.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















حسابی بانقی مافێكی ئابووری هه‌موو كه‌سێكه، به‌وه‌ی زامنی داهاتو دارایی خۆی بكات له ههربانقێكدا بێت كه
خۆی متمانه‌ی پێ ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر كردنه‌وه‌ی حسابی بانقی تایبه‌ت له بانقه حكومییه‌كاندا بێت، ئه‌وا مایه‌ی قازانجی دوولایه‌نه، چ بۆ حكومهتو چ بۆ تاك، چونكه ئه‌وه‌ی له بانقدا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت، بۆ پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی حكومه‌ت كه‌ڵكی لێ ده‌بێنرێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاووڵاتی ده‌توانێت پاره‌ی یه‌ده‌گی خۆی له كاتی كهموكوڕیو نهخۆشیو ڕووداو و كاره‌ساتێكدا كه پێویستی دارایی بۆی هه‌بێت، سوود له‌و پاره هه‌ڵگیراوه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، به‌مه‌ش ڕزگاری ده‌بێت له منهتباریو دوریشدهبێت له زۆرێك له‌و كێشه‌و گرفته كۆمهڵایهتهیانهی كه ڕۆژانه دهیبیستینو ده‌یبینین له‌نێوان قه‌رزدارو خاوه‌ن قه‌رزدا ڕووده‌ده‌ن، زۆرجار كێشه‌كه به برینداربوون‌و كوشتنی خه‌ڵكی‌و چه‌ندین ڕووداوی دڵته‌زێن گه‌یشتۆته بنبه‌ست.
یه‌كێكی دیكه له سووده‌كانی پارهههڵگرتن له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی حسابی بانقی، دابینكردنی داهاتوویه‌كه بۆ منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه، ئه‌مه‌ش بێگومان به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌ریته بانقییهی ئێستا له كوردستان‌و عیراقیشدا په‌یڕه‌وده‌كرێت، ده‌بێت وه‌لی ئه‌مری منداڵه‌كه ئه‌و حسابه بانقییه بۆ منداڵه‌كه‌ی بكاته‌وه، تا ئێره شته‌كه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی جیاكارییو ناهاوسه‌نگییه له‌م سیستمه بانقییهدا ئه‌وه‌یه، دایك ناتوانێت حسابی بانقی بۆ منداڵه‌ی بكاته‌وه‌و ناشتوانێت به‌بێ واژۆی باوكی، منداڵه‌كه‌ی پاره‌ی دانراوی منداڵه‌كه‌ی له بانق ڕابكێشێته‌وه (چونكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی دانراو به چه‌كی بانقی دهبێتو چه‌كیش به ناوی باوكه‌وه، كه ده‌كاته وه‌لی ئه‌مری منداڵه‌كه، ده‌نووسرێت نه‌ك دایك) ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مان دۆخ به‌كاردێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایكه‌كه له پاره‌ی خۆی خسته سه‌ر حسابی منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام خۆی بۆی نییه ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێته‌وه له بانقو ده‌بێت هه‌مدیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی!! ئه‌مه‌ش مانای نه‌بوونی متمانه‌ی بانقییه به دایك، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆرێكه له جیاكاری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ژنان‌و ئیعتراف نهكردنیشه به مافی ئابووری‌و سه‌رمایه‌گوزاری ژن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراوی ساڵی 2009 بكه‌ین، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی كه باس له دیاریكردنی وه‌لی ئه‌مری منداڵ ده‌كات، دوای هه‌وڵێكی زۆری ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی بواری مافه‌كانی ژنان‌و دوایین هه‌مواری لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ژنان‌و ئافره‌تان له خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستاندا، له بڕگه‌یه‌كی هه‌مواركراودا ئه‌وه جێگیركرا كه دایك‌و باوك وه‌كو یه‌ك وه‌لی ئهمرنو هه‌مان مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانیان له ڕووی یاساییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌قه له وه‌ختی خۆیدا مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌ی ژنان بوو، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ت به وه‌لی ئهمریو گه‌لێك بڕگه‌و مادده‌ی دیكه‌ی هه‌مواركراو به‌ده‌ستكه‌وتێكی یاسایی گرنگ بۆ ژنان له‌قه‌ڵه‌مدرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئه‌و بڕگه‌و مادده ههمواركراوانه هێشتا زۆرینه‌یان نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای كه‌مته‌رخه‌می یاسایی‌و سه‌روه‌ری نه‌بوونی یاسا‌و كارنه‌كردنه به ده‌قه هه‌مواركراوه‌كان، ئه‌و ڕاستیه‌ش نیشانده‌داته‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك لای ئێمه، ئه‌گه‌رچی یاساكان له ده‌قی ڕازاوه‌دا ڕیكخرابن، هێشتا زامنی ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كان ناكه‌ن، به مانایه‌كی دیكه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ڕێز له یاسا نهگیرێتو ده‌قه یاساییه‌كان نه‌بنه پره‌نسیپی كاروباری ژیانی، ئه‌وا ده‌بێت له داهاتوودا چاوه‌ڕوانی پێشێلكاری‌و جیاكاری له‌و شێوه‌یه‌و مۆدێلی جودا جودا ببین، ئه‌گه‌ر نا بۆچی دایكێك ئه‌گه‌ر بییه‌وێت به‌رپرسیارێتی مسۆگه‌ركردنی داهاتووی منداڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆبگرێت ڕێگه پێنه‌دراوه.
