو
دووباره ده‌ستت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستةكانت خؤش بيت مامؤستا سيروان هةر سةر كةو تووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستة كانت خوش بيت كاكة سيروان هيوادارم هةرسةركةوتوبيت .
بةراستي بابةتيكي جوانت بيشكةش كردووة زانستيكي خؤشة هةر سةركةوتوو بيت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەست خۆش بەراستی سوود بەخشە ئەم بابەتە
له‌سه‌ر هێڵ نییه