.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















1
کەوەرزی رەنگینی باخچەکان
پەپولەی روناکی
دەبەخشنە ملوانکەی گەردنم
بۆنی گوڵ و وەنەوشەی چڵ
ئەڕژێنە ووڵاتی دڵمەوەو
بووکی خەیاڵی دابڕان و
خۆشەویستی ئێوارەیەکی باخچە
دەبێتە ئاسمانی شەرم و
باوەش بەپەڕەسێلکەی
رۆحی ئەرخەوانی خۆمدا دەکەم
2
کەلەرەنگی زەردی باخچەکان دەڕوانم
مەرگ پەنجەرەیەکی ژاکاوەو
دەبێتە نیگاری گوڵدانێکی تێکشکاو،
هێدی هێدی
بەفری دڵم سەوز دەبێ و
دڵی باخچەش، رەنگی هەتاوو
3
باخچە ئاوێنەیەکی بێدەنگەو
هەستی هەیە و خەیاڵی خۆی
دەبەخشێتە پرشنگی مانگ
کەوەرزی باخچەش کۆتادەبێ
تەمەن دەبێتە تەنیایی و
پەڕەی گوڵیش زەرد دەگەڕێ
4
چاوی باخچەی ماڵەکەمان
ووشەیەکن لەبێدەنگی
بەهارێکن پڕ تاریکی
چاوەڕوانی بارانێکی زۆر بەخوڕن
سۆزی گوڵەکانی ئاو پژێن کات
5
حەوزی ماڵەکەشمان
پڕلەماسی ڕەنگاو ڕەنگە
چاوەڕوانی پروشەی
گۆرینی وەرزی خۆرەتاوێکن
تاکوو گەرووی باخچەکانی پێ ئاو بدەن
6
لەدڵی باخچەکان و
بەرزایی درەختەکانەوە
فرمێسک و شەونم دەبارێ
تاکوو چاوی دەریاکانیش
بەشەرابی شەپۆلەکان ،
خۆیان بشۆن
7
مۆمی شەویش دڵۆپ دڵۆپ ئاوا دەبێ
منیش لەسوچێکی دەریاکەوە
بەلایلایەکی ناسکی گەرمەوە
تێردەخەوم
تاکوو بڕوانمە باخچەیەک
دڵی شعرێک لەدایک بێ و
لەناخمدا بێتە هەتاو
7
کەدەڕوانم سەرلەنوێ رۆژ دەبێتەوە
دەڵێی لەناوباخچەیەکی
تاریکدا بەجێماوم،
دەستی نەرمی باخەوانیش
سروشتی گوڵەکان ئاونادا
تاچرۆبکەن و بێنە سەما
8
بۆئەوەی خۆشەویستی
رەشماڵی خۆی هەڵبدا
دەبێ دڵی باخچەش
ئاشت کەینەوە
تاکوو لەژێر ساباتیدا پشوو بدەین
9
بیر لەپەنجەرەی رابردوو ناکەمەوە
تاکوو ژیان بە ئەندێشەوە نەبینم
چونکە تۆ بەشێکی لەباخچەی دڵم و
لەگەڵ مندا دێت و دەرۆیت
10
تۆ گۆرانی بۆ باخچەکان دەچڕیت
تاکوو کەنارەکانی نائومێدیان بیرچێتەوە
تۆ داڵدەی شەوێکی ترسناکی
باخچەش دەدەیت
تاکوو شنەی شەماڵ
نەسیمی خۆی بە ئاونگیان
دەسپێرێ
11
لەباخچەدا پەڕەی گوڵەکان بۆن دەکەم
پەپولەکانیش بەدەم وەرزی
کورتی سەرماوە سەما دەکەن
تۆش بەچرایەکی سپیەوە
بەرەو رووم دێت
12
دڵی باخچە پێویستی
بەبەرچنەیەک ئاوو هەتاوو
هەناسەی ساردی تەزیووە
تاکوو ببێتە چرای روناکی و
لێوان لێو بێت لەبۆنی گوڵ
کهژاڵ ئیبراهیم خدر

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش فریشته گیان بۆ هۆنراوه جوانهکانت
دهستی شاعیرێش خۆش که ئاوا جوان وهنیهتیهوه
هیوادارم سهرکهوت و تهمهندرێژ بن

لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet azezm

لهسهر هێڵ نییه








dest xosh bet frishta gyan be rasti honrawaki xosh sarkew to bit

لهسهر هێڵ نییه









zor supas hawreyan dasti ewash xosh bet hiway sarkawtntan bo axwazm her la xoshiya ban inshalla
لهسهر هێڵ نییه