سه‌رده‌مانێك گله‌یی ئه‌وه له‌ئارادابوو كه ژنی ئێمه كارناكه‌ن‌و ناتوانن دهسهڵاتو سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌تا ئێستا دایكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كاردهكهنو ده‌یانه‌وێت له زامنكردنو دابینكردنی پێداویستی خێزان‌و منداڵه‌كانیان پشكیان هه‌بێت، كه‌چی یاساكان ڕیپێدهرنیین، جارێكی دیكه ژنان ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی یاسایی‌و ئابووری ده‌بنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان كه نه‌یهێشتووه ژن هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ههڵنێتو جارێكی دیكه به مرۆڤێكی ده‌سته‌وه‌ستان‌و چاوله‌ده‌ستی باوك‌و براو مێرد له ژیاندا بمێنێته‌وه.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش فریشته گیان ، سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش فریشته گیان سه رکه وتوبی گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه







به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌ریته بانقییهی ئێستا له كوردستان‌و عیراقیشدا په‌یڕه‌وده‌كرێت، ده‌بێت وه‌لی ئه‌مری منداڵه‌كه ئه‌و حسابه بانقییه بۆ منداڵه‌كه‌ی بكاته‌وه، تا ئێره شته‌كه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی جیاكارییو ناهاوسه‌نگییه له‌م سیستمه بانقییهدا ئه‌وه‌یه، دایك ناتوانێت حسابی بانقی بۆ منداڵه‌ی بكاته‌وه‌و ناشتوانێت به‌بێ واژۆی باوكی، منداڵه‌كه‌ی پاره‌ی دانراوی منداڵه‌كه‌ی له بانق ڕابكێشێته‌وه (چونكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی دانراو به چه‌كی بانقی دهبێتو چه‌كیش به ناوی باوكه‌وه، كه ده‌كاته وه‌لی ئه‌مری منداڵه‌كه، ده‌نووسرێت نه‌ك دایك) ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مان دۆخ به‌كاردێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایكه‌كه له پاره‌ی خۆی خسته سه‌ر حسابی منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام خۆی بۆی نییه ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێته‌وه له بانقو ده‌بێت هه‌مدیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی!! ئه‌مه‌ش مانای نه‌بوونی متمانه‌ی بانقییه به دایك، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆرێكه له جیاكاری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ژنان‌و ئیعتراف نهكردنیشه به مافی ئابووری‌و سه‌رمایه‌گوزاری ژن.
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م بۆئه‌م بابه‌ته هیوادارمسهرکهوتوبیت....
به‌ڵام وه‌ک رونکردنه‌وه‌یه‌ک من فه‌رمانبه‌رم لهبانکیکی حکومی ئه‌وحاڵه‌ته‌ی به‌ڕێزت باسی ده‌که‌یت ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌ک سنوردانانێکی یاسای ....که‌سی وامان هه‌یه ئافره‌ته و حسابی بانکی هه‌یه و سه‌رجه‌م ڕێککاره یاسایه‌کان له‌گه‌ڵی ده‌کرێت بێ کێشه، به‌ڵام وه‌ک باسم کرد ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه کاریگه‌ری که‌لتورو کۆمه‌ڵگایه نه‌ک ئاسه‌وارێکی یاسایی
بۆ زانیاریت له‌هه‌ولێر %70 بهڕێوهبهرهبهرهکانی بانکی فه‌رعی ئافره‌تن ئه‌مه ئه‌بێت ئه‌وان ئه‌و ڕێچکه بشکێنن نه‌ک چاوه‌ڕی بکه‌ن فریاد ره‌سێک بێت و له‌م مۆته‌که ڕزگاریان بکات .....
دوبارهدهستخۆس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet frishta gyan bo am babate sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